🏠 Başlangıç
Gönderme
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Temas
Hakkında!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Daha
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|Hakkında!|Kütüphane|📅
🔀 Olayla ilişkili konu
❓ Yardım
📏 Kullanma kılavuzu
🔎 Gelişmiş Arama
➕ Gönderme
🔧 Kısayollar
🏁 Diller
🔑 Hesabım
✚ Yeni başlık
📕 Kürtler: Bir el kitab
Mehrdad R. Izady
stanbul: Doz Yayıncı- lık, Üçüncü Baskı, 2011.
📕 Kürtler: Bir el kitab
📕 Dersim İsyanları ve Seyit Rıza Gerçeği
Riza Zelyut
📕 Dersim İsyanları ve Seyit Rıza Gerçeği
📕 Mem u Zin\'de Kürt Milliyetçiliği
Ferhad Şakeli DOZ BASIM-YAYIN
📕 Mem u Zin\'de Kürt Milliyetçiliği
📕 Modern Kürt Öykü Sanatı
Ferhad Shakely
AVESTA BASIN YAYIN
Ondokuzuncu yüzyılın ortalarına kadar şiir, Kürt edebiyatında tartışmasız en gelişmiş edebi türdü. Nesir ise bu tarihten sonra gelişmeye başladı. Ancak ilk ürünler
📕 Modern Kürt Öykü Sanatı
📖 Feride’ye Mektuplar Dr.Nuri Dersimi
Sana Feride diye hitap etmenin benim için ne büyük saadet olduğunu bilsen. Çünkü sen benim hem dert ve elem, hem de emel yoldaşım oldun. Hayatta milli ve vatani gayeleri uğrunda maruz kaldığım felaket
📖 Feride’ye Mektuplar Dr.Nuri Dersimi
👫 Seyit Abdülkadir
Seyit Abdülkadir ya da Seyyit Abdülkadir Efendi (Kürtçe: Seyîd Evdilqadir, Seyîd Evdilqadir Efendî; 1851, Hakkâri, Şemdinan – ö. 27 Mayıs 1925, Bitlis), Şeyh Said İsyanı’ndan (Genç Hâdisesi) sonra ida
👫 Seyit Abdülkadir
📕 Yikilacak Duvarlar
فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی بە بارمتەگیراوی پێشووی هەدەپە لە زیندانی جۆری ئێف لە کۆجالیی تورکیا زیندانیکراوە. کتێبێکی بە ناوی دیوارەکان دەڕووخێن نووسیوە.[1]
📕 Yikilacak Duvarlar
📕 KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
Prof. Dr. Abdullah Kıran
Behroz Şucaii
Prof. Dr. Osman Ali
Mehmet Bayrak
Dr. Ari Badinani
Seîd Veroj
Mamend Roje
Ziryan Rojhelati
2020
📕 KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
📄 Esmer
Esmer, kovareke çandî û edebî ya mehane ye.
Ji sala 2005\'a ve bi zimanê tirkî û kurdî li Stenbolê weşana xwe didomîne. Kovar bi mehane derdike. Slogana kovarê Popüler kültür e, ev jî guhertinek ji Ça
📄 Esmer
📕 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇALIŞMALAR CİLT: 3
KÜRDOLOJİ
AKADEMİK ÇALIŞMALAR
CİLT: 3
EDİTÖR
Dr. Hasan KARACAN
Editör Notu: Yazıların her tür sorumluluğu yazarlarına aittir.
ISBN: 978-605-9512-03-9
TİYDEM YAYINCILIK
www.tiydem.com
Ekim 201
📕 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇALIŞMALAR CİLT: 3
📖 Seyran Ateş: Liberal Müslümanlar korkuyor
Berlin\'de kadın ve erkeklerin birlikte ibadet ettiği caminin kurucularından Ateş, Almanya\'daki liberal Müslümanların baskı hissettiğini ve çoğunun gelen tehditlerden korktuğunu savundu. Ateş, Diyanet\'
📖 Seyran Ateş: Liberal Müslümanlar korkuyor
📕 İngiliz belgelerinde Kürdistan
Mesut yeğen [1]
📕 İngiliz belgelerinde Kürdistan
📕 Kürt Tarihi ve Siyasetinden Portreler
Yalçın Çakmak (Der.), Tuncay Şur (Der.)
“Bir ‘tür’ olarak biyografya, kendi geleceklerini kendi öz iradeleriyle belirleme hakkından mahrum bırakılan ve bu nedenle de kendi zamanlarına ve mekânlarına
📕 Kürt Tarihi ve Siyasetinden Portreler
📕 İmparatorluk Sınır ve Aşiret Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
Ürün kodu : İmparatorluk Sınır ve Aşiret
Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
Nejat Abdulla
Fransızcadan Çeviren: Mustafa Aslan
Onaltıncı yüzyıldan itibaren Kürdistan Osmanlı-Fars
📕 İmparatorluk Sınır ve Aşiret Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
📝 Acil Çağrı ve Taleplerimiz
Türk devletinin Rojava’ya (Kuzey Suriye) yönelik saldırı-işgal tehditleri ve hazırlıkları devam ediyor. Türk devleti bu yılın başlarında Ocak – Mart aylarında Rojava’nın Afrin bölgesine saldırdı ve iş
📝 Acil Çağrı ve Taleplerimiz
📕 USLU YAZILAR
Mehmet Salih Özalp
📕 USLU YAZILAR
📕 Kurdname; Mehmet Salih Özalp
Mehmet Salih Özalp
2014
📕 Kurdname; Mehmet Salih Özalp
✌️ Musa Ebdilxanim (Quwetlî Hesekê)
Kod Adı: Quwetlî Hesekê
Adı Soyadı: Musa Ebdilxanim
Ana Adı: Fewziye
Baba Adı: Ebid
Doğum Yeri: Hesekê
Şehadet Yeri ve Tarihi: Dêrezor / 01-04-2018
✌️ Musa Ebdilxanim (Quwetlî Hesekê)
✌️ Xalid El Elî (Moro Hesekê)
Kod Adı: Moro Hesekê
Adı Soyadı: Xalid El Elî
Ana Adı: Redhe
Baba Adı: Xelef
Doğum Yeri: Şedadê
Şehadet Yeri ve Tarihi: Hesekê / 26-02-2018
✌️ Xalid El Elî (Moro Hesekê)
✌️ Omer Cîlo (Sîpan Xelat)
Kod Adı: Sîpan Xelat
Adı Soyadı: Omer Cîlo
Ana Adı: Emîne
Baba Adı: Hisên
Doğum Yeri: Efrîn
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn, Raco, Qude köyü 27-01-2018
✌️ Omer Cîlo (Sîpan Xelat)
✌️ Recep Toprak (Rizgar Amed)
Kod Adı: Rizgar Amed
Adı Soyadı: Recep Toprak
Ana Adı: Bircan
Baba Adı: Remzi
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 17-03-2018
✌️ Recep Toprak (Rizgar Amed)
✌️ Salih Elî (Hemze Întîqam)
Kod Adı: Hemze Întîqam
Adı Soyadı: Salih Elî
Ana Adı: Suad
Baba Adı: Elî
Doğum Yeri: Şam
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 25-03-2018
✌️ Salih Elî (Hemze Întîqam)
📕 Kütüphane
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
📕 Kütüphane
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
📕 Kütüphane
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇;...
✌️ Şehitler
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
📕 Kütüphane
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
📖 ڕادیۆ کوردیی تاران لە بەردەم دەروازەی دیرۆکدا (لە ساڵیادی 69 ساڵەی دامەزرانیدا) | Kategori: Kısa tanım | Başlık dili: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü
☰ Daha
⭐ Toplanma listesine ekle
💬 Bu madde hakkında yorum yaz!

✍️ Başlık Değişiklikleri
🏷️ Metadata
RSS

📷 Seçilen öğeyi ile ilgili görüntüler için Google arama!
🔎 Seçili öğe için Google arama!
✍️✍️ Bu başlığı düzenle
| 👁️‍🗨️ | 👂

ڕادیۆ کوردیی تاران لە بەردەم دەروازەی دیرۆکدا (لە ساڵیادی 69 ساڵەی دامەزران...
نووسین و لێکۆڵینەوە: هۆمەر نۆریاویهۆمەر نۆریاویی
کلیلە وشە:
ڕادیۆ، مێژووی ڕادیۆ، مارکۆنی، ڕادیۆ لە ئێران، ڕادیۆ کوردیی تاران، ڕادیۆ کوردیی کرماشانکرماشان
کورت و پوخت:
ڕادیۆ،میدیایەکی بیستیاریی و کەرەستەیەکی کۆنی پەیوەندیی لە کۆمەڵگەی مرۆییدایە کە پاش تێپەڕینی نزیکەی 120 ساڵ بەسەر دامەزرانیدا هێشتاکە سەرباری سەرهەڵدان و هاتنە کایە و دامەزرانی گەلێک کەناڵی میدیایی دیتیاریی نوێتر و کەرەستەی پەیوەندیی پێشکەوتووتر،خاوەنی سەنگی تایبەت بە خۆیەتی و د‌ەکارێت بە زووترین کات پەیامی خۆی بۆ بەردەنگ و گوێگر بگوێزێتەوە.دۆزینەوە و دەسکەوتەکەی مارکۆنیلە ساڵی 1895(1274ی هەتاوی)هەژانێکی خستە نێو دونیای پەیوەندییەوە و ئەم ئەندازیارە ئیتاڵیاییە لە ڕێی بێتەلەوە توانی یەکەمین هەواڵ بگوێزێتەوە‌.دوابەدوای سەرهەڵدانی ڕادیۆ و دەسکەوتە مەزنەکەی مارکۆنی،کۆمەڵگەی ئینسانی پێی نایە نێو قۆناخێکی نوێ و چاخی میدیای بیستیاریی سەری هەڵدا.بەڵام ئاوڕدانەوە لە مێژووی سەرهەڵدانی ڕادیۆ بە گشتیی لە جیهان و پاشانیش لە ئێران و بەتایبەت ڕادیۆ بە زمانی کوردی لە ئاستی دونیادا دیارە پێویستیی بە لێکۆڵینەوەیەکی وردتر و چڕ و پڕتر هەیە و ئەوەی لێرەدا مەبەستە و دەخرێتە بەر دیدە،زێتر سووکە لاکردنەوە و ئاوڕدانەوەیەک دەبێت لە نزیکەی 69 ساڵ خەبات و چالاکیی ڕادیۆ کوردیی تاران. ئەم نووسین و توێژینەوەیە دەیەوێت چەند ڕووپەڕێک بخاتە سەر مێژووی ڕادیۆ کوردیی تاران و ئاوڕێک لە ڕۆڵ و دەوری ئەم ئیزگە ڕادیۆیییە بەدرێژایی دیرۆک بداتەوە.
دەسپێک:
ئێرە ڕادیۆ کوردیی تارانه؛ئەم ڕستەیە بۆ چەندین جیل و نەوەی کوردی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان ڕستەیەکی بلاوێن و شیرین و ئاشنایە.
گەلێک ڕوون و خویایە نووسین لەسەر هەر کەناڵێکی ڕاگەیاندن و ئیزگەیەکی ڕادیۆیی بە زمانی کوردی لە هەر گۆشە و پەنا و پەسیوێکی جیهاندا جۆرە گرێدراوییەکی تێدا هەست پێدەکرێت،بە زمانێکی دی،لاکردنەوە لە دیرۆکی هەر میدیایەکی کوردی،نووسەر ناچار دەکات جگە لە مەبەستی سەرەکیی نووسینەکەی،سووکە ئیشارەتێکیش بداتە مێژووی کرانەوە و کەوتنە گەڕی ڕادیۆ کوردییەکانی دی.

ڕادیۆ کوردیی تاران لە بەردەم دەروازەی دیرۆکدا (لە ساڵیادی 69 ساڵەی دامەزرانیدا)


هەیڤی سەرماوەز بۆ کوردان هەڵگری بویەر و ڕووداوێکی هەرەشیرینە.ڕادیۆ کوردیی تاران،ڕۆژی چوارەمی سەرماوەزی ساڵی 1325ی هەتاوی(نۆڤەمبەری ساڵی 1946)دادەمەزرێت و دەست بە پەخش و بڵاوکردنەوەی بەرنامە ڕامیاریی و سیاسییەکانی خۆی دەکات و سەرەتاش بە بنزاری ئەردەڵانی بەرنامە بڵاو دەکاتەوە.ئەم ڕادیۆیە تا ساڵی 1961 (1340ی هەتاوی)چالاکیی لە تاران بەردەوام دەبێت،کەچی دواتر بۆ گوێزتنەوەی باشتری پەیامی خۆی بۆ گوێگر و دروستکردنی پەیوەندیی نزیکتر لەگەڵ هۆگری خۆی،دەگوێزرێتەوە بۆ کرماشان.بەلای زۆر شارەزای دونیای ڕاگەیاندنی کوردییە،ئەم ڕاگوێزانە شۆڕشێک دەخاتە نێو ڕاگەیاندنی کوردیی و بە زێڕینترین قۆناخی ڕادیۆ کوردیی دادەنرێت کە سەرنجی کوردان لە چوارقوڕنەی جیهانەوە بەره و لای خۆ ڕادەکێشێت و دەبێتە مەکۆ و ناوەند بۆ ڕاگەیاندنی کوردیی و هێشتاکەش پاش ئه و هەموو ساڵگارە،کەس نکۆڵی لەم ڕاستییە ناکات.
ڕادیۆ کوردییەکان لە ئاستی جیهاندا
ڕۆژنامەوان یادگار عەلی لە وتارێکدا بە ناوونیشانی مێژووی ڕادیۆی کوردی دەنووسێت:مێژووی (1929-1923)سەرەتای ڕۆژنامەگەریی بیستراوی کوردیی دەرکەوتووە،ئه و کاتەی لە یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو یەکەم ڕادیۆی کوردیی زمان لە قەفقاز دەستی بە کار کردووە.
ئەرچی نووسەر بەڵگەیەکی ئەوتۆ لەسەر نووسینەکەی ناخاتە بەردەست و بۆ نموونە نابێژێت کامە کەسایەتیی و دەنگی ئاشنای کورد له و ڕادیۆیەدا کاری کردووە،لێ،ئەمە بۆچوونێکی نوێیە و پێویستە هەڵوەستە و ڕاوەستانی لەسەر بکرێت و پتر ئاوڕی لێ بدرێتەوە چونکە تەمی سەر گۆشەیەکی ناڕوون لە دیرۆکی ڕادیۆ کوردی لا دەدات.لە لایەکی دیکەوە ئەوەی تا هەنووکە سەبارەت بە مێژووی ڕادیۆ کوردییەکان لە بەردەستە،زێتر ڕادیۆ کوردیی بەغا،بە یەکەمین ڕادیۆی کوردیی لە ئاستی جیهاندا دادەنێت کە ساڵی 1318ی هەتاوی (1939)دامەزراوە.
کرانەوە و دامەزرانی ئەم ڕادیۆیە(ڕادیۆ کوردیی بەغا)،ڕا و بۆچوونی کاربەدەستانی ئه و سەردەمەی ئێران بەرانبەر پرسی کورد دەگۆڕێت و زۆری پێناچێت ڕادیۆ کوردیی تاران دەکرێتەوە.هەڵبەت ئەمە یەکێک لە هۆ و هەگەرەکان دەبێت‌ و زۆر هۆکاری دی لەسەر ئه و پرسە کاریگەر دەبن.دواتر ساڵی 1320(1941)لە بەندەری یافای فەلەستین،ڕادیۆییەکی کوردی دادەمەزرێت کە چەندین کەسایەتی وەک عەبدوڵڵا گۆرانی شاعیر،ڕەفیق چالاکی هونەرمەند و ڕەمزی قەزازی نووسەر و ڕۆژنامەنووس کاری تێدا دەکەن.
ڕۆژی یەکەمی بەفرانباری ساڵی 1329ی هەتاوی(1955)لە یەریڤان ی پێتەختی ئەرمەنستانیش زمانی کوردی دەکەوێتە ناو لیستەی ئه و زمانانەی کە بەرنامەیان پێ پەخش دەکرێت کە چەندین ڕووناکبیری وەک حەجی جندی،جەلیلی جەلیل،ئۆردیخانی جەلیل،کەرەمی سەییاد و گەلێک نڤیسکار و هونەرمەندی دی کاری تێدا دەکەن.ئەم ڕادیۆیە نهاش هەر لەسەر درێژەی خەباتی خۆی بەردەوامە.
ئەم کاروانە هەدادان و وەستانی نابێت و تا دێت لە ئاستی جیهاندا ڕادیۆی زێتر بە زمانی کوردی دەکرێتەوە.ڕادیۆ کوردیی بەیرووت(1941)،ڕادیۆ کوردیی قاهیره(1952)‌،ڕادیۆ کوردیی واشنگتۆن (1992)،ڕادیۆ کوردیی مۆنت کارلۆ،بولگاریا،چێک و سلۆڤاکیا،ڕادیۆ کوردیی زایەڵە(سوێد)،ڕادیۆ کوردیی سویسرا و ڕادیۆ کوردیی ئۆسترالیا،تەنیا ناوی چەند ڕادیۆیەکی کوردیی لە ئاستی جیهاندا دێنە ئەژمار کە سەردەمانێک خزمەتی کاروانی ڕاگەیاندنی کوردییان کردووە و بڕێکیشیان هێشتا هەر لەسەر ڕاژەی خۆ بە ڕەوتی ڕاگەیاندنی کوردی بەردەوامن.
ڕادیۆ لە ئێران و ڕادیۆ کوردیی تاران
وەک مێژووی ڕادیۆ لە ئێران پێمان دەڵێت،یەکەمین بنێری گشتیی ڕادیۆ ڕۆژی 4ی گوڵانی ساڵی 1319ی هەتاوی(24ی ئاپریلی 1940)لە تاران بە ناوی ڕادیۆ تارانچالاکیی خۆی دەست پێ دەکات کە تەوەری بەرنامەکانی زێتر تەرخان دەبێت‌ بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و دەنگ و باس،مۆسیقای ئێرانی،وتاری ئایینی،چاندیی،جوگرافیایی و مێژوویی.دواتر ساڵی 1336 (1957)ڕادیۆ تاران ناوی خۆی بۆ ڕادیۆ ئێران دەگۆڕێت.بەڵام هەر شانبەشانی دەسپێکی چالاکیی ڕادیۆ لە ئێراندا،ڕادیۆ کوردیی تارانیش بە هەوڵ و دڵسۆزیی چەند خەمخۆرێکی کورد دادەمەزرێت و وەک پێشتریش ئاماژەی پێدرا،ڕۆژی 4ی سەرماوەزی ساڵی 1325ی هەتاوی(25ی نۆ‌ڤەمبەری 1946)چالاکیی خۆی سەرەتا حەوتانە و پاشان لە ڕۆژدا بۆ ماوەی 15 خولەک بە بنزاری ئەردەڵانی دەست پێ دەکات.حەوتەنامەیکووهستان کە ئه و سەردەمە دوکتۆر ئیسماعیل ئەردەڵان لە تاران لە چاپی دەدات،هەمان ڕۆژ لە ڕووپەڕی یەکەمی خۆیدا ئیشارەت بە کرانەوەی ڕادیۆ کوردیی تاران دەکات.
نووسەر و ڕاگەیاندنکاری ناو ئاشنای کوردهومایۆن کەمانگەر سەبارەت بە دەسپێک و سەرەتای چالاکیی ڕادیۆ کوردیی دەنووسێت:لە ئێراندا،سەرەتا بەرنامەی کوردیی لە ڕادیۆ تارانەوە(ڕادیۆ ئێرانی ئێستا)بڵاو و پەخش دەکرایەوە،ئەویش 7 ساڵ پاش کرانەوەی ڕادیۆ کوردیی لە وڵاتی ئێراق.بەمجۆرە چوارەمین ڕادیۆ کوردیی لە ئاستی جیهاندا دەستی بە پەخش و بڵاوکردنەوەی بەرنامە بە کوردیی کرد.ئەم ڕادیۆیە ساڵی 1335 ی هەتاوی(1956) داخرا و دواتر ساڵی 1337 (1958) دیسان لە تاران و پاشان کرماشان دەستی بە چالاکیی کردەوە و ساڵی 1341(1962)یش لە ژێر ناوی ڕادیۆ کوردیی ئێران یان هەمان دەنگی ئێرانە،بەشی کوردیلە کرماشانەوە دەستی دایەوە بە پەخش و بڵاوکردنەوەی بەرنامە بە زمانی کوردیی.تا ئێرە،ئەمە ڕا و بۆچوونی بەڕێز هومایۆن کەمانگەر بوو.
چالاکیی ئەم ڕادیۆیە تەنێ 2 ساڵ دەخایەنێت و دواتر دادەخرێت.بەڵام بەدوای بەرفرەبوونی سات و کاتی بەرنامەی ڕادیۆ کوردیی بەغا لە سەردەمی عەبدولکەریم قاسمدا،ساڵی 1337(1958)ڕادیۆ کوردیی تاران لە ناوەڕاستی پایزی هەمان ساڵدا و سەرەتا بە 15 خولەک و پاشان نیو کاژێر و دواتریش کاژێرێک بە دوو زاراوەی سەرەکیی زمانی کوردیی واتە کورمانجیی ناوەڕاست و ژوورووو دەست بە پەخش و بڵاوکردنەوەی بەرنامە دەکات.لە ئاخر و ئۆخری هەمان ساڵدا، ڕادیۆ کرماشانیش بە کاتژمێرێک بەرنامە بە زاراوەی کورمانجیی ناوەڕاست و نیوکاژێر بە دیالێکتی کەڵهوڕی وەشان و چالاکیی خۆی دەست پێ دەکات.پێویستە ئاماژە به و خاڵەش بدرێت کە ڕادیۆ کوردیی تاران بۆ نزیکەی 14 ساڵ لە پێتەختدا ڕادیۆیەکی کارا و چالاک دەبێت و دوابەدوای ئەوە دادەخرێت و ستاف و کارمەندانی دەگوێزرێنەوە بۆ کرماشان.بەدوای ئه و پرسەدا چالاکیی پەخشی بەرنامە بە زاراوەی کەڵهوڕی پەکی دەکەوێت و لە جیاتیدا بەرنامەکان بە دیالێکتی کورمانجیی ژووروو بڵاو دەبنەوە.
هۆکاری سەرەکیی دامەزرانی ئەم ڕادیۆیە،دەگەڕێتەوە بۆ ڕووداو و بویەرەکانی پاش خەرمانانی ساڵی 1320(1941) لە ئازەربایجان و کوردستاندا.ئەمە بۆچوونی شارەزایەکی بواری ڕاگەیاندنی کوردییە کە دواتر ئیشارەت بە ڕوانگە و بۆچوونەکەی دەدرێت.
پایزی ساڵی 1327 (1948)سەرەتای دەسپێکی قۆناخێکی تازە لە دیرۆکی ڕادیۆ کوردییە کە دەست دەداتە پەخش و بڵاوکردنەوەی بەرنامە بە دوو دیالێکتی کورمانجیی ناوەڕاست و ژووروو. لە ئاخر و ئۆخری ئەم چاخ و خولەدا،1961-1960(1340-1339) بەرنامەکان لە تاران ئامادە و بۆ پەخش و بڵاوبوونەوە ڕەوانەی کرماشان دەکران کە ئەمە هەر هەمان قۆناخە کە کارمەندانی ڕادیۆ لە تارانەوە دەگوێزرێنەوە بۆ کرماشان.
قۆناخی سێیەمی چالاکیی ڕادیۆ،دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1961تا 1978 (1340 تا 1357)کە ڕادیۆ گەلێک گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و لەباری تەکنیکیی و کوالێتی بەرنامەسازییەوە پێشکەوتنی باش بەخۆوە دەبینێت و ماوەی پەخشی بەرنامەکان لە 5 کاژێرەوە دەچێت بۆ 18کاژێر.
سەیید عەبدول لەتیف هاشمی،کە بۆ خۆی سیما و دەنگێکی ناو ڕادیۆ کوردیی کرماشان بووە،لە بابەتێکدا دەنووسێت، جگە له و ڕادیۆیەی کە ساڵی 1325 (1946)لە تاران بە بنزاری سنەیی بەرنامەی بڵاو دەکردەوە،سنەش ڕادیۆی تێدا بوو.دواتر پاش دامەزرانی ڕادیۆ کرماشان،لە مەریوان،مەهاباد و ورمێورمێش ڕادیۆی کوردیی دامەزران کە بە دیالێکتەکانی هەورامی،کورمانجیی ناوەڕاست و ژووروو بەرنامەیان بڵاو دەکردەوە.
لەتیف هاشمی،نە کۆتادەکەی عەبدولکەریم قاسم و نەیش پلانەکەی عیسا پژمان بە هۆکاری سەرەکیی دامەزرانی ڕادیۆ کوردیی تاران و کرماشان دادەنێت،چونکە دەنووسێت، پێشتر سنە،ڕادیۆ کوردیی تێدا دەبێت.ئەم نووسەرە هەروەها دەڵێ، بە پێچەوانەی بۆچوونەکەی هومایۆن کەمانگەر کە دەڵێت، ڕادیۆ کوردیی کرماشان ساڵی 1362ی هەتاوی (1983)کەم کەم بەرنامەی کەم بۆتەوە و دواتر داخراوە،ڕادیۆ کوردیی کرماشان تا ساڵی 1375 (1996)هەموو ڕۆژێک بەرنامەی بڵاو کردۆتەوە.
بەڵام نووسەر و توێژەری کورد سیامەک کاکەیی،هۆکاری دامەزرانی ڕادیۆ کوردیی تاران دەبەستێتەوە بە ڕەوشی سیاسیی پاش شەڕی دووەمی جیهانیی و سەرهەڵدان و دروستبوونی قەیرانی ناوخۆ لە کوردستانی ئێران بە تایبەت مەهاباد و لە وتارێکدا سەبارەت بە مێژووی ئەم ڕادیۆیە دەنووسێت: هێدی هێدی کەش و هەوای چاندیی و کۆمەڵایەتیی وڵات،ڕادیۆ کوردیی بەره و ئاراستەیەکی باشتر پاڵ پێوە نا و ڕادیۆ کوردیی دوای خولێکی دە ‌ساڵە،بازنە و چوارچێوەی چالاکیی بەرفرەوانتر بوو و جگە لە دیالێکتی کورمانجیی ناوەڕاست،دەستی دایە پەخش و بڵاوکردنەوەی بەرنامە بە زاراوەی کورمانجیی ژووروویش.
ئەم‌ ڕوانگە و بۆچوونەی سیامەک کاکەیی باس لە بارودۆخی ئێران لە ناوەڕاستی چلەکانی زایینیی بەملاوە دەکات.نووسەر دواتر چالاکیی ڕادیۆ کوردی بە گوێرەی دۆخی سیاسیی و کۆمەڵایەتی،ناوچەیی،ڕادە و ڕێژەی هۆگر و گوێگر دابەش دەکات بە سێ قۆناخ کە قۆناخی یەکەم‌ لە 1325(1946) تا 1357(1978)ەوە دەست پێ دەکات کە هەر لە سەرەتای دامەزرانەوە تا سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕش دەگرێتەوە.
سیامەک کاکەیی پێی وایە چاخ و دەورەی زێڕینی ڕادیۆ پاش گوێزرانەوە بۆ کرماشان بە ساڵی 1341(1962) دەست پێ دەبێت کە ڕادیۆ جگە لە کوردی ناوخۆ،بۆ کوردانی ئێراق،سووریا و تورکیا دەبێتە ناوێکی ئاشنا.ئەم توێژەرە،دوو هۆکاری ڕەوشی سیاسیی و جڤاکیی کوردانی ئێراق لەبەر سیاسەتەکانی داپڵۆسێنەرانەی ڕژێمی بەعس و هەروەها سیاسەتی دژایەتیکردنی کورد لە تورکیا،‌لەسەر گەشەسەندنی ڕادیۆ کوردیی تاران بە هۆکارە هەرە گرینگەکان دەبینێت.جگە لەوەیش نەبوونی ئیزگەیەکی کارای دی کوردیی،پێگەیەکی تایبەت بە ڕادیۆ کوردیی تاران دەبەخشێت.
توێژەر و نووسەرسیامەک کاکەیی،خولی دووەمی چالاکیی ڕادیۆ دەگەڕێنێتەوە بۆ ساڵانی 1358 (1979)تا 1380(2001) کە شۆڕش لە ئێران سەردەکەوێت و بەدوای ئەوەیشدا شەڕی ئێران و ئێراق دەست پێ دەکات.بە لای نووسەرەوە،ڕادیۆ کوردیی تاران گۆڕانکاریی بنچینەیی بەخۆوە دەبینێت و لەبەر ڕەوشی هەستیاری سیاسیی ناوچه،ئەم ڕادیۆیە دەورێکی کارا دەگێڕێت و پەخشی ڕادیۆش لە 2 کاژێرەوە دەچێت بۆ 8 کاژێر و دەتوانێت متمانە لای گوێگری ڕادیۆ دەست بخات.
بەڵام قۆناخ یان خولی سێیەمی چالاکیی ڕادیۆ بە لای سیامەک کاکەییەوە،ساڵانی 1380(2001) تا 1390(2011)دەگرێتەوە کە ئەم خولە لە دوو دەورەی پێشوو جیاوازە.ئەم خولە سەرەتای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێراق دەگرێتەوە.هەر به و ساڵانەیە کە تەکنۆلۆلۆژیای نوێ دێتە کایەوە و ڕادیۆ کوردیی تارانیش خۆی بە چەکی ڕۆژ تەیار دەکات و ساڵی 2004 ماڵپەڕی ڕادیۆیش بە دوو زاراوەوی کورمانجیی ناوەڕاست و ژووروو دادەنرێت.ئەم ڕوانگە و بۆچوونەی بەڕێز سیامەک کاکەیی قسەی زۆر هەڵدەگرێت و کورد وتەنی ئەم هەویرە‌،ئاوی زۆر دەکێشێ و پێویستە زێتر هەڵوەستەی لەسەر بکرێت و وردتر لێک بدرێتەوە.بۆیە وتارێکی لێکۆڵینەوەیی تایبەت و هەل و مەرج و ڕەوش و دەرفەتی خۆی دەوێت.
بەڵام گەر ئاوڕ لە مێژووی ڕادیۆ کوردیی تاران بدەینەوە و ڕوو لە جەماوەر بکرێت و ڕاپرسییەک بۆ ئه و گرینگە ئەنجام بگرێت،بە دڵنیاییەوە ئەوەت لا دەردەکەوێت کە ڕادیۆ کوردیی تاران لە زۆر شوێنان دەوری فێرگە و خوێندنگەیەکی کوردیی بینیوە و زۆرن ئەوانەی لە بن کارتێکەریی بەرنامەکانی ئەم ڕادیۆیەدا فێرە خوێندن و نووسینی کوردیی بوونە و دواتر زۆر نووسەری چاکیان لێ دەرچووە.بۆ نموونە زیندە یاد هێرش لە کتێبی هێمن و مندا باس لە ڕۆڵ و دەور و کارتێکەریی ڕادیۆ کوردیی دەکات و خۆی بە قوتابییەکی ئه و خوێندنگەیە دادەنێت.ئەوانەی دەیانەوێت زانیاریی زێتر لەسەر ئه و سەردەمەی ڕادیۆ دەست بخەن،خوێندنەوەی ئەم کتێبە سوودێکی زۆریان پێ دەبەخشێت.
کەم نین ژماری ئه و نووسەر و هونەرمەندانەی بۆ یەکەمجار لە ئیزگەی کوردیی تارانەوە بەرهەمی هونەریی خۆیان پێشکەشی جەماوەر کردووە.نەمران مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی،سوارە ئێلخانی زادە،هەژار موکریانی،دوکتۆر سدیق موفتی زادە،سەیید تایەر هاشمی،سەیید ئیبراهیم ستوودە،خەسره و شێخکانلوو و دەیان سیمای دیاری دی کورد هەر کامەیان دەیان گۆشە و بەرنامەی ڕەنگاڵەییان لە ڕادیۆ کوردیی تارانەوە پێشکەش کردووە.هەروەها هێشتا جێ پەنجەی خزمەتی دەیان کەسایەتیی وەک شوکروڵڵا بابان،عوسمان ئەحمەدی،دوکتۆر عابید سیراجەدینی،هومایۆن کەمانگەر،میدیا زەندی،سەیید جەلال نیزامی،سەیید عەزیز عەلەوی،محەممەد ساڵح ئیبراهیمی(شەپۆل)،حەسەن سەلاح (سۆرانسۆران)،سۆران سنەیی(کوردستانی)،محەممەدفاتیح محەممەدی،ناسر سینا و دەیانی دی بە سەر ڕووپەڕی دیرۆکی ئەم ڕادیۆوە نەخشە و کێ بێ و حاشا و نکۆڵی لە دڵسۆزیی و خەبات و چالاکیی ئه و ناوانە بە دونیای میدیای بیستیاریی کوردیی بکات!
بەڵام بێ سێ و دوو،دوو لە کۆنترین بەرنامەکانی ئیزگەی کوردیی تاران بە درێژایی دیرۆکی ڕادیۆ،بەرنامەی کاروانی هەڵبەست و گۆرانی و ئێمە و گوێگرەکان بوونە کە تا بەم ساڵە دواییانە نووسەری ئەم دێڕانه،‌تۆزقاڵە دەورێکی تێدا بینیون و پێشکەشی کردوون.
بە ‌شایەتی گوێگر و داژدار و ڕووناکبیرانی کورد و خودی کارمەندانی ڕادیۆ ئەم دوو بەرنامەیە هەمیشە زۆرترین گوێگر و هۆگریان هەبووە و دەلاقەیەکی ئاوەڵا لە ڕووی لاگرانی بەرنامە و داخواز و داواکارییەکانیان بوونە کە شوکروڵڵا بابان،یەکێکە له و بێژەر و پێشکەشکارانەی کە بە جوانترین شێواز له و پەیوەندییەدا دەوری بینیوە و بەرنامەی پێشکەش کردووە.لەبەردڵانبوونی دەنگی ئەم بێژەرە،گورجێ هۆگرێکی زۆری لە دەوری ڕادیۆ کۆ کردۆتەوە.
نووسەر و شاعیرانی میناک سوارە ئێلخانی زادە،مەلا محەممەد ڕەبیعی و سەیید تایەر هاشمی بە پێشکەشکردنی بەرنامەی جۆربەجۆری وەک تاپۆ و بوومەلێڵ،هەوارگەی دڵانو... دەنگی ڕادیۆ کوردییان پتر ئاشنای ماڵە کوردان کردووە.هەڵبەت بۆ مێژوو ئەوەیش لە بیر نەکەین کە مەلا محەممەد ڕەبیعی و سەیید تایەر هاشمی ئه و دەمەی ڕادیۆ لە تارانەوە بۆ کرماشان دەگوێزرێتەوە،لە کرماشاندا دەبن و تا بەوێ نووسەری ئەم دێڕانە پێی بزانێت ئەم دوو کەسایەتییە،‌ دوو کۆڵەکەی سەرەکیی ڕادیۆ کرماشان دەبن.
ئەم ڕادیۆیه(ڕادیۆ کوردیی تاران)‌ وەک ئیشارەتی پێدرا تا بەمڕۆ چەندین قۆناخی بڕیوە.جاری وایە لە 2 کاژێرەوە بووە بە 4 کاژێر و پاشان 6 و بگرە 8 کاژێر کەچی دواتر بۆ 4 کاژێر کەم بۆتەوە.ئەم ڕادیۆیە بە پێشکەشکردنی دەیان بەرنامەی ئەدەبی،هونەریی،چاندیی،سیاسیی و ئایینیی دەورێکی کارای لە وشیارکردنەوەی کۆمەڵگەی کوردیی دا بینیوە.زیندووکردنەوە و بووژاندنەوەی بەشێکی سامانی فۆلکلۆریی و بەیت و باوی کوردی، قەرزباری چالاکیی ڕادیۆ کوردیی تارانە.هێشتا پاش ئه و هەموو ساڵانه،‌ تایبەتمەندییەکی دەگمەن و ناوازەی ڕادیۆ کوردیی تاران کە هەروا ویردی سەر زارانە،ڕووی لە بەشی چیرۆک و بەسەرهاتی ئەم ڕادیۆیەیە کە خاوەنی مێژوویەکی کۆنە و ئێستایشی لەگەڵ بێت، کەم ڕادیۆ هەیە لەم بەشەدا بتوانێت شان لە شانی توانای ڕادیۆ کوردیی تاران بدات. بڵاوبوونەوەی سەدان چیرۆکی وەک حەمەدۆک،لاس و خەزاڵ،مەم و زین،سەیدەوان،شەوبۆ و حەمەشوان لە ئیزگەی کوردیی تارانەوە کارنامەیەکی گەشی بۆ ئەم ڕادیۆیە نەخشاندووە‌.کاریگەریەتی ئەم بەشەی ڕادیۆ لەسەر جەماوەر ئەوەندە زۆر بووە کە شریتەکانی چیرۆکی ڕادیۆ(چیرۆکی شەو)تا بە دوورەدەستترین شوێنەکانی کوردستان و ماڵ بە ماڵ ڕێیان بڕیوه.‌
گۆشەیەکی زێڕینی دی چالاکیی ڕادیۆ کوردیی تاران گۆشەی هونەرە کە هەمیشە پێشەنگی بواری موزیکی کوردی بووە و مەکۆی هونەرمەندانی ناسراو و ناوداری کورد بووە.بوونی هونەرمەند و ژەنیاری بەتوانا لە ڕادیۆ کوردیی دا دەیان گۆرانیبێژی لە دەوری ئەم ڕادیۆیە خڕ کردۆتەوە.بەهۆی دەست و پەنجەی ڕەنگینی هونەرمەندانی وەک موجتەبا میرزادە و محەممەد عەبدولسەمەدی و گەلێک ژەنیاری دیکەوە،سترانبێژانی وەک حەسەن زیرەک،حەمە حسێن و شەفیع کەیمنەیی،موراد سەکین،ئەلی نەزەر،عوسمان هەورامی،سەیید محەممەد سەفایی،حیشمەت لوڕنژاد،ئیسمایل مەسقەتی،یەدوڵڵا ڕەحمانی،ئیسماعیل سابوور،عەلائەدین بابەشەهابی،سەیید جەلال محەممەدییان و مەزهەر خالقی دەردەکەون کە دیارە خزمەت و چالاکیی هونەریی هەر کامە له و هونەرمەندانە بۆ خۆی مێژوویەکی بۆ ڕادیۆ نەخشاندووە.
دوابەدوای سەرکەوتنی شۆڕش لە ئێران ڕادیۆ کوردیش دەچێتە ناو قۆناخێکی تر‌ و پەخشی بەرنامەکان لە جامی جەمی تاران و بینای مەدرەسەوە دەست پێ دەکات و هێدی هێدی ماوەی پەخشی بەرنامە لە کرماشان کەم دەبێتەوە و ساڵی 1362ی هەتاوی (1983)پەخشی بەرنامەی کوردیی لە کرماشان دەوەستێت.هەڵبەت ئەم پرسە قسەی زۆری لەسەرە و وەک پێشتریش ئیشارەتی پێدرا سەیید لەتیف هاشمی بە پێچەوانەی ئەم بۆچوونە دەڵێت، ڕادیۆ کرماشان تا ساڵی 1375ی هەتاوی(1996)هەموو ڕۆژێک بەرنامەی بڵاو کردۆتەوە.
پاش سەرکەوتنی شۆڕش،ڕادیۆ کوردیی تاران بە شێوازێکی نوێ دەست دەداتە چالاکیی و لە ڕێی بەشی دەرەسنووریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێرانەوە بەرنامەکانی بڵاو دەکاتەوە.هەڵبەت هاوکاتیش ڕادیۆ کوردیی کرماشان تا ساڵی 1363ی هەتاوی(1984)بە وتەی بەڕێزهۆمایۆن کەمانگەر و تا ساڵی 1375ی هەتاوی(1996)بەلای سەیید لەتیف هاشمییەوە لەسەر پەخش و بڵاوکردنەوەی بەرنامەکانی خۆی بەردەوام دەبێت.ڕادیۆ کوردیی تاران هەنووکە ڕۆژانە چوار کاژێر،بە دوو زاراوەی کورمانجیی ناوەڕاست و ژووروو بەرنامە بڵاو دەکاتەوە.
مێژوو پێمان دەڵێت، هەر کاتێک لێپرسراو و بەرپرسی ڕادیۆ کوردیی لە ئێراندا کوردێکی خەمخۆر،لێزان و شارەزا بە کاری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری بووە،ڕۆژانێکی زێڕینی بۆ ڕادیۆ نەخشاندووە.سەردەمی بەرپرسایەتی کەسانی میناک شوکروڵڵا بابان،مەزهەر خالقی،هومایۆن کەمانگەر،پێش سەرکەوتنی شۆڕش و چەندین کەسایەتی پەرۆش و خودان ئەزموون پاش شۆڕش، ئه و ڕاستییەمان لا دەردەخات.هەڵبەت لەبیر نەکەین لە دەورەی کەسانی ناکوردی شارەزا بە پرسە کوردییەکانیش ئەرچی بەرنامە لەباری کوالێتی و ناوەڕۆکەوە جار ناجار بەره و پێشڤەچوونی بە خۆوە بینیوە،لێ کەسی بەرپرس لە پشتەوەی ئه و مەبەستەوە بە شوێن ئامانجی لاوەکیی دیکەوە بووە.من بۆ خۆم لە بیرمە دوابەدوای جێگۆڕکێی نێوان بەڕێوەبەرانی ڕادیۆ، هەر کە کەسێکی ناکورد بەرپرسایەتی ڕادیۆی گرتە ئەستۆ،دەبینم ڕۆژێک کابرای بەناو خزمەتکاری ناو ڕادیۆی بانگ کردووە و چی کتێب و پەڕتووک و نامیلکە و ئەرشیڤ و تێکستی دەستنووسە کە هەمووی سامانی ڕادیۆیەک دێنە ئەژمار،لە ژوورەکەی بە کابرای خزمەتکاری کۆ کردۆتەوە‌ و پێی سپاردووە هەمووی لە نێو زبڵخانە بخات و توڕی بدات؛ئاوایە کە نها بەشی زۆری ڕادیۆکانی نێو ئەم بەشە بەداخەوە لە ئەرشیڤی کوردیی بێبەشن.
بەڵام ئەمە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە بە درێژایی مێژوو،ڕادیۆ کوردیی تاران هەردەم مەکۆ بۆ دەیان و بگرە سەدان کەسایەتی ڕووناکبیری کورد بووە.سەردەمانێک دەیان نووسەر و ڕووناکبیری میناک مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی،دوکتۆر سدیق موفتی زادە،سوارە ئێلخانی زادە، شوکروڵڵا بابان،هومایۆن کەمانگەر،خەسره و شێخکانلوو،و... دەوریان تێدا بینیوە و جێ پەنجەی خزمەتیان بەسەر ڕووپەڕی دیرۆکی ڕادیۆوە‌ دیار و نەخشە.دواتر ژمارەیەک کەسایەتی ڕۆشنبیری دی کورد هاتوون و تەکانێکی تریان به و ڕەوتە داوە.نووسەری ئەم دێڕانە بۆ خۆی لە بیریەتی کە سەردەمانێک دەیان مرۆی وریا و چاوکراوەی کورد هەروەک حەسەن سەلاح (سۆران)،بەهمەن فەریوەر(سۆران کوردستانی)،محەممەدساڵح ئیبراهیمی(شەپۆل)،محەممەدفاتیح محەممەدی(ف.نامۆ)بە نووسین و پێشکەشکردنی سەدان بەرنامە، بەپێزترین بابەتی چاندیی،ئەدەبیی و کۆمەڵایەتییان بۆ گوێگری ئەم ئیزگەیە دەگوێزتەوە.ئەم کاروانە ڕاستە لە چەندین قۆناخدا تووشی جۆرە وەستانێک هاتووە کە ئەویش بۆ خۆ گەلێک هۆ و هەگەری هەیە،بەڵام قەت تووشی پەککەوتن نەهاتووە و نەوە و بەرەی نوێ هاتووە و درێژەی بە ڕاژە و خزمەتەکەی پێشەنگەکانی ئه و کاروانە داوە. پاش سەرکەوتنی شۆڕش زۆر میدیاکار و شاعیر و ڕووناکبیری خەمخۆری وەک میدیا زەندی،ناهید ڕاهدار،ئەمیرئەسلان شێخکانلوو،ناسر سینا،ئاگری هەژار،شایستە ئیبراهیمی،عەزیز عەبباسی،سوورەییا ئەمینی،سەیید جەلال نیزامی،برایم بریاجی،ئەییووب گازرانی،هۆمەر نۆریاویی،ئارەزوو زیرەک،ئازاد ئیبراهیمی،حسێن قوربانپوور،کەریم ئەکبەرزادە،ئارام مستۆفی،زانیار کەمانگەر،ڕەسووڵ شێخکانلوو،سوورەییا مەولانی و...هتد،شێلگیرانە درێژەیان بە خەبات لە پێناو خزمەت بە زمان و تۆرە و چاندی کوردی داوە و هەنووکەیش دەیان ڕێبواری دی،درێژەپێدەری ئەو خەباتە پیرۆزەن.
یەک لە ڕووپەڕە زێڕینەکانی ڕادیۆ کوردیی تاران پاش سەرکەوتنی شۆڕش،دەگەڕێتەوە بۆ سەردانە مێژووییەکەی شاندی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستانی ئێراق و ڕێزنان لە تەمەنێک خەباتی ستاف و بەڕێوەبەرانی ئەم ئیزگەیە.زستانی ساڵی 1387ی هەتاوی(2008) ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی هەرێمی کوردستان سەردانی ڕادیۆ کوردیی تارانیان کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ ستاف و بەڕێوەبەرانی ڕادیۆ کەوتنە گفت و گۆ و‌‌ ئاخاوتن و باسی ڕۆڵ و دەوری کارای ڕادیۆ کوردییان بەدرێژایی مێژووی ڕادیۆ کرد. له و دیمانە و سەردانەدا فەرهاد عەونی سەرۆکی ئەودەمی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان وێڕای ئیشارەتدان بە هەوڵی بێوچانی ڕادیۆ کوردیی دەرەسنووریی لە ناساندن و خزمەتکردن بە چاند و تۆرەی زەنگینی کوردیی و گوێزتنەوەی شارایەک زانیاریی بەسوود بۆ‌ گوێگری خۆ،ڕێزی نا لە تەمەنێک خەباتی ستاف و بەڕێوەبەرانی ئەم ڕادیۆیە.سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان پاشان کەوتە ‌باس لەسەر خزمەتی دەیان کەسایەتیی میناک هەژار موکریانی،سوارە ئێلخانی زادە و... لە ڕادیۆ کوردیی تاراندا بە گوێگری خۆ و ڕۆڵ و دەوری ئەوانی بەرز نرخاند.بەهجەت هرۆری ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان و سەرنووسەری ئه و دەمی حەوتەنامەی ئەڤرۆیش کە هاوڕێی شاندەکەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان بوو،باسی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی ڕاگەیاندن لە ئێران و توانای بەڕێوەبەرانی ڕادیۆ کوردیی کرد و وتی، ئێمە زۆرجار بۆ‌ بابەت و نووسینەکانمان لە بڵاڤۆکی خۆدا پشت بە ڕاڤە و شرۆڤەی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کوردیی دەبەستین. ئیسماعیل تاهیر نووسەر و هەواڵنووس لە ئاژانسی پەیامنێریش ڕێزی نا لە چالاکیی ڕادیۆ کوردیی تاران. دواتر فەرهاد عەونی،خەڵاتی تایبەتی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستانی بە ڕادیۆ کوردیی تاران بەخشی کە ئەمەیش بۆ مێژووی ڕادیۆ کوردیی تاران پاش سەرکەوتنی شۆڕش،ڕووپەڕێکی زێڕین و درەوشاوەیە.‌
دەرەنجام و ئاکام
ڕادیۆ کوردیی تاران لە تەمەنی نزیکەی 69 ساڵەی خۆیدا گەلێک قۆناخی زێڕین و بگرە هەوراز و نشێو وەپشت سەر دەنێت.ڕاستییت گەرەکە ئەم ڕادیۆیە بە درێژایی دیرۆک و تەمەنی خۆی جەماوەرێکی زۆر لە دەوری خۆی گرد دەکاتەوە و هۆگر و گوێگرێکی فرەی دەبێت و تا بە دوورەدەستترین ناوچە و شوێنەکانی جیهانیش دەنگی دەڕوات و گوێگر و داژداری لە پەیوەندی دەگەڵ ئەم ڕادیۆیەدا‌ دەبێت.ئاوڕدانەوە لە دونیای مۆسیقا و چاند و کولتووری کوردان گورجێ و تا هاتووە بەردەنگ و هۆگرانی ئەم ڕادیۆییەی زێتر کردووە و ڕادیۆ توانیویەتی ڕێ ببڕێتە نێو هەموو ماڵە کوردێک و ببێتە خۆشەویستی لای هەمووان بە ڕووناکبیر و خەڵکی ئاساییشەوە.ڕادیۆ کوردیی بە گشتیی لە ئێران و بەتایبەت لە تاران دا ئه و شانازییەی پێ بڕاوه،ببێتە بنکە و مەکۆ بۆ گردبوونەوە و چالاکیی دەیان نووسەر و شاعیر و هونەرمەند و مێژوونووس و دیرۆکی ئەم ڕادیۆیەش ئەوەمان پێ دەڵێت. ئێستایشی لەگەڵ بێت،ئەم ڕادیۆیە هەمیشە وەرگری سەدان زانستوەری کورد بووە‌ کە بۆ خۆ بەرنامەیان تێدا نووسیوە و بەدەنگی خۆ بەرنامەیان پێشکەش کردووە.بە شایەتی گوێگر و داژداری ڕادیۆ،ڕادیۆ کوردیی تاران هەردەم خاوەنی زمانێکی پوخت و پاراو و ڕەسەنی کوردیی بووە و توانیویە‌تی وەک قوتابخانەیەک دەور ببینێت.ئەمڕۆکە بە سەرهەڵدانی دەیان و بگرە سەدان ڕادیۆی کوردیی لە ئاستی جیهان و ناوچەدا ڕادیۆ کوردیی تاران هێشتا وەک ڕادیۆیەکی کارا و چالاک لە مەیداندایە.ئەرچی ناتوانین نکۆڵی لە کەموکووڕیی و خاڵە لاوازەکانیشی بکەین.بەتایبەت ئەم ڕادیۆیە بە لای منەوە پاش شۆڕش سەرەڕای هەموو خاڵە ئەرێنیی و دەسکەوتەکانی،زۆر جار لە ئەرکی سەرەکیی خۆی واتە ڕاگەیاندن و وشیارکردنەوەی کۆمەڵگەی کوردی پاش کەوتووە کە دیارە ئەمەیش بۆ خۆی گەلێک هۆ و هەگەری هەیە و پێویستە ‌ توێژینەوەی وردتر و تایبەتی لەسەر بکرێت. ئەمە ڕاستییەکی تاڵە کە مخابن ڕادیۆیەک به و هەموو دیرۆک و خزمەتەوە هێشتاکە کتێب و پەڕتووکێکی لەسەر نەنووسراوە و بۆ ڕوونبوونەوەی ڕووپەڕە گەشەکانی ئەم ئیزگەیە زێتر دەبێت لە نێو لاپەڕەی کتێبە مێژووییەکاندا زانیاریی لەسەر گۆشە تاریک و ڕوونەکانی دەست بخەین.
پێویستە ئاماژە بەم خاڵە بدرێت کە ئەم بابەتە لە یادی 69 ساڵەی دامەزرانی ڕادیۆدا نووسراوە کەچی ڕادیۆ کوردیی تاران،ئەم سەرماوەزە یادی 72 ساڵەی خۆی پیرۆز کرد.
سەرچاوە و ژێدەرەکان:
1 - ڕادیۆ کوردی؛دەنگێکی 65 ساڵە،سیامەک کاکەیی،ڕۆژنامەی جامی جەم،شەممە 3ی گوڵانی 1390ی هەتاوی
2 - هومایۆن کەمانگەر،دیرۆکی ڕادیۆ کوردیی کرماشان و ڕادیۆ کوردی،گۆڤاری وەرزانەی فارسیی-کوردیی کوردستان،بەهاری 1380،ڕووپەڕەکانی 80تا 83
هەروەها 25 ساڵ ڕادیۆ کوردی لە کرماشان،بڵاڤۆکی کرماشان،ژمارەی 1،بەهاری 1388(2009)،ڕووپەڕەکانی 10 تا 19
3 - سەیید لەتیف هاشمی،ڕەخنەیەک لەسەر مێژووی ڕادیۆ کوردیی کرماشان
4 - هێمن و من،هێرش(س.چ)،سوێد،1992،چاپ:کتێبفرۆشیی هەرزان
5 – مێژووی ڕادیۆی کوردی،یادگار عەلی،خوێندکاری ماستەر لە ڕاگەیاندن،ماڵپەڕی ڕۆژنامەوانی
6 – چاوپێکەوتنێک لەگەڵ مامۆستا شوکروڵڵای باباندا،ئەمجەد شاکەلی،سنە،ساڵی 1987(1366)ی هەتاوی
7 – یاداشتێکی توێژەر و ڕاگەیاندنکار ئەییووب گازرانی سەبارەت بە ڕادیۆ کوردیی تاران
8 - بەرنامە ڕادیۆییەکانی نووسەر و توێژەر[1]

⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


📚 İlgili Dosyalar: 1
🖇 Bağlantılı öğeleri: 2
👫 Kişiler
1.👁️هۆمەر نۆریاوی
☂️ Parti ve Organizasyonlar
1.👁️ناوەندی مێژوویی جەمیل رۆژبەیانی
📂[ Daha...]

⁉️ Başlık özelikleri
🏷️ Kategori: 📖 Kısa tanım
📄 Belge Türü: ⊶ Orijinal dili
📙 Kitap: 📰 Enformasyon

⁉️ Technical Metadata
©️ Bu öğenin telif hakkı öğenin sahibi tarafından Kurdipedia verilen edildi!
✨ Ürün Kalitesi: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Kötü👎
✖️
 40%-49%
Kötü
✖️
 50%-59%
Kötü değil
✔️
 60%-69%
Orta
✔️
 70%-79%
Çok iyi
✔️
 80%-89%
Çok iyi👍
✔️
 90%-99%
En iyi👏
99%
✔️
Bu başlık Hawrê Baxewan tarafından Nov 29 2018 10:09PM tarihinde kaydedildi
👌 Bu makale tarafından gözden geçirilmiş ve yayımlanmıştır (Seryas Ehmed) tarafından Nov 30 2018 5:34PM
✍️ Bu başlık en son Seryas Ehmed tarafından Nov 30 2018 5:34PM tarihinde Düzenlendi
☁️ Başlık Adresi
🔗
🔗
👁 Bu başlık 2,217 defa görüntülendi

📚 Attached files - Version
Tür Version 💾📖🕒📅 👫 Editör Adı
📷 Resim tipi 1.0.150 KB Nov 29 2018 10:13PMHawrê Baxewan
📚 Kütüphane
  📖 Kürtler: Bir el kitab
  📖 Dersim İsyanları ve Se...
  📖 EHMEDÊ XANÎ; KISA VE Ö...
  📖 KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
  📖 Daha...


📅 Kronoloji
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021
  🗓️ 03-05-2021
  🗓️ 02-05-2021


💳 Bizi destekleyin
👫 Kurdipedia Ekibi
💬 Yorumlar
⭐ Kullanıcı koleksiyon
📊 Istatistik Başlık Sayısı 382,812
Resim 62,945
Kitap PDF 11,995
İlgili Dosyalar 50,496
📼 Video 201
🗄 Kaynaklar 16,142
📌 Actual
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
William Aegleton JR
Turkçesi: M. Emin Bozarslan
İkinci baskı 1989
Köln-F. Almanya
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
Rizgarîxwazen Neteweyî yen Kurdistane
Kürdistan Ulusal Kurtuluşçulan
1993
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇; Geni̇şleti̇lmi̇ş Ve Güncellenmi̇ş Ci̇zre Ablukasi Raporu
HDP
5th March 2018
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇; Geni̇şleti̇lmi̇ş Ve Güncellenmi̇ş Ci̇zre Ablukasi Raporu
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
Kod Adı: Egîd Cotkar
Adı Soyadı: Heyder Elî
Ana Adı: Rehîme
Baba Adı: Ednan
Doğum Yeri: Efrîn
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 25-03-2018
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
Prof. Dr. Abdullah Kıran
Behroz Şucaii
Prof. Dr. Osman Ali
Mehmet Bayrak
Dr. Ari Badinani
Seîd Veroj
Mamend Roje
Ziryan Rojhelati
2020
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sayfa oluşturma süresi: 0,406 saniye!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)