ئاسایشی زاخۆ دەستگیرکردنی 120 کەسی لەسەر مادەی هۆشبەر راگەیاند
📊 ئامار و راپرسی
هۆبەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
زاخۆزاخۆ دەستگیرکردنی 120 کەسی لە هەردوو رەگەز لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان راگەیاند.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، هۆبەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئاسایشی زاخۆ رایگەیاند: لە ماوەی ئەمساڵدا 120 کەس لەسەر لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون، زۆربەیان خەڵکی دەڤەرەکەن، خەڵکی دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.
هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ئاماژە بۆئەوە دەکات بەشی زۆری ئەوانەی دەستگیرکراون گەنجن، بە گشتی تەمەنیان دەگاتە نێوان 17 65 ساڵی، هەردوو رەگەزیش لەنێو دەستگیرکراوەکاندا هەن.
زۆربەی کەسەکان لەسەر مادەی هێرۆیین دەستگیرکراون، کە مادەیەکی مەترسیدارە لە جیهاندا. هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەشڵێت بەکارهێنانی و بازرگانیکردن پێی لە هەرێمی کوردستان بووەتە دیاردە، ئەو مادەیەش لە دەرەوەی سنووری کوردستان دێتە نێو هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بەبڕی ئەو مادە هۆشبەرانەی لە ماوەی ئەمساڵدا دەستیان بەرسەرداگرتووە، هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە زاخۆ دەڵێت بڕەکان و حاڵەتەکان جۆراوجۆرن، هەر جارەو بڕێک دەستیبەسەرداگیراوە، بەڵام بەگشتی دیارنییە.
[1]
22-11-201822-11-2018