بەڕێزان
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، لە خەمیی کۆچی دوایی هەڤاڵی بەڕێزمان کاکە عەبدولرەحمان خەلیفە دا بەشدارین. هەڤاڵ عەبدولرەحمان ئەندامێکی چالاک و تێکۆشەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بوو. مخابن بە کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو، ک ن ک و گەلی کوردستان کەسایەتیەکی دڵسۆز و خاوەن باوەڕ بە یەکێتی نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردستانی لەدەست دا. بەڵام ناو و هەوڵ و خەبات و تێکۆشانەکەی هەمیشە بە زیندوویی و بەرچاو دەمێنێتەوە و دەبێتە پێشەنگێک بۆ نەوەی ئێستاو ئایندە.
خەلیفە بە لەش و جەستە ئێمە و کوردستانی بەجێهێشت، بەڵام خوو و ڕەوشت و ئاکار و کارەکانی، دەبێتە جێگای شانازی و ڕێز و پێزانین و لە دڵ و بیری خەڵکدا دەمێنێتەوە.
هیوادارین بە هەبوونی کەسوکار و دۆستانی ئازیزی بە شێوەیەک خەم و پەژارەمان کەم بکەنەوە و زووتر سوکنایی بە دڵماندا بێت و باری شانمان سووکتربێت.
تەندروستی و تەمەندرێژی بۆ هەموولایەک دەخوازین.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
#05-12-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,851