پەروێزخان: هەناردە بۆ ئێران بەرێژەی 37% کەمیکردوە
📊 ئامار و راپرسی
بەڕێوەبەری گومرگی
کرماشانکرماشان ئاشکرايدەکات لە هەشت مانگی رابردوودا هاوردەی کاڵا و شمەک لەرێگەی گومرگی کرماشانەوە دابەزیوە و بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بە رێژەی 37% کەمیکردوە.
خەلیل حەیدەری، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی کرماشان بە ئاژانسی هەواڵی (ئێرنا)ی ئێرانی راگەیاند: لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا بە بەهای 17 ملیۆن و 108 هەزار 80 دۆلار، کە کێشی 10139 تەن هاوردەکراوە.
حەیدەری رونیکردوەتەوە: لە مەرزی پەروێزخان لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا بە بەهای 14 ملیۆن و 192 هەزار و 918 دۆلار بەکێشی 2950 تەن کاڵا و شمەک هاوردەی ئێران کراوە، بەوەش بە بەراورد بەمساڵ بەرێژەی 37% کەمیکردوە.
بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: چین بەبڕی 7 ملیۆن و 459 هەزار و 923 دۆلار بەکێشی 914 تەن زۆرترین هەناردەی هەبووە و عێراق بە پلەی دووەم بە 3 ملیۆن و 266 هەزار 32 دۆلار بەکێشی 6241 تەن، ئیتالیا بە دوو ملیۆن و 216 هەزار و 791 دۆلار، بەکێشی 372 تەن لە پلەی سێیەمدا بووە.
[1]
03-12-201803-12-2018