نوێنەری شارەکانی #سەقز# و بانە لە مەجلیسی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: بە هۆی ئاستەنگە ماڵییەکان لە بەردەم شارەدارییەکانی پارێزگای #سنە#، شارەدارییەکانی ئەم پارێزگا لە بەرەبەری ماپەیووچ بووندان.
موحسێن بیگلەری، نوێنەری شارەکانی سەقز و بانە لە مەجلیس ڕایگەیاند: ئاستەنگە ماڵییەکان لە بەردەم شارەدارییەکان بووەتە هۆی نەدانی مووچە و ئەمەش، شارەدارییەکانی لەگەڵ کێشەی جیددی بەرەوڕوو کردووەتەوە.
ئەو نوێنەری مەجلیسی حکوومەتی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە درێژبوونەوەی ماوەی پێنەدانی پارەی کرێکارانی شارەدارییەکان ڕایگەیاند: بە هۆی زۆربوونی ژمارەی کرێکاران لە شارەدارییەکان و پێنەدانی پارە بەو کرێکارانە کێشە بۆ بنەماڵەکانیان دروست بووە.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەو کرد کە، شارەدارییەکانی پارێزگای سنە بە هۆی قەرزداربوونیان و پارەی دواکەوتووی چەند میلیاردی تووشی دۆشداماوی بوون؛ ڕاشیگەیاند: شارەداری شاری سەقز وەکوو قەزردارترین شارەداری پارێزگای سنە زیاتر لە 140 میلیارد تمەن قەرزدارە و ئەمەش بووەتە هۆی پێنەدانی دست چک لە لایەن بانکەوە بەو ڕێکخراوەیە.
ئەو نوێنەرەی مەجلیس هەروەها باسی لە یەکێک لە کێشەکانی شارەدارییەکانی پارێزگازی سنە کرد و ڕایگەیاند: بوونی زەوییە بەڵگەنامەدارەکان کە بەستێنی فرۆشتنی شار و ساخت و سازهای بەموڵەت کێشەی بۆ شارەدارییەکان دروست کردووە.
موحسێن بیگلەری هەروەها ئاماژەی بە کێشەکانی دیکەی وەک نەبوون و کەمبوونی کەرەستەی ئاگرکوژێنەوە، نەبوونی ئاو و ئاوەڕۆ و ڕێگای گوندەکان، حقووق دێهیارەکان، گەڵاڵەی دابین کردنی ئاوی خواردنەوە و ڕاکێشانی گاز بۆ گوندەکان کردووە.[1]
#23-11-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,698
Escriba su comentario sobre este artículo!