گۆڕینەوەی دیلەکانی شەڕی 31ی ئاب لە 01-09-1998
📖 Статьи
بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش
گۆڕینەوەی دیلەکان
ڕۆژی
01-09-199801-09-1998 زۆربەی هەڤاڵانی مەڵبەند چووین بۆ کۆیە. خەڵکی تریش زۆر هاتبوون. له و هەڤاڵانەی سەرکردایەتی هەڤاڵ (جەبار فەرمان، عومەری سەید عەلی، سەعدی پیرە، کوردۆ قاسم، پارێزگاری هەولێر مامۆستا بەکر مستەفا و شاخەوان عەباس) مەبەستی دیدارەکەشمان گۆڕینەوەی دیلەکانی بەینی ئێمە و پارتی بوو. چلوچوار کەسی پارتی لای ئێمە بوو، لای ئەوانیش 167 دیل بوون. له و ژمارەیە زۆربەیان پێشمەرگە نەبوون، گۆڕیماننەوە. ئەوانەی لای ئێمە ناسراوەکانیان (هەڵمەتە ڕەش، سەعید باویانی، کەمال زیوەیی) بوو. هەردوولا به ڕێزێکی زۆرەوە پێشوازیمان لە دیلەکان کرد و لەگەڵ خۆمان هێناماننەوە. هەرکەسەش بۆ جێگەی خۆی. هەموو کاتەکان ئیش بوو، شه و و ڕۆژی نەبوو. ناوبەناویش سەردانی خەڵکیمان دەکرد. درێغیم نەدەکرد لە سەردانی کەسایەتییەکان.
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!