ئامانج شوکری
باکووری کوردستان
- پارێزگەی
جۆلەمێرگجۆلەمێرگ ڕایگەیاند، لە 31 شوێنی ناوەندی شاری جۆلەمێرگ و ناوچەکانی بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بە بیانووی (ئاسایشی) هاتووچۆ قەدەغە کراوە.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئامانج شوکری کوڕی تۆفیق خەڵکی نەوسوود بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری ئەو شارە بریندار کرا.
[4]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سابیر مۆحسێنی تەمەن 21 ساڵ کوڕی عومەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری شاری
بانەبانە بریندار بوو.
[4]
- فەرهاد محەممەدی، پارێزەری پلە یەکی دادگوستەری پاش بانگهێشت بۆ ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعاتی
سنەسنە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئەو ئیدارەیە ڕاگوێزرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ماوەی ڕابردوودا ئەو پارێزەرە کوردە چەندین جار بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت و لەبارەی چالاکییەکانی لێپێچینەوە لێکرابوو.
[4]
- یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی گوندی نێی
مەریوانمەریوان بە ناوی موحسێن فەرهمەند تەمەن 24 ساڵ کوڕی خوسرەو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
[4]
سوهراب ڕەخشا
- هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی سوهراب ڕەخشا دانیشتووی شاری
ورمێورمێ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ئەو هاووڵاتییە کوردە، یەکێک لە ناسراوترین خێرخوازەکانی شاری
شنۆشنۆ بووە و لە دروستکردنی قوتابخانەکانی شنۆدا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووه.
[4]
باشووری کوردستان
- رێڤینگ هروری، سەرۆکی کاتی پەرلەمان رایدەگەیەنێت: ناکرێت لایەنەکان بەهۆی رێکنەکەوتن لەسەر پۆستە حکومییەکان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان وەلابنێن، بۆیە داوا لەلایەنە سیاسییەکان دەکەم دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێرن، دواتر لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەت بکەن.
[1]
- بەفر رێگەی 100 گوندی پارێزگای
دهۆکدهۆکی داخستووە، تیمەکانی شارەوانیش رێگەی زیاتر لە 80 گوندیان کردووەتەوە. لە شارۆچکەی کانی ماسێی سنووری پارێزگای دهۆک 110 سانتیمەتر بەفرباریووە، ئەمەش دەبێتە زۆرترین رێژەی بەفربارین لەو پارێزگایە.
[2]
- لە کاتژمێر 12:50 خولەکەوە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەستیان کردووە بە بۆردوومانکردنی گوندی گوهەرز-ی سەر بە شارۆچکەی
ئامێدیئامێدیی لە پارێزگای دهۆک.
[3]
- ماوەی چەند رۆژێکە جۆرێک کرم لەناو زەوی چێنراو بە دانەوێڵەی گەنمدا پەیدابووە کە ئه و گەنمانەی شینبوون دەیانخوات، بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت: بەهۆی بەردەوامی بارانبارین ناتوانین دەرمانی قڕکەر بەکاربهێنین.
[1]
- لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی فراکسیۆنی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمان، پارتی داوای کرد پەلە بکرێت لە هەڵبژاردنی کابینەی نۆیەم و دۆسیەی
کەرکوککەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان تێکەڵ بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت نەکرێت.
[2]
- خەرجکردنی مووچەی ئەندامان و فەرمانبەرانی ئەنجومەنی شارۆچکەی
داقوقداقوق پێویستی بە واژۆی
رێبوار تاڵەبانیرێبوار تاڵەبانییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی فەرمانی گرتن و زیندانیکردنی بۆدەرچووە لە لایەن دادگاوە، کار بە واژۆکەی ناکرێت و بەو هۆیەشەوە مووچەی ئەندامان و فەرمانبەرانی ئەنجومەنی شارۆچکەی داقوق ڕاگیراوە.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردووەتەوە، شەوی ڕابردوو چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک هێرشیان کردووەتە سەر هەردوو گوندی بوغاز و بوهیج سەر بە شارەدێی عەریمە لە ڕۆژهەڵاتی شاری باب،
شەڕڤانشەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی بابی-یش بەرپەرچی هێرشەکانیان داوەتەوە، شەڕ و پێکدادانیش تا درەنگانی شەو بەردەوام بووە.
[3]
- شیمار حیمۆ چالاکوانی سیاسی لەرۆژئاوای کوردستان رایگەیاند: هێزەکانی هاوپەیمانان هێشتا لەناو
منبجمنبج ماونەتەوە و کارەکانی خۆیان بەشێوەیەکی تۆکمە ئەنجام دەدەن.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- دۆناڵد ترمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند لە پاش کشانەوەی هێزە سەربازییەکانیان لەسوریا کار بۆ پارێزگاریکردن لە کورد دەکەن له و بەشەی کوردستان.
[1] هەروەها وتیشی کورد تۆزێک نەوتیان هەیه، دەیفرۆشن بە ئێران، ئێمەش ئەو بابەتەمان پێخۆش نییە.
[2] ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Kronoloji