هەرچەندە دادگای ڕاوێژکاری گواستنەوەی بەرهەمە شوێنەوارییەکانی حەسکیفی ڕەتکردەوە، بەڵام حکومەتی تورکیا پێشێلی بڕیارەکە دەکات و بەردەوامە لە تاڵانکردنی شوێنەوارەکان
سێزدەمین فەرمانگەی دادگای ڕاوێژکاری، گواستنەوەی شوێنەوارە دێرینەکانی ناوچەی حەسکیف-ی باکووری کوردستانی ڕەتکردەوە کە خاوەنی مێژوویەکی 12 هەزار ساڵەیە، بەڵام وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزار-ی ڕژێمی ئاکەپە ڕەچاوی بڕیارەکە ناکات و بەردەوامە لە تاڵانکردنی حەسکیف.
لە دوای بڕیارەکەی ئه و دادگەیە کە پڕۆسەی گواستنەوەی بەرهەمە شوێنەوارییەکان بەتاڵ دەکاتەوە، وەزارەتەکە درێژەی بە کارەکانی دا و چەندین شوێنەوار و بەرهەمی شوێنەواریی حەسکیفی لە شوێنی خۆیان لابرد و گواستنیەوە بۆ شوێنی دیکە، ئەم هەنگاوەش پاش ئەوە دەستی پێکرد، کە حکومەتی تورکیا دەستی بە دروستکردنی بەنداو کرد لە ناوچەی حەسکیف، به و هۆیەشەوە شوێنەواری 12 هەزار ساڵەی حەسکیف ژێرئاو دەکەوێت.[1]
#26-11-2018#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 3,473 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!