پێوانە و هەڵسەنگاندن لە زانستی پەروەردەی وەرزشی
پرۆفيسۆری ياردەدەر دکتۆر نەوزاد حوسێن دەرويش
مامۆستا لە سکوڵی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە
2018
بەشەکانی کتێبەکە لە ژێر ناونيشانی (1. چەمکی پێوانە 2. تاقیکردنەوە 3. هەڵسەنگاندن 4. بنەما زانستییەکان 5. کەرستەی کۆکردنەوەی داتای زانستی 7. تاقیکردنەوەی جەستەیی).
دانەر لە کتێبەکەيدا بە ووردی باس لە گرنگی پێوانە و هەڵسەنگادن دەکات لە زانستی پەروەردەی وەرزشدا و لە پێشەکی کتێبەکەدا دەڵێت ناکرێت پرۆسەی فێربوون و فێرکردن بەردەوام بێت بە بێ ئەوەی بەدواداچوون یان هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، لە پێناوی ئەوەی بڕیارەکانی فێربوون و فێرکردن بە پڕۆسەیەکی تەندروستدا بڕوات، دەبێت پشت بە زانیاری ورد و ڕاست و بابەتییانە ببەستین، پێویستە گرنگی بە شێوازی کەرستە و کاڕاییەکان و ڕاڤەکردن و شیکردنەوەی بڕیارەکان بدەین، کە پەیوەستن بە پرۆسەی فێربوون و فێرکردن لە بواری زانستی وەرزشیدا
کتێبەکە لە چاپخانەی هێڤی بە چاپگەيندراوە و ئێستا لە کتێبخانەکاندا بەردەستە.
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک