بەشێکی دانیشتووانی کفری بەهۆی بێکاری شارۆچکەکەیان جێدێڵن
کفریکفری، ناوی لەنێو نەخشەی وزەی هەرێمی کوردستانە، کەچی بێکاری دانیشتووانەکەی پەرێشان کردووە. ئەوانەی قسەیان بۆ رووداو کردووە، تێکڕا کۆکن لەسەر ئەوەی؛ حکومەت کفری و دانیشتووانەکەشی پشتگوێخستووە.
بێکاری وای کردووە، بەشێک لە دانیشتووانی کفری روو لە شار و قەزاکانی دیکە دەکەن. دانیشتوویەکی کفری دەڵێ: ئەوەی مووچەی نەبێت، ناچارە بەدوای کاردا بگەڕێت، لێرەش کار نییە، بۆیە خەڵک روودەکەنە
کەلارکەلار یان
سلێمانیسلێمانی.
رێکخراوەکانی کفری ئاماری ئه و ماڵانەیان لایە کە کفریان جێهێشتووه و، دەڵێن لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا 850 ماڵ ئێرەیان بەرەو شارەکانی دیکە جێهێشتووە.
قایمقامی کفری دۆسیەی 30 پرۆژەی وەستاوی لەبەردەسته، ساڵی داهاتوو کار بۆ بەگەڕخستنەوەی پرۆژەکان دەکات، چونکە لەوە تێگەشتووه؛ بەگەڕخستنەوەی پرۆژەکان کلیلی چارەسەری بەشێک لە گرفتەکانە.
قیر، گۆگرد، نەوت، چیمەنتۆ، گەچ و خەڵوزی بەردین لەنێو خاکی کفریدا هەن. ئەگەرچی ئامارێکی ورد لەبەردەستدا نییە، بەڵام شارەزایانی بواری جیۆلۆجی ناوچەکە دەڵێن: سامانی سرووشتیی کفری بەشی 50 ساڵی ئاییندە دەکات.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بانگهێشتی وەبەرهێنەران دەکات؛ سەرمایەکانیان له کفری وەگەڕبخەن.
کفری لە 14 گەڕەک پێکدێت و ژمارەی دانیشتووانەکەی 54 هەزار کەسە، دوای کۆیه، کۆنترین قەزای باشووری کوردستانە، کە لە ساڵی 1921وە کراوە بە قەزا و تائێستا 47 قایمقامی هەبووە.
[1]
08-12-201808-12-2018 ⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!