من بیلال حەسەن ساڵح (بیلال میلانۆ) دانیشتوی شارۆچکەی #دەربەندیخان#م، تەمەنم 22 ساڵە، خوێندکارم لە بەشی ئامادەی پیشەیی دەربەندیخان بەشی کارەبا پۆلی 12، هەروەها جگە لە خوێندنم لە ناو بواری ژینگەدا کار دەکەم،پارێزەری ژینگەم ئەندام لە ڕێکخراوی سروشتی کوردستان کە ڕێکخراوێکی خۆبەخشین لە پێناو ژینگەی وڵاتەکەماندا کار دەکەین تا بگەینە ژینگەیەکی پاکو خاوێن و تەندروست و سەوز، من سەرەتای ناو کاری ژینگە پارێزیم پێش ئەوەی سەردانی ئەم ڕێکخراوە ژینگەییە بکەم لە بەشی ناوەندی بوم لە خوێندنگاکەماندا گروپیکی ژینگەیی بە ناوی گروپی دۆستانی ژینگەمان دامەزراند تا زیاتر خزمەت بەژینگەی خوێندنگاکەمان بکەین و بە پاک کردنەوەی ئەو شوێنانەی کە پیسکراون پەیامی پاکراگرتن بدەین تا هەموو لایەک هۆشیار بنەوە و ئیدی پاک ڕایبگرن،
هەروەها لەدوای ئەوە من پەیوەندیم بە ڕێخکراوی سروشتی کوردستان nok کرد، کە ڕێکخراوێکە لە بواری ژینگە کاردەکات بە خۆبەخش لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی کوردستان ئەندام و نوێنەرایەتیمان هەیە بە خۆبەخش لە پیناو ژینگە کار دەکەین.
$من لەگەڵ ڕێکخراوەکەمدا بەشداری چەندین چالاکی ژینگەییم کردوە وەک:$
1- دابەشکردنی ناسنامە بە درەختە بە تەمەنەکانی قەزای دەربەندیخان.
2- زەنگی مەترسی پیسبوونی ژینگە لێدرا لە پارێزگای سلێمانی و قەزای دەربەندیخان.
3- دابەشکردنی تورەکەی سپی قوماشی خام دۆستی ژینگە لەبری عەلای نایلۆن بەکاربهێنرێت، چالاکیەکە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان ئەنجامدرا.
4- دابەشکردنی نەمام لە بەرەکانی جەنگ لە ناوچەی قەرەتەپە.
5- ڕیکخراوەکەمان سالانە لە وەرزی زستاندا خواردن بۆ ئاژەڵەکان دەبات.
6- بەڕوو ناشتن لە وەررزی زستاندا لە ناوچە شاخاویەکان.
7- لە 3/21ی هەموو سالێکدا ڕێکخراوەکەمان لە سەیتەرێکانی ناوچە گەشتیاریەکاندا دابەشکردنی ڕێنمایی ژینگەیی و عەلاگەی زبڵ بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت و دواتر لە ناو گەشتیارەکاندا سەیرانگاکان پاک دەکەینەوە.
8- لە ڕوژی جەژندا گوڵمان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکرد لە بری شیرینی.
9- دابەشکردنی 1000 نەمام بۆ هاوڵاتیانی قەزای دەربەندیخان و دەوروبەری تا ڕوبەری سەوزایی زیاد بێت.
10- کردنەوەی پێشانگای فۆتۆگرافەری کە لە ڕێگەی فۆتۆگرافەرانەوە کێشە ژینگەیەکان خرانەڕوو.
11- بەسەر پەرشتی ڕێکخراوەکەمان لەڕێگەی منداڵانی باخچەی ساوایانەوە گوڵ دابەشکرا بەسەر شۆفێراندا لە دەربەندیخان.
12-لە ڕۆژی جیهانی کاتژمێری زەویدا ڕوناکی چەند دامو دەزگایەک کوژێنرانەوە و پەیام لەم چالاکیە زۆر بەکارنەهێنانی کارەبایە کە تەنها لە کاتی پێویستیا بەکار بهێنرێ و نەبێتە هۆی پیسبونی ژینگە.
13-بۆ ئەوەی ژینگە پیس نەبێ و جلو بەرگ و پێڵاوە بەکارهاتوەکان فڕێ نەدرێ کەمپینی دوبارە بەکارهێنانەوەی جلوبەرگی بەکارهاتومان ئەنجامدا کە هەر هاوڵاتیەک جلو بەرگو پێلاوەکانی پێویست نیە ئەتوانی بیهینێ بۆ کەمپینەکەمان و یەکیکی دیکە سودی لێوەربگرێ، یان هەر هاوڵاتیەک دەتوانێ جلوبەرگێکی ببخشێ و خۆیشی دانەیەکی دیکە ببات، هەروەها دواتر بەشێک لەو جلو بەرگانە بەسەرپەرشی ڕێکخراوەکەمان دابەشی ئاوارەکان کران. و بەشەکەی دیکە دابەشی ئەو هاوڵاتیانە کران کە پێویستیان پێی بوو.
13- بڕینی 70 کیلۆ مەتر بە پاسکیل لە دەربەندیخانەوە بۆ #سلێمانی# بە مەبەستی داکۆکیکردن لە ژینگەی تانجەرۆ و ئەنجامدانی چالاکی پاکردنەوەی ئەو جێگایە
14- بۆ زیاتر هۆشیاری ژینگەیی پۆستەری ژینگەییمان لە دامو دەزگا حکومیەکان و خوێندنگاکاندا ئەنجامدا.
15- وانەی ژینگەییمان لەباخچەکانی منداڵان لە دەربەندیخان گوتەوە،پەیام لەم کارە تا منداڵ لە باخچەوە فێری پاراستنی ژینگە بێت و چوار دەوری خۆی پاک ڕابگرێ.
16-مەراسیمی ماڵ ئاواییمان بۆ باڵندەیەک باڵندەیەک لە جۆری کوندەپەپو دوای ئەوەی بریندار کرا و لای دکتۆری شارەزا نەشتەرگەری کرا بۆ ئەنجامدرا، بەڵام بەداخەوە گیانی لە دەستدا،ئێمەش وەک ڕێکخراوەکەمان مەراسیمێکی ماڵئاواییمان بۆ ئەنجامدا.
17-لە دژی کوشتنی ئاژەڵە کێویەکان چالاکی ناڕەزاییمان
ئەنجامدا.
18- دروستکردنو دانانی پەیکەری دارێک لە شوشە لە پاشماوەی گەشتیارانەوە،لە نزیک تونێلی دەربەندیخان دانرا تا ئەو گەشتیارانەی دێنە ئەو شارەوە ببینن فرێدانی پاشماوەکان دەبێتە هۆی پیسبونی دەوروبەرمان.
لە ساڵی 2016دا وەک چالاکترین ئەندامی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان خەڵاتی ڕێزلێنانم پێبەخشرا.
ساڵی 2017 وەک خاوەن پیشەوەرو کەسایەتیەکی قەزای دەربەندیخان کە بۆ 7 کەسایەتی شار بوو، منیش لە بواری ژینگەدا و خزمەت کردن بەو شارە خەڵاتی ڕێزلێنانم پێبەخشرا.
وەک پاسکیلسوارێک بەشداری فستیڤاڵی خوێندنگاکانی قەزای دەربەندیخانم کرد وە لەو فستیڤاڵەدا پێشبرکێی پاسکیلواری ئەنجامدرا توانیم لە ئاستی ئامادەیەکان پلەی یەکەم بە دەست بهێنم.
چەندین بڕوانامەی ڕێزلێنانم پێبەخشراوە.
هەروەک دەزانین ژینگە بریتیە لە ئاو هەوا خاک، بۆیە پیویستە ئەو ژینگەیەی دەوروبەرمان پاک ڕایبگرین.
داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەم با هەموومان ئەو ژینگەییەی کە لە ناویداین با بیپارێزین و خزمەتی ژینگەکەمان بکەین و دووربین لە پیسکردنی، کاتێک دەچین بۆ ناوچە گەشتیارێکان با ژینگەی ئەو ناوچەیە بە پاکو خاوێنی ڕابگرین، چونکە دوای تۆ گەشتیاری دیکە دیتە ئەو ناوچە گەشتیارانەوە،بۆیە با لە کۆتایی گەشتەکەماندا پاشماوەکان کۆ بکەینەوە و لەگەڵ خۆماندا بیهێنینەوە، کاتێک خواردنێک دەخۆی زەرفەکەی فڕێ مەیە، بەڵکو بیکە ناو سەلەی خۆڵەوە، پاراستنی ژینگە ئەخلاقە،
گەر ئێمە لەلای خۆمانەوە دەست بە پاک ڕاگرتنی بکەین و من و تۆ بە پاکی ڕایبگرین بە دلنیایەوە ئەوانی دیکەش چاو لە ئێمە دەکەن و ئیدی کەس ژینگە پیس ناکات، بەلام گەر پشتگویی بخەین ژینگە و ژیانمان لەمەترسی دەبێت.
چونکە زۆربەی نەخۆشیەکان هۆکاری سەرەکی پیسبونی ژینگەیە.
گەر هەموومان بەم شێوە بین ژینگەی شارەکەمان بەرەو باشتر و ڕۆشنبیرتر دەڕوات، وە بەهیواین گشت لایەک ژینگەی دەوروبەری بپارێزێت.