حکومەتی تورکیا بەردەوامە لە تاڵانکردنی حەسکیف
هەرچەندە دادگای ڕاوێژکاری گواستنەوەی بەرهەمە شوێنەوارییەکانی حەسکیفی ڕەتکردەوە، بەڵام حکومەتی تورکیا پێشێلی بڕیارەکە دەکات و بەردەوامە لە تاڵانکردنی شوێنەوارەکان
سێزدەمین فەرمانگەی دادگای ڕاوێژکاری، گواستنەوەی شوێنەوارە دێرینەکانی ناوچەی حەسکیف-ی باکووری کوردستانی ڕەتکردەوە کە خاوەنی مێژوویەکی 12 هەزار ساڵەیە، بەڵام وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزار-ی ڕژێمی ئاکەپە ڕەچاوی بڕیارەکە ناکات و بەردەوامە لە تاڵانکردنی حەسکیف.
لە دوای بڕیارەکەی ئه و دادگەیە کە پڕۆسەی گواستنەوەی بەرهەمە شوێنەوارییەکان بەتاڵ دەکاتەوە، وەزارەتەکە درێژەی بە کارەکانی دا و چەندین شوێنەوار و بەرهەمی شوێنەواریی حەسکیفی لە شوێنی خۆیان لابرد و گواستنیەوە بۆ شوێنی دیکە، ئەم هەنگاوەش پاش ئەوە دەستی پێکرد، کە حکومەتی تورکیا دەستی بە دروستکردنی بەنداو کرد لە ناوچەی حەسکیف، به و هۆیەشەوە شوێنەواری 12 هەزار ساڵەی حەسکیف ژێرئاو دەکەوێت.
[1]
26-11-201826-11-2018 ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,724 جار هاتیە دیتن