یەکینەکانی پاراستنی گەل (بە کورمانجی: Yekîneyên Parastina Gel) ناسراو بە #یەپەگە# (YPG) گرووپێکی چەکدار، پێکهاتوو لە لاوانی کوردی ڕۆژاوای کوردستانە، کە لە پێناوی ئازاد کردن و پاراستنی ناوچە کوردییەکان خەبات دەکا. ئەم گرووپە لە لایەن پارتی یەکیەتیی دیموکرات (سووریا) و ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردەوە دامەزرا. یەپەگە خۆی بە هێزێکی چەکداری مەردمی (میلیشیا) دەزانێت.
لە تەمووزی 2012دا، هێزەکانی دەوڵەتی لە سەرێ کانی ڕاوەنا و ئاموودا و #عەفرین#یشی ئازاد کرد.
لە کانوونی یەکەمی2012 ەوە، هێزی یەپەگە 8 تیپی چەکداری هەیە؛ کە بڕێکیان لە عەفرین، کۆبانی، سەری کانی و #قامیشلۆ# چالاکی چەکداری دەکەن.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 20,847