رێکخراوێکی کوردی و سویدیە لە وڵاتی سوید بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوکاری مرۆیی و چالاکی کلتوری و پەروەردە لە کوردستان.لە ساڵی 2014 دامەزراوە
Kurddya Humanitarian Organization KHO
Kurddya association, operating in humanitarian projects in Kurdistan
بەرنامە و یاسای پەیڕەوی ڕێکخراوی کورددیا/ Föreningen KurdDyas stadgar
1/ ناوی ڕێکخراو:
کورددیا.
2/ شوێن :
بنکەی ڕێکخراوەکە لە شاری یۆتۆبۆریە لە ووڵاتی سوید.
3/ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی (ئەنجومەن) :
چالاکیەکانی ڕێکخراوەکە لەلایەن دەستەیەکی بەڕێوبەرایەتی بەڕێوە دەڕوات کە لە کۆبوونەوەیەکی ساڵانەدا لەلایەن 5 ئەندامەوە هەڵدەبژێرێت، 1 سەرۆک یان دەم ڕاست، 1 کاسەژمێر (محاسب)، 2ئەندام و 1 جێگر.
4/ ئامانجەکانی ڕێکخراوەکەمان :
1:4 ڕێکخراوەکەمان بێلاینە و سەر بەهیچ حیزب و ئاینێک نیە.
2:4 ئەرک و ئامانجەکانی کورددیا، یارمەتی و پاڵپشتی ئاوارەکان، منداڵان، ژنانی چەوساوە و هەموو کەسێک کە لە تەنگانەدا بێت و نیشتەجێی کوردستان بێت لەڕێگای چالاکی و پرۆژەی جیاوازدا.
3:4 شێواز و ئامانجی کارەکانمان بنیاتنەرانەیە بۆ ژیانێکی شایستەی کەسەکان لەکات و شوێنی خۆیاندا.
4:4 ڕێکخستنی کۆنفڕانس و زنجیرە وانەی جیاواز و چالاکی لە بواری هەمەڕەنگدا بۆ مناڵان، گەنج و بەساڵاچووان. تا ئاسانکاری تێگەیشتنی شێوازی کارو پرۆژەکانمان ڕوون تربێت.
5/ بەئەندام بوون :
1:5 ڕێکخراوەکەمان کراوەیە بۆ هەموو کورد و بیانیەک کە ڕەچاوی بەند و ڕێنماییەکانی بکات.
2:5 داوای بەئەندام بوون بەنووسراوی ئاڕاستەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دەکرێت.
3:5 گەر داوای بەئەندام بوون پەسەند نەکرا، هۆکاری ڕەتکردنەوەکەی ئاشکرا بکرێت تا کەسی دیاریکراو داوای پیاچونەوە بکات لە کۆبونەوەی ساڵانەی داهاتوودا.
4:5 تەنها مەرجی بەئەندام بوون دانی ئابوونەی ساڵانەیە کە لە ڕۆژی ئەمڕۆدا بڕی 100کڕۆنە (نزیکەی 13 دۆلار)
5:5 پێویست ناکات ئەندامی فەخری ئابوونەی ئەندامێتی بدات.
6:5 هەر ئەندامێک ئابونەی ساڵانەی نەدابێت مافی دەنگدانی لە کۆبونەوەی ساڵانەدا ئەفەوتێت.
6/ دەستەی باڵای بڕیارەکانی ڕێکخراوەکە
1:6 کۆبونەوەی ساڵانە.
2:6 کۆبونەوەی زیادی ساڵانە.
3:6 دەستەی بەڕێوەبەرایەتی.
1:6 کۆبونەوەی ساڵانە :
1:1:6 کۆبوونەوەی ساڵانە گرنگترین ئورگانی بڕیاردانی ڕێکخراوەکەیە و ساڵی جارێک ڕێک دەخرێت.
2:1:6 هەموو پێشنیارەکان ئەبێت هەفتەیەک پێش کاتی کۆبونەوە بگاتە دەست ڕێکخراوەکەمان.
3:1:6 ئەگەر زۆرینەی ئەندامانی ڕێکخراوەکە نەتوانن ئامادەی کۆبونەوەکەبن ئەوا، کاتێکی تر دیاری دەکرێت بۆ کۆبونەوەی داهاتوو هەروەها ئەندامەکان ئاگادار دەکرێنەوە لەکاتی گونجاودا.
2:6 کۆبونەوەی زیادی ساڵانە :
1:2:6 بڕیاری بەستنی کۆبونەوەی زیادە لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەرایەتیەوە دەدرێت گەر بە پێویستی بزانێت.
2:2:6 بۆ بەجێهێنانی کۆبونەوەی زیادە پێوستە داوایەکی چاپکراو لەلایەن ٪40 ئەندامانەوە بخرێتە ئاراوە.
7/ بانگەوازی کۆبونەوەی ساڵانە:
7:1 بانگەوازی کۆبونەوە ساڵانەکە ئەبێت 4 هەفتە پێش کاتی کۆبونەوە بکرێت.
2:7 بانگەواز لەشێوازی نامەی چاپکراو دەبێت.
8/ کۆبونەوەی ساڵانە :
1:8 پرسی بانگهێشتکردن دەبێ بە پێی پەیڕەوی بەند و ڕێنماییەکانی ڕێکخراوبێت
2:8 هەڵبژاردنی سەرۆک (دەمڕاست) قسەکەر و سکرتێری کۆبونەوەکە.
3:8 هەڵبژاردنی چاودێر و ڕاستکەرەوە.
4:8 پەسندکردنی ڕێکخراو و باری ئابوری.
5:8 پرسی ئەستۆپاکی ئەنجومەن (دەستەی بەڕێوەبەر)
6:8 هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی.
7:8 هەڵبژاردنی کارمەندی بەشی دارایی.
8:8 سەپاندنی پلانەکانی ڕێکخراوەکە.
تێبینی: تکایە بۆزانیاری زیاتر بنۆڕە پرۆتۆکۆلی کۆبونەوەی 28-05-2016.
9/ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی:
1:9 دەستەی بەڕێوەبەرایەتی لە کۆبونەوەیەکی ساڵانەدا دەست نیشاندەکرێت لەم پێکهاتانە :-
1 سەرۆک (دەمڕاست)، 1 ژمێریار، 2ئەندامی سەرەکی/بنەڕەتی و 1 ئەندامی جێگر.
2:9 دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بەرپرسیاری هەموو چالاکیەکانی ڕێکخراوەکە دەبێت لەماوەی نێوان دووکۆبونەوەی ساڵانەدا.
3:9 گەر یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی توانای ئامادەبونی یەکێک لە کۆبونەوەکانی نەبوو دەبێت لەکاتی گونجاودا بە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ڕابگەیەنێت، جێگر بێتە شوێنی و لەبری ئەو دەنگ بدات سەبارەت بەو بابەتەنەی پێویستی بە دەنگدانە.
4:9 دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بڕیاری هەڵبژاردنی جیاوازی شێواز و ئەنجامدانی کار و چالاکیەکان دەدات.
10/ چاودێری :
1:10 لە کۆبونەوەی ساڵانەدا 2 چاودێر هەڵدەبژێررێت، کە کاری پیداچوونەوەی دارایی و سەرژمێری ڕێکخراوەکە یە.
2:10 چاودێر ئەرکی ڕاستکردنەوەی ڕاپۆرتی پیداچونەوەی لەسەر کە بەنووسراوی پێشکەش دەکرێت لە کۆبونەوەی ساڵانەدا.
11/گۆڕینی یاساکانی پەیڕەو:
1:11 پێشنیاری گۆڕینی یاساکانی پەیڕەو لە کۆبوونەوەی ساڵانەدا گفتوگۆدەکرێت.
2:11 دەبێت لە 60٪ زیاتری ئەندامان هاوڕابن لەسەر گۆڕینی یاساکانی پەیڕەو.
3:11 گۆڕانی یاساکان لە ڕۆژی بریاردانەوە دەبێت پەیرەو بکرێت.
12/ هەڵوەشاندنەوە :
1:12 هەڵوەشانەوەی ڕێکخراوەکە لە دوو کۆبوونەوەی یەک بە دوا یەکدا بە کۆی دەنگی 2/3 ی ئەندامان بڕیاری لەسەر دەدرێت کە یەکێکیان کۆبوونەوەی ساڵانەیە.
2:12 پاش پەسەندکردنی حساباتەکان لە لایەن ئەندامانی چاودێرەوە، سەرچاوە داراییەکان بەسەر کۆمەڵەکەدا دابەش دەکرێن. ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت کە هیچ بەشێک لەو زیادەیەی ڕەنگە بمێنێنتەوە بەر کەس ناکەوێت یان بەسەر ئەندامانی کۆمەڵەکەدا دابەش ناکرێن.
پاش پەسەندکردنی حساباتەکان لە لایەن ئەندامانی چاودێرەوە سەرچاوە داراییەکان دەدرێت بە چەند پڕۆژەیەک لە کوردستان.
3:12 دوواهەمین کۆبوونەوە بڕیار لەسەر دابەشکردنی پارە دەدات.
....................................................
MVH
#Kurddya association #Khalkhaloke
Lead:Soran Mhealden
Organisations nr: 802503-3088
kurddya.org@gmail.com
Bankkonto: 8105-9,964 351 212-3
Bankgiro: 5136-1913
Swish: 1230482265
ڕێکخراوی #کورددیا گروپی #خاڵخاڵۆکە
بەرپرسی گشتی
سۆران ع محێدین
بۆ ئەو ئازیزانەی ئەیانەوێت لە دەرەوەی سوید هاوکارمان بن:
Outside of Sweden:
BAN: SE87 8000 0810 5996 4351 2123
BIC/Swift: SWEDSESS Swedbank-Swden