ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-#یەپەگە# ئاشکرای کرد کە لەناوچەی شەرا وبلبلێ-ی #عەفرین# لە ڕێکەوتی 8 و 9ی کانوونی یەکەم/18 و19ی سەرماوەزدووچالاکییان لەدژی داگیرکەران ئەنجامداوە.
ڕاگەیەنرا کە لەچالاکییەکەدا گروپێک لەچەتەکانی سووڵتان موورادی سەربەدەوڵەتی تورکیا کراونەتە ئامانج و لەئەنجامدا سەرچەتەیەک و چەتەیەکی ترکوژراون.
لە ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە تیمێکی ئێمە لە ناوچەی شەڕای عەفرین لەدژی ئۆتۆمبیلی سەرچەتەیەک بەناوی ئەبوو ئەل موت کە بەرپرسێکی کۆمیتەی پاراستنی گروپی سووڵتان موورداە، چالاکی ئەنجامدرا. لەوچالاکییەدا ئەوسەرچەتەیە کوژرا و شوفیرەکەشی برینداربوو.
لە ڕێکەوتی 9ی کانوونی یەکەمدا لەگوندی قوڕنە-ی بلبلێ-ی عەفرین لەدژی بارەگایەکی چەتەکانی سووڵتان مووراد چالاکیی ئەنجامدرا. لەوچالاکییەدا داگیرکەرێک کوژرا و2داگیرکەری دیکە برینداربوون.[1]
#11-12-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,418