بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: نووسەرنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
✌️ شاپوور فەیروزی
خەڵکی : کامیاران
له دایکبووی : کرماشان 1943
کاتی شەهیدبوون : 1992-05-31
شوێنی شەهیدبوون : قسڵان. باشووری کوردستان
شوێنی گڵکۆ : رانیە
چۆنیەتیی شەهیدبوون : تیرۆر
پلەی تەشکیلاتی : ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی[1]
👫 فرانسیس یوسف شابوو
پەڕڵەمانتاری مەسیحی خولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان لەساڵی 1993 کوژرا و تائێستاش تیرۆرکەرانی نادیارن.
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,919 | وێنە 58,930 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,240 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,541 |
📝 ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان؛ ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی نابێت لەسێدارەدان و کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان پشت گوێ بخات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان؛ ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی نابێت لەسێدارەدان و کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان پشت گوێ بخات


هەر وەکوو مێژوو بۆمان شایەتی دەدات لە دەیەکانی شەست بەتایبەتی لە ساڵی 1367ی هەتاوی، بە هەزاران بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەکانی ڕێژیم لە لایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کۆمەڵکوژ کران.
بەندکراوە کوژراوەکان کە زۆرینەیان ئەندامانی ڕێکخراو و حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران و بەتایبەتی ئەندامی ڕێکخراو و حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکان بوون، بە بڕیاری پێڕەوان و شەرعییەتی ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی، بە شێوەیەکی دڕندانە قەتڵ و عام و کۆمەڵکوژ کراون.
کوشتاری خوێنینی دڕندانە و کارەستباری بەندکراوانی سیاسی بێ هیچ لێپرسینەوە و دادگایی کردنێک، بەمەبەستی بەتاڵ کردنی بەندیخانەکان لە هەزاران بەندکراوی سیاسی، ئەو تاوانانە ئەنجام دراون کە وەکوو دڕندانەترین کارەساتی دژی مرۆڤایەتی لە مێژوودا تۆمار کراوە. بۆیە نابێت لە بیر بکرێت کە پێش لەو تاوانانەش لە کوردستان دیسان تاوان و ڕەشەکوژی هەبووە و بەداخەوە ناوەندە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ، وەکوو بێدەنگییە مەبەستدارەکانی حکوومەتەکان کە چاوەڕوانی کۆتایی هاتنی شەڕ و ئاڵوگۆڕی بەرژەوەندییان لەگەڵ ئێراندا هەبوون، ئەوانیش لەو تاوانە دژە مرۆڤایەتییانە چاوپۆشییان کردووە و بێ دەنگییان هەڵبژارد.
نابێت لە ڕوانگەی ویژدانیی جیهان شاراوە بێت کە بۆ یەکەم جار تاوانەکانی کۆمەڵکوژیی و لەسێدارەدان لە کوردستانەوە دەستی پێکرد و پاشان بۆ شوێنەکانی تری ئێران پەرەی پێدراوە. لەسێدارەدانی بە کۆمەڵ لە شارەکانی سنەسنە، سەقزسەقز، مەهابادمەهاباد، مەریوانمەریوان، پاوەپاوە، کرماشانکرماشان و هەروەها کۆمەڵکوژییەکان لە گوندەکانی قاڕنێ، قەڵاتان، ئیندرقاش، سۆفیان، سەراوقامیش، پاییزئاوا، قەرەگۆل، چەقەڵ مستەفا، خەڵیفان، گۆڕخانە، جبرەئیل ئاوا، گوندەوێڵە و هەروەها کۆمەڵکوژیی و دەرکردنی بە کۆمەڵ لە کوردەکانی شاری نەغەدەنەغەدە نابێت لە بیر بکرێت.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە ساڵەکانی دەسپێکی چالاکییەکانی خۆیدا و لە پازدە ساڵی ڕابردووشدا لە سەر کۆمەڵکوژیی و لەسێدارەدانی بە کۆمەڵ و کوشتنی بەندکراوانی سیاسی لە ساڵی 1367ی هەتاوی و ناساندنی هەموو جۆرە تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی لە کوردستان، چەندین جار داوای لێکۆڵینەوەی ڕاستەوخۆی لە کۆمەڵگا نێونەتەوەییەکان کردووە، بەڵام لە بەرانبەر پێداگری لە سەر داواکارییەکان و لانیکەمی سازی تاوانەکان، سەرکوتی ئەو ڕێکخراوە و گرتنی درێژخایەنی بەڕێوەبەرانی لێکەوتووەتەوە.
هەڵوێستەکانی ئەم دواییانەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی (ئەمنستی) بە مەبەستی هەوڵدان بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە سەر چۆنیەتی و هۆکاری کۆمەڵکوژیی هەزاران بەندکراوی سیاسی لە دەیەکانی شەستدا، وێڕای ساڵانێک لە بەسەرچوونی ئەو تاوانانە و دێر هەنگاو هەڵگرتن لەمبارەیەوە، بەڵام لە جێگای خۆیەتی و شایانی ڕێز و پێزانینە و لە لایەن ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستانەوە پێشوازی لێوە دەکرێت. هەروەها ئەم ڕێکخراوەیە داوا لە ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی دەکات کە لەسێدارەدان و کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان نەخاتە پشت گوێ و لێکۆڵینەوەیەکی جیددی لە سەر لەسێدارەدانی بە کۆمەڵ و کۆمەڵکوژییەکان لە نێوان ساڵەکانی 1359 تاکوو 1370ی هەتاوی لە کوردستان، بە لێکۆڵینەوەکانی خۆی زیاد بکات.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان هەوڵ بۆ ڕووناک کردنەوەی گۆشەیەک لە تاریکی تاوانە شاراوە و لەبیرکراوەکانی ڕێژیم و ناساندنی هەموو جۆرە تاوانێکی دژی مرۆڤایەتی دەدات و هاوکات ئیدانەکردنی ئەم جۆرە تاوانانە لە لایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە بە ساڕێژ کردنی ڕۆحی برینداری بنەماڵە و کەسوکاری کوژراوەکان و ئارام کردنەوەی ویژدانی کۆمەڵگای ئێران و خەڵکی کوردستان دەزانێت.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، داوای پاڵپشتیی جیددی هەموو لایەنەکان لە هەوڵەکانی ئەم دواییانەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە داواکاری لێکۆڵینەوە نێونەتەوەییەکان لە سەر کوشتنی بەندکراوانی سیاسی لە ساڵەکانی 1367ی هەتاوی و هەوڵەکانی هاوشێوە و لەسێدارەدان و کۆمەڵکوژییەکان لە کوردستان، دەکات.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان
14ی سەرماوەزی 1397ی هەتاوی
05-12-201805-12-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 05-12-2018
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 7 2018 10:19PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 7 2018 11:24PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 7 2018 11:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 272 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان؛ ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی نابێت لەسێدارەدان و کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان پشت گوێ بخات

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان (RMMK)
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,125 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574