کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,006
ۋېنۍ 105,409
کتېبۍ PDF 19,103
فایلی پەیوەڼیدار 95,981
ڤیدیۆ 1,285
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
عەبدولجەبار قەرەداغی - جەبار حەمە فەرەج
زانیارییەکۍ کوردیپێدیای چە گرڎ کات و یاگېۋۆ و پەی گرڎ کات و یاگېۋېچەنۍ!
پېڕە: ژیواینامە | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
3 دەنگدای 5
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەبدولجەبار قەرەداغی

عەبدولجەبار قەرەداغی
ناوی تەواوی (جەبار حەمەفەرەج موحەممەد مەردان ئەحمەد فەقێ ڕەسووڵ)، ناسراوە بە (مامۆستا عبدالجبار قەرەداغی).
لە بەرواری (14 – صفر – 1396 کۆچی - ڕۆژی یەکشەممە) بەرانبەر (15-02-1976 میلادی) لە گوندی (گۆشان)ی سەر بە(ناحیەی قەرەداغ)ی (پارێزگای سولەیمانی) لەدایکبووە، لەناو خێزانێکی موسڵمانی شافیعی مەزهەب، هەروەها هەڵگری ناسنامەی عێراقی بوون، بەهۆی باری سیاسی و نائارامی چەند جارێک ئەم گوندەی خۆیان جێهێشتووە و بۆ ماوەیەک چووەنەتە گوندی (ئەستێڵی سەروو)ی دراوسێی خۆیان و دواتر گەڕاونەتەوە گوندی (گۆشان).
لە ساڵی (1982) چووەتە بەر خوێندنی سەرەتایی، بەڵام پێش ئەوەی بچێتە بەر خوێندن هەندێک خوێندنەوەی زانیوە، بەهۆی ئەوەی لە ماڵەکەیاندا کتێبەکانی (دیوانی گۆران و دیوانی قانع)و چەد کتێبێکی تر هەبووە، زۆر خوێندرابوونەوە لەلای، ئەمیش بەهرەی لێ وەرگرتووە، تەنانەت هەندێک لە شیعرەکانیشی لەبەرکردووە، هەر لە گوندەکەی خۆیان و پۆلەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم)ی لەوێ تەواو کردووەو هەر سێ ساڵەکەی بە(پلەی یەکەم) دەورچووە، مامۆستاکەی بریتی بووە لە مامۆستا (شێخ فەلاح شێخ جەمیل شێخ حامید مەردۆخی).
بەڵام لە(پۆلی چوارەم) چووەتە (ناحیەی قەرەداغ)و ئەو پۆلەی لەوێ تەواو کردووە، بۆ ساڵی داهاتوو (پۆلی پێنجەم)ی لە گوندەکەی خۆیان (1986 -1987) تەواو کردووە لە (قوتابخانەی شۆڕش) و پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، بەڵام بۆ ساڵی دواتر نەتوانراوە (قوتابخانە) لەم گوندە بکرێتەوە و نەچووەتەوە خوێندن لەبەر هۆکاری شەڕ و هێرشی هێزی عێراقی بۆ سەر ناوچەکەو، چەند جار ڕاکردن و گەڕانەوە لەبەر بارودۆخە نائارامەکە.
لە ساڵی (1988) کە کیمیایی کراوە بەسەر بەشێکی ناوچەی قەرەداغدا، ئەم گوندەیش چەند بۆمبێکی بەرکەوتووە، ئەم یەکێک بووە لە بەرکەوتووەکانی بە چەکی کیمیایی، بەڵام بەهێواش نەک کاریگەر، باوکی دەیباتە گوندی(مەسۆیی)و لەوێ دەرزی چارەسەری بۆ دەکرێت.
لە دوای ماوەیەکی کەم هێرشی ئەنفال دەستی پێکردووەو ئەم ناوچانە بە تەواوی چۆڵکراوەو لەلایەن هێزی عێراقییەوە داگیر کراوە، بەشێک لە خەڵکەکەی دەستگیر کراون، بەڵام ئەم لەگەڵ دایک و باوک و خوشکێکیدا لە (گڵەزەردە)وە دەگەنە سلێمانی و ڕزگار دەبن، برایەکیشی لە ڕێگەی (گەرمیان)ەوە ڕزگار دەبێت، برایەکیشی کە پێشمەرگەیەکی زۆر قارەمان و ناوداری (ناوچەی قەرەداغ) بووە لە کارەساتی ئەنفالدا تیادەچێت و بێ شوێنەوار دەبێت.
لە ساڵی (1988 -1989) بۆ جارێکی تر لە سلێمانی دەچێتەوە خوێندنگە، (لە قوتابخانەی کوردی سەرەتایی) لە گەڕەکی (سەرشەقام)، بەڵام لە (پۆلی پێنجەم) دایدەنێنەوە، بە پلەی دووەم دەردەچێت، (پۆلی شەشەم)یش لەوێ تەواو دەکات و بە پلەی سێیەم دەردەچێت، بۆ خوێندنی ناوەندی دەچێتە (قوتابخانەی جمهوری کوڕان) لە گەڕەکی سەرشەقام، پۆلەکانی (یەکەم تا پێنجەمی زانستی) لە (1991 بۆ 1995) بە سەرکەوتووی تەواو دەکات، بۆ پۆلی (شەشەمی زانستی) لە قوتابخانەی (ئامادەیی ئەزمەڕی کوڕان) (1995 – 1996) دەبێت، ئەو قۆناغەیش لەوێ تەواو دەکات و لە (پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی سلێمانی) وەردەگیرێت و بە دوو ساڵیش (1997 و 1998) پەیمانگا بە سەرکەوتووی تەواو دەکات و بڕوانامەی (دبلۆم – لە زمانی عەرەبی) بەدەست دێنێت.
ئەو مامۆستاو ڕابەرانەی کە ئەم بەهرەی لێ وەرگرتووەن بریتیین لە: (دوکتۆر عمر عبد العزیز بها و الدین)و (مامۆستا عبدالله عبدول حمە نادر دەرچووی زانکۆی بەصرەو دانیشتووی سلێمانی)و (مامۆستا عبدالوهاب فاتح صالح محمد، نیشتەجێی قەزای چەمچەماڵ)و (مامۆستا عبدالله عبدالرحمن عبدالله تەکێیی –ئیمام و خەتیب و دەرچووی کۆلیجی شەریعەو دانیشتووی سولەیمانی).
هەر لە مانگی (11)ی ساڵی (1998) بە (مامۆستای زمانی عەرەبی) لە گوندەکەی خۆیان (گۆشان) وەک مامۆستای (وانەبێژ) دادەمەزرێت.
چوار ساڵ مامۆستایی لە گوند تەواو دەکات پاشان لەسەر داوای خۆی دەگوێزرێتەوە بۆ شاری سلێمانی، لە (خوێندنگەی ئاراسی بنەڕەتی) دەبێت تا ئێستا (واتا 2020).
لە ساڵی (2003) هاوسەرگیری کردووەو باوکی چوار منداڵە (دوو کوڕو دوو کچ)ی هەیە بە ناوەکانی (ئەحمەد، موحەممەد، شەنێ، هەروەها چەشن).
لە ساڵی (2004) لە زانکۆیەکی (خوێندن لە دوور) بە ناوی (زانکۆی سانت کلیمێنتس – بەشی زمانی عەرەبی – أدب و نقد) وەردەگریرێت و ئەوێش بە سەر کەوتوویی تەواو دەکات، بڕوانامەی (بەکالۆریۆس) لە زمانی عەرەبی بەدەست دێنێت.
مامۆستا بەردەوام خەریکی خوێندنەوە بووە، لە پۆلی سێیەمی ناوەندییەوە باش لەگەڵی قاڵ بووە، هەمیشە گەڕاوە بەدوای نوسراوو نامیلکەو سەرچاوە بەردەستەکان، هەروەها چەندین جار لە کتێبخانەی گشتی و ئەوقاف و چەند شوێنی تریش.
هەر کات کتێب و نووسراوی دەخوێندەوە، بە کورتی شتێکی لێ دەنووسییەوەو لای خۆی دەیهێشتەوە تا بۆ بیرەوەری سوودی لێ وەربگرێت، زۆری حەز بە زمانی عەرەبی کردووە.
لە سەرەتای ساڵی (2007) دەستی کردووە بە وەرگێڕان و ئامادەکردنی نامیلکە و کتێت و کاتێکی زۆری خۆیی بۆ تەرخان کردووە، توانیوەتی تا ئێستا چەندین بەرهەم وەربگێڕێت و چەند دانەیەکیش ئامادەو وەرگێڕان بکات و بەرهەمی نووسراوییشی هەیە.
لەو بەرهەمانەی کە تا ئێستا هەیەتی لە (وەرگێڕان و ئامادەکردن و نووسین) بریتین لە:
1. ئامادەکردنی کتێبی (سوورەتی یووسف – ژیان و ڕاڤەو تێڕوانین) (226) لاپەڕەی بچووک. چاکی یەکەم، ناوەندی هەورامان ساڵی (2009).
2. ماناکردنی نامیلکەی : (قیام اللیل والنوافل: عمرو خالد). (نوێژی سوننەت و شەونوێژ) دەستنووسە.
3. ماناکردنی: (قصص الأنبیا و ومعه سیرە الرسول (د.خ.)ی (محمد متولی الشعراوی). (ژیاننامەی پێغەمبەران و پێغەمبەر محمد). دوو بەرگ، چاپی یەکەم (2019). (1220 لاپەڕە)، ناوەندی نارین.
4. هەروەها ماناکردنی کتێبی (العقیدە في الله)ی (محمد متولی الشعراوی). (باوەڕ بوون بە خوا) (600) لاپەڕە، ئامادەی چاپە.
5. ئامادەکردنی کتێبی (چیرۆکە قورئانییەکان) چاپی یەکەم: ساڵی (2010)، (520) لاپەڕە (لە ئێران بە تەجلید چاپ کراوە) ناوەندی هەورامان.
6. ئامادەکردنی کتێبی (ئافرەتان لە چیرۆکە قورئانییەکاندا) چاپی یەکەم: ساڵی (2011). (719) لاپەڕە، چاپخانەی سیما سولێمانی.
7. ئامادەکردنی کتێبی (لوقمانی حەکیم و پەند و ئامۆژگارییەکانی) چوار جار چاپ کراوەتەوە. یەکەم لە ساڵی (2009) ناوەندی هەورامان، هەر ئەو ناوەندە بە بەرگی جوانتر لە (لە چاپخانەی چوارچرا) چاپی کردوەتەوە. (136) لاپەڕە.
8. ئامادە کردنی کتێبی (ذو القرنین)ی چاکساز و بانگخواز و (یأجوج و مأجوج). چاپی یەکەم ساڵی (2012). (197) لاپەڕە. (چاپخانەی سیما – سولێمانی). چاپی دووەمیشی لە (چاپخانەی چوارچرا 2018) (291 لاپەڕە) کراوە.
9. وەرگێڕانی کتێبی: (المشاعر المؤثرە)ی دکتور: (جمال ماضی)، (هەست و مەشاعیرە کاریگەرەکان)، (چاپی یەکەمی - چاپخانەی سیما 2012) بە قەبارەی (217 لاپەڕە)و (چاپی دووەم _ ناوەندی سارا 2017) (274 لاپەڕە). چاپی سێیەم (ناوەندی چوارچرا 2018) (337 لاپەڕە).
10. وەرگێڕانی کتێبی (فن التعامل مع اڵاباء)ی دکتور: (جمال ماضی)، (هونەری مامەڵە کردن لەگەڵ باوکان). (چاپی یەکەم ناوەندی سارا ساڵی 2017). (158 لاپەڕە). چاپی دووەم 2018 ناوەندی چوارچرا (195) لاپەڕە.
11. وەرگێڕانی کتێبی (زوجان في الجنة)ی دکتور: (جمال ماضی)، (هاوسەران لە بەهەشتدا) ناوەندی ڕۆشنبیر چاپی یەکەم (2014) چاپخانەی ڕێ نوێ. (198) لاپەڕە.
12. وەرگێڕانی کتێبی (التربیە بالحب)ی دکتور: (جمال ماضی)، (پەروەردە بە خۆشەویستی). ناوەندی ڕۆشنبیر چاپی یەکەم (2014) چاپخانەی ڕێ نوێ. (152) لاپەڕە.
13. وەرگێڕانی کتێبی (البنات الصالحات)ی دکتور: (جمال ماضی)، (کچانی چاکەکار) ناوەندی سارا (چاپی یەکەم 2017) (148 لاپەڕە). چاپی دووەم (ناوەندی چوارچرا -2018) (176 لاپەڕە). (چاپی سێیەم (2020) ناوەندی سارا (176 لاپەڕە).
14. وەرگێڕانی کتێبی (ثق بنفسک وانطلق)ی دکتور: (جمال ماضی)، (متمانە بەخۆبوون و هەنگاونان). (چاپی یەکەم ناوەندی سارا 2017)، (170 لاپەڕە). (چاپی دووەم ناوەندی چوارچرا 2018)، (192 لاپەڕە). چاپی سێیەم (ناوەندی سارا 2020) (176 لاپەڕە).
15. وەرگێڕانی کتێبی (الذاتیة المؤثرة)ی دکتور: (جمال ماضی)، (خودی کاریگەر) لەژێر چاپدایە (نزیکی (200 لاپەڕە).
16. وەرگێڕانی کتێبی (الإیجابیە المؤثرة)ی دکتور: (جمال ماضی)، (ئەرێنی کاریگەر) لەژێر چاپدایە (نزیکی (190) لاپەڕە.
17. وەرگێڕانی کتێبی (المسۆلیە المؤثرة)ی دکتور: (جمال ماضی)، (بەرپرسیارێتی کاریگەر) (چاپی یەکەم ناوەندی چوارچرا 2018)، (214 لاپەڕە).
18. وەرگێڕانی کتێبی (الحوار الزوجي)ی دکتور: (جمال ماضی)، (گفت و گۆی هاوسەریی). چاپی یەکەمی (2020) لە ئێران چاپکراوە، (ناوەندی بڵاوکردنەوەی گەشە، لە سلێمانی).
19. وەرگێڕانی کتێبی (الحب الزوجی)ی دکتور: (جمال ماضی)، (خۆشەویستی هاوسەریی). چاپی یەکەمی (2020) لە ئێران چاپکراوە، (ناوەندی بڵاوکردنەوەی گەشە، لە سلێمانی).
20. وەرگێڕانی کتێبی (لست وحدک فی بحر الحیاە)ی دکتور: (جمال ماضی)، (تۆ تەنها نیت). چاپی یەکەمی (2020) لە ئێران چاپکراوە، (ناوەندی بڵاوکردنەوەی گەشە، لە سلێمانی).
21. وەرگێڕانی کتێبی (دواء القلوب)ی دکتور: (جمال ماضی)، (شیفای دڵان) (چاپی یەکەمی ناوەندی چوارچرا 2018). (198 لاپەڕە).
22. وەرگێڕانی کتێبی (حیاە القلوب)ی دکتور: (جمال ماضی)، (دڵ زیندوویی) (چاپی یەکەمی ناوەندی چوارچرا 2018). (234 لاپەڕە).
23. وەرگێڕانی کتێبی (بیوتنا کیف تکون سعیدة)ی دکتور: (جمال ماضی)، (ماڵەکانمان چۆن ئاسوودە دەبێت) (چاپی یەکەمی ناوەندی سارا 2017) (186 لاپەڕە). (چاپی دووەمی ناوەندی چوارچرا 2018) (198 لاپەڕە).
24. - وەرگێڕانی کتێبی (قدم الأهم)ی دکتور: (جمال ماضی)، (گرنگترینەکە پێشبخە)، (چاپی یەکەم ناوەندی سارا 2017) (237 لاپەڕە). (چاپی دووەم ناوەندی چوارچرا 2018) (271 لاپەڕە).
25. - وەرگێڕانی کتێبی (مهارة غرس القیم)ی دکتور: (جمال ماضی)، (لێزانی لە چاندنی بەها باڵاکاندا). (چاپی یەکەم ناوەندی سارا 2017) (147 لاپەڕە). (چاپی دووەمی ناوەندی چوارچرا 2018) (183 لاپەڕە).
26. وەرگێڕانی کتێبی (المربی المؤثر)ی دکتور: (جمال ماضی)، (پەروەرشیاری کاریگەر) (چاپی یەکەم ناوەندی سارا 2017) (159 لاپەڕە). (چاپی دووەمی ناوەندی چوارچرا 2018) (191 لاپەڕە).
27. وەرگێڕانی کتێبی (تمتع بالحیاة)ی دکتور: (جمال ماضی)، (چێژ لە ژیان وەربگرە) (چاپی یەکەم ناوەندی چوارچرا 2018) (195 لاپەڕە).
28. وەرگێڕانی کتێبی (القیادە المؤثرة)ی دکتور: (جمال ماضی)، (پێشەوایەتی کاریگەر). (چاپی یەکەم ناوەندی چوارچرا 2018) (226 لاپەڕە).
29. وەرگێڕانی کتێبی (کیف تکون قلبک مع الله؟)ی دکتور: (جمال ماضی). (چۆن دڵت هەمیشە لەگەڵ خوا بێت؟). (چاپی یەکەمی ناوەندی چوارچرا 2018) (196 لاپەڕە).
30. وەرگێڕانی کتێبی (القلب مرێە فکن علی حژر)ی دکتور: (جمال ماچی)، (دلأ ئاوێنەیە ئاگادار بە) (چاپی یەکەم ناوەندی چوارچرا 2018) (214 لاپەڕە).
31. وەرگێڕانی کتێبی (کیف تکسب الأصدقا و؟)ی دکتور: (جمال ماچی)، (چۆن هاوڕێیان بەدەست دێنیت؟) (چاپی یەکەم ناوەندی چوارچرا 2018) (344 لاپەڕە).
32. وەرگێڕانی کتێبی (کن أنت ولا تکن غیرک)ی دکتور: (جمال ماچی)، (خودی خۆت بە نەک کەسێکی تر) (چاپی یەکەم 2019 ناوەندی سارا). (135 لاپەڕە). (چاپی دووەم ناوەندی سارا 2020) (135 لاپەڕە).
33. وەرگێڕانی کتێبی (انگلق وعش حیاتک)ی دکتور: (جمال ماچی)، (هەنگاو بنێ و ژیان بەڕی بکە) (چاپی یەکەم ناوەندی سارا 2019) (142 لاپەڕە).
34. وەرگێڕانی کتێبی (المربع الژهبی)ی دکتور: (جمال ماچی)، (چوارگۆشەی زێڕین) (چاپی کەم ناوەند سارا 2019) (212 لاپەڕە).
35. وەرگێڕانی کتێبی (کیف تنجح فی الحیاە؟)ی دکتور: (جمال ماچی)، (چۆن لە ژیاندا سەرکەوتوو دەبیت؟) (چاپی یەکەم ناوەند سارا 2019) (146 لاپەڕە). (چاپی دووەم ناوەندی سارا 2020) (146 لاپەڕە).
36. وەرگێڕانی کتێبی (القدوە المۆپرە)ی دکتور: (جمال ماچی)، (پێشەنگی کاریگەر) چاپی یەکەم ناوەندی سارا 2019) (145 لاپەڕە).
37. وەرگێڕانی کتێبی (من الممکن أن تکون مبدعا)ی دکتور: (جمال ماچی)، (دەکرێت ببیتە داهێنەر) (چاپی یەکەم ناوەندی سارا 2019) (138 لاپەڕە).
38. وەرگێڕانی کتێبی (احترس من المراهقە)ی دکتور: (جمال ماچی)، (ئاگاداری هەرزەکارەکە بە) چاپی یەکەم ناوەندی سارا 2019) (142 لاپەڕە).
39. نووسینی کتێبی (لە ئامێزی قەرەداغدا). کتێبی یەکەم، (چاپی یەکەم ناوەندی سارا 2019) (220 لاپەڕە). (چاپی دووەم ناوەندی سارا 2020) (220 لاپەڕە).
40. وەرگێڕانی کتێبی: (دروس من قصص القرێن)ی نووسەر (محمد مورسی شریف). دەستنووس.
41. ئامادەکردنی کتێبی (عیساو مەریەم لە قورئاندا). ئامادەی چاپە.
42. ئامادە کردنی کتێبی (هارووتو مارووت). (چاپی یەکەم –چاپخانەی سیما 2012) (162 لاپەڕە).
43. ئامادەکردنی کتێبی: (خدری زیندە ئامۆژگاری پێشکەش دەکات). چاپی یەکەم (2012) چاپخانەی سیما سلێمانی (122 لاپەڕە).
44. ئامادەکردنی کتێبی: (سوورەتی الکهف سێبەری چوار چیرۆک). چاپی یەکەم (چاپخانەی سیما (2012) (250 لاپەڕە).
45. وەرگێڕانی کتێبی: (اگعموا المعلمین قبل أن یاکلوا الگلابَ). (أ. نیلا کونرز). دوو دوکتۆری عەرەب کردوویانە بە عەرەبی. بەندەیش کردوومە بە کوردی بە ناوی: (بەرەو کارامەیی لە پەروەردەدا). (چاپی یەکەم ناوەندی سارا 2020) (294 لاپەڕە).
46. ئەندام لە دەستەی نووسینی (ئینسکلۆپیدیای کوردو کوردستان) کە بەرگی یەکەمی چاپی یەکەمی دەرچووە لە ساڵی (2018). لە ئێران چاپکراوە (نزیکی 650 لاپەڕە).
47. ئامادەکردنی کتێبی: (بابەتە قورئانییەکان) ماویەتی تەواو بێت.
48. وەرگێڕانی: (سورەتی النازعات)ی مامۆستای شەهید ناصری سوبحانی. (72 وەرەقەی a4)ی گەورە ئامادەی چاپە.
49. وەرگێڕانی: (کتاب الأدب من صحیح البخاری) بریتییە لە (257) فەرموودە. (120 a4) ئامادەی چاپە.
50. وەرگێڕانی کتێبی: (تهژیب دلیل الراغب الأصفهانی للمفردات القرێن) کە ڕابەر و مامۆستای گەورەم (د. عمر عبد العزیز) پوختەی کردووە. بەندەیش بە ناوی: (واژە قورئانییەکان) وەرمگێڕاوەو (د. عمر عبد العزیز) پیاچوونەوەی زمانەوانی و هەڵەچنی و ڕاستکردنەوەی مانای بۆ کردووە. (340 لاپەڕە) (چاپی یەکەم لە تاران بە تەجلید) کراوە (2020). ناوەندی بڵاوکردنەوە: ناوەندی سارا.
51. ئامادەکردنی توێژینەوەیەک بە زمانی عەرەبی بە ناوی: (حرب العصابات) ئامادەی چاپە.
52. وەرگێڕانی (قصە الوفا و)ی (محمد حسن الحمصی). (چیرۆکی وەفاداری) دەستنووسە.
53. وەرگێڕانی کتێبی: (أسس التصورات والقیم)ی مامۆستای شەهید ناصری سوبحانی. ئامادەی چاپە.
54. کۆکردنەوەی (ئەلبومی کارو چالاکییەکانی قایمقامیەتی قەزای قەرەداغ). (چاپی یەکەم 2018 ناوەندی سارا) (130 لاپەڕەی وێنەداری گەورەی ڕەنگاو ڕەنگ).
55. وەرگێڕانی کتێبی: (الأمل عند حسن البنا)ی (دکتور جمال ماچی). تۆماری دەنگییە.
56. وەرگێڕانی کتێبی: (الخگوبە حلم العمر)ی (دکتور جمال ماچی). تۆماری دەنگییە.
57. وەرگێڕانی کتێبی: (حقق حلمک فی الحیاە)ی (دکتور جمال ماچی). تۆماری دەنگییە.
58. وەرگێڕانی کتێبی: (القرێن والصحە النفسیە)ی (دکتور جمال ماچی). تۆماری دەنگییە.
59. وەرگێڕانی کتێبی: (الحب هو الحیاە)ی (دکتور جمال ماچی). تۆماری دەنگییە.
60. وەرگێڕانی کتێبی: (کیف تعیش حیاتک بالرچا؟)ی (دکتور جمال ماچی). تۆماری دەنگییە.
61. وەرگێڕانی سورەتی (ێل عمران)ی مامۆستای شەهید ناصری سوبحانی ئامادەی چاپە.
62. بەراوردو پیاچوونەوەی (سوورەتی یوونس)ی مامۆستا ناصری سوبحانی.
63. بەراوردو پیاچوونەوەی (أصول الفقه)ی مامۆستا ناصری سوبحانی.
64. بەراوردو پیاچوونەوەی سوورەی (الأحزاب – زمانی عربی)ی مامۆستا ناصری سوبحانی.
65. بەراوردو پیاچوونەوەی سوورەی (الکهف – زمانی عربی)ی مامۆستا ناصری سوبحانی.
66. بەراوردو پیاچوونەوەی سوورەی (العلق)ی مامۆستا ناصری سوبحانی.
67. بەراوردو پیاچوونەوەی سوورەی (القدر)ی مامۆستا ناصری سوبحانی.
68. وەرگێڕانی بابەتی: (نهێنییەکانی پیتی کاف لەسەر وشەی (المپل) لە قورئاندا. دەستنووسە.
69. وەرگێڕانی بابەتی (لا النافیە) لەسەر (لفڤ)ی (القسم). دەستنووسە.
70. وەرگێڕانی بابەتی: (أسرار النوم) (نهێنییەکانی خەوتن) بۆ گۆڤاری (لڤینی زانستی).
71. وەرگێڕانی بابەتی: (الژکا و) (زیرەکی) بۆ گۆڤاری (لڤینی زانستی).
72. وەرگێڕانی بابەتی: (لغە الحشرات) (زمانی مێرووەکان) دەستنووسە.
73. ئامادەکردنی لێکۆڵینەوەیەک بە ناونیشانی: (الأصمعی حیاته وێپاره) بە زمانی عەرەبی. ئامادەی چاپە.
74. وەرگێڕانی کتێبی (أسرار فی حیاتک وحیاە اڵاخرین)ی دکتور (عادل صادق) دەستنووسە. (314 لاپەڕە).
75. وەرگێڕانی کتێبی (الحب أحسن دوا و)ی دکتور (عادل صادق) دەستنووسە. (84 لاپەڕە).
76. پیاچوونەوەو هەڵەچنی کتێبی (ئادابە ئیسلامی و کۆمەڵایەتییەکان)ی دوکتۆر (عمر أحمد نیڤامی) چاپی یەکەمی (2018) ناوەندی ڕێنوێن (440 لاپەڕە).
77. پیاچوونەوەی کتێبی (ئەمەریکا لەناو خۆیدا)ی بەرهەمی ئامادەکراوی (مامۆستا هاوڕێ مەلا ڕەووف).
78. ئامادەکردنی کتێبی (گوڵستانی پیرۆز)ی مامۆستا (فەرەیدون یاڵانقۆزی) کە بریتییە لە هۆنراوە لەسەر ژیاننامەی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم). (چاپی یەکەمی 2015) ناوەندی چوارچرا. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 7,636 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
فایلی پەیوەڼیدار: 1
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 32
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
کتېبخانە
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕۊ پېڎابېیەی: 15-02-1976 (48 ساڵە)
ئاستو وەنەی: زانکۊ (بەکالۆریۆس)
جۊرو وەنەی: زۋانی بېگانە
جۊرو کەسی: ھۊرگېڵن
شار و شارەکڵۍ (پېڎابېیەی): سلېمانییە
شالیارگەکۍ ھەرېمو کورڎەسانی: وەزارەتو پەرۋەرڎەی
نیشتەنگا / یاگۊ ژیۋای: کورڎەسان
نەتەوە: کورڎ
وڵات - ھەرېم (پېڎابېیەی): پانیشتو کورڎەسانی
ڕەگەز: نېرە
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( زریان سەرچناری )یۆ جە: 16-12-2018 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان ) چە: 16-12-2018 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( زریان سەرچناری )یۆ جە:06-04-2020 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 7,636 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.217 KB 20-04-2019 زریان سەرچناریز.س.
فایلو ۋېنەی 1.0.115 KB 01-03-2019 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
سەفەرو سیاوچەمانەی
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
کوڵەباس
گڵکۊی بېنازو ئەحمەڎ پریسی (مەجزووب)
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
کوڵەباس
دۋۍ سەرنجۍ سەو وتارەکۍ دکتور ناجحی

تازەکی
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
04-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
08-02-2024
زریان سەرچناری
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
مێژووی زانایانی هەورامان
تۊماری تازە
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,006
ۋېنۍ 105,409
کتېبۍ PDF 19,103
فایلی پەیوەڼیدار 95,981
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
سەفەرو سیاوچەمانەی
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
کوڵەباس
گڵکۊی بېنازو ئەحمەڎ پریسی (مەجزووب)
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
کوڵەباس
دۋۍ سەرنجۍ سەو وتارەکۍ دکتور ناجحی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.75 چرکە(چرکۍ)!