نووسینی: هێرتا میولەر
وەرگێڕانی: جوتیار قارەمان
”دڵئاژەڵ“ە ناوازەکەی ”هێرتا میولەر“ چیرۆکی چوار خوێندکار دەگێڕێتەوە کە لە ڕۆمانیا و لەناو دەسەڵاتێکی پۆلیسییانەی سۆڤیەتیدا دەژین. هەر چواریان لە پێناو گەڕان بۆ دەستکەوتنی هەلی ژیانێکی باشتر لە شاردا، هەرێمە هەژارەکانیان جێ هێشتوون. ڕۆمانەکە ململانێی ئەمانە لە پێناو نەمردندا لەو بارودۆخە ترسناکەی ڕۆمانیادا دەنووسێتەوە، جا ئەمەش بە هۆی ئەو قانوون و چەوساندنەوانەوەیە کە لە لایەن سۆڤیەتەوە باڵی بەسەر ڕۆمانیادا کێشاوە. وێڕای ئەوەیش، دڵئاژەڵ لە ناوەڕۆکدا باس لە خراپیی دیکتاتۆریەت(و کۆمۆنیسم)، گەڕان لەدووی هەلێکی باشتر، لەدەستدانی خێزان و ئازادی و، چەوساندنەوەی کەمینەکانەوەیە.
تا ڕادەیەک دڵئاژەڵ ژیاننامەی خودییە و میولەر بیرۆکەکەی ل ئەفسەربوونی باوکی لەنێو هێزی ئێس ئێس ی سەروبەندی جەنگی جیهانیی دووەم و کەلەپووری ڕۆمنیایییەوە بۆ هاتووە. نووسەر، لە ڕاستیدا، مامۆستا بووە، بەڵام قبووڵی نەکردووە لەتەک دەزگای پاراستنی ڕۆمانیادا کار بکات. هەروەها خۆیشی گوتوویەتی کە هەندێک لە کەسایەتییەکانی ڕۆمانەکەی لەسەر کەسانێک بنیاد نراون کە لە ژیانی خۆیدا ناسیونی. هەرچۆنێک بێت، ڕۆمانەکەی هێرتا چیرۆکێکی هێماییی باڵا و نایابە.
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک🗄 سەرچاوەکان |
[1] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | وەرگێڕ: جوتیار قارەمان |
|
📷 فایلی وێنە |
1.0.2 | 128 KB |
| |
Sep 27 2019 7:53PM | زریان سەرچناری |
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 39 KB |
| |
Dec 16 2018 9:31AM | زریان سەرچناری |