لە چوارەمین کۆنگرەی زانستیی جیهانیدا کە لەبارەی ژینگەوە لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت، کوردێک وەکو زانایەکی ژینگەیی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی خەڵاتی پێبەخشرا.
د. بەهرام خدر مەولوود، پرۆفیسۆر لە بواری ژینگە، بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند چوارەمین کۆنگرەی زانستی جیهانی ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و، 150 توێژینەوە لەبارەی ژینگە و تێکچوونی ژینگە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت. منیش وەکو سەرۆکی پێشووی هەڵبژێردراوی زانکۆی سەلاحەدین لەبارەی کاریگەرییەکانی تێکچوونی ژینگە گوتاری دەستپێکم پێشکەشکرد و، وەکو زانایەکی ژینگەیی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی خەڵاتی کۆنگرەکەم پێ بەخشرا.
د. بەهرام خدر باسی لەوەکرد: لە کۆنگرەکەدا باسم لە شەڕەکانی ئێران-عێراق، جەنگی کەنداو، شەڕەکانی باشووری کوردستان لە 1961ەوە و کاریگەرییە خراپەکانی لەسەر تێکچوونی ژینگە کرد، کە 80%ی ژینگەی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کورستان بەهۆی شەڕەکانەوە تێکچوون، شەڕ بووەتە هۆی وشکبوونی هۆرەکان لە عێراق، تێکچوونی ئاوی خواردنەوە و مردنی ماسییەکان و کۆچکردنی زانا و مامۆستایانی زانکۆ بۆ دەرەوە.
کۆنگرەکە ڕۆژی 24-11-2018 دەستی بەکارەکانی کرد و، تاکو 26-11-2018 بەردەوام دەبێت. هەریەک لە سەرۆکی زانکۆی تەکنەلۆژی بەغدا، باڵیۆزی عێراق لە میسر و نوێنەری عێراق لە زانکۆی عەرەبی و ژمارەیەک بەرپرسی عێراقی و میسریش بەشداری کۆنگرەکە بوون.[1]
#25-11-2018#
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 3,126 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!