تورکەمیر یان ترکەمیر
ساڵی لەدایکبوون: 1750
ساڵی کۆچی دوایی: 1820
شاعیری کوردی سەدەی هەژدە و نۆزدەیە. هۆنراوەکانی وەکوو باقیی شێعری قوتابخانەی گۆرانی بڕگەیین. بڕێک لە ژیاننامەنووسەکانی بە لەکی عەشیرەی ئازادبەخت و بڕێک بە خەڵکی دڵفانیان داناوە. خۆی لە هەڵبەستێکیدا دەڵێت من نە تورکم و نە عەرەب زمان، کوردم:
تورکەمیر نە تورک و نە عەرەولەفزم
کورد کەم سەواد حافزەلحەفزم
شێوازی شێعریی تورکەمیر لە قوتابخانەی گۆرانییەوە نزیکە کە بریتییە لە مەسنەوی بە کێشی بڕگەییەوە. یەکێ لە درێژترین و بەناوبانگترین هۆنراوەکانی بەناوی کوەنە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,445 جار هاتیە دیتن