#مستەفا چاوڕەش#
لە دووتوێی 139 لاپەڕەدا پەرتووکی ئەدگاری وێنەکانی شاخ کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.ئەم پەرتووکە نووسینی مستەفا چاوڕەش-ەو لەبڵاوکراوەکانی مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگە (بەشی ڕووناکبیری) یەو پێشتر بەزنجیرە لە کوردستانی نوێدا بڵاوکراوەتەوە.
لەبەشێکی پێشەکی پەرتووکەکەدا کە سەڵاح ڕەنجدەر نووسیوێتی هاتووە: لەخستنەڕووی ئەدگارەکاندا کاک مستەفا وەکوو خۆی دەڵێت مەبەستی گێڕانەوە و دەرخستنی ژیانی پێشمەرگایەتی خۆی و کار و چالاکییەکانی خۆی نییە، بەڵکوو مەبەستییەتی ژیان و خەباتی هەڤاڵەکانی و سەروەرییەکانیان و ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ نەهامەتییەکان و هەلومەرجی سەختی پێشمەرگایەتی ئەو سەردەمە بخاتە بەرچاوی نەوەی ئەمڕۆ کە لەسایەی ئازادیدا ژیان بەسەر دەبەن. [1]
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,164 times