🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 دەربارەی وەزیفەی گشتی 05
ناونیشانی پەرتووک: دەربارەی وەزیفەی گشتی 05
ئامادەکردن: مافپەروەر عەبدولقادر سالح عەبدول[1]
📕 دەربارەی وەزیفەی گشتی 05
📷 ڕەعنا خانم هاوسەری شاعیر ئەحمەد موختار بەگی جاف و میس لۆتینی هاوسەری مێجەرسۆن
وێنەیەکی جوان و مێژوویی له شاری هەڵەبجە، ساڵی 1919ی زایینی، له چەپەوە: ڕەعنا خانم هاوسەری شاعیری نیشتمانی ئەحمەد موختار بەگی جاف و میس لۆتینی هاوسەری مێجەرسۆن حاکمی سیاسی وڵاتی بەریتانیا له باشووری کو
📷 ڕەعنا خانم هاوسەری شاعیر ئەحمەد موختار بەگی جاف و میس لۆتینی هاوسەری مێجەرسۆن
📖 قاچە بەجێ ماوەکانی هەژار دروشمێک بۆ بەمەردبونی لێپرسراوان
ناونیشانی بابەت: قاچە بەجێ ماوەکانی هەژار، دروشمێک بۆ بەمەردبونی لێپرسراوان
نوسەر: ئارەزووی عبدالخالق[1]
23-10-2021

کوردو میژووی کوردایەتی پڕیەتی لەجەوروجەفاو ڕۆژانی تاریک و شەوانی پڕ لەترس و لەر
📖 قاچە بەجێ ماوەکانی هەژار دروشمێک بۆ بەمەردبونی لێپرسراوان
📜 بۆسەی ڕۆژگار
ناونیشانی هۆنراوە: بۆسەی ڕۆژگار
نووسەر: هێمن موکریانی

نیمە ئاواڵێ لە گۆشەی بێکەسی دا خەم نەبێ
چاکە ئه و لێرەش وەفای هەر ماوە، سایەی کەم نەبێ

لاپەڕەی ژینم هەموو هەڵدەیتەوە تێیدا نییە
باسی فرمێ
📜 بۆسەی ڕۆژگار
📷 کۆمەڵێ لە ژنانی کوردی رۆژهەڵات کە هاوسەرانیان بەدەستی تورکی عوسمانی لە سێدارە دراون
وێنەیەکی جوان و مێژوویی له شاری سەقز، ساڵی 1910ی زایینی، لە ڕاستەوە: ماهپارە خانم فاتح کچی جەهانگیر خانی سەرتیپ قەلەندەری فاتح و هاوسەری حەمەدەمین بەگی یەنگی کەند، ئامینە خانم فاتح کچی جەهانگیر خانی ف
📷 کۆمەڵێ لە ژنانی کوردی رۆژهەڵات کە هاوسەرانیان بەدەستی تورکی عوسمانی لە سێدارە دراون
📕 مێژووی چەند هۆزێکی کورد
ناونیشانی پەرتووک: مێژووی چەند هۆزێکی کورد
نووسەر: هیوا مەلا حەسەن[1]
📕 مێژووی چەند هۆزێکی کورد
👫 هیوا مەلا حەسەن
ناوی تەواو هیوا حەسەن حوسەین عەبدولکەریم رەحیم. لە 10-8-1987 لە قەزای کەلار هاتۆتە دونیاوە، لەساڵی 1995 خراوەتە بەر خویندن، قۆناغی سەرەتایی قوتابخانەی سەیدەی سەرەتایی تەواوکردوە پاشان قۆناغی ناوەندی و
👫 هیوا مەلا حەسەن
📷 وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی شەهید میرزا کوچەک خانی جەنگەڵی
وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی لە تێکۆشەری کورد نەژادی ئازادیخواز و قارەمان شەهید میرزا کوچەک خانی جەنگەڵی له ڕاستەوە دووهەم کەسه، شایانی ئاماژەیه کە ئەو بەڕێزه له تایفەی میرزایی و هۆزی ڕەشوەند (ڕەشوانلو،
📷 وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی شەهید میرزا کوچەک خانی جەنگەڵی
📷 سلێمانی - بەردەرکی سەرا 14/تەموز/1959
سلێمانی - بەردەرکی سەرا
14/تەموز/1959
فۆتۆ رەفیق
📷 سلێمانی - بەردەرکی سەرا 14/تەموز/1959
📷 دیمەنی چەند خوێندکارێکی کورد لە ئەرمینیا لەکاتی گوێگرتن لە رادیۆی یەریڤان
دیمەنی چەند خوێندکارێکی کورد لە ئەرمینیا لەکاتی گوێگرتن لە رادیۆی یەریڤانی بەشی کوردی کە جەمیلە جاسم جەلیل، ئاوازدانەری گۆرانی فۆلکلۆری کوردی سەرپەرشتی دەکرد.
📷 دیمەنی چەند خوێندکارێکی کورد لە ئەرمینیا لەکاتی گوێگرتن لە رادیۆی یەریڤان
📕 چاوەکانی ئەو
چاوەکانی ئەو
ئالان محەمەد[1]
📕 چاوەکانی ئەو
📕 لەتۆوە فێربووین
ناونیشانی پەرتووک: لەتۆوە فێربووین
نووسەر: مامۆستا جاسم کەرکوکی
📕 لەتۆوە فێربووین
📕 جەمعییەتی تەعاون و تەرەقیی کورد لە تورکییەوە
ناونیشانی پەرتووک: جەمعییەتی تەعاون و تەرەقیی کورد، لە تورکییەوە
نووسەر : مالمیسانژ.
وەرگیر : زریان ڕۆژهەڵاتی،
دەزگای چاپ : بنکەی ژین
چاپی یەکەم : 2007
ژمارەی لاپەڕەکان : 250
📕 جەمعییەتی تەعاون و تەرەقیی کورد لە تورکییەوە
📷 دەستەیەک له تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان
وێنەیەکی دەگمەن و یادگاری له شاری سوفیا وڵاتی بولغاریا، حەفتاکانی زایینی، دەستەیەک له تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان، له ڕاستەوە: کاک هاشم کەریمی، مامۆستا هێمن، کاک کەریم حیسامی، کاک محەممەد ئەمین سیراجی،
📷 دەستەیەک له تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان
📷 سورداش ساڵی 1964
هەلپەرکێ و خۆشی گێڕانی کۆمەڵێک پێشمەرگەی دێرینی کوردستان ساڵی 1964[1]
📷 سورداش ساڵی 1964
📖 خەڵات
ناونیشانی بابەت: خەڵات
نووسەر: لەیلا بەرزنجی[1]

بیرمە مناڵ بووم لە قوتابخانە لە پۆلی چواری سەرەتایی بووم مامۆستا نیهادی کارگێڕی قوتابخانە ناوی خوێندمەوە، منیش هەستام و لەگەڵی چووم بۆ ژووری بەڕێوە
📖 خەڵات
📷 کەسایەتی بەناوبانگی عەشیرەتی گەورک حاجی کەریم ئاغای جەهانگیری
وێنەیەکی دەگمەن و یادگاری له لای شاری ڕەبەت، گوندی مەکڵاوێ، ساڵی 1337ی هەتاوی و 1958ی زایینی، کەسایەتی بەناوبانگی عەشیرەتی گەورک خوالێخۆشبوو حاجی کەریم ئاغای جەهانگیری، شایانی ئاماژەیه کە عەشیرەتی گەو
📷 کەسایەتی بەناوبانگی عەشیرەتی گەورک حاجی کەریم ئاغای جەهانگیری
📕 شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتییەکان
ناونیشانی پەرتووک: شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتییەکان
نووسەر : مامۆستا جەعفەر (فازڵ کەریم ئەحمەد).
دەزگای چاپ : بنکەی ژین.
چاپی یەکەم : 2006
ژمارەی لاپەڕەکان : 300
📕 شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتییەکان
📷 شاری کەرکوک ساڵی 1913
وێنەیەکی زۆر دەگمەنی شاری کەرکوک لە ئەرشیفی رۆژهەڵاتناسەکانەوە وێنەکە مێژوەکەی ئەگرێتەوە بۆ ساڵی 1913[1]
📷 شاری کەرکوک ساڵی 1913
📖 پەراوێزێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر
ناونیشانی بابەت: پەراوێزێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر

لە مێژووی نوێماندا، خیانەت و خاکفرۆشیی پارتخێڵەکان شتێکی کتوپڕ و چەند شکستێکی کاتی و لێکدابڕاو نییە.
ناشێ تاکە ئاڵقەیەکی مێژوو بگریت و لێی بکۆڵیتەوە، چا
📖 پەراوێزێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر
👫 فەیسەڵ دێهاتی
نووسەر و رووناکبیر. رۆژی 16-10-2021 کۆچی دوایی کرد.
👫 فەیسەڵ دێهاتی
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەدی خانی
👫 کەسایەتییەکان
حەمید حاجی دەروێش
👫 کەسایەتییەکان
ئەنوەر تۆڤی
👫 کەسایەتییەکان
شەکیب ئاکرێیی
👫 کەسایەتییەکان
جەلال رۆستەم لامیع بابان (ج...
📖 شەڕی یەکێتی و پارتی لە ڕانیە و قەڵادزێ 02-05-1992 | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

شەڕی یەکێتی و پارتی لە ڕانیە و قەڵادزێ 02-05-1992
بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش ‌
شەڕی نێوان یەکێتی و پارتی

بۆ مێژوو دەیگێڕمەوه،‌ زیادوکەمی لێناکەم، ڕۆژی 01-05-199401-05-1994 جومعە بوو، لە دوو سەرەوە دەواممان نەبوو، هەم یەکی ئایار کە جەژنی کرێکاران بوو، هەم جومعەش بوو. وتمان دەچین بۆ دارەشمانە سەردانی جەمال کاک ئەحمەد دەکەین، ئەوەندەی لەبیرم بێ، خۆم بووم، مستەفای سەید قادر، محەمەد وەتمان، هەندێک کەسێکی دیکەش بووین. لە ڕانیە‌وە ڕۆیشتین. لە ڕێگە لەناو سەیارەکەدا وتیان کوێخا عەلی قەلاوە تەعزێیان هەیە لە ژاراوه.‌ وتم فرسەتە و دەچینە تەعزێکەش. چووینە‌ ئەوێ، فاتحامان خوێند و دوایی هەڵساین بەره و قەڵادزێقەڵادزێ ڕۆیشتین. کە گەیشتینە قەڵادزە، وتیان مام جوتیار و ئەوانیش تەعزێیان هەیە، خزمێکی مین پێیدا تەقیوتەوە و شەهید بووە. چووینە‌ مزگەوتی هێرۆییەکان. لەوێش مام جوتیار وەک خاوەن تەعزێ به ‌پێوە وەستابوو. پاش فاتحە بەره و دارەشمانە کەوتینە ڕێ. گەیشتینە ئەوێ و چووینە‌ ماڵی کاک جەمال. وتیان لێرە نییە‌، چووینە‌ ماڵی خزمیان، چایەکمان خواردەوە و هەڵساین بگەڕێینەوە بۆ قەڵادزە. گەیشتینە قەڵادزە لە گەڕەکی سەرەوە داخڵی ناو قەڵادزە بووین. هەندێک پێشمەرگەپێشمەرگەمان بینی لەبەردەم لیژنەی ناوچەی پارتیدا و جامانەی سوریان لەسەردا بوو، وتیان ئەمانە چین؟ وتم دیارە میوانی خۆیانە، هاتوون بۆ لایان و ئیشی خۆیان هەیە. چووینە‌ ناو قەڵادزە، وتم با سەردانێکی کۆمیتەی خۆمان بکەین، ناکرێ لێپرسراوی مەڵبەند ‌بیت، بچیتە قەڵادزە و سەردانێکی کۆمیتەکەی خۆت نەکەیت. منیش تازە چوومە‌تە ئەوێ. چووینە‌ کۆمیته و تۆزێک دانیشتین. کۆمەڵێک لە دوکاندارەکان هاتن. وتیان عەلی حەسۆ میرخان هاتووە و شۆڤڵی هێناوە. دەڵێت ئەگەر چۆڵی نەکەن، دوکانەکان دەڕووخێنم. منیش وتم بڕوا مەکەن، چۆن دوکان تێک دەدەن؟ من ئەو کاتە‌ زانیم عەلی حەسۆ میرخان هاتووە بۆ قەڵادزە.

ئەوانەی هاتبوون ڕۆیشتن. کە لە کۆمیتە هەڵساین بڕۆینەوە بۆ ڕانیە‌، لەسەر سوچەکەی دەچێتەوە سەر شەقامی گشتیی قەڵادزە و نزیک دوکانەکان بوو، جارێکی تر پێشیان پێ گرتمەوە و وتیان مامەی ئاسایش هاتووە، دەڵێت به ‌ڕاستمانە و دەیڕووخێنین. ئیتر ناکرێ هەروا لێی بگەڕێیت. منیش وتم خۆ هەموومان دەڵێین قەڵادزە دووجار شەهید کراوه،‌ بەڕاستی بڕوام نەکرد. وتم کاک محەمەد تۆ لێرە بمێنەرەوە و‌ مەهێڵە هیچ ڕوو بدات. من ڕۆیشتمەوە بۆ ڕانیە‌ و چوومە‌ ماڵی دڵشادی مام قادر. وتی دەبێ نیوەڕۆ لای من بن بۆ نانخواردن. نانمان خوارد، نزیکەی سەعات دوو دەبوو. کاتێکم زانی چەند کەسێک لە قەڵادزەوە هاتن بۆلام بۆ ماڵی کاک دڵشاد. ئەوانەی هاتبوون، ئەم کەسانە بوون: 1 بابەکری فەقێ ئەحمەد کارگێڕی لقی 11 بوو 2 ئاغای غەفور 3 خاڵە هەمزە، خەزوری کاک عومەر قەڵادزەیی، وتیان وەزعەکە خراپ بووە، خەڵکی هەڵستاوە و خەریکە شەڕ دروست دەبێ. منیش وتم برایانی بەڕێز بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لام باشە عەلی حەسۆ میرخان بڕواتەوە. بەیانی من و کاک ئازاد قەرەداغی لێپرسراوی لقی یانزە دادەنیشین و بڕیارێکی لێدەدەین. قائمقامیش کاک نادری حەمە قادرە، کە پارتییە. یاسا چ بڕیارێک بدات، ئەوە جێبەجێ دەکەین. گلەیم لە کاک بابەکر کرد و پێم وت دوو ڕۆژ پێش ئێستا باوکت کێشەی زەویی هەبوو لە سەروچاوە. ئەحمەدی حاجی قادرم لەگەڵ برادەرانی ئێوە نارد. لەبەرخاتری ئێوە و تەبایی پاراستن غەدرمان لە جوتیارەکان کرد. وتم دەبوایە‌ ئەوەشم نەکردایه،‌ چونکی جوتیارەکان گلەییان لێکردم. وتیشم کاک بابەکر ئەم کێشەیەش لەسەر مێزەکەی من و کاک ئازاد قەرەداغی چارەسەر دەکرا، نەک هێز بهێنن و زۆربەی لقی 11 دوای عەلی حەسۆ میرخان بکەون. هەر لێرە لە ڕانیە‌ چارەسەرمان دەکرد. پێم وتن خۆ ئەم کێشەیە هی ئێمە نییە‌ وەک یەکێتی، هی دوکاندار و عەلی حەسۆ میرخانە. من بۆچی بێم؟ خۆتان بڕۆن بڵاوە بە هێزەکە بکەن، بەیانی هەمووی چارەسەر دەکەین. گلەییشم لە ئاغای غەفور کرد و وتم تۆ پەیوەندیت بەم مەسەلەیەوە چییە؟ بابەکری فەقێ ئەحمەد وتی بروسکە دەکەم بۆ کاک مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی، وتم کەیفی خۆتە چی دەکەی. ئیتر ئەوان ڕۆیشتن، منیش دوای ئەوان چوومە‌وە بۆ مەڵبەند لە ڕانیە.‌ بەڵام دیار بوو خەڵکەکە ڕێگەیان گرتووە لەسەر ئه و هێزەی هێنابووی، منیش بروسکەم دەکرد بۆ هێورکردنەوەی.

لە دەوری سەعات 6 مامۆستا مەلا محەمەدی دەڵگەیی وەکیل وەزیری ئەوقاف بوو و لە قەڵادزە بوو. بروسکەیەکی کرد بۆمان و نووسیبووی عەلی حەسۆ میرخان لە شەقامی کەمەر بەندێوە دەگەڕێتەوه و واپێک هاتووین. منیش بروسکەم بۆ کرد و وتم دەستتان خۆش بێت، کارێکی باشتان کردووە ئەم کێشەیەمان لە کوڵ بۆتەوە.

لەپڕێکدا سەعات حەوتی ئێوارە بروسکەیەکی تر لە کۆمیتەوه هات‌. دەڵێت جەماعەتی عەلی حەسۆ میرخان (مام جوتیار)یان شەهید کرد. لام سەیر بوو، بەڕاستی باری کارەکەی قورس کرد.

بەم شێوەیە بووە دەنگە دەنگ و دەڕۆین و ناڕۆین. لە کوێوە بڕۆین؟ هەندێک لەوانەی پارتی دەڵێن چۆن دەبێ کاک عەلی لە دەرەوەی شارەوە بڕوات؟ کەسەکانیش دیار بوون، مام جوتیار دەچێت بەبێ چەک قەناعەتیان پێبکات بڕۆن. لەوێ مام جوتیار شەهید دەکەن، وەزعەکە ئاڵۆزتر دەبێ. مام جوتیار لای ئێمە کەم نەبوو، لێپرسراوی پێشمەرگەکانی ناوشار بوو، منیش تازە چوومە‌تە ئه و مەڵبەندە. هێشتا دیوارەکانمان بۆیاخ نەکردووە، شەڕ بەردەگای پێگرتین. شەوی 1\2/5/1994ە، منیش دەبێ ئیحتیاتی خۆم بکەم، چونکی هێزم نەبوو، ئەم شەڕەش بەردەرگای گرتووە. ناردم بەدوای عەلی نەبی و ئیسماعیل وەرتێی تۆفیق کانی وەتمانیدا. پێم وتن لە قەڵادزە شەڕ دروست بووه،‌ ئێوەش بچن و ئاگادار بن کۆمیتە نەگیرێ. پارتی دەوریان داوه،‌ گردی حوسنیشیان گرتووه،‌ کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی قەڵادزە-ڕانیە‌. ئەوانم بەڕێ کرد. کە چووبوونە ئەوێ، پارتی دامەزرابوون کوچە و جێگە باشەکانیان گرتبوو. ئەمانیش به و شەوە گەیشتونەتە ئەوێ و نەشارەزان، لە دەوری کۆمیتە دەبن. کە ڕۆژبۆوە، سەربان و بنبانیان گرتووە، تەقە لەمانیش دەکەن و شەڕەکە گەرمتر دەبێ. هەر لەوێدا عەلی نەبی شەهید دەبێ. عەلی نەبی ئه و پێشمەرگەیەی یەکێتی بوو، کە لە ڕابوردوودا زۆری تەمەنی خۆی لەگەڵ یەکێتی سەرف کردووە، لە ڕاپەڕینی ساڵی 1991دا لە شاری ڕانیە‌ یەکەم فیشەکی ڕاپەڕینی تەقاند، ئەو ئیستخباراتەکانی کوشت و ڕاپەڕین دەستی پێکرد‌. وەک عەشیرەتیش لە خزمانی شاورییە. به ‌هەرحاڵ، تەمەنی عەلی نەبی دیارە، هەروەها ئیسماعیل وەرتێ‌یش هەر کۆنە یەکێتی بوو و لە شۆڕشدا دەوری هەبوو. لێپرسراوێتیی هەبوو. تەرمی عەلی نەبییان هێنایەوە بۆم بۆ ڕانیە‌. ئیسماعیل وەرتێ و تۆفیق کانی وەتمانی بریندار بوون. ئەویش وەک ئەوان لە (پ.م) کۆنەکان و بەرپرسەکانی یەکێتییە.

ڕۆژی 2/5/1992‌ شەڕ دەستی پێکردووه،‌ ئەمبەروئەوبەرمان لەیەک گرتووە. عەلی حەسۆ میرخان و ئەوانەی لەگەڵیان، لە گردی حوسنییەوە کە دەروازەی شاری قەڵادزەیە و بەرزترین گردە گرتویانە، هاتوون نزیک ژاراوە بوونەتەوە. شۆفێرەکەی محەمەد وەتمانیان هەر لەسەر پردەکەی قەڵادزە لەناو سەیارەکەیدا شەهید کرد. من هەر لە ڕانیە‌م، هەرچی لە خزمەکانی عەلی نەبی و ئەوانەی تریش کە دێن دەڵێم، شەڕ لە قەڵادزەیە. محەمەدی کوڕی عەلی نەبی هاتە ژوورەکەم، نەیزانیبوو باوکی شەهید بووه. منیش‌ من پێم نەوت. له و کاتەدا یەکێک هات و وتی عەلی نەبی شەهید بووە. محەمەدی کوڕی تفەنگەکەی دا بە زەویدا و ڕۆیشت. لە ژوورەکەی من لە مەڵبەند چەندی یەکێتیی لێیه،‌ ئەوەندەش برادەرانی پارتی لامن 1 محەمەد عەلی، خەڵکی مەلا سەفی ئەندام لقی 11 بوو. 2 نادر قائمقام قەڵادزە بوو و خزمایەتیشمان هەیه، جەعفەر لێپرسراوی ئاسایشی پارتییە، ئیتر له و کاتەشدا ئازاد قەرەداغی لە سلێمانیسلێمانی بۆ ڕانیە گەڕایەوە، خەڵکی ڕێگەیان گرتبوو، لە چوارقوڕنە سەیارەکەی خۆم بۆ نارد. هات بۆ مەڵبەند.
لەسەر شەڕەکان و ڕووداوەکان بروسکە لەسەر بروسکە دەهات. هەموویم نیشانی برادەرانی پارتیش دەدا، زۆریشم پێناخۆش بوو. بروسکەیەک هات باسی کوشتنی (بارزان)ی برازای نادری کرد، یەکسەر نیشانم دا. خۆی ماوە و شاهیدە.

هاتنی لیژنەیەک لە هەولێرهەولێرەوە

لیژنەکە هات و لە ژوورەکەی خۆم بەخێرهاتنم کردن. لیژنەکە لە بەڕێزان یونس ڕۆژبەیانی وەزیری ناوخۆ و دارۆی شێخ نووری وەزیری دارایی پێک هاتبوو. بۆ مێژوو دەیڵێم هەر له و بەینەدا بروسکەیەکی کاک مەسعود بارزانیم بۆ هات و دەڵێت هەوڵ بدەن هەردوولا چارەسەری وەزعەکە بکەن، من ئاگادار نیم عەلی حەسۆ هاتووە بۆ قەڵادزە و گرتنی بارەگاش قبوڵ ناکەین. منیش بە باشی وەڵامی بروسکەکەم دایەوە. به ‌هاتنی لیژنەکەش وەزعی ڕانیە‌ شڵەژاویی پێوە دیار بوو. من لیژنەیەکم پێک هێنا لە حاجی دێلۆیی ئەو کاتە‌ لای ئێمە ئەندام مەڵبەند بوو و لە کۆمەڵایەتی بەرپرس بوو، دوایی چووە‌ لای پارتی، محەمەد عەلی کە پارتی. پێم وتن بچن شەڕەکە ڕاگرن و نەهێڵن زیاتر بێ. هەروەها مامۆستا سەعیدیش لەگەڵیان چوو. بەداخەوە وەفاتی کرد. ئەوانمان ڕەوانە کرد به و هیوایەی کۆتایی بەم شەڕە بهێنن.
کەسێکی وەک عەلی نەبی شەهید بووه.‌ من لە ژووری مەڵبەندم، تەرمەکەیان بە بەردەممدا هێنا بیبەنەوە بۆ دۆڵی شاورێ بۆ دێکەی خۆیان بە خاکی بسپێرن. منیش مۆڵەتم لە کاک یونس ڕۆژبەیانی و کاک دارۆ وەرگرت و وتم ئێوە جەنابتان لێرەبن. من دەچم بەشداری لە ناشتنی شەهید عەلی نەبیدا دەکەم. ئیسماعیل وەرتێ‌یش وەزعی باش نەبوو، ناردم بۆ هەولێر. سواری سەیارە بووم و چووم بۆ لای بەشداربووانی ناشتنی لە دێکەی خۆیان، کە گەیشتمە سەرقەبران، ئه و بەڕێزانەی لەوێ بوون و ناسیمن 1- جەلیل گادانی 2-ئاکۆی عەباس ئاغا و دەیان کەس لە خەڵکی ناوچەکە. هێشتا قەبرەکە تەواو نەبوو، دانیشتبووین قسەمان دەکرد لەسەر ئەم شەڕەی دەستی پێکردووە. تەقە دامەزرایەوە‌. ئیتر ناچار بووم مەراسیمی ناشتنەکەم بەجێ هێشت و گەڕامەوە بۆ ڕانیە‌. کە گەیشتمە مەڵبەند، خەڵکی ڕانیە‌ و خزمانی شەهید عەلی نەبی هێرشیان کردبووە سەر لقی یانزە و گرتبوویان. ئەمەش بارەکەی قورستر کرد. لە مەڵبەندیش یەکێک دەهات و یەکێک دەچوو، بۆ خۆشم زۆرم لا ناخۆش بوو بۆ ئه و برادەرانەی هاتبوون. کاک نادر شاهیدە، له و کاتەی بروسکەیان دەهێنا، لە کەسیانم نەدەشاردەوە. من خۆم کەسێکی سیاسی بووم. کە بووم بە لێپرسراوی مەڵبەند، لە وتارەکەی ‌سەربانی کۆمیتەکەدا کە بە دەنگ و رەنگیش لام هەیە وتبووم دەبێت‌ به ‌هەموومان ئەم ئەزمونه بپارێزین. بەداخەوە ئەوە‌ی چاوەڕوانمان نەدەکرد، ڕووی دا.
زەمینەی شەڕ لە ئارادا بوو. ئەگەر لە ڕانیە‌ نەبووایە‌، لە گەرمیانگەرمیان یان لە هەولێر یاخو لە دهۆکدهۆک شەڕ هەڵدەگیرسا. عەقڵیەتی وەزعەکە و حاکمیەت وای کردبوو، ئەم شەڕەش لە ملی ئێمەوە ئاڵا. لە شەڕیشدا لەسەر حەق بیت یان ناحەق، کەس خۆی بەکوشت نادات، منیش نامەوێ بارەگاکەم بگیرێت. لە دڵدا لە هەموو کەسێکی تری پارتیم پێ ناخۆشتر بوو، بەڵام ئیتر شەڕ شەڕە. جارێکی تر بەداخەوە بۆ هەموو شەهیدەکانی هەردوولا، شەڕەکە بە هۆی ‌هەڵەی چەند کەسێکەوە ڕووی دا.
هێزم لەگەڵ کاک یونس و کاک دارۆ نارد تاکو شاخی هەیبەت سوڵتان. وتم نەک ڕێگەیان پێبگرن، چونکی وەزعەکە خراپ تێک چووبوو، هەموو کەسێک خۆی به ‌شت دەزانی، بەداخەوە شەڕی قەڵادزە بووە هۆی شەهیدکردنی عەلی نەبی و ئیسماعیل وەرتێ و عەلی حەسۆ میرخان و هەروەها مام جوتیار و دەیان شەهیدی تر، نە خواستمان بوو و نه ‌بیرمان لێکردبۆوە. هەموو یەکێکیان بۆ هەمووان وەک یەک بوو، جارێکی تر جێگەی داخە. بۆ ڕۆژی دوایی تەرمی شەهیدەکان و عەلی حەسۆ میرخانمان ناردەوە بۆ لای برادەرانی پارتی، ئەوانەی ئێمەش نێژران.
بەداخەوە ئەم شەڕە هەموو لایەکی گرتەوە. هەروەک وتم، ئەگەر کەم تەجروبەیی لای ئێمە بوو، لە شوێنەکانی تر بۆچی، یان ساڵەکانی دوایی بۆچی؟ زەرەر و خەسارەتێکی گەورە لە هەردوولا کەوت. هەر هەمووشمان بەرپرسیارین بە یەکێتی و پارتییەوە. هەر بەمەش تەواو نەبوو. لەباتی ئەوەی ئه و چەند ساڵە خەریکی خزمەت و ئاوەدانی و بیناکردنی وڵات بین، بە شەڕی یەکترەوە خەریک بووین تاکو هەموومان عاقڵ بووین و به ‌ڕێککەوتنی واشینتۆن لەسەر دەستی مادلین ئولبرایت کۆتایی هات. ماڵی ئاوا بێت، ئەگینا دەیان ڕۆڵەی تری ئەم میللەتە لە هەموو لایەک دەبوونە قوربانیی ئەم شەڕە نەگریسە. بۆ ئەوەی لەبیرمان نەچێتەوە و تووشی ئه و ڕۆژگارە نەبینەوە، هەموومان دەبێ بەرپرسیار بین لە ڕابووردوو و داهاتووش. دوای ئەمەش چەندین لیژنە دروست کران، چەندین جار ژووری عەمەلیات دورست کرا، ئەحمەد چەلەبی هات‌ و چوو، لیژنە دەهات بۆلامان بۆ ڕانیە‌ و قەڵادزە، بۆ چارەسەری ئەم شەڕە.
ئەوەی ڕووی دا لە دڵما بارێکی قورس و گرانه بۆ هەموو ژیانم.‌ چونکی ناخی خۆم دەناسم، بەڵام تەسلیمی کەسیش نابم. زۆر کەسی تر هەبوون، نابێ کەس خۆی لێ دەرباز بکات و دوایی قسەی گەورە بکات.
دوای ئەوەی ڕۆژانی یەکەم و دووەمی شەڕەکە کۆتایی هات، حاجی حاجی ئیبراهیم جوابی نارد و وتی برادەرانی لقی 11 و هەندێک لە ناوچە لای منن، لەگەڵ خۆم دەیانهێنم بۆ لات، منیش وتم زۆر باشە بەخێر بێن. هێنانی و لەگەڵ خۆی بردنیەوه. بابەکری فەقێ ئەحمەد کارگێڕی لقی و هیوا ئەحمەد مستەفا و هەندێکی تریشی لەگەڵ بوو. شەڕ بەردەوام بوو، ئەو کاتە‌ش مام جەلالمام جەلال و کاک نەوشیروان لە وڵات نەبوون، بروسکەکانیان دیارە.[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📕 پەڕتووک | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-05-1994
📖 کورتەباس
1.👁️بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مستەفا چاوڕەش
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Nov 24 2018 8:12AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 24 2018 9:53AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Sep 2 2020 2:14PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,929 جار بینراوە

📊 ئامار
   بابەت 384,144
  
وێنە 64,411
  
پەڕتووک PDF 12,351
  
فایلی پەیوەندیدار 53,099
  
📼 ڤیدیۆ 202
  
🗄 سەرچاوەکان 16,382

📚 پەڕتووکخانە
  📖 دەربارەی وەزیفەی گشتی 05
  📖 مێژووی چەند هۆزێکی کورد
  📖 چاوەکانی ئەو
  📖 ناوی وڵاتانی جیهان
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 23-10-2021
  🗓️ 22-10-2021
  🗓️ 21-10-2021
  🗓️ 20-10-2021
  🗓️ 19-10-2021
  🗓️ 18-10-2021
  🗓️ 17-10-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
ئەحمەدی خانی
شاعیر و رۆشنبیری گەورەی کورد.
خانی ناوی ئەحمەد بووە، کوری ئەلیاس کوڕی رۆستەم نازناوی شیعری لە هۆزی خانیان وەرگرتووە، بەشێکی ئەم هۆزە لە دەوروبەری ناوچەی بۆتان بوون، بەڵام بنەماڵەی شاعیر باریان کردووە بۆ شاری بایەزید.
ئەحمەدی خانی لە ساڵی 1650 لە شاری بایەزید لە دایک بووە، وەک لە سەرچاوەکانی ژیانی و کردەوە ئەدەبییەکانی شاعیر دەردەکەوێ باب و باپیرانی لە رووی داراییەوە ژیانیان ئاسان بووە و بە بەختیاری ژیاون. ئەحمەدی خانی هەموو ژیانی بۆ خوێندەواری و بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری و هۆشیاریی سیاسی خەرج کردو
ئەحمەدی خانی
حەمید حاجی دەروێش
سکرتێری پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کوردی سوریا.
حەمید حاجی دەروێش
ئەنوەر تۆڤی
ناوی ئەنوەر سینۆ محەمەد شەریف ناسراو بە (ئەنوەر تۆڤی)
ساڵی 1925 لە گوندی بامەڕنێ سەر بە شاری دهۆک لە دایک بووە.
دار موعەلمینی ریفی لد بەغدا تەواو کردووە و پاشان وەکو مامۆستا لە شارۆچکەی بیارە دەست بەکار بووە و پاشان لە قوتابخانەی فەیسەڵییەی شاری سلێمانی و دواتر وەکو سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە بەشی چالاکییە هونەریەکان بەردەوام بووە.
سالی 1953 (ڤیینا) و 1973 (بەرلین) وەکو نوینەری کورد بەشداری ڤیستیڤالێ لاوانی جیهانی کردووە
هەستاوە بە دەرهێنانی ئەم شانۆگەریانە:
شانۆگەری عوتەیل 1956
شانۆگەری ئ
ئەنوەر تۆڤی
شەکیب ئاکرێیی
لە ساڵی 1938 لە ئاکرێی لە دایکبووە.
لە رێکەوتی 23-10-2017 لە وڵاتە یەکگرتۆکانی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
شەکیب ئاکرێیی
جەلال رۆستەم لامیع بابان (جەلال بابان)
جەلال بابان یەکێک بووە لە کەسایەتییە سیاسییە دیارەکانی سەردەمی ئێراقی شاهانە، لە 20-03-1933 تا 28-10-1933 وەزیری بەرگری ئێراق بووە، جگە لەو پۆستانە پارێزگاری لیوای کەربەلا بووە لە ساڵی 1930.
لە ساڵی 1948 وەزیری گەیاندن و شارەوانێکان بووە لە دوای شۆرشی 14ی تەموزی ساڵی 1958 ئێراق جێدەهێڵێت و بە خێزانەوە دەچێتە وڵاتی لوبنان لە رێکەوتی 23-10-1970 لە بەیروت کۆچی دوایی کردووە و هەر لە هەمان شار بە خاکیان سپاردووە.
جەلال رۆستەم لامیع بابان (جەلال بابان)

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,327 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)