بەرپرسانی #کرماشان# و #ئیلام#، لەبارەی خێراتربوونی ڕەوتی لەنێوچوونی خاک لەو دوو پارێزگایە هۆشداری دەدەن. لە پارێزگای کرماشان ساڵانە 37 ملیۆن و 497 هەزار تۆن خاک لەنێو دەچێت کە زیانە ماددییەکەی ساڵانە نزیکەی یەک ملیار و 50 ملیۆن دۆلارە.
بە گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵانە لە هەر هێکتارێکدا، 15 تۆن خاک لەنێو دەچێت. لەنێوچوونی خاک بەهۆی ئەوەی ناژێتەوە و سەرچاوەی جێگرەوەی نییە، لە لەنێوچوونی سەرچاوەکانی ئاویش مەترسیدارترە. خاک بەهۆکاری جیاواز لەنێو دەچێت.[1]
#06-12-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,910 جار هاتیە دیتن