پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,960
وێنە 104,277
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
گوتەکانی نادیە موراد لەکاتی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گوتەکانی نادیە موراد لەکاتی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی

گوتەکانی نادیە موراد لەکاتی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی
سوپاس بۆ لیژنەی نۆبڵ بۆ پێدانی ئەو شەرەفە، شەرەفێکی گەورەیە بۆ من کە ئەو خەڵاتەم لەگەڵ هاوڕێم دکتۆر مەکویگی پێدەدرێت، کە کارێکی زۆر ئاستەمی ئەنجامداوە لەپێناو پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ قوربانیانی تووندوتیژی سێکسی، بووە بە دەنگێکیش بۆ ئەو ئافرەتانەی تووندووتیژی سێکسیان بەرانبەر کراوە.
من ئەمڕۆ دەمەوێت لە کانگای دڵمەوە قسە بکەم کە چۆن ژیانی من و کۆمەڵگەی ئێزدی بەهۆی جینۆسایدەوە گۆڕا، چۆن #داعش# هەوڵیدا کۆتایی بە پێکهاتەیەک لە پێکهاتەکانی ئێراق بهێنێت، لە ڕێگەی بە سەبیکردنی ئافرەتەکان و کوشتنی پیاوەکان و لەنێوبردنی مەزارگە و پەرستگەکانی.
ئەمڕۆ ڕۆژێکی تایبەتە بۆ من، ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە چاکە بەسەر خراپەدا سەرکەوت، ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە مرۆڤایەتی بەسەر تیرۆر سەرکەوت، ئەمڕۆ ڕۆژی سەرکەوتنی ئەو ژن و منداڵانەیە بەسەر ئەوانەی ئەو تاوانانەیان ئەنجامداوە. هیوادارم بوونم لێرە ئەمڕۆ ببێتە هۆی درووستبوونی قۆناخێکی نوێ، کە ئاشتی تێیدا یەکەمینە، لەسەر جیهان پێویستە بەشداربن لەوەی نەخشەڕێگەیەکی تازە بکێشن بۆ پاراستنی ژنان و منداڵان و کەمینەکان، بەتایبەت قوربانیانی تووندووتیژی سێکسی.
ژیانی منداڵیم، وەکوو منداڵێکی گوندنشین بووە، لە گوندی کۆچۆ لە باشووری #شنگال#، هیچ زانیارییەکم لەسەر شتێک نەبوو کە پێیدەڵێن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، هیچ زانیارییەکم لەسەر ناکۆکی و ململانێ و کوشتن نەبوو کە هەموو ڕۆژێک لە جیهانی ئێمە ڕوودەدات، نەمدەزانی کە مرۆڤ دەتوانێت ئەو تاوانە قێزەونە دژی بە یەکدی ئەنجامبدەن.
وەکو هەر کچێکی بچووک خەونم بەوە دەبینی خوێندنی دوا ناوەندی تەواوبکەم، خەونی گەورەشم ئەوەبوو ئارایشتگەیەکم بۆ جوانکاری هەبێت لە گوندەکەمان و لەگەڵ خێزانەکەمان بژیم لە شنگال، بەڵام ئەو خەونەم بووە کابووس، شتێک ڕوویدا کە هیچ ڕۆژێک پێشبینیم نەکردبوو، کۆمەڵکوژی ڕوویدا، لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژیەش دایکم و 6 برا و دوو خوشکم لەدەستدان، هەموو خانەوادەیەکی ئێزدی هەمان چیرۆکی منی هەیە بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژییەوە. بەڵێ، ژیانمان لەنێوانی شەو و ڕۆژێکدا گۆڕانکاری بەسەرداهات، بەشێوەیەک کە ئەستەم بوو قبووڵی بکەی، چۆن ئەو خانەوادە ئێزدیانە لە یەکدی دابڕان، چۆن نەسیجی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەیەتی ئاشتیخواز لەبەریەک هەڵوەشا، چۆن کۆمەڵگەیەکی تەواو کە ئاڵاهەڵگری ئاشتی پێکەوەژیانی ئاشتیانە بوو بوونە سووتەمەنی جەنگ. لە مێژووماندا ڕووبەڕووی چەندی هەڵمەتی کۆمەڵکوژی بووینەتەوە بەهۆی بیروباوەڕ و ئایینمانەوە، لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژیانە ژمارەیەکی کەم نەبێت لە ئێزدییەکان لە تورکیا ماون، لە سووریا ژمارەی ئێزدییەکان دەگەیشتە 80 هەزار کەس، بەڵام ئەمڕۆ ژمارەکەیان لە 5 هەزار کەس تێپەڕناکات، ئێزدییەکان لە ئێراق ڕووبەڕووی هەمان چارەنووس بوونەتەوە، ژمارەیان زۆر کەمبووەتەوە، ئامانجی داعش سڕینەوەی ئەو ئایینە بوو، ئەو ئامانجەش بەدیدەهات ئەگەر پارێزگاریان لێنەکرابا، ئەمەش هەمان حاڵی کەمینە لاوازەکانی دیکەیە لە ئێراق و سووریا.
دوای شکستی حکومەتی ئێراق و حکومەتی باشووری کوردستان لە پارێزگاریکردنیان و شکستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ڕزگارکردنمان لە داعش و ڕێگریکردن لەو کۆمەڵکوژیەی لە دژمان کرا، دەستەوەستان بوون لەبەرانبەر کۆمەڵکوژی کۆمەڵگەیەک بە تەواوەتی بەبێ ئەوەی هیچ بکەن، خانووەکانمان و خانەوادەکانمان و دابوونەریتمان، گەل و خەونەکانمان و کەرامەتمان هەمووی لەنێوچوو، دوای کۆمەڵکوژی هاوسۆزیەکمان لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بەدەستهێنا، زۆرێک لە وڵاتانیش دانیان بەو کۆمەڵکوژییە دانا، بەڵام ئەو کۆمەڵکوژیە هێشتا کۆتایی نەهاتووە، هەڕەشەی لەنێوبردنمان بەردەوامە، حاڵی ئێزدییەکان لە بەندیخانەکانی داعش نەگۆڕاوە، هێشتا لە کەمپەکان دەرنەچوون، ئەو شوێنانەیان بوونیادنەناوەتەوە کە داعش وێرانیکردوون، تاوەکوو ئێستاش سزای ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە نەدراوە ئەوانەی سەرکردایەتی ئەو کۆمەڵکوژییەیان کردووە، هاوسۆزی زیاترمان ناوێت، دەمەوێت ئەو هاوسۆزییەتان تەرجومە بکەن بۆ کارکردن لەسەر ئەرزی واقیع.
ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جیدییە بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی بە قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژییە، ئەگەر دەمانەوێت ئێزدییەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانیان لە کەمپەکان و جارێکی دیکە دڵنیاییان پێبدرێتەوە، ئەوا لەسەر کۆمەڵگەوی نێودەوڵەتی پێویستە پارێزگاری بۆ ئێزدییەکان لەژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان دەستەبەر بکات، بەبێ ئەو پارێزگارییە نێودەوڵەتییە هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی دیکە و گرووپێکی دیکەی تیرۆریستی ببینینەوە.
پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پابەندبوونی خۆی زیاتر بەدیاربخات بۆ دەستەبەرکردنی هەلی مافی پەنابەرێتی و کۆچبەری بۆ ئەوانەی بوونە قوربانی ئەو کۆمەڵکوژییە.
ئەمڕۆ ڕۆژێکی تایبەتە بۆ هەموو ئێراقییەکان، نەک تەنها بۆ یەکەمین ئێراقی کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێدەبەخشرێت، ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە ئاهەنگی سەرکەوتن و ڕزگاکردنی خاکی ئێراقە لەدەست ڕێکخراوی داعشی تیرۆریستی، بەشێوەیەک ئێراقییەکان لە باشوورەوە بۆ باکوور یەکیانگرت و جەنگێکیان لەبری هەموو جیهان دژی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستی و تووندڕۆیە ئەنجامدا، یەکبوونی ئێراقییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و هزری داعش، بووە هێزێک بۆ هەموومان و توانیمان ئابڕی تاوانەکانیان ببەین، پێویستە یەکبین و بە ەکەوەش کاربکەین بۆ ئەوەی سزای داعش و ئەوانە بدەین کە پێشوازی و خۆشحاڵی و یارمەتی داعشیاندا بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ناوچەیەکی زۆری ئێراق بکات. پێویستە لە ئێراق شوێنێک نەهێڵدرێتەوە بۆ تیرۆر و هزری تیرۆ لەدوای داعش، پێویستە یەکدەستبین لە بوونیادنانەوەی وڵاتمان، پێویستە پشکداربین لە بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی ئێراق.
پێویستە لەسەرمان هەموو ڕۆژێک ئەوە بەبیر خۆمان بهێنینەوە کە چۆن ڕێکخراوی داعش و هەڵگرانی ئەو بیرە لە ساڵی 2014 هێرشیانکردە سەر ئێزدییەکان، بە ئامانجی کۆتاییپێهێنانی یەکێک لە پێکهاتە ڕەسەنەکانی کۆمەڵگەای ئێراقی. داعش ئەو تاوانە و ئەو کۆمەڵکوژییەی لەبەرانبەر ئێمە ئەنجامدا، تەنیا لەبەرئەوەی ئێزدی بووین، خاوەن بڕوای دابوونەریتێکی جیاواز بووین، کە بڕوای بە کوشتن و بە سەبیکردن و عەبدکردن نەبووە.
لە سەدەی 21 لە سەردەمی جیهانگیری و مافی مرۆڤ، زیاتر 6 هەزار 500 منداڵ و ژنی ئێزدی کرانە سەبایە، ڕووبەڕووی کڕین و فرۆشتن و تووندوتیژی سێکسی و دەروونی کرانەوە، سەرەڕای هاوارمان لە ساڵی 2014وە تاوەکوو ئێستا، هێشتا چارەنووسی زیاتر لە 3 هەزار منداڵ و ژنی ئێزدی نادیارە لەژێر دەستی داعش. کچان کڕین و فرۆشتنیان پێدەکرێت و بە سەبی دەکرێن و دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتە سەر، بە ئەقڵی کێدا دەچێت ویژاندی سەرکردەی 195 دەوڵەت لە جیهاندا نەجوڵابێت بۆ کارکردن بۆ ڕزگارکردنی ئەو کچانە، ئەگەر ئەمە ڕێککەوتنێکی بازرگانی یان نەوتی یانیش چەک بووایە، بە دڵنیاییەوە دەمانبینی هەوڵەکانیان دوو هێندە دەخستەگەڕ لەپێناو ڕزگارکردنیان.
هەموو ڕۆژێک گوێمان لە چەندین چیرۆکی کارەساتبار دەبێت و فرمێسک لە چاوان دەهێنێت، سەتان هەزار و بگرە ملیۆنان ئافرەت و منداڵ لە جیهان ڕووبەڕووی تووندوتیژی دەبنەوە، هەموو ڕۆژێک گوێمان لە هاواری منداڵان دەبێت لە ئێراق و سووریا و یەمەن، هەموو ڕۆژێک سەدان ژن و منداڵ لە ئەفریقا و وڵاتانی دیکە دەبینین دەکوژرێن و دەکرێنە سووتەمەنی شەڕ بەبێ ئەوەی ببینین کەسێک یارمەتیان بدات یان سزای ئەوانە بدات ئەو تاوانانە لە دژیان ئەنجامدەدات.
ماوەی چوار ساڵە بە دەوری ئەو جیهانەدا دەسوڕێم و دەگەڕێم، چیرۆکی خۆم و کۆمەڵگەکەم و کۆمەڵگە لاوازەکانی دیکە دەگێڕمەوە، بەبێ ئەوەی بەشێکی بچووک لە دادپەروەری بەدیبێت، بەبێ ئەوەی سزای تاوانکارانی تووندوتیژی سێکسی دژی ژنان و کچانی ئێزدی و ئەوانی دیکە بدرێت، ئەگەر دادپەروەری نەیەتەدی، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەو کۆمەڵکوژییە دژی ئێمە و دژی کۆمەڵگە لاوازەکانی دیکە دووبارە دەبێتەوە. دادپەروەری تاکە ڕێگەیە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و پێکەوەژیان لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکان، ئەگەر بمانەوێت حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی و بە سەبیکردن لەبەرانبەر ئافرەتان دووبارەنەبێتەوە، ئەوا لەسەر پێویستە سزای ئەو کەسانە بدەین کە تووندوتیژی وەکوو چەکێک بەکاردەهێنێت دژی ژنان و کچان.
زۆر سوپاستان دەکەم بۆ ئەو ڕێزلێنانە، بەڵام لەڕاستیدا هیچ خەڵاتێک لەو دونیایە ناتوانێت کەرامەتمان بۆ بگەڕێنێتەوە. بەبێ بەدیهاتنی دادپەروەری و سزای تاوانکاران، هیچ ڕێزلێنانێک ناتوانێت قەرەبووی لەدەستدانی کەسوکار و خۆشەویستانمان بۆ بکاتەوە، کە بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێکیان هەبێت کوژران و بەسەبی بران، تەنیا لەبەر ئەوەی ئێزدی بوون. هیچ خەڵاتێک ناتوانێت ئەو ژیانە سادەیەمان لەنێو کەسوکار و خۆشەویستانمان بۆ بگەڕێنێتەوە، بەبێ بەدیهاتنی دادپەروەری و پارێزگاری ئەوانەی لە کۆمەڵگەکەمان ماون.
لەم ڕۆژانەدا یادی 70 ساڵەی ڕێککەوتننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕوونەدانی کۆمەڵکوژی و سزادانی ئەنجامدەران دەکەینەوە، کۆمەڵگەکەی من ماوەی چوار ساڵە بە بەردەوام لەژێر کۆمەڵکوژیدایە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تەنانەت ڕێگری لەو کۆمەڵکوژییەش نەکرد، بەڵکو شکستیهێناوە لە ڕاگرتنی ئەو کۆمەڵکوژیە لە دژمان دەکرێت و ڕووبەڕووکردنەوەی ئەو تاوانکارانە بە دادگا.
چەندین کۆمەڵگەی لاوازی دیکە هەن لەو جیهانە کە لەبەرانبەر چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕووبەڕووی لەنێوبردنی نەژادی و گۆڕینی ناسنامە دەبنەوە، پاراستنی ئێزدییەکان و کۆمەڵگە لاوازەکانی دیکە لە بەرپرسیاریێتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانە لە بوارەی مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی کەمایەتییەکان. پاراستنی مافی ژنان و منداڵ، بەتایبەت ئافرەتان لە تووندوتیژی سێکسی لەو ناوچانەی کە ململانێ و شەڕی نێوخۆی تێدایە.
شەرەفی ئەوەم پ بەخشرا لە کۆنگرەی پاریس بۆ ئاشتی بەشداریبکەم، ئەم کۆنگرەیە لە ساڵڕۆژی 100 ساڵەی کۆتاییهاتنی یەکەم جەنگی جیهانی بوو، بەڵام لەو کاتەوەی کۆتایی بە یەکەم جەنگی جیهانی هاتووە، چەند کۆمەڵکوژی و چەند شەڕ ڕوویانداوە؟ قوربانییەکانی شەڕ و کۆمەڵکوژی لە ژماردن نایێن، بەتایبەت شەڕە نێوخۆییەکان. ئێمە وەکوو جیهان ئیدانەی ئەو شەڕانە و دانمان ناوە بە کۆمەڵکوژییەکان، بەڵام شکستمانهێناوە لەوەی سنوورێک لەبەردەم دووبارەبوونەوەیان دابنێین. ڕاستە زۆر کێشە و ناکۆکی و ململانێ هەن لە جیهاندا، بەڵام دەستپێشخەری و هەوڵی زۆریش هەن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یارمەتیدانی قوربانییەکان، ئەگەر دەستپێشخەری ویلایەتی بادن ڤۆرن بێرگک و بەڕێز کریشمان و یارمەتییەکانی نەبووایە نەمدەتوانی تاوانەکانی داعش ئاشکرابکەم و قسە لەسەر ئەو تاوانە بکەم کە ڕووبەڕووی ئێزدییەکان ببووەوە، بۆیە دەڵێم سەرجەم قوربانییەکان شایەنی دابینیکردنی شوێنێکی ئارامن تاوەکوو دادپەروەریان بۆ بەدیدێت.
پەروەردە و فێرکردن ڕۆڵێکی بنەڕەتی هەیە لە گەشەی کۆمەڵگە شارستانییەکاندا، کە بڕوای بە پێکەوەژیان و ئاشتی هەیە. بۆیە لەسەرمان پێویستە ئەمە لە منداڵەکانیان وەبەربهێنین، چونکە منداڵ وەکوو پەڕەیەکی سپی وایە، دەتوانین فێری ئاشتی و و لێبووردەیی و پێکەوەژیانی هاوبەشی نێوان کۆمەڵگەیەکانیان بکەین، لەبری ڕق لێبوونەوەو تائیفییەت.، هاوکات پێویستە ئافرەت کلیلی چارەسەری زۆربەی کێشەکان بێت، پێویستیشە بەشداری پیبکرێت لە پرۆسەی بوونیادنانی ئاشتی هەمیشەیی لەنێوان کۆمەڵگەکان، بە دەنگ و بەشداری ئافرەت دەتوانین گۆڕانکاری جەوهەری لەنێوان کۆمەڵگەکان و جیهان بکەین. من شانازی بە ئێزدییەکان دەکەم لەسەر ئەو هێز و ئارامییەی هەیانە، ئەگەرچی چەندین جار کۆمەڵگەکەمان کراوەتە ئامانج بۆ کۆتاییهێنان بە بوونیان، لەگەڵ ئەوەش ئێمە بەردەوامین لە خەبات لە پێناو مافی هەبوونمان، کۆمەڵگەی ئێزدی پەیوەستی ئاشتی و لێبووردەییە و پێویستە ببێتە نموونەیەک بۆ جیهان.
لە کۆتاییدا دەمەوێت سوود لەو هەلە وەربگرم و دەڵێم، سوپاسی هەر کەسێک دەکەم کە پاڵپشتم بووە لە گەیاندنی پەیامەکەم هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە، سوپاس بۆ تیمەکەم، سوپاس بۆ تێربی و سێندی و عابد، کە هیچ ڕۆژێک جێینەهێشتم. سوپاس بۆ هەموو ئەو دەوڵەتانەی دانیان نا بە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان و یارمەتیان پێشکەش بە کۆمەڵگە لاوازەکان کردووە، سوپاس بۆ کەنەدا و ئوسترالیا، کەبوونەتە ئارامگەیەک بۆ قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان. سوپاس بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئەو یارمەتی و ئەو دەستپێشخەریانەی کردوویانە بۆ پێکهێنانی تیمێکی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش، سوپاس بۆ فەرەنسا و سەرۆک ماکرۆن لەسەر هەڵوێستە مرۆڤایەتیەکانیان لەبەرانبەر کەیسی ئێمە. سوپاس بۆ باشووری کوردستان لەبەرانبەر یارمەتیدانی ئاوارەکان لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا، سوپاس بۆ ئەمیری کوێت و حکومەتی نەرویج بۆ دەستپێشخەریان بۆ بەستنی کۆنگرەی دووبارە بوونیادنانەوەی ئێراق. سوپاس بۆ هاوڕێم پارێزەر ئەمەل کلۆنی و تیمەکەی کە هەموو توانایەکیان خستەگەڕ بۆ سزادانی داعش، سوپاس بۆ دەوڵەتی یۆنان، کە زۆری پێشکەش بە ئاوارەکان کردووە، با یەکبگرین دژی زوڵم و پێشێلکارییەکان و بە یەکەوە دەنگمان بەرزبکەینەوە و بڵێین نا بۆ تووندوتیژی و بەڵێ بۆ ئاشتی، نا بۆ بەکرێگیراوی بەڵێ بۆ ئازادی، نا بۆ نەژداپەرستی بەڵێ بۆ مافی و مرۆڤ بۆ هەمووان، نا بۆ بەکار‌هێنانی ژن و منداڵ، بەڵێ بۆ دەستبەرکردنی ژیانێکی ئازاد بۆیان، نا بۆ دەربازبوونی تاوانکاران لە سزا، بەڵێ بۆ سزادانی تاوانکاران و ئەنجامدەران و بەدیهێنانی دادپەروەری.
#10-12-2018#
ئەم بابەتە 3,709 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-12-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: دەرەوە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 10-12-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-12-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڤەژەن کشتۆ )ەوە لە: 29-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,709 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.236 KB 10-12-2018 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.111 KB 10-12-2018 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,960
وێنە 104,277
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!