تیمێکی نەناسراو لە شەواندا دەستیان کردووە بە هەڵدانەوەی گۆڕەکانی گۆڕستانە کۆنەکانی دەشتی هەریر و زیاتر ئه و گۆڕانە دەستکاری دەکەن کە لای خەڵکی بە پیاو چاک و شێخ ناوزەد دەکرێن.
تیمەکە بە ئامێری هەڵکەندن کارەکە دەکەن و لە چەند ساتێکدا زیاتر لە 20 مەتر زەوی دەکۆڵن و بێ ئەوەی شوێنەواری گڵە هەڵکەندراوەکە دیار بێت بەدوای پارچەشوێنەوار و کەلوپەلی مێژووییدا دەگەڕێن. خەڵکی لە ڕۆژدا دەچن و سەیری شوێنەواری گۆڕەکان دەکەن، یەکێک لەو گۆڕانە زیاتر لە بیست مەتر هەڵکەندراوە، لەکاتێکدا داشۆرانی زەوی کەمتر لە نیو مەتر گڵی لەسەر گۆڕەکە هێشتووەتەوە، ئەوەی لایان سەیرە نازانن گڵی چاڵەکە لە کوێ فڕێ دراوە.
ناوچەکە خاوەن حەوت گۆڕستانی کۆنە، هێمای جۆراوجۆر لەسەر کێلەکان نەخشێنراون و ئاماژەن بۆ پێش پەیدابوونی خوێندن و نووسین لە ناوچەکە.[1]
#25-11-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,752 gånger