ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخودانی سەردەم لە #عەفرین#دا لە ناوەندی عەفرین و ناوچەکانی دەورووبەری جندرێس و بلبلێ 3 چالاکیی سابوتاژ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئەنجامدران.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەپەگەدا هاتووە، دەستەیە لە #شەڕڤان#انی یەپەگە ڕۆژی 7ی کانوونی یەکەمی 2018 / 16ی سەرماوەز لە دەورووبەری گوندی دێر بەلوت لە ناوچەی جندرێس لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی چەتەکانی ئەحرار شام چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا. بەهۆی ئەو چالاکییەوە 2 چەتەی داگیرکەر کوژران.
راشیگەیاندووە، دەستەیەکی تری شەڕڤانانی یەپەگە ڕۆژی 8ی کانوونی یەکەمی 2018 / 17ی سەرماوەز لە ڕۆژئاوای ناوەندی عەفرین لە دژی ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانی ئەحرار شەرقییە چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا چەتەکان کوژراو و برینداریان هەبوو، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیان ڕوون نەبوویەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە دەستەیەکی تر لە شەڕڤانان هەر لە ڕۆژی 8ی کانوون یەکەمی 2018 / 17ی سەرماوەز لەسەر ڕێگای گوندی شێخ ئورزێ لە ناوچەی بلبلێ لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی چەتەکانی سوڵتان موراد چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا 2 چەتەی داگیرکەر کوژران.[1]
#09-12-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,851 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!