ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان لە ناوچەی جندرێسی #عەفرین# لە چێوەی بەرخۆدانی سەردەمدا 2 چەتەی داگیرکەریان کوشتوون.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: (لە چێوەی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی بەرخۆدانی سەردەمدا لە عەفرین، چالاکییەکانی هێزەکانمان دژی سوپای تورکی داگیرکەر و گرووپە چەتەکانیان بەردەوامن. له و چێوەیەدا لە 26ی تشرینی دووەم\5ی سەرماوەز لە گوندی کەفەر سەفر-ی سەر بە ناوچەی جندرێس یەکینەکانمان لە دژی گرووپی چەتەی ئەحراری شام چالاکییەکیان کرد. لە ئەنجامدا 2 چەتە کوژران. یەکێک له و چەتە کوژراوانە ناوی ئەبوو ستێف حومسی-یە.)[1]
#29-11-2018#
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 2,913 car bînrawe