گوندنشینان ڕێگای سهرهكی دهربهندیخان ـ قەرەداغ دادەخەن
باکووری کوردستان
- هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە گوندەکانی ئۆرەنبورچ و کاراهیسار-ی سەر بە ناوچەی سارای هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و بە بیانووی (ئەندامەتیی ڕێکخستن) هەریەکە لە عەرەفات گیدەرئۆغلوو، نیهاد ئایان، سەلیم گۆنول، ئیران دوومانلی، ئەحمەد بویوک، قەدری دوورانەر، سەیدخان بارگر، محەمەد شیرین کلچئۆغوللاری و کەسێکی دیکە کە ناوی نەزانرا دەستگیر کران.
[6]
- شەپۆلی بەفر، باران و تەزرە بارین لە باکووری کوردستان کاریگەری لە ژیانی هاوڵاتییانی کردووە و زۆر ناوچەی سەر بە
ئامەدئامەد ڕەنگی سپییان پۆشیوە و لە چەندین گوند مەترێک بەفر باریوە. هەر به و هۆیەوە ڕێگەکانی نێوان پاسوور و مووش و چەندین گوند و لادێ داخراون. لەسەر ڕێگەی ئامەد - وێرانشار ئامبولانسێک و 4 کامیۆن بەهۆی داخرانی ڕێگەکە گیریان خواردووە.
[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی حەسەن ڕەسووڵی تەمەن 40 ساڵ خەڵکی شاری
بانەبانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە سنووری چەمپارەی ئەو شارە بریندار کرا.
[7]
باشووری کوردستان
- رێکخراوی بەدر لەسەر هەڵکردنی
ئاڵای کوردستانئاڵای کوردستان لە
کەرکوککەرکوک لەلایەن
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە هاتەدەنگ و بەرپرسێکی ئەو رێکخراوەش دەڵێت، خوازیارین لە 17ی ئۆکتۆبەر وانەیەکتان وەرگرتبێت، ئامۆژگاریشتان دەکەین لەگەڵ پێکهاتەکانی کەرکوک لە عەرەب و تورکمان دانیشن و کات بەفیڕۆنەدەن.
[2]
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتە هەولێر
- لقی کەرکوکی
بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانی رایدەگەیەنێت: دوبارە هەڵکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەناوچە کێشەلەسەرەکان هەوڵێکە بۆ تێکدانی نێوان نەتەوەکانی ناوچەکە و پارێزگاریش دەڵێت: ئه و پرۆسەیە نایاساییە.
[1]
- جێگری مەڵبەندی دووی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەنگۆی داگرتنی ئاڵای کوردستانی لەدوای هەڵکردنی له و شارە رەتکردەوە و تەئکیدیکردەوە، کە هیچ کەس و هێز و لایەنێک ئاڵای کوردستانی لەو شارە دانەگرتووە و لە ئێستادا ئاڵای کوردستان لەسەر شارەکە دەشەکێتەوە.
[3]
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لە پیرمام لەگەڵ
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی کۆبوەوە و دواتریش لەگەڵ
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی و
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی کۆبووەوە.
[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان هەڵیانکوتایە سەر (ئەکادیمیای شەهید گیڤارا گەرمیانی) لە شارۆچکەی ڕزگاریی سەر بە شاری کەلار و دایانخست. بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژ نیووز، هێزێکی زۆری ئاسایش بە زەبری هێز ئەکادیمیاکەیان داخستووە و 9 کەسیشیان دەستگیر کردووە کە لەنێویاندا ژن هەیە. پاش چەند کاژێرێک گیراوەکان ئازادکران.
[4]
- دانيشتوانی ژمارەیەک گوندی سنوری شارۆچکەی
دەربەندیخاندەربەندیخانی سەر بە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی، لەبەر خراپی ڕێگاوبانی گوندەکانیان خۆپیشاندانیان کرد و بۆ ماوەیەک شەقامی نێوان دەربەندیخان و
قەرەداغقەرەداغ-یان داخست.
[4]
- بڕیاربوو کاتژمێر 02:00ی ئەمڕۆ لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی
گەرمیانگەرمیان لە شارۆچکەی
کەلارکەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک-ەوە، حەوتەمین ساڵیادی شەهیدان ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز بکرێتەوە، بەڵام ئاسایشی کەلار ئاگاداری کردوونەتەوە، کە بەپێی نووسراوی فەرمیی ئاسایشی گەرمیان، نابێت ئەو یادە لە شارۆچکەکە بکرێتەوە.
[4]
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی زەنقڕ لە شارۆچکەی
داقوقداقوق-ی سەر بە پارێزگای کەرکوک بۆمبێکی چێندراوە تەقیەوە، باوک و کوڕێک، کە لەنەتەوەی کورد-ن بوونە قوربانی.
[4]
- دوای هەوڵ و فشارێکی زۆر، جارێکی دیکە دەرگای سینەما سالم کرایەوە و ئەو فیلمەی بووە هۆی داخستنی سینەماکە، لە کاتێکی دیکەدا نمایش دەکرێت.
[4]
- بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شارۆچکەی
شەقڵاوەشەقڵاوە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە: کە بەهۆی بەفربارینەوە رێگەی چیای سەفین گەرۆتە بەرەو گوندی سولاوکە (
هەولێرهەولێر) گیراوە.
[1]
- بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، رێگەی مەرزی کێلێ لە نێوان باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوری شارۆچکەی پشدەر داخرا.
[1]
- لە سەیرانگای چنارۆکی نزیک
کۆیەکۆیە،
ئاوات بۆکانیئاوات بۆکانی، گۆرانیبێژی میللی تەقەی لە دوو کەس کرد و هەردوو کەسەکەشی بریندار کردن.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- یەکێتی ئەوروپا سزای سەپاند بەسەر بەشێک لە وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران و دوو کەس لە کارمەندەکانی ئه و وەزارەتەی خستە لیستی تیرۆرەوە و داراییەکانیشیانی بلۆک کرد.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان