برا برايە بازاڕ جودايە
وتراويشە برا برايە کيسەی جودايە، ئەگەر دوو گوجيلە لەبری مرۆڤ بکەينە نمونە بەبێ پارچە گۆشتێک زۆر بەهێمنی لەسەر شان و ملی يەکتری دەخەون بەڵام کەپارچەيەک گۆشتت خستە بەردەميان گوێت لەمڕە و چاوت بەددان گڕکردنەوەيان دەکەوێت زۆر بکێشێت پەلاماری يەکتريش دەدەن، ئەمە واتە تەماحی پارچە گۆشتەکە حاڵەتەکەی لەدەست لەملانێ-وە گۆڕی بۆ مڵملانێ، ئينجا دوو برا کە دەگەنە نانی خۆيان بەئاشکرا بۆ ئەوەی دووچاری حاڵەتی گوجيلەکان نەبن دەڵێن(برامان برايی، کيسەمان جيايی) يان برا برايە بازاڕ جودايە، واتە هەرکەسە و بەگوێرەی گيرفانی خۆی و خوێن و خزمايەتی لە جێگەی خۆی.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,265 keer bekeken