دواڕۆژ، زریان محەمەد
ئەحمەد #کەلار#ی، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی #سلێمانی# و نوێنەری بازرگانانی #گەرمیان# بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: ''هاوردەکردنی کاڵا و شتومەک لە مەرزی پەروێزخانەوە 20% زیادی کردوە.
وتیشی: لەئێستاشدا هەنادەی نەوتی ڕەش کراوەتەوە ڕۆژانە و نزیکەی 100 تەنکەر دەچێتە ئێرانەوە''.
راشیگەیاند: لە ڕابردوودا کۆمەڵێک کێشە لە مەرزەکەدا هەبوو ئێمە بە دانیشتن و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران توانیمان ئه و کێشانە چارەسەربکەین، بڕیاریشە لە کۆتایی ئەم مانگەدا شاندێکی فەرمی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نوێنەری شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان سەردانی پارێزگای #کرماشان# بکەین کە بە فەرمی بانگێشت کراوین، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاماژە بکەین به و خاڵانەی کە بۆتە مایەی گرفت بۆ شۆفێران و بازرگانان.[1]
#06-12-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,947 جار هاتیە دیتن