هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) ڕزگارکردنی 1200 خەڵکی مەدەنی لە شارۆچکەی هەجینی سووریا لەدەست #داعش# ڕاگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە)، ڕایگەیاند لە شارۆچکەی هەجینی باشووری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، پێکدادان لەنێوان #شەڕڤان#انی هەسەدە و چەکدارانی داعش ڕوویداوە. لەماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا شەڕڤانان توانیویانە 1200 کەسی مەدەنی لەدەست داعش ڕزگار بکەن، کە بەشی زۆریان لە ژن و منداڵ پێکهاتوون.
هەسەدە لە ڕاگەیێندراوەکەیدا، باسیشی لەوەکردووە، چەکدارانی داعش لە هەجین و باخۆز تەنگەتاو بوون و گوشار لە خەڵکی دەکەن بۆ ئەوەی چەک لە دژی شەڕڤانان بەکاربێنن و شەڕ بکەن.
دواین قۆناخی ئۆپەراسیۆنی دژی داعش لە 10-9-2018 لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدە دەستیپێکردبوو، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تاوەکو نزیک شارۆچکەی هەجین شەڕڤانان پێشڕەویانکردووە، کە بە قەڵای داعش ناسراوە. لە میحوەری باخۆزیش بەهەمان شێوە داعش گورزی بەرکەوتووە.[1]
#04-12-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,633 times
Write your comment about this item!