🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
💬 پیسکەی تەڕپیر
پیسکەی تەڕپیر
مرۆڤ تا بە تەمەن بڕوات ئارەزووەکانی بۆ ژیان و موڵکایەتی زۆرتر دەبێت بەتایبەتی ژن و مێینەی لاجوانتر و شیرینتر دەبێت، ئینجا ئەگەر پێوەرێک و قالبێک بۆخۆی دانەنێت و بکەوێتە دوای ئارەزووەکان
💬 پیسکەی تەڕپیر
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەشی یەکەم : پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
ماددەی یەکەم : ناو

بزوتنەوەی نوێبو
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
👫 توانا باڵەک
توانا باڵەک لە ساڵی 1991 دا لە شارۆچکەی سۆران لە دایکبووە و خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی ە و چالاکوانێکی کلتووری و ڕۆشنبیرییە.
ساڵی 2009 دەبێتە هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و پاشتریش دەبێتە بەرپرسی میدیای بز
👫 توانا باڵەک
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
ساڵی1949 لە تەوێڵە - هەورامان لەدایکبووە
خوێندنی لە تەوێڵە و هەڵەبجە و سلێمانی خوێندووە،
پەیمانگەی مامۆستایانی تەواو کردووە و بووەتە مامۆستا و ماوەیەک لە قوتابخانەی شنروێی سەرەتایی لە هەڵەبجە و زۆر
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
💕 ماچی خودایی
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم !
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم !
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم !
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم !
وەرە خاسە کەوی ڕام و کەویی من !
وەرە ئیلهامەکەی نیوە شەوی من !
وەرە ئ
💕 ماچی خودایی
📝 پەیامی راگەیاندنی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی)
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئێمە وەکو کۆمەڵێک پەرلەمانتار و فراکسیۆنی کوردستانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەسۆنگەی هەستکردنمان بە گەورەیی ئەو بەرپرسیارێتیەی لەسەر شانمانە و ئەو مەترسیانەی روویا
📝 پەیامی راگەیاندنی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی)
👫 کەسایەتییەکان
هران دینک
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد سەلام
👫 کەسایەتییەکان
موڕاد بەکداش
👫 کەسایەتییەکان
سەید موحسین (ئەلخەتات)
👫 کەسایەتییەکان
رەعد کوردی
📝 گوتەکانی نادیە موراد لەکاتی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

گوتەکانی نادیە موراد لەکاتی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی
سوپاس بۆ لیژنەی نۆبڵ بۆ پێدانی ئەو شەرەفە، شەرەفێکی گەورەیە بۆ من کە ئەو خەڵاتەم لەگەڵ هاوڕێم دکتۆر مەکویگی پێدەدرێت، کە کارێکی زۆر ئاستەمی ئەنجامداوە لەپێناو پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ قوربانیانی تووندوتیژی سێکسی، بووە بە دەنگێکیش بۆ ئەو ئافرەتانەی تووندووتیژی سێکسیان بەرامبەر کراوە.
من ئەمڕۆ دەمەوێت لە کانگای دڵمەوە قسە بکەم کە چۆن ژیانی من و کۆمەڵگەی ئێزدی بەهۆی جینۆسایدەوە گۆڕا، چۆن داعشداعش هەوڵیدا کۆتایی بە پێکهاتەیەک لە پێکهاتەکانی عێراق بهێنێت، لەڕێگەی بە سەبیکردنی ئافرەتەکان و کوشتنی پیاوەکان و لەنێوبردنی مەزارگە و پەرستگەکانی.
ئەمڕۆ رۆژێکی تایبەتە بۆ من، ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە چاکە بەسەر خراپەدا سەرکەوت، ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە مرۆڤایەتی بەسەر تیرۆر سەرکەوت، ئەمڕۆ رۆژی سەرکەوتنی ئەو ژن و منداڵانەیە بەسەر ئەوانەی ئەو تاوانانەیان ئەنجامداوە. هیوادارم بوونم لێرە ئەمڕۆ ببێتە هۆی دروستبوونی قۆناخێکی نوێ، کە ئاشتی تێیدا یەکەمینە، لەسەر جیهان پێویستە بەشداربن لەوەی نەخشەڕێگەیەکی تازە بکێشن بۆ پاراستنی ژنان و منداڵان و کەمینەکان، بەتایبەت قوربانیانی تووندووتیژی سێکسی.
ژیانی منداڵیم، وەکو منداڵێکی گوندنشین بووە، لە گوندی کۆچۆ لە باشووری شنگالشنگال، هیچ زانیارییەکم لەسەر شتێک نەبوو کە پێیدەڵێن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، هیچ زانیارییەکم لەسەر ناکۆکی و ململانێ و کوشتن نەبوو کە هەموو رۆژێک لە جیهانی ئێمە روودەدات، نەمدەزانی کە مرۆڤ دەتوانێت ئەو تاوانە قێزەونە دژی بە یەکدی ئەنجامبدەن.
وەکو هەر کچێکی بچووک خەونم بەوە دەبینی خوێندنی دوا ناوەندی تەواوبکەم، خەونی گەورەشم ئەوەبوو ئارایشتگەیەکم بۆ جوانکاری هەبێت لە گوندەکەمان و لەگەڵ خێزانەکەمان بژیم لە شنگال، بەڵام ئەو خەونەم بووە کابووس، شتێک روویدا کە هیچ رۆژێک پێشبینیم نەکردبوو، کۆمەڵکوژی روویدا، لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژیەش دایکم و 6 برا و دوو خوشکم لەدەستدان، هەموو خانەوادەیەکی ئێزدی هەمان چیرۆکی منی هەیە بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژییەوە. بەڵێ، ژیانمان لەنێوانی شەو رۆژێکدا گۆڕانکاری بەسەرداهات، بەشێوەیەک کە ئەستەم بوو قبووڵی بکەی، چۆن ئەو خانەوادە ئێزدیانە لە یەکدی دابڕان، چۆن نەسیجی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەیەتی ئاشتیخواز لەبەریەک هەڵوەشا، چۆن کۆمەڵگەیەکی تەواو کە ئاڵاهەڵگری ئاشتی پێکەوەژیانی ئاشتیانە بوو بوونە سووتەمەنی جەنگ. لە مێژووماندا رووبەڕووی چەندی هەڵمەتی کۆمەڵکوژی بووینەتەوە بەهۆی بیروباوەڕ و ئایینمانەوە، لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژیانە ژمارەیەکی کەم نەبێت لە ئێزدییەکان لە تورکیا ماون، لە سووریا ژمارەی ئێزدییەکان دەگەیشتە 80 هەزار کەس، بەڵام ئەمڕۆ ژمارەکەیان لە 5 هەزار کەس تێپەڕناکات، ئێزدییەکان لە عێراق رووبەڕووی هەمان چارەنووس بوونەتەوە، ژمارەیان زۆر کەمبووەتەوە، ئامانجی داعش سڕینەوەی ئەو ئایینە بوو، ئەو ئامانجەش بەدیدەهات ئەگەر پارێزگاریان لێنەکرابا، ئەمەش هەمان حاڵی کەمینە لاوازەکانی دیکەیە لە عێراق و سووریا.
دوای شکستی حکومەتی عێراق و حکومەتی کوردستانی عێراق لە پارێزگاریکردنیان و شکستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە رزگارکردنمان لە داعش و رێگریکردن لەو کۆمەڵکوژیەی لە دژمان کرا، دەستەوەستان بوون لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی کۆمەڵگەیەک بە تەواوەتی بەبێ ئەوەی هیچ بکەن، خانووەکانمان و خانەوادەکانمان و دابونەریتمان، گەل و خەونەکانمان و کەرامەتمان هەمووی لەنێوچوو، دوای کۆمەڵکوژی هاوسۆزیەکمان لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بەدەستهێنا، زۆرێک لە وڵاتانیش دانیان بەو کۆمەڵکوژییە دانا، بەڵام ئەو کۆمەڵکوژیە هێشتا کۆتایی نەهاتووە، هەڕەشەی لەنێوبردنمان بەردەوامە، حاڵی ئێزدییەکان لە بەندیخانەکانی داعش نەگۆڕاوە، هێشتا لە کەمپەکان دەرنەچوون، ئەو شوێنانەیان بونیادنەناوەتەوە کە داعش وێرانیکردوون، تاوەکو ئێستاش سزای ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە نەدراوە ئەوانەی سەرکردایەتی ئەو کۆمەڵکوژییەیان کردووە، هاوسۆزی زیاترمان ناوێت، دەمەوێت ئەو هاوسۆزییەتان تەرجومە بکەن بۆ کارکردن لەسەر ئەرزی واقیع.
ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جیدییە بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی بە قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژییە، ئەگەر دەمانەوێت ئێزدییەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانیان لە کەمپەکان و جارێکی دیکە دڵنیاییان پێبدرێتەوە، ئەوا لەسەر کۆمەڵگەوی نێودەوڵەتی پێویستە پارێزگاری بۆ ئێزدییەکان لەژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان دەستەبەر بکات، بەبێ ئەو پارێزگارییە نێودەوڵەتییە هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی دیکە و گرووپێکی دیکەی تیرۆریستی ببینینەوە.
پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پابەندبوونی خۆی زیاتر بەدیاربخات بۆ دەستەبەرکردنی هەلی مافی پەنابەرێتی و کۆچبەری بۆ ئەوانەی بوونە قوربانی ئەو کۆمەڵکوژییە.
ئەمڕۆ رۆژێکی تایبەتە بۆ هەموو عێراقییەکان، نەک تەنها بۆ یەکەمین عێراقی کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێدەبەخشرێت، ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە ئاهەنگی سەرکەوتن و رزگاکردنی خاکی عێراقە لەدەست رێکخراوی داعشی تیرۆریستی، بەشێوەیەک عێراقییەکان لە باشوورەوە بۆ باکوور یەکیانگرت و جەنگێکیان لەبری هەموو جیهان دژی ئەو رێکخراوە تیرۆریستی و تووندڕۆیە ئەنجامدا، یەکبوونی عێراقییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و هزری داعش، بووە هێزێک بۆ هەموومان و توانیمان ئابڕی تاوانەکانیان ببەین، پێویستە یەکبین و بە ەکەوەش کاربکەین بۆ ئەوەی سزای داعش و ئەوانە بدەین کە پێشوازی و خۆشحاڵی و یارمەتی داعشیاندا بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ناوچەیەکی زۆری عێراق بکات. پێویستە لە عێراق شوێنێک نەهێڵدرێتەوە بۆ تیرۆر و هزری تیرۆ لەدوای داعش، پێویستە یەکدەستبین لە بونیادنانەوەی وڵاتمان، پێویستە پشکداربین لە بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق.
پێویستە لەسەرمان هەموو رۆژێک ئەوە بەبیر خۆمان بهێنینەوە کە چۆن رێکخراوی داعش و هەڵگرانی ئەو بیرە لە ساڵی 2014 هێرشیانکردە سەر ئێزدییەکان، بە ئامانجی کۆتاییپێهێنانی یەکێک لە پێکهاتە رەسەنەکانی کۆمەڵگەای عێراقی. داعش ئەو تاوانە و ئەو کۆمەڵکوژییەی لە بەرامبەر ئێمە ئەنجامدا، تەنیا لەبەرئەوەی ئێزدی بووین، خاوەن بڕوای دابونەریتێکی جیاواز بووین، کە بڕوای بە کوشتن و بە سەبیکردن و عەبدکردن نەبووە.
لە سەدەی 21 لە سەردەمی جیهانگیری و مافی مرۆڤ، زیاتر 6 هەزار 500 منداڵ و ژنی ئێزدی کرانە سەبایە، رووبەڕووی کڕین و فرۆشتن و تووندوتیژی سێکسی و دەروونی کرانەوە، سەرەڕای هاوارمان لە ساڵی 2014وە تاوەکو ئێستا، هێشتا چارەنووسی زیاتر لە 3 هەزار منداڵ و ژنی ئێزدی نادیارە لەژێر دەستی داعش. کچان کڕین و فرۆشتنیان پێدەکرێت و بە سەبی دەکرێن و دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتە سەر، بە ئەقڵی کێدا دەچێت ویژاندی سەرکردەی 195 دەوڵەت لە جیهاندا نەجوڵابێت بۆ کارکردن بۆ رزگارکردنی ئەو کچانە، ئەگەر ئەمە رێککەوتنێکی بازرگانی یان نەوتی یانیش چەک بووایە، بە دڵنیاییەوە دەمانبینی هەوڵەکانیان دوو هێندە دەخستەگەڕ لەپێناو رزگارکردنیان.
هەموو رۆژێک گوێمان لە چەندین چیرۆکی کارەساتبار دەبێت و فرمێسک لە چاوان دەهێنێت، سەتان هەزار و بگرە ملیۆنان ئافرەت و منداڵ لە جیهان رووبەڕووی تووندوتیژی دەبنەوە، هەموو رۆژێک گوێمان لە هاواری منداڵان دەبێت لە عێراق و سووریا و یەمەن، هەموو رۆژێک سەدان ژن و منداڵ لە ئەفریقا و وڵاتانی دیکە دەبینین دەکوژرێن و دەکرێنە سووتەمەنی شەڕ بەبێ ئەوەی ببینین کەسێک یارمەتیان بدات یان سزای ئەوانە بدات ئەو تاوانانە لە دژیان ئەنجامدەدات.
ماوەی چوار ساڵە بە دەوری ئەو جیهانەدا دەسوڕێم و دەگەڕێم، چیرۆکی خۆم و کۆمەڵگەکەم و کۆمەڵگە لاوازەکانی دیکە دەگێڕمەوە، بەبێ ئەوەی بەشێکی بچووک لە دادپەروەری بەدیبێت، بەبێ ئەوەی سزای تاوانکارانی تووندوتیژی سێکسی دژی ژنان و کچانی ئێزدی و ئەوانی دیکە بدرێت، ئەگەر دادپەروەری نەیەتەدی، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەو کۆمەڵکوژییە دژی ئێمە و دژی کۆمەڵگە لاوازەکانی دیکە دووبارە دەبێتەوە. دادپەروەری تاکە رێگەیە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و پێکەوەژیان لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکان، ئەگەر بمانەوێت حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی و بە سەبیکردن لە بەرامبەر ئافرەتان دووبارەنەبێتەوە، ئەوا لەسەر پێویستە سزای ئەو کەسانە بدەین کە تووندوتیژی وەکو چەکێک بەکاردەهێنێت دژی ژنان و کچان.
زۆر سوپاستان دەکەم بۆ ئەو رێزلێنانە، بەڵام لەڕاستیدا هیچ خەڵاتێک لەو دونیایە ناتوانێت کەرامەتمان بۆ بگەڕێنێتەوە. بەبێ بەدیهاتنی دادپەروەری و سزای تاوانکاران، هیچ رێزلێنانێک ناتوانێت قەرەبووی لەدەستدانی کەسوکار و خۆشەویستانمان بۆ بکاتەوە، کە بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێکیان هەبێت کوژران و بەسەبی بران، تەنیا لەبەر ئەوەی ئێزدی بوون. هیچ خەڵاتێک ناتوانێت ئەو ژیانە سادەیەمان لەنێو کەسوکار و خۆشەویستانمان بۆ بگەڕێنێتەوە، بەبێ بەدیهاتنی دادپەروەری و پارێزگاری ئەوانەی لە کۆمەڵگەکەمان ماون.
لەم رۆژانەدا یادی 70 ساڵەی رێککەوتننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ روونەدانی کۆمەڵکوژی و سزادانی ئەنجامدەران دەکەینەوە، کۆمەڵگەکەی من ماوەی چوار ساڵە بە بەردەوام لەژێر کۆمەڵکوژیدایە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تەنانەت رێگری لەو کۆمەڵکوژییەش نەکرد، بەڵکو شکستیهێناوە لە راگرتنی ئەو کۆمەڵکوژیە لە دژمان دەکرێت و رووبەڕووکردنەوەی ئەو تاوانکارانە بە دادگا.
چەندین کۆمەڵگەی لاوازی دیکە هەن لەو جیهانە کە لەبەرامبەر چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رووبەڕووی لەنێوبردنی نەژادی و گۆڕینی ناسنامە دەبنەوە، پاراستنی ئێزدییەکان و کۆمەڵگە لاوازەکانی دیکە لە بەرپرسیاریێتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانە لە بوارەی مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی کەمایەتییەکان. پاراستنی مافی ژنان و منداڵ، بەتایبەت ئافرەتان لە تووندوتیژی سێکسی لەو ناوچانەی کە ململانێ و شەڕی نێوخۆی تێدایە.
شەرەفی ئەوەم پ بەخشرا لە کۆنگرەی پاریس بۆ ئاشتی بەشداریبکەم، ئەم کۆنگرەیە لە ساڵڕۆژی 100 ساڵەی کۆتاییهاتنی یەکەم جەنگی جیهانی بوو، بەڵام لەو کاتەوەی کۆتایی بە یەکەم جەنگی جیهانی هاتووە، چەند کۆمەڵکوژی و چەند شەڕ روویانداوە؟ قوربانییەکانی شەڕ و کۆمەڵکوژی لە ژماردن نایێن، بەتایبەت شەڕە نێوخۆییەکان. ئێمە وەکو جیهان ئیدانەی ئەو شەڕانە و دانمان ناوە بە کۆمەڵکوژییەکان، بەڵام شکستمانهێناوە لەوەی سنوورێک لەبەردەم دووبارەبوونەوەیان دابنێین. راستە زۆر کێشە و ناکۆکی و ململانێ هەن لە جیهاندا، بەڵام دەستپێشخەری و هەوڵی زۆریش هەن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یارمەتیدانی قوربانییەکان، ئەگەر دەستپێشخەری ویلایەتی بادن ڤۆرن بێرگک و بەڕێز کریشمان و یارمەتییەکانی نەبووایە نەمدەتوانی تاوانەکانی داعش ئاشکرابکەم و قسە لەسەر ئەو تاوانە بکەم کە رووبەڕووی ئێزدییەکان ببووەوە، بۆیە دەڵێم سەرجەم قوربانییەکان شایەنی دابینیکردنی شوێنێکی ئارامن تاوەکو دادپەروەریان بۆ بەدیدێت.
پەروەردە و فێرکردن رۆڵێکی بنەڕەتی هەیە لە گەشەی کۆمەڵگە شارستانییەکاندا، کە بڕوای بە پێکەوەژیان و ئاشتی هەیە. بۆیە لەسەرمان پێویستە ئەمە لە منداڵەکانیان وەبەربهێنین، چونکە منداڵ وەکو پەڕەیەکی سپی وایە، دەتوانین فێری ئاشتی و و لێبووردەیی و پێکەوەژیانی هاوبەشی نێوان کۆمەڵگەیەکانیان بکەین، لەبری رق لێبوونەوەو تائیفییەت.، هاوکات پێویستە ئافرەت کلیلی چارەسەری زۆربەی کێشەکان بێت، پێویستیشە بەشداری پیبکرێت لە پرۆسەی بونیادنانی ئاشتی هەمیشەیی لەنێوان کۆمەڵگەکان، بە دەنگ و بەشداری ئافرەت دەتوانین گۆڕانکاری جەوهەری لەنێوان کۆمەڵگەکان و جیهان بکەین. من شانازی بە ئێزدییەکان دەکەم لەسەر ئەو هێز و ئارامییەی هەیانە، ئەگەرچی چەندین جار کۆمەڵگەکەمان کراوەتە ئامانج بۆ کۆتاییهێنان بە بوونیان، لەگەڵ ئەوەش ئێمە بەردەوامین لە خەبات لە پێناو مافی هەبوونمان، کۆمەڵگەی ئێزدی پەیوەستی ئاشتی و لێبووردەییە و پێویستە ببێتە نموونەیەک بۆ جیهان.
لە کۆتاییدا دەمەوێت سوود لەو هەلە وەربگرم و دەڵێم، سوپاسی هەر کەسێک دەکەم کە پاڵپشتم بووە لە گەیاندنی پەیامەکەم هەر لە رۆژی یەکەمەوە، سوپاس بۆ تیمەکەم، سوپاس بۆ تێربی و سێندی و عابد، کە هیچ رۆژێک جێینەهێشتم. سوپاس بۆ هەموو ئەو دەوڵەتانەی دانیان نا بە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان و یارمەتیان پێشکەش بە کۆمەڵگە لاوازەکان کردووە، سوپاس بۆ کەنەدا و ئوسترالیا، کەبوونەتە ئارامگەیەک بۆ قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان. سوپاس بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئەو یارمەتی و ئەو دەستپێشخەریانەی کردوویانە بۆ پێکهێنانی تیمێکی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش، سوپاس بۆ فەرەنسا و سەرۆک ماکرۆن لەسەر هەڵوێستە مرۆڤایەتیەکانیان لە بەرامبەر کەیسی ئێمە. سوپاس بۆ کوردستانی عێراق لە بەرامبەر یارمەتیدانی ئاوارەکان لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا، سوپاس بۆ ئەمیری کوێت و حکومەتی نەرویج بۆ دەستپێشخەریان بۆ بەستنی کۆنگرەی دووبارە بونیادنانەوەی عێراق. سوپاس بۆ هاوڕێم پارێزەر ئەمەل کلۆنی و تیمەکەی کە هەموو توانایەکیان خستەگەڕ بۆ سزادانی داعش، سوپاس بۆ دەوڵەتی یۆنان، کە زۆری پێشکەش بە ئاوارەکان کردووە، با یەکبگرین دژی زوڵم و پێشێلکارییەکان و بە یەکەوە دەنگمان بەرزبکەینەوە و بڵێین نا بۆ تووندوتیژی و بەڵێ بۆ ئاشتی، نا بۆ بەکرێگیراوی بەڵێ بۆ ئازادی، نا بۆ نەژداپەرستی بەڵێ بۆ مافی و مرۆڤ بۆ هەمووان، نا بۆ بەکار‌هێنانی ژن و منداڵ، بەڵێ بۆ دەستبەرکردنی ژیانێکی ئازاد بۆیان، نا بۆ دەربازبوونی تاوانکاران لە سزا، بەڵێ بۆ سزادانی تاوانکاران و ئەنجامدەران و بەدیهێنانی دادپەروەری.
10-12-201810-12-2018
#️ هەشتاگ
#داعش | #شنگال | #10-12-2018 |
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-12-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نادیە موراد
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-12-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Dec 10 2018 8:39PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Dec 10 2018 10:35PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Dec 10 2018 10:35PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,469 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.236 KB Dec 10 2018 8:59PMنالیا ئیبراهیم
📷 فایلی وێنە 1.0.111 KB Dec 10 2018 8:40PMنالیا ئیبراهیم
📚 پەڕتووکخانە
  📖 ئینسکلۆپیدیای فیزیای ک...
  📖 چۆن سامان و سەرکەوتن و...
  📖 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژی...
  📖 ئەتەکێتی ژیان
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021
  🗓️ 14-01-2021
  🗓️ 13-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
هران دینک
بە ئەلف و بێی ئەرمەنی Հրանդ Տինք نووسەر و روژنامەوانی بنەرەت ئەرمەنی - کوردە، لە رۆژی 15-09-1954 لە شاری مالاتیای کوردستانی باکور لە دایک بوویە، سەرنووسەری روژنامەی ئاگوسی زمان ئەرمەنیە، لە روژی 19-01-2007 لە لایەن نەژاد پەرستێکی تورک لە شاری ئیستانبول تیرۆرکرا.
هران دینک
ئەحمەد سەلام
شاعیر و چیرۆکنووس
ناوبراو جگە لە شیعر و چیرۆک مامۆستا بووە لە دواناوەندی سەڵاحەدین لە شاری سلێمانی لە رێکەوتی 20-01-2017 کاتژمێر 8ی بەیانی کۆچی دوایی کرد.
ئەحمەد سەلام
موڕاد بەکداش
گۆرانیبێژێکی کوردە، لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان، لە 20-07-1965، لە دایکبووە، بنەماڵەکەیان لە بنچینەدا خەڵکی گوندی باوەفای سەر بە شاری مێردینە. خاوەنی 11 ئەلبومی گۆرانییە، لە 20-1-2000 بە ڕووداوی ئوتومبیل کۆچی دوایی کردووە.
موڕاد بەکداش
سەید موحسین (ئەلخەتات)
کەسایەتی بەناوبانگی شاری سلێمانی (سەید موحسین ئەلخەتات) مامۆستا و خۆشنووس (1921-1977).
ئەم کەسایەتیە بەڕێزە بەدرێژایی تەمەنی خزمەتی قوتابخانەکانی سلێمانی کردوە و چەندەها مناڵی سلێمانی پێگەیاندووە و خزمەتێکی زۆری شارەکەی کردوە، سینەمای گۆیژەش نمونەیەکە لە خۆشنووسیەکەی کە ساڵی 1950 نوسیوێتی وە چەندین پۆستی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە سەرەتاییەکانی سلێمانی وەرگرتوە.
سەید موحسین (ئەلخەتات)
رەعد کوردی
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەناو بەتایبەت لە مانگی رەمەزان بانگێشتی ئیمارات دەکرێت بۆ کاری پێشنوێژی لە مزگەوتەکانی ئەحمەد حەبا لە دوبەی و شێخ زاید لە ئەبوزەبی، لە هەمان کاتدا بەردەوامە لە پێش نوێژی لە مزگەوتەکانی ئیمامی شافعی و مزگەوتی بەهەشت لە سلێمانی.
رەعد ناوبانگی لە جیهانی ئیسلامی هەیە، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکانی لە
رەعد کوردی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,219 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574