روونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، گوایە مێردمنداڵیکی #گەرمیان#ی بە فەرمانی #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیران دەستگیراوە بە تۆمەتێکی نادیار و دواتر ڕەوانەی دادگای #سلێمانی# کراوە، بەپێویستمان زانی هەموولاییەک ئاگادار بکەینەوە کە؛ ئه و پرسە بە هیچ شێوەییەک، دوور و نزیک، پەیوەندی نییە بە بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیرانەوە، ئێمە بەدواداچوونیشمان کردووە وئه و پرسە پەیوەستە بە دادگاوە، بۆیە بە هیچ شێوەیەک دەستێوەردان ناکەین لەکارووباری دادگاکان، بۆ ئه و مەبەستەش سکاڵای یاسایی پێشکەشی دادگا دەکەین لەوەی کە بێ بنەما ناوی بەڕێزیان زڕێندراوە.
لەگەڵ ڕێزدا
سەمیر هەورامی
راوێژکاری ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆک وەزیران
#11-12-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,073 gånger