بەناوی خوا و کوردستانی پیرۆزەوە
هاوڕێ و دۆستانی ئازیز
سوپاسی هەموو لایەک دەکەین کە بە بۆنەی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر دکتۆر (#جەمال نەبەز#) هاوخەمی خۆتان بۆ ئێمە دەربڕیوە.
ئێمە وەک بنەماڵەی مامۆستا جەمال نەبەز، دەمانەوێ ئێوەی ئازیز لەم چەند خاڵەی خوارەوە ئاگادار بکەینەوە:
یەکەم: تەرمی مامۆستا جەمال نەبەز دەهێنرێتەوە کوردستان و لە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان دەنێژرێت.
دووەم: تەرمەکە لە ئەڵمانیاوە دەهێنرێتەوە بۆ فرۆکەخانەی شاری #سلێمانی#یەوە.
لە فڕۆکەخانەی شاری سلێمانییەوە مەراسیمی پێشوازی کردن لە تەرمەکە سازدەکرێ.
سێ یەم: ئێمە وەکو خانەوادەی مامۆستا جەمال نەبەز تێچووی هەموو خەرجییەکان و هێنانەوەی تەرمەکە و بەخاکسپاردن و مەراسیمی ماتەمی دەگرینە ئەستۆی خۆمان.
نیعمەت تۆفیق
خوشکی مامۆستا جەمال نەبەز
#09-12-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,148 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!