ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,208
画像 105,523
書籍 19,120
関連ファイル 96,177
Video 1,297
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
شەڕی یەکێتی و پارتی لە ڕانیە و قەڵادزێ 02-05-1992
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
شەڕی یەکێتی و پارتی لە ڕانیە و قەڵادزێ 02-05-1992
記事

شەڕی یەکێتی و پارتی لە ڕانیە و قەڵادزێ 02-05-1992
記事

بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش ‌
شەڕی نێوان یەکێتی و پارتی

بۆ مێژوو دەیگێڕمەوه،‌ زیادوکەمی لێناکەم، ڕۆژی #01-05-1994# جومعە بوو، لە دوو سەرەوە دەواممان نەبوو، هەم یەکی ئایار کە جەژنی کرێکاران بوو، هەم جومعەش بوو. وتمان دەچین بۆ دارەشمانە سەردانی جەمال کاک ئەحمەد دەکەین، ئەوەندەی لەبیرم بێ، خۆم بووم، مستەفای سەید قادر، محەمەد وەتمان، هەندێک کەسێکی دیکەش بووین. لە ڕانیە‌وە ڕۆیشتین. لە ڕێگە لەناو سەیارەکەدا وتیان کوێخا عەلی قەلاوە تەعزێیان هەیە لە ژاراوه.‌ وتم فرسەتە و دەچینە تەعزێکەش. چووینە‌ ئەوێ، فاتحامان خوێند و دوایی هەڵساین بەره و #قەڵادزێ# ڕۆیشتین. کە گەیشتینە قەڵادزە، وتیان مام جوتیار و ئەوانیش تەعزێیان هەیە، خزمێکی مین پێیدا تەقیوتەوە و شەهید بووە. چووینە‌ مزگەوتی هێرۆییەکان. لەوێش مام جوتیار وەک خاوەن تەعزێ به ‌پێوە وەستابوو. پاش فاتحە بەره و دارەشمانە کەوتینە ڕێ. گەیشتینە ئەوێ و چووینە‌ ماڵی کاک جەمال. وتیان لێرە نییە‌، چووینە‌ ماڵی خزمیان، چایەکمان خواردەوە و هەڵساین بگەڕێینەوە بۆ قەڵادزە. گەیشتینە قەڵادزە لە گەڕەکی سەرەوە داخڵی ناو قەڵادزە بووین. هەندێک #پێشمەرگە#مان بینی لەبەردەم لیژنەی ناوچەی پارتیدا و جامانەی سوریان لەسەردا بوو، وتیان ئەمانە چین؟ وتم دیارە میوانی خۆیانە، هاتوون بۆ لایان و ئیشی خۆیان هەیە. چووینە‌ ناو قەڵادزە، وتم با سەردانێکی کۆمیتەی خۆمان بکەین، ناکرێ لێپرسراوی مەڵبەند ‌بیت، بچیتە قەڵادزە و سەردانێکی کۆمیتەکەی خۆت نەکەیت. منیش تازە چوومە‌تە ئەوێ. چووینە‌ کۆمیته و تۆزێک دانیشتین. کۆمەڵێک لە دوکاندارەکان هاتن. وتیان عەلی حەسۆ میرخان هاتووە و شۆڤڵی هێناوە. دەڵێت ئەگەر چۆڵی نەکەن، دوکانەکان دەڕووخێنم. منیش وتم بڕوا مەکەن، چۆن دوکان تێک دەدەن؟ من ئەو کاتە‌ زانیم عەلی حەسۆ میرخان هاتووە بۆ قەڵادزە.

ئەوانەی هاتبوون ڕۆیشتن. کە لە کۆمیتە هەڵساین بڕۆینەوە بۆ ڕانیە‌، لەسەر سوچەکەی دەچێتەوە سەر شەقامی گشتیی قەڵادزە و نزیک دوکانەکان بوو، جارێکی تر پێشیان پێ گرتمەوە و وتیان مامەی ئاسایش هاتووە، دەڵێت به ‌ڕاستمانە و دەیڕووخێنین. ئیتر ناکرێ هەروا لێی بگەڕێیت. منیش وتم خۆ هەموومان دەڵێین قەڵادزە دووجار شەهید کراوه،‌ بەڕاستی بڕوام نەکرد. وتم کاک محەمەد تۆ لێرە بمێنەرەوە و‌ مەهێڵە هیچ ڕوو بدات. من ڕۆیشتمەوە بۆ ڕانیە‌ و چوومە‌ ماڵی دڵشادی مام قادر. وتی دەبێ نیوەڕۆ لای من بن بۆ نانخواردن. نانمان خوارد، نزیکەی سەعات دوو دەبوو. کاتێکم زانی چەند کەسێک لە قەڵادزەوە هاتن بۆلام بۆ ماڵی کاک دڵشاد. ئەوانەی هاتبوون، ئەم کەسانە بوون: 1 بابەکری فەقێ ئەحمەد کارگێڕی لقی 11 بوو 2 ئاغای غەفور 3 خاڵە هەمزە، خەزوری کاک عومەر قەڵادزەیی، وتیان وەزعەکە خراپ بووە، خەڵکی هەڵستاوە و خەریکە شەڕ دروست دەبێ. منیش وتم برایانی بەڕێز بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لام باشە عەلی حەسۆ میرخان بڕواتەوە. بەیانی من و کاک ئازاد قەرەداغی لێپرسراوی لقی یانزە دادەنیشین و بڕیارێکی لێدەدەین. قائمقامیش کاک نادری حەمە قادرە، کە پارتییە. یاسا چ بڕیارێک بدات، ئەوە جێبەجێ دەکەین. گلەیم لە کاک بابەکر کرد و پێم وت دوو ڕۆژ پێش ئێستا باوکت کێشەی زەویی هەبوو لە سەروچاوە. ئەحمەدی حاجی قادرم لەگەڵ برادەرانی ئێوە نارد. لەبەرخاتری ئێوە و تەبایی پاراستن غەدرمان لە جوتیارەکان کرد. وتم دەبوایە‌ ئەوەشم نەکردایه،‌ چونکی جوتیارەکان گلەییان لێکردم. وتیشم کاک بابەکر ئەم کێشەیەش لەسەر مێزەکەی من و کاک ئازاد قەرەداغی چارەسەر دەکرا، نەک هێز بهێنن و زۆربەی لقی 11 دوای عەلی حەسۆ میرخان بکەون. هەر لێرە لە ڕانیە‌ چارەسەرمان دەکرد. پێم وتن خۆ ئەم کێشەیە هی ئێمە نییە‌ وەک یەکێتی، هی دوکاندار و عەلی حەسۆ میرخانە. من بۆچی بێم؟ خۆتان بڕۆن بڵاوە بە هێزەکە بکەن، بەیانی هەمووی چارەسەر دەکەین. گلەییشم لە ئاغای غەفور کرد و وتم تۆ پەیوەندیت بەم مەسەلەیەوە چییە؟ بابەکری فەقێ ئەحمەد وتی بروسکە دەکەم بۆ کاک #مەسعود بارزانی#، وتم کەیفی خۆتە چی دەکەی. ئیتر ئەوان ڕۆیشتن، منیش دوای ئەوان چوومە‌وە بۆ مەڵبەند لە ڕانیە.‌ بەڵام دیار بوو خەڵکەکە ڕێگەیان گرتووە لەسەر ئه و هێزەی هێنابووی، منیش بروسکەم دەکرد بۆ هێورکردنەوەی.

لە دەوری سەعات 6 مامۆستا مەلا محەمەدی دەڵگەیی وەکیل وەزیری ئەوقاف بوو و لە قەڵادزە بوو. بروسکەیەکی کرد بۆمان و نووسیبووی عەلی حەسۆ میرخان لە شەقامی کەمەر بەندێوە دەگەڕێتەوه و واپێک هاتووین. منیش بروسکەم بۆ کرد و وتم دەستتان خۆش بێت، کارێکی باشتان کردووە ئەم کێشەیەمان لە کوڵ بۆتەوە.

لەپڕێکدا سەعات حەوتی ئێوارە بروسکەیەکی تر لە کۆمیتەوه هات‌. دەڵێت جەماعەتی عەلی حەسۆ میرخان (مام جوتیار)یان شەهید کرد. لام سەیر بوو، بەڕاستی باری کارەکەی قورس کرد.

بەم شێوەیە بووە دەنگە دەنگ و دەڕۆین و ناڕۆین. لە کوێوە بڕۆین؟ هەندێک لەوانەی پارتی دەڵێن چۆن دەبێ کاک عەلی لە دەرەوەی شارەوە بڕوات؟ کەسەکانیش دیار بوون، مام جوتیار دەچێت بەبێ چەک قەناعەتیان پێبکات بڕۆن. لەوێ مام جوتیار شەهید دەکەن، وەزعەکە ئاڵۆزتر دەبێ. مام جوتیار لای ئێمە کەم نەبوو، لێپرسراوی پێشمەرگەکانی ناوشار بوو، منیش تازە چوومە‌تە ئه و مەڵبەندە. هێشتا دیوارەکانمان بۆیاخ نەکردووە، شەڕ بەردەگای پێگرتین. شەوی 1\2/5/1994ە، منیش دەبێ ئیحتیاتی خۆم بکەم، چونکی هێزم نەبوو، ئەم شەڕەش بەردەرگای گرتووە. ناردم بەدوای عەلی نەبی و ئیسماعیل وەرتێی تۆفیق کانی وەتمانیدا. پێم وتن لە قەڵادزە شەڕ دروست بووه،‌ ئێوەش بچن و ئاگادار بن کۆمیتە نەگیرێ. پارتی دەوریان داوه،‌ گردی حوسنیشیان گرتووه،‌ کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی قەڵادزە-ڕانیە‌. ئەوانم بەڕێ کرد. کە چووبوونە ئەوێ، پارتی دامەزرابوون کوچە و جێگە باشەکانیان گرتبوو. ئەمانیش به و شەوە گەیشتونەتە ئەوێ و نەشارەزان، لە دەوری کۆمیتە دەبن. کە ڕۆژبۆوە، سەربان و بنبانیان گرتووە، تەقە لەمانیش دەکەن و شەڕەکە گەرمتر دەبێ. هەر لەوێدا عەلی نەبی شەهید دەبێ. عەلی نەبی ئه و پێشمەرگەیەی یەکێتی بوو، کە لە ڕابوردوودا زۆری تەمەنی خۆی لەگەڵ یەکێتی سەرف کردووە، لە ڕاپەڕینی ساڵی 1991دا لە شاری ڕانیە‌ یەکەم فیشەکی ڕاپەڕینی تەقاند، ئەو ئیستخباراتەکانی کوشت و ڕاپەڕین دەستی پێکرد‌. وەک عەشیرەتیش لە خزمانی شاورییە. به ‌هەرحاڵ، تەمەنی عەلی نەبی دیارە، هەروەها ئیسماعیل وەرتێ‌یش هەر کۆنە یەکێتی بوو و لە شۆڕشدا دەوری هەبوو. لێپرسراوێتیی هەبوو. تەرمی عەلی نەبییان هێنایەوە بۆم بۆ ڕانیە‌. ئیسماعیل وەرتێ و تۆفیق کانی وەتمانی بریندار بوون. ئەویش وەک ئەوان لە (پ.م) کۆنەکان و بەرپرسەکانی یەکێتییە.

ڕۆژی 2/5/1992‌ شەڕ دەستی پێکردووه،‌ ئەمبەروئەوبەرمان لەیەک گرتووە. عەلی حەسۆ میرخان و ئەوانەی لەگەڵیان، لە گردی حوسنییەوە کە دەروازەی شاری قەڵادزەیە و بەرزترین گردە گرتویانە، هاتوون نزیک ژاراوە بوونەتەوە. شۆفێرەکەی محەمەد وەتمانیان هەر لەسەر پردەکەی قەڵادزە لەناو سەیارەکەیدا شەهید کرد. من هەر لە ڕانیە‌م، هەرچی لە خزمەکانی عەلی نەبی و ئەوانەی تریش کە دێن دەڵێم، شەڕ لە قەڵادزەیە. محەمەدی کوڕی عەلی نەبی هاتە ژوورەکەم، نەیزانیبوو باوکی شەهید بووه. منیش‌ من پێم نەوت. له و کاتەدا یەکێک هات و وتی عەلی نەبی شەهید بووە. محەمەدی کوڕی تفەنگەکەی دا بە زەویدا و ڕۆیشت. لە ژوورەکەی من لە مەڵبەند چەندی یەکێتیی لێیه،‌ ئەوەندەش برادەرانی پارتی لامن 1 محەمەد عەلی، خەڵکی مەلا سەفی ئەندام لقی 11 بوو. 2 نادر قائمقام قەڵادزە بوو و خزمایەتیشمان هەیه، جەعفەر لێپرسراوی ئاسایشی پارتییە، ئیتر له و کاتەشدا ئازاد قەرەداغی لە #سلێمانی# بۆ ڕانیە گەڕایەوە، خەڵکی ڕێگەیان گرتبوو، لە چوارقوڕنە سەیارەکەی خۆم بۆ نارد. هات بۆ مەڵبەند.
لەسەر شەڕەکان و ڕووداوەکان بروسکە لەسەر بروسکە دەهات. هەموویم نیشانی برادەرانی پارتیش دەدا، زۆریشم پێناخۆش بوو. بروسکەیەک هات باسی کوشتنی (بارزان)ی برازای نادری کرد، یەکسەر نیشانم دا. خۆی ماوە و شاهیدە.

هاتنی لیژنەیەک لە #هەولێر#ەوە

لیژنەکە هات و لە ژوورەکەی خۆم بەخێرهاتنم کردن. لیژنەکە لە بەڕێزان یونس ڕۆژبەیانی وەزیری ناوخۆ و دارۆی شێخ نووری وەزیری دارایی پێک هاتبوو. بۆ مێژوو دەیڵێم هەر له و بەینەدا بروسکەیەکی کاک مەسعود بارزانیم بۆ هات و دەڵێت هەوڵ بدەن هەردوولا چارەسەری وەزعەکە بکەن، من ئاگادار نیم عەلی حەسۆ هاتووە بۆ قەڵادزە و گرتنی بارەگاش قبوڵ ناکەین. منیش بە باشی وەڵامی بروسکەکەم دایەوە. به ‌هاتنی لیژنەکەش وەزعی ڕانیە‌ شڵەژاویی پێوە دیار بوو. من لیژنەیەکم پێک هێنا لە حاجی دێلۆیی ئەو کاتە‌ لای ئێمە ئەندام مەڵبەند بوو و لە کۆمەڵایەتی بەرپرس بوو، دوایی چووە‌ لای پارتی، محەمەد عەلی کە پارتی. پێم وتن بچن شەڕەکە ڕاگرن و نەهێڵن زیاتر بێ. هەروەها مامۆستا سەعیدیش لەگەڵیان چوو. بەداخەوە وەفاتی کرد. ئەوانمان ڕەوانە کرد به و هیوایەی کۆتایی بەم شەڕە بهێنن.
کەسێکی وەک عەلی نەبی شەهید بووه.‌ من لە ژووری مەڵبەندم، تەرمەکەیان بە بەردەممدا هێنا بیبەنەوە بۆ دۆڵی شاورێ بۆ دێکەی خۆیان بە خاکی بسپێرن. منیش مۆڵەتم لە کاک یونس ڕۆژبەیانی و کاک دارۆ وەرگرت و وتم ئێوە جەنابتان لێرەبن. من دەچم بەشداری لە ناشتنی شەهید عەلی نەبیدا دەکەم. ئیسماعیل وەرتێ‌یش وەزعی باش نەبوو، ناردم بۆ هەولێر. سواری سەیارە بووم و چووم بۆ لای بەشداربووانی ناشتنی لە دێکەی خۆیان، کە گەیشتمە سەرقەبران، ئه و بەڕێزانەی لەوێ بوون و ناسیمن 1- جەلیل گادانی 2-ئاکۆی عەباس ئاغا و دەیان کەس لە خەڵکی ناوچەکە. هێشتا قەبرەکە تەواو نەبوو، دانیشتبووین قسەمان دەکرد لەسەر ئەم شەڕەی دەستی پێکردووە. تەقە دامەزرایەوە‌. ئیتر ناچار بووم مەراسیمی ناشتنەکەم بەجێ هێشت و گەڕامەوە بۆ ڕانیە‌. کە گەیشتمە مەڵبەند، خەڵکی ڕانیە‌ و خزمانی شەهید عەلی نەبی هێرشیان کردبووە سەر لقی یانزە و گرتبوویان. ئەمەش بارەکەی قورستر کرد. لە مەڵبەندیش یەکێک دەهات و یەکێک دەچوو، بۆ خۆشم زۆرم لا ناخۆش بوو بۆ ئه و برادەرانەی هاتبوون. کاک نادر شاهیدە، له و کاتەی بروسکەیان دەهێنا، لە کەسیانم نەدەشاردەوە. من خۆم کەسێکی سیاسی بووم. کە بووم بە لێپرسراوی مەڵبەند، لە وتارەکەی ‌سەربانی کۆمیتەکەدا کە بە دەنگ و ڕەنگیش لام هەیە وتبووم دەبێت‌ به ‌هەموومان ئەم ئەزمونه بپارێزین. بەداخەوە ئەوە‌ی چاوەڕوانمان نەدەکرد، ڕووی دا.
زەمینەی شەڕ لە ئارادا بوو. ئەگەر لە ڕانیە‌ نەبووایە‌، لە #گەرمیان# یان لە هەولێر یاخو لە #دهۆک# شەڕ هەڵدەگیرسا. عەقڵیەتی وەزعەکە و حاکمیەت وای کردبوو، ئەم شەڕەش لە ملی ئێمەوە ئاڵا. لە شەڕیشدا لەسەر حەق بیت یان ناحەق، کەس خۆی بەکوشت نادات، منیش نامەوێ بارەگاکەم بگیرێت. لە دڵدا لە هەموو کەسێکی تری پارتیم پێ ناخۆشتر بوو، بەڵام ئیتر شەڕ شەڕە. جارێکی تر بەداخەوە بۆ هەموو شەهیدەکانی هەردوولا، شەڕەکە بە هۆی ‌هەڵەی چەند کەسێکەوە ڕووی دا.
هێزم لەگەڵ کاک یونس و کاک دارۆ نارد تاکو شاخی هەیبەت سوڵتان. وتم نەک ڕێگەیان پێبگرن، چونکی وەزعەکە خراپ تێک چووبوو، هەموو کەسێک خۆی به ‌شت دەزانی، بەداخەوە شەڕی قەڵادزە بووە هۆی شەهیدکردنی عەلی نەبی و ئیسماعیل وەرتێ و عەلی حەسۆ میرخان و هەروەها مام جوتیار و دەیان شەهیدی تر، نە خواستمان بوو و نه ‌بیرمان لێکردبۆوە. هەموو یەکێکیان بۆ هەمووان وەک یەک بوو، جارێکی تر جێگەی داخە. بۆ ڕۆژی دوایی تەرمی شەهیدەکان و عەلی حەسۆ میرخانمان ناردەوە بۆ لای برادەرانی پارتی، ئەوانەی ئێمەش نێژران.
بەداخەوە ئەم شەڕە هەموو لایەکی گرتەوە. هەروەک وتم، ئەگەر کەم تەجروبەیی لای ئێمە بوو، لە شوێنەکانی تر بۆچی، یان ساڵەکانی دوایی بۆچی؟ زەرەر و خەسارەتێکی گەورە لە هەردوولا کەوت. هەر هەمووشمان بەرپرسیارین بە یەکێتی و پارتییەوە. هەر بەمەش تەواو نەبوو. لەباتی ئەوەی ئه و چەند ساڵە خەریکی خزمەت و ئاوەدانی و بیناکردنی وڵات بین، بە شەڕی یەکترەوە خەریک بووین تاکو هەموومان عاقڵ بووین و به ‌ڕێککەوتنی واشینتۆن لەسەر دەستی مادلین ئولبرایت کۆتایی هات. ماڵی ئاوا بێت، ئەگینا دەیان ڕۆڵەی تری ئەم میللەتە لە هەموو لایەک دەبوونە قوربانیی ئەم شەڕە نەگریسە. بۆ ئەوەی لەبیرمان نەچێتەوە و تووشی ئه و ڕۆژگارە نەبینەوە، هەموومان دەبێ بەرپرسیار بین لە ڕابووردوو و داهاتووش. دوای ئەمەش چەندین لیژنە دروست کران، چەندین جار ژووری عەمەلیات دورست کرا، ئەحمەد چەلەبی هات‌ و چوو، لیژنە دەهات بۆلامان بۆ ڕانیە‌ و قەڵادزە، بۆ چارەسەری ئەم شەڕە.
ئەوەی ڕووی دا لە دڵما بارێکی قورس و گرانه بۆ هەموو ژیانم.‌ چونکی ناخی خۆم دەناسم، بەڵام تەسلیمی کەسیش نابم. زۆر کەسی تر هەبوون، نابێ کەس خۆی لێ دەرباز بکات و دوایی قسەی گەورە بکات.
دوای ئەوەی ڕۆژانی یەکەم و دووەمی شەڕەکە کۆتایی هات، حاجی حاجی ئیبراهیم جوابی نارد و وتی برادەرانی لقی 11 و هەندێک لە ناوچە لای منن، لەگەڵ خۆم دەیانهێنم بۆ لات، منیش وتم زۆر باشە بەخێر بێن. هێنانی و لەگەڵ خۆی بردنیەوه. بابەکری فەقێ ئەحمەد کارگێڕی لقی و هیوا ئەحمەد مستەفا و هەندێکی تریشی لەگەڵ بوو. شەڕ بەردەوام بوو، ئەو کاتە‌ش #مام جەلال# و کاک نەوشیروان لە وڵات نەبوون، بروسکەکانیان دیارە.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは4,086表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
関連ファイル: 1
リンクされたアイテム: 5
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: の回顧録
プロヴァンス: 南クルディスタン
都市: Sulaimaniyah
Technical Metadata
アイテムの品質: 90%
90%
は、 ( زریان سەرچناری 24-11-2018上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 24-11-2018
最近の( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )によって更新この商品: 02-09-2020
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは4,086表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,208
画像 105,523
書籍 19,120
関連ファイル 96,177
Video 1,297
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:1.343 秒(秒) !