دەقی ڕوونکردنەوەکە..
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کەناڵی ڕووداو وەک ئەوەی بە بەرنامە بیانەوێت شارۆچکەی #چەمچەماڵ# ناشرین بکات و تۆمەتی ناڕەوای بۆ دروست بکات، ڕاپۆرتێکی ناڕاستیان بڵاوکردەوه و لەتایتڵی هەواڵەکە و لە گرافیکێکی تایبەت دا ناوی چەمچەماڵیان بە کۆمەڵێک درۆ زڕاندوە.
ئێمە چاوەڕوان بووین کەناڵی ڕووداو ڕووماڵی ئه و پرۆژە خزمەتگوزارییانەی بکردایە کە بە هەوڵی خەمخۆران و ئیدارە جێبەجێکراون و کاری لەسەر تەبایی یەکڕیزی بکردایە، کەچی کەناڵەکە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوه و شوێنی تاوانێکی بەچەمچەماڵ ناوبرد لەکاتێکدا ئه و شوێنەی ڕاپۆرتەکەی لێکراوە و ئه و ناوچانەی باسی دەکەن کە گوایە دزی لێکراوە هیچ پەیوەندیەکی بە قەزای چەمچەماڵەوە نیە لە ڕووی کارگێڕی و جوگرافیەوە.
ئێمە لە قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بۆ ڕایگشتی ڕادەگەیەنین وێڕای ئەوەی پێویستە ئه و کەناڵە داوای لێبووردن لە خەڵکی سنوری چەمچەماڵ بکات، هاوکات لەسەر ئەم کارەیان ڕێکاری یاسایی دەگرینە بەر و لە دادگا بە تۆمەتی ناو زڕاندنی شارەکەمان سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین.
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ
#28-11-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,118 times
Write your comment about this item!