بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: بڵاوکراوەنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 02-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅02 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,766) پەڕتووک||
📅 31-03-2020
باکووری کوردستان
- نالان ئۆزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ بە گومانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتینەکرا.[2]
- کاتژمێر 06:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێڵی گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ تورکیا لە سنووری گوربولاک لە بازیدی سەربە ئاگری، بە هۆکارێکی نادیار گڕی گرت. راگەیاندنەکانی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گڕگرتنی هێڵە نەوتەکە لە ئەنجامی تەقینەوەیەک ڕوویداوە و تیمەکانی ئاگر کوژینەوە ڕەوانەی ناوچەکە کراون. هێشتا ئێران و تورکیا بەفەرمی لەسەر هۆکاریی گڕگرتنی بۆرییە نەوتییەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.[6]
رۆژهە
📅 31-03-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەڵمەتێک بۆ کۆتایهێنان بە گەمارۆی سەر کامپی پەنابەرانی مەخمور دەستیپێکرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
ئەندامی حیزبی کرێکاری کۆمۆنیست و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی شورایی لە ڕۆژی 31-03-1991 لە هەولێر لە کاتی بەرگریی شوراکاندا بەرامبەر هێرشی حزبی بەعس بۆ گرتنەوەی شاری هەولێر گیانی لەدەست دا.
✌️ واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
🏷️ پۆل: شەهیدان
واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ جەزا عەلی کاتب
شەهید جەزا لە ساڵی 1946 لەگەڕەکی گۆیژە لە شاری سلێمانی لە بنەماڵیەکی کورد پەروەر چاوی بە ژیان هەڵهێناوە. کاکە جەزا هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە هەستی بە زوڵمی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان کردوە و شەیدای کوردایەتی و ڕێبازی پارتی و بارزانی بوە بۆیە لە ساڵی 1963 وە پەیوەندی کردوە بە رێکخستنە نهێنیەکانی پارتیەوە و بەردەوام بوە لە خەبات و تێکۆشان بۆ رزگاری کورد و کوردستان لە داگیرکردن و چەوسانەوە.
خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی زانستی لەسلێمانی تەواو کردوە، لەدوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول و لە ئەنجامی چا
✌️ جەزا عەلی کاتب
🏷️ پۆل: شەهیدان
جەزا عەلی کاتب
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەسعود محەمەد
هزرڤان و نووسەری بیروردی کوردو کەسایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەسعود محەمەدی جەلیزادە لە ساڵی 1919دا لەشاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و وێژەیی و زانست پەروەر هاتۆتە جیهانەوە و گەشتی خوێندنی لەساڵی 1926دا لە کۆیە دەست پێکردووەو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر لەساڵی 1940دا تەواوکردووە و لەساڵی 1945یشدا خوێندنی کۆلیژی مافی لەبەغدا وەرگرتووە و بووەتە پارێزەرێکی یاساناس.
لە خوێندنی کۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی کورد بووە و بەیەکەوە زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێ
👫 مەسعود محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەسعود محەمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,777 | وێنە 58,087 | پەڕتووک PDF 10,766 | فایلی پەیوەندیدار 40,137 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,018 |
📊 نۆ کەس بەهۆی ڤایرۆسی ئایدزەوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
نۆ کەس بەهۆی ڤایرۆسی ئایدزەوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە
📊 ئامار و راپرسی

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
لە 32 ساڵی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان، 32 حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی کەمی بەرگری لەش (ئایدز - HIV) تۆمارکراون، بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت: تائێستا نۆ کەس بەهۆی ئایدزەوە لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.
ساڵانە 1ی کانوونی یەکەم دیاریکراوە بۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ئایدز و بە دەرفەتێکی گرنگ دادەنرێت بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک و یەکخستنی هەوڵەکانی دەزگا پەیوەندارەکان و خستنەڕووی هاوکاری و پاڵپشتی بۆ توشبووانی نەخۆشی ئایدز لەسەر ئاستی جیهان.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، 36.9 ملیۆن هەڵگری ڤایرۆسی کەمی بەرگری لەش هەیە و ئه و ڤایرۆسە ساڵانە نزیکەی یەک ملیۆن کەس دەکوژێت و نزیکەی دوو ملیۆنی تریش وەک توشبووی نوێ دەکاتە قوربانی.
هەرچەندە تائێستا چارەسەری کۆتایی بۆ ئەو نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە، بەڵام زانایان چەند جۆرە دەرمانێکی دژە ئەیدزیان دروستکردووە کە کاریگەرن و دەتوانێت بە تەواوی کۆنتڕۆڵی نەخۆشییەکە بکات. دەرفەتیش بە توشبوو دەدات تا ژیانێکی ئاسایی وەک هەر کەسێکی تر بەسەر بەرێت، ئەمەش دەسکەوتێکی پزیشکی گەورەیە کە ژیانی ملیۆنان توشبووی ئایدزی ڕزگارکردووە.
خالس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوان و وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بەدواڕۆژی راگەیاند: بەکارهێنانی دەرمان رێژەی مردنی لە 36%ی کەمکردۆتەوە و هۆکاری کەمبونەوەی لە 36%ی توشبووی نوێشە، چونکە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پێشگیری و خۆپارێزی لە نەخۆشی ئایدز.
بەراورد بە وڵاتانی جیهان، رێژەی تووشبووان بە ئایدز لە هەرێم لە ئاستێکی زۆر کەمدایە، لەو بارەیەوە بەرپرسەکەی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: لە هەرێمی کوردستان ئەمساڵ شەش حاڵەتی نوێی نەخۆشیەکە تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی توشبووانی ئایدز لە هەرێم (لە ساڵی 1986 تا کۆتایی 2018) بریتییە لە 32 حاڵەت، نۆ لەو حاڵەتانەش لە رەگەزی مێینەن و 23 کەسیان نێرینەن.
هاوکات د. ئیبراهیم مەعروف، پسپۆڕی نەخۆشیە گوێزراوەکان بەدواڕۆژی وت: ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی ئایدز بوون هەموویان لە ژێر چاودێری پزیشکی خۆپارێزین لە هۆبەکانی کۆنتڕۆڵی نەخۆشی ئایدز لە هەرێمی کوردستان، پشکنینی پێویست و چارەسەر و هۆشیاریان پێ دەدرێت.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ساڵانە زیاتر لە 350 هەزار پشکنینی ڤایرۆسی ئایدز لە هەرێم ئەنجامدەدرێت و ئه و بیانیانەشی دێنە ناو هەرێمی کوردستان پشکنینیان بۆ ئەنجامدەدرێت.
د. ئیبراهیم مەعروف دەشڵێت: هەموو بیانیەکان کە دێنە هەرێم پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت و هەموو بوتڵێکی خوێنیش پشکنینی بۆ دەکرێت و ئەوانەی تازە ژیانی هاوسەری پێکدێنن، کرێکاری شوێنە گەشتیاریەکان، بەندکراوەکان، نەخۆشانی گورچیلەی درێژخایەن و نەخۆشی سیل و هەوکردنی جگەر و ئەوانەی نەشتەرگەریان بۆ ئەنجامدەدرێت، هەموویان پشکنیان بۆ ئەنجامدەدرێت لە چوارچێوەی پڕۆگرامی کۆنتڕۆڵی نەخۆشی ئایدز لە هەرێم، جگە لەم پشکنیانە، چالاکی هۆشیاری و دابینکردنی دەرمان و ئامێر و پێویستی پشکنین لەخۆدەگرێت ئەوەش تەنیا لە پێناو رێگریکردنە له و ڤایرۆسە مەترسیدارە و تائێستا هەرێمی کوردستان له و رووەوە سەرکەوتنێکی باشی بەدەست هێناوە.
سەبارەت بە هەبوونی تووشبووی ڤایرۆسی ئایدز لەناو خەڵکی بیانی کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن، خالس قادر ئاشکرایکرد: لەم ساڵدا لەئەنجامی پشکنینی بیانییەکان 23 حاڵەتی نەخۆشیەکە دۆزراوەتەوە و دوای لێکۆڵینەوە سەرجەمیان رەوانەی وڵاتانی خۆیان کراونەتەوە و لە سنورەکان و فرۆکەخانەکانیش پشکنینی هەموو کەسێک دەکرێت کە دێنە ناو هەرێمی کوردستان.
پسپۆڕەکەی بواری نەخۆشیە گوێزراوەکان روونیشیکردەوە: بۆ دورکەوتنەوە لە ڕەفتارە مەترسیدارەکانی وەک کاری سێکسی لەدەرەوەی ژیانی هاوسەری، دوورکەوتنەوە لە تاتووکردن، بەکارنەهێنانی دەرزی و سرنجی بەکارهاتوو و دوورکەوتنەوە لە ماددە هۆشبەرەکان، ئەمانە هەمووی بۆ ئه و کەسانە زۆر گرنگە کە تووشی ئه و ڤایرۆسە نەبوون و پێویستە ئەم هۆشیارییە بگاتە هەموو خێزانێک، چونکە هۆشیاری و ناسینی نەخۆشی ئایدز و ئاشنابوون بە ڕێگاکانی گوازتنەوە و خۆپاراستن لێی، بەهێزترین چەکی خۆپارێزی و بەرەنگاربونەوەی نەخۆشیەکەیە.
لەبارەی ئەوەی ساڵانە حکومەتی هەرێم بڕی چەند بودجە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی ئایدز تەرخان دەکات، خالس قادر وتی: هیچ بڕە پارەیەکی دیاریکراو ساڵانە بە تایبەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئایدز دیارینەکراوە ئەوەی کە دەکرێت دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە بەغدا دێت و لای خۆشییەوە وەزارەتی تەندروستی بڕێکی زۆری دەرمان دەکڕێت.[1]
08-12-201808-12-2018

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 08-12-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 08-12-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی⛑ تەندروستی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 8 2018 9:34AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Dec 8 2018 9:52AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Dec 8 2018 9:52AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 265 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
نۆ کەس بەهۆی ڤایرۆسی ئایدزەوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️08-12-2018
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️مادە هۆشبەرەکان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574