پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
بەسەرهاتی ڕزگاربوونی فاتیح سەنگاوی لە پڕۆسەی ئەنفالدا
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,996
وێنە 105,392
پەرتووک PDF 19,102
فایلی پەیوەندیدار 95,940
ڤیدیۆ 1,285
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موک...
عەونی شاعیر - عوسمان حەبیب عەبدوڵڵا
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook2
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەونی شاعیر

عەونی شاعیر
عەونی شاعیر
عوسمانی عەونی حەبیب. عەونی یەکێکە لە شاعیرە نیشتمانپەروەرەکانی کورد لە ساڵی 1914 لە شاری #کۆیە# لەدایک بووە، بەهۆی نووسینی شیعری نیشتمانپەروەریەوە ماوەی چەند ساڵێک زیندانی کراوە، بۆیەکەم جار شیعری بۆ ماڵباتی بەدرخانییەکان نووسیووە، ئەم کەڵە شاعیرە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ نووسەر و ئەدیب و هونەرمەندان هەبوو، زۆر شیعری عەونی لەلایەن هونەرمەندی گەورەی کورد تاهیر تۆفیق کراوە بە گۆرانی.
نووسەر و ڕۆژنامەنووس فەرهاد عەونی کوڕی شاعیری کۆچکردوو، لەبارەی عەونیی باوک و شاعیرەوە وتی: عوسمان عەونی لە ساڵی 1914 لە گەڕەکی بەفری #قەندیل#ی شاری کۆیە لەدایک بووە، لە تەمەنی 13 ساڵی چووەتە بەر خوێندن و دوای ماوەیەک وازی لێ هێناوە، زمانی عەرەبی و فارسیی بەباشی زانیوە و کەمێکیش زمانی ئینگلیزیی زانیوە، هاوکات یەکێکیش بووە لە خۆشنووسەکانی شاری کۆیە، لەسەرەتادا بە شیعری نیشتمانپەروەری هاتۆتە نێو دونیای هونەر و ئەدەب، لە تەمەنی 21 بۆ 22 ساڵی شیعری نیشتمانپەروەریی بۆ ماڵباتی بەدرخانییەکان نووسیوە و بڵاوی کردۆتەوە، ئەوکات بەدرخانییەکان سەرۆکایەتیی بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کوردیان دەکرد لە ڕووی سیاسی و ڕۆشنبیرییەوە، لە ساڵی 1933 شیعرێکی 110 دێڕی بۆ گۆڤاری هاوار ناردوو و بڵاویان کردۆتەوە کە ئەوکات لە شام دەردەچوو.

عەونی سەرقاڵی کارکردن بووە، بەتایبەتیی لە دوای کۆچی دوایی باوکی، چونکە تەواوی ئەرکی بژێویی ماڵەوە دەکەوێتە ئەستۆی، بەڵام بەردەوام لە بیری شیعر و ئەدەبدا لە هەوڵی نوێگەری و شێوازی ڕێبازی ڕاستەقینەی کوردپەروەری بووە و هەرگیز شیعری فەرامۆش نەکردووە، زۆر جاریش بەهۆی نووسینی شیعر و هەڵوێستی سیاسییەوە تووشی زیندانی و ئەشکەنجە بۆتەوە، لەبەر ئەوەی لەناو کۆمەڵەی برایەتی و ڕزگاری و هیوا و #پارتی دیموکراتی کوردستان# کاری کردووە، ئەمەش هۆکاری سەرەکی بوو بۆ زیندانیکردنی بۆ ماوەی 6 ساڵ لە شارەکانی کۆیە و #هەولێر# و بەغدا و نوگرە سەلمان.

فەرهاد عەونی لەبارەی شیعرەکانی عەونییەوە وتی: باوکم شیعری غەزەلی و شیعری نیشتمانپەروەریی تێکەڵی شیعری سۆزداری کردووە، بۆ نموونە دەڵێ:
نەسرین ئەمڕۆ نەورۆزە
لێت بێ جەژنە پیرۆزە
لە کوردستانی گەورە
جەژنی گشت تیر و هۆزە
ئەگەر سەیر بکەین نەسرینی کردۆتە سمبول، چونکە دەڵێ لە هەموو کوردستان نەورۆزە و لە سەرتاسەری ئاهەنگ دەگێڕن.
یاخود دەڵێ:
جیهانم پشکنیوە نازدار
من گۆران و تۆ کرمانج
هەردووکمان بۆ یەک ئامانج
هەر دەڵێین و تێناگەین
هەر ئەڕۆین و پێناگەین
شێوەی ئەم گفتوگۆیە
داخەکەم ڕەنجەڕۆیە
نە لەیەک دەگەین
نە بەیەک دەگەین
ئەم شیعرەش شیعرێکی غەزەلی ناوئاخنی نیشتمانپەروەریییە، ئەگەر سەیر بکەی وشەی کورد و کوردستانی لە بەشێکی زۆری شیعرەکانیدا بەدی دەکرێ.
فەرهاد عەونی لە کۆتایی قسەکانیدا ڕەخنەی لەلایەنە پەیوەنیدارەکان بەتایبەتیی سەنتەرە ئەدەبی و ڕووناکبیری و ڕێکخراوەکان گرت، بەهۆی یادنەکردنەوەی ئەم کەڵە شاعیرە کە خاوەنی چەندین قەسیدەی نایاب و جوانە، هاوکات دەست خۆشیی لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەریی کۆیە و بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ لقی کۆیە کرد، بە بۆنەی یادکردنەوەی عەونی لە دوای 21 ساڵ لە کۆچکردنەکەی.
لای خۆیەوە ساسا عەونیش کە کوڕی ئەم شاعیر ناسراوە و ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانە، وێڕای سوپاسگوزاریی خۆی بۆ ئەو دوو دەزگایەی یادی عەونیی شاعیریان کردەوە، بە (باس) ی ڕاگەیاند: عەونی تەمن و قەڵەم و فکر و هەڵوێستەکانی خۆی بۆ کورد و کوردستان تەرخان کرد، ئێمە هەموو لە پەروەردەی ئەو و شیعرەکانی ئەوەوە، فیرَی کوردستانپەرەوەری بووین، بۆیە یادکردنەوەی و لێکۆڵینەوە و توێژینەوە لە شیعرەکانی، لە بیری نیشتمانپەروەریی عەونی، وەفادارییە بۆ ڕۆڵەیەکی بەوەفای ئەم نیشتمانە.
عەونی له20-07-1992دوای تۆپبارانکردنی شاری کۆیە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، بەهۆی بەرکەوتنی ساچمەوە بۆ هەتاهەتایە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بەیەکجاری هونەر و شیعری بۆ دوای خۆی جێهێشت و لە گۆڕستانی باسکی عەرەبان بە خاک سپێردرا.
عەونی دووکانێکی لەناو شاری کۆیە هەبوو، بەردەوام کۆمەڵێک لە ئەدیب و ڕۆشنبیران لەلای دانیشتوون و باسیان لە کوردپەروەری کردووە، ئەم دووکانە تاکوو ئێستاش وەک و ڕەمزێک ماوەتەوە و کوڕێکی شاعیر بەناوی (خەسرەو) سەرپەرشتیی دەکات.
هەر لەبارەی شاعیر عەونیی نووسەر و ڕۆشنبیر فازیل شەوڕۆ وتی: عەونی ئەو دەنگە ڕەسەنە زیندووەیە کە لە سەدەی ڕابروودودا لە جەرگەی کوردستانی گەورەدا و لە ئامێزی شارەکەی (کۆیە) زایەڵە و سەدای شیعرەکانی تێکەڵ بوو بە نرکە نرک و ئاە و ناڵەی خەباتگێڕانی کورد و ئاواز و سەدای مەقامبێژ و هونەرمەندانی سەردەمی خۆی، دیوانی (عەونی) کە نزیکەی (400) لاپەڕە شیعرە، کەم تا زۆر قسەوباسی لەسەر کراوە، وەلێ ئەوەی کە جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە زۆربەی توێژێنەوە و وتارەکاندا، زادەی قەڵەمی نووسەرەکانی خودی شاری (کۆیە) ن و تا ئێستە لێکۆڵینەوەی ئەکادیمیی تێروتەسەلی سەردەمانەی بۆ ئەنجام نەدراوە، بۆیە زۆر ڕاز و نهێنی و ئەفڕاندن و هونەر لە تێکستە شیعرەکانیدا بە تاریکی ماونەتەوە.
شەوڕۆ وتیشی بە چاوخشانێکی خێرا بە دیوانی شیعرەکەی (عەونی) دا، تێدەگەی کە ئەو خاوەنی سێ ڕەهەندی دیار و بەرچاوە:
یەکەم: شیعرەکانی هاوشانی هاوقەڵەمەکانی خۆی بووە، لە (دڵدارو دلزار و سامی عەوداڵ و هێمن.....) لە زۆر سیما و خەسڵەت و بنەمادا.
دووەم: ڕووناکبیری و ڕۆشنیری و ئاشتیخوازی و خێرخوازی و شورشگێڕیی ئەو شاعیرە، دیاردەیەکی نەگوڕ و چەسپاو بووە.
سێیەم: چالاکەوانێکی پڕکار و بەهرە و دەستڕەنگین بووە لە بواری زمان و کولتوورو ئەدەب و کاری ڕێکخراوەییدا (ئەندامێکی کارای لێژنەی زمانەوانیی کۆنگرەی یەکەمی و دووەمی مامۆستایانی کورد بووە لە ساڵانی (1959- 1960) ، (ئەندامی یەکیتیی نووسەرانی کورد و ئەندامی کارای کۆڕی زانیاریی کورد بووە لە ساڵی 1972) .
ناوبراو وتیشی شیعرەکانی (عەونی) بابەتێکی بەپێز و بەپیت و دەوڵەمەندە بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی ئەدەبیی هاوچەرخ لەم ڕووانەوە:
• بوونیادی دەق و شیتەڵکردنی پێکهاتەکانی.
• کێش و ئاواز و ڕیتم و دەنگ لە دەقەکاندا.
• ڕەنگدانەوەی واقیع حاڵی سەردەم و پێگەی شاعیر لە دەقەکاندا. [1]

=KTML_Bold=عەونی و ژیانی شاعیری=KTML_End=
عەونی لەسەرەتای سییەکانەوە، دەستی بە شیعر نووسین کردووە، چووەتە ناو دنیای شیعری کوردی، چونکە لەو ساڵەوە هۆنراوەی پتەوی داناوە و جێ پێی خۆی لەسەر زەمینەی شیعری ڕەسەنی کوردی کردۆتەوە.
لەسەرەتادا وەک هەموو شاعیرێکی ئەو سەردەمە بە غەزەل دەستی پێ کردووە و چەند شیعرێکی ئۆپەرێتی بۆ قوتابییانی قوتابخانەکەی شاری کۆیە داناوە و دەستیشی داوەتە شیعری سیاسی و کوردایەتی.
عەونی لەگەڵ زۆربەی شاعیرانی کۆیە و کوردستاندا دۆستایەتی بەتینی بووە و شیعریان بە یەکەوە داناوە و بیروڕای خۆیان بەرانبەر بە شیعر و ئەدەبیاتی کوردی دەربڕیوە و هۆنراوەی یەکتریان کردووە بە پێنج خشتەکی وەکوو سافی هیرانی و مەیلی و دڵدار و گۆران و هێمن و دڵزار و جاهید و گەلێک شاعیر و نووسەری دیکەی کوردستان. لەگەڵ درووست بوونی یەکێتی ئەدیبانی ئێراق لە دوای بەرپابوونی شۆڕشی 14ی تەمووزی 1958 بووەتە ئەندامی ئەو ڕێکخراوە ئەدەبییە و وەک شاعیرێکی کوردپەروەر، دەوری تێدا بینیوە.
لە ساڵانی 1959 و 1960 وەک شاعیرێکی زمانزانی کورد بەشداریی لە کۆنگرەی یەکەم و دووەمی مامۆستایانی کورد لە شەقڵاوە کردووە و لە لیژنەی زمانی کوردیدا ئەندامێکی کارا بووە.
لە ساڵی 1970دا دوای ڕێککەوتننامەی 11ی ئاداردا و لەپاش دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد، بە ئەندامی ئەو یەکێتی یە وەرگیراوە و لە هەموو کۆڕ و لە کۆنگرەکانیدا بەشداریی کردووە، لە دوای دامەزراندنی کۆڕی زانیاریی کوردیش، لە ساڵی 1972دا بە ئەندامیی یاریدەدەری ئەو کۆڕە وەرگیراوە.
عەونی شاعیری هەڵکەوتووی کورد، بەرهەمی شیعریی لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامە کوردییەکانی وەکوو هاوار و گەلاوێژ و دەنگی گێتی تازە و بەیان و هەولێر و کاروان و هاوکاریی و برایەتی بڵاوکردۆتەوە و ناوبانگی شاعیریی بە هەموو لایەکی کوردستاندا بڵاو بووەتەوە و زۆر جار ئیستگەکانی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی بەغدا و کەرکووک هەوڵیان داوە چاوپێکەوتنی ئەدەبی لەگەڵدا ساز بکەن و پیشانی بینەرانی کوردی بدەن، بەڵام ئەو ماوەی نەداون چاوپێکەوتنی لەگەڵدا بکەن و پێشەکی لەوە گەیشتووە کە شیعرە نەتەوەییەکانی ڕژێم ماوەی بڵاوکردنەوەیان نادا.
عەونی بەرهەمی شیعریی زۆرە و سانسۆری دام و دەزگای ڕژێمی بەعس ماوەی چاپکردنی دیوانەکەی نەداوە. بەڵام ئێستاکە وا لە سایەی پەڕڵەمان حکوومەتی هەرێمی کوردستان وا سەرجەمی هۆنراوەکانی لەم دیوانە قەشەنگەیدا پێشکەش بە شیعردۆستانی نەتەوەی کوردی دەکەین، هیوادارین بە چاوی هەڵسەنگاندن و نرخاندن سەیری بکەن.
عەونی شاعیر و خەباتگێڕی کوردپەروەر، ژیانێکی پڕکێشە و ئازار و ئەشکەنجەی بەسەر برد، بەتایبەتیی لەم ساڵانەی دواییدا سەرەڕای خوشک و برا مردن و کۆست کەوتنی، ڕۆژبەڕۆژ بەدەست نەخۆشی هەناسە تەنگییەوە پەرێشانتر دەبوو، ڕژێمی بەعسیش لە دوا پەلەقاژەی نەمانی لە کوردستان، شاری کۆیەی تۆپ باران کرد و ماڵەکەی شاعیر یەکێک بوو لەئامانجی گوللەکانی و چەند پریشکێکی (ساچمە) بەرکەوت و برینداری کرد، ئەو کارەساتە سامناکە ڕێگای کۆچی دوایی کوورت کردەوە، ئەوەبوو لە ڕۆژی 20-07-1992دا دوعاخوازیی لە کەسوکار و کورد و کوردستان کرد و تا هەتایە چاوی ژیانی لێک نا و تەرمی پیرۆزی بەشانی ئەدیب و نووسەران و جەماوەری شارەکەی کۆیەی تێکۆشەر برایە گۆڕستانی باسکی عارەبیان و بەخاکی نیشتمان سپێردرا. [2]
ئەم بابەتە 34,883 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | facebook.com/mezhuykoya
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (farhadawni.com) - 19-07-2023
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 11
پارت و ڕێکخراوەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
هۆنراوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1914
ڕۆژی کۆچی دوایی: 20-07-1992 (78 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کۆیە
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: تۆپباران
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-12-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-12-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 34,883 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.3115 KB 20-07-2023 ئەوین کامەرانئـ.ک.
فایلی وێنە 1.0.221 KB 19-07-2023 زریان سەرچناریز.س.
فایلی وێنە 1.0.131 KB 08-12-2018 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
بەسەرهاتی ڕزگاربوونی فاتیح سەنگاوی لە پڕۆسەی ئەنفالدا
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,996
وێنە 105,392
پەرتووک PDF 19,102
فایلی پەیوەندیدار 95,940
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!