הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,421
תמונות 105,714
ספרים 19,160
קבצים הקשורים 96,493
Video 1,307
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
سی و یەکی ئاب 1996
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سی و یەکی ئاب 1996

سی و یەکی ئاب 1996
بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش ‌

سی و یەکی ئاب

پارتی لەگەڵ حکومەت ڕێک کەوتن. پەلاماری شاری هەولێریان دا و گرتیان، پاش شکانی هێزەکانی یەکێتی و ئەوەی ڕووی دا، هەموویان هاتنە دەرەوەی شاری هەولێر. ڕۆژبەڕۆژیش شەڕ گەرمتر دەبوو و هەموو لایەکی دەگرتەوه.‌ من له و سنوورەی لای خۆمان سەرپەرشتیی هەموو هێزەکانم دەکرد لە سەنگاوەوە تاکو دوکان. ئه و هێزەی لەبەردەستمدا بوون، دامنان. زیاتر مەبەستم بوو بەرەی چەمچەماڵ بەهێز بکەم. هەموو شەوێک هێزێکی باشم دەنارد بۆ بەردەم سەربازگەکەی بانی مەقان. دەترساین حکومەت لەوێشەوە هێرش بەره و سلێمانی بهێنێ. لەناو خەڵکیدا باس دەکرا.

لەسەر جادەی سلێمانی-چەمچەماڵ لای کارخانەی گەچی تەکیە و لە شیوە سوور لەبەر هێرشی تانک و ناقیله بە شۆڤڵ دوو ساتری گەورەم هەڵکەند‌. هەموو شەوێک حکومەت بۆ سەرلێشێواندن دەبابەکانی دەجوڵاند، وامان دەزانی هێرش دەهێنێ، بەڵام هیچ نەدەکرد، تەنیا بۆ شپرزەکردنی ئێمە بوو، منیش هێزم دابەش دەکرد بەسەر ئه و جێگەیانەی لام باش بووبێ و ئەقڵم پێ شکابێ، بەڵام هەر نەهاتن.

وردەوردە هێزەکانی پارتی بەره و کۆیه پێشڕەوییان دەکرد.‌ پاش چەند ڕۆژێک جوابیان هێنا کۆیە گیرا. من لای خۆمەوە دەربەندی بازیانم لە هەردوو بەری جادەوە‌ قایم کرد. مام ڕۆستەم و هاشم و هێزێکم لەگەڵیان نارد بۆ دوکان. بەڵام وەزعی نەفسیی پێشمەرگە خراپ بوو و هیلاک بووبوون. لە شار دەرکرابوون، من بڕوام نەدەکرد کۆیە بگیرێ، هەیبەت سوڵتان جێگەی شەڕه و ئەگەر بشگیرێت، بەشەڕی چەند ڕۆژە دەگیرێت، بڕوام نەدەکرد به و خێراییە بگەنە دوکان، لە دوکانیش شەڕیان لەگەڵ نەکرا. ئه و کوڕەی لەسەر بێسیمەکە بوو لە مەڵبەند، بانگم کرد و وتم ئەگەر هێزەکانی پارتی گەیشتنە دوکان، ئاگادارم بکە.

هەندێک ئیحتیاتم کرد. هەرچی نامە و بەڵگەنامەی گرنگ بوو لەگەڵ هەندێک جیهازی مەڵبەند ناردمەوە بۆ سلێمانی و لە جێگەیەکی ئەمین هەڵمگرتن، پیاو دەبێ حسابی هەموو ئەگەرێک بکات بۆ هەر شتێک بێتە پێشەوە.

ئه و شەوە له ‌تەکیە بووین. هێز دەهات و هێز دەڕۆیشت. ئەوەی سەر بێسیمەکە هات و وتی دوکان گیرا، پارتی گەیشتنە دوکان. منیش خۆم و پێشمەرگەکانی لەگەڵ خۆم بوون، خۆمان کۆ کردەوە لەولاشەوە عادل نادرم به ‌هێزێکەوە ناردبوو بۆ لای سەنگاو، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر هات و ڕۆیشت. منیش تەکیەم چۆڵ کرد بەره و تاسڵوجە، چوومە‌ بارەگای هێزە سەربازییەکانی سکرتاریەت لە تاسڵوجە، لەوێ خۆم شت. هەندێک هێزم نارد بۆ لای کارگەی قیرەکە و کارخانەی چیمەنتۆی کەلەوانان تا بەرزاییەکان بگرن به و خەیاڵەی بەرەنگاری دەکەین. بەڵام خوایە کەس تووشی شکان نەبێ، چونکی لە هەموو شەڕی دنیادا هەروابووە، لەناو کوردیشدا زیاتر دەبێ بە ڕاکەڕاکە و بەرنامە تێک دەچێ.

لە سکرتاریەتی تاسڵوجەش عەدەد جهازەکە هات و وتی لە قەڵاچوالان بارەگا و ئەوراق دەسوتێنن کاک هاشم مام عەلی لەوێ بوو، هەندێکیشیان تەقاندۆتەوە. زۆر ناخۆش بوو، پیاو بڕوای نەدەکرد، ئیتر منیش سواربووم بەره و سلێمانی. کە وەزعەکە بەم شێوەیەی ڕووی داوە، منداڵەکانیشم لەگەڵ خزمەکانی شار ڕۆیشتبوون بەره و سنوور، هاتبوون بەدوایان بەره و پێنجوین.

گەیشتمە چواڕریانی سەرچنار، دۆشکایەکم بینی بەجێیان هێشتبوو، منداڵێکی لەسەر بوو دەیخولاندەوە. من نەمزانیبوو منداڵەکانم ڕۆیشتوون، سەیارەیەکم نارد منداڵەکانم لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ ئەزمڕ. کە هاتنەوە، وتیان ڕۆیشتوون. ئه و بەرنامەیەی من بۆم دانابوون جێبەجێیان نەکردبوو، ئێمەش ملی ڕێگەمان گرت بەره و ئەزمڕ، کە چووینە‌ سەرشاخ،‌ لەگەڵ ئەوانەی ناردبووم بۆ ماڵەوە، هەموو یەکمان گرتەوه. بە نائومێدی لەسەر ئەزمڕەوە تەماشای ناو شارم دەکرد، ئێمە چیمان کردووە، چۆن کاتی خۆی سەداممان لە شار دەرکردووە، ئێستاش خۆمان لە شار یەکتر دەرئەکەین. لەسەر شاخی ئەزمڕیش خەڵکی زۆری لێبوو پەیتاپەیتاش خەڵکی دەهات، ئەوانەی یەکێتی بوون و لە خۆیان دەترسان، لە سەرێکی تریشەوە چونکی لە هەولێر حکومەتیان لەگەڵ بووە، لە ترسی حکومەت نەک هەر یەکێتی، خەڵکی تریش دەهات. ڕۆژێکی هەتا بڵێیت ناخۆش بوو، پیاو چاوەڕوانی ئەوەی نەدەکرد، پاش ئەم هەموو ماڵوێرانییە‌ چیمان چنییە‌وە. شۆڕبووینەوە بۆ قەڵاچوالان، کە گەیشتینە قەڵاچوالان، دوکەڵ و ئاگر لە هەندێک ژوور هەڵدەستا، دیار بوو کاغەزیان دەسوتاند. درەنگی کردبوو، ملی ڕێگەمان گرت بەره و ماوەت، خەڵکی تریش پێش ئێمە ڕۆیشتبوون، مام جەلال ڕۆیشتبوو، کە گەیشتینە کێلێ لەسەر ڕێگە پێشمەرگەیەکم لابوو، وتم ڕەنگە ماڵی ئێمە هاتبن بۆ ئەوێ، هاتەوە وتی نەهاتوون، بۆ پێنجوین ڕۆیشتوون. هەر ئه و شەوە گەیشتمە گرگاشە. لەوێ چوومە‌ ماڵی بەکری مامە قالە و عەزیزی مامە قالە، شەوێ لەوێ ماینەوه،‌ خەڵکی تریشی لێبوو. ڕێگە نەبوو بڕۆیت، سەیارەیەکی مێکزەمینیمان هەبوو و پەکی کەوتبوو. بۆیان دەرنەچووبوو و سوتاندبوویان، به ‌هەڵەی پێشمەرگە بێ ئەوەی شەڕ بێ، ئەگینا پێویستی بە سوتاندن نەدەکرد. چووینە‌ لای شاناخسێ، مام جەلال و بەشێکی زۆری ئەندامانی م.س و سەرکردایەتی لەوێ بوون، بێجگە لە هەزاران ئەندام و لایەنگری یەکێتی، تفت هەڵدایە زەوی نەدەکەوت. شاریان بەجێ هێشتووە و چاوەڕوانی بڕیاری سەرکردایەتین. پاش ئەوە بڕیار درا بچینە ناو ئێران، مام جەلال و سەرکردایەتی بچین بۆ نێوزەنگ، کۆنە هەواری خۆمان، ئه و جێگەیەی لە زەمانی ڕژێمدا بارەگای م.س و مامی لێبووە، ‌گەیشتینە دێی چۆمان.

ئه و ڕۆژەی لەسەر سنوور بووین، چاکەی خەڵکی دێهاتەکانی گرگاشە و دێهاتەکانی ئێران لەبیر ناچن، بەتایبەت دێی چۆمان. خزمەتێکی زۆریان کردین بەتایبەت ماڵی کاک کەریم. لە ساڵەکانی 78 و 79 کە له و ناوە بووین، دەمناسین. به ‌هۆی منیشەوە خزمەتی سەدان خەڵکیان کرد، دەعوەتێکی گەورەیان کردین، کاک کۆسرەتیشم لەگەڵ بوو، شاهیدن و لایان سەیر بوو. کە له و سنووری ئێرانە بووین، پارتی دوامان کەوتن و ویستیان لە چەند قۆڵێکەوە پەلامار بدەن. ئێمەش مەبەستمان بوو ئەم خەڵکەی لەگەڵمانە، دەربازیان بکەین بۆ ئەوەی تووشی ناڕەحەتیی لەوە زیاتر نەبن. خەڵکەکەمان بە پشتی چۆماندا بۆ بەرزاییەکان بەره و دێی بلەسەن سەرخست. خەڵکەکە سەرکەوتن، تەقەش بەردەوامە. ئه و ڕۆژە پیاوی مەردی دەویست. ئەگەرچی هەندێک لەوانەی پله و پایەدار بوون، خۆیان و خزم و ماڵ و منداڵیان ڕۆیشتن، ئێمە ماینەوە، بەرەنگاری پەلامارەکەمان کرد و نەمانهێشت بێنە سەر چەمی چۆمان و نزیک ببنەوە و شکاندمانن. ئەم سەرکەوتنە ڕۆحیەتێکی باشی لای خەڵکەکه دروست کرد.‌ لەوێ من خۆم، عوسمان حاجی مەحموود، مەحموود سەنگاوی، جەمالی حاجی محەمەد، مەجیدی حاجی عەلی شاناخسێ و زۆری تریش بەرەنگاریمان کرد.

بۆ ئێوارە سەرکەوتین و چووینە‌ ئێرانەوە بۆ نێوزەنگ، من لێیان جودا بوومەوه و‌ چووم بۆ بانە، لەوێش دۆست و ناسیاوم زۆر بوون. لەوێوە چووم بۆ سەیران بەن، لە ئوردوگا منداڵەکانم دۆزییەوە،‌ لەگەڵ خۆم هێنامن بۆ سەردەشت بۆ ماڵی خزمەکانم. لەوێ بەجێم هێشتن و خۆم چووم بۆ نێوزەنگ بۆ لای مام جەلال و مەکتەبی سیاسی.


جارێکی تر لە نێوەزەنگ

مام جەلال سوکە بارەگایەکی دانابوو، چادری هەڵدابوو و سەکۆیەکیان بۆ دروست کردبوو. کەپرێکیان دانابوو، ئێمەش لە دەوروپشتی ئەوەوە هەریەکه و لە گۆشەیەکدا هەڵماندابوو. ئەوەندەی لەبیرم بێ (مام جەلال، کاک کۆسرەت، مەلابەختیار، ملازم عومەر، هێرۆخان، عومەر سەید عەلی، سالار عەزیز، خۆم). مەڵبەندی سلێمانی چادرێکیان هەڵدابوو، لێیان نووسیبوو مەڵبەندی سلێمانی، پیاو بەزەیی به ‌خۆی و یەکێتیدا دەهاتەوە، منیش کە ڕام کردبوو، لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووک بووم، من خۆم بەڕاستی شەرمم دەکرد لەناو ئه و خەڵکەدا بم، قەت خۆم به ‌شکاوی نەدیووە. ئه و خەڵکانەی کە لەوێش بوون، زیاتر هی پشدەر و ڕانیە‌ بوون. کە لە ڕابوردوودا لێپرسراوی ئه و سنوورە بووم، هەموویانم دەناسی و حسابی زۆریان بۆ دەکردم.

جەبهەی شەڕەکانیشمان لە دوبە و شیوەڕەز و دەوروبەری بوو. قەڵادزە گیرابوو و سەرکەوتبوون. من خۆم ئۆتۆماتیکی چوومە‌وە بۆ لای پێشمەرگەکانی پێشەوه،‌ وازم لە مەڵبەندی کەرکووک هێنا، بروسکەیەکم کرد بۆ برادەرانی کەرکووک و وتم خۆتان مەڵبەندەکە بەڕێوەبەرن. پیاوی زۆر گەورەشی تێدابوو، بەڵام نەهاتن. لە سەیرانبەن بوون لە ئوردوگا و منداڵەکانیان بەجێ نەهێشت. هێرشی پارتیش بەردەوام بوو بۆ سەرمان، هەندێک لە بەرزاییەکانی شیوەڕەزیان گرتبوو. هێزەکانمان بەرامبەریان لێگرتبوون بۆ ئەوەی لەوە زیاتر نەیەنە پێشەوە و ڕایان گرتبوون.

شەڕی گرد دیواران

هێزەکانی پارتی هەڵکشابوون و تینیان بۆ هێنا بووین. ئەوەی ڕاستی بێت ئێمەش لە قوڵی شێنێوە ڕاستی گرد دیوارانمان بەدەستەوە مابوو لە دێی ئاڵی ڕەش. هێزەکانیان هێرشیان هێنا، لەوێ هێزێکی کەمی لێبوو، دەبێ هەرچۆنێک بێت، ئەوێ قایم بکەین. هێزێکمان نارد بە سەرپەرشتیی موحسین بایز و سیامەندە سووری کۆیە. لەوێ شەڕێکی باشیان لەگەڵ هێزی هێرشبەر کرد و شکاندیانن بەرەوخوار و ئاڵی ڕەش، ئەگەر گرد دیواران، بگیرایە ژیان لە دەوری شێنێ زەحمەت دەبوو، هێزی ئێمەش له و ناوە بوون. بێجگە لە خۆمان هەزاران هەزار خەڵکی پشدەر و بتوێن و سۆران و حاجی هۆمەران دوای یەکێتی کەوتبوون. ئەم شەڕە بووە وەرچەرخانێکی باش، جەبهەی شیوەڕەزیشمان قایم کرد. تۆفیق کانی وەتمانی و محەمەد وەتمان و هێزەکانی تری لێبوون لەگەڵ محەمەدی حاجی قادر. ڕۆژێکیان تۆپبارانیان کردین، لە دەوری جەبهەی شیوەڕەز کوڕێکی سەرحەدی خەلیفە یونس شەهید بوو، ئێمەش بارەگای بچوکمان دانابوو لە دەوری مام جەلال لە نێوزەنگ و زەڵێ، هەریەکەمان به ‌قەدەر حاڵی خۆی.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,060
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
פריטים המקושרים: 4
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
סוג המסמך: שפת מקור
ערים: Sulaimaniyah
Technical Metadata
איכות פריט: 90%
90%
נוסף על ידי ( زریان سەرچناری ) על 24-11-2018
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) ב- 24-11-2018
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על: 24-11-2018
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 3,060
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,421
תמונות 105,714
ספרים 19,160
קבצים הקשורים 96,493
Video 1,307
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.344 2!