🏠 スタート
送信
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
お問い合わせ
について!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
もっと
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|について!|ライブラリ|📅
🔀 ランダムアイテム!
❓ ヘルプ
📏 利用規約
🔎 詳細検索
➕ 送信
🔧 ツール
🏁 言語
🔑 マイアカウント
✚ 新しいアイテム
👫 レイラ・ザーナ
レイラ・ザーナは、1980年代末から90年代初頭にかけて、トルコ政界に彗星のごとく登場し、クルド民族の若きヒロインとなった人物です。1991年、トルコ大国民議会(国会)選挙に同国東部クルド人居住地域から立候補し、30歳という若さでの当選。クルド人初の女性議員となった。しかし、議員就任式での議員宣誓を母語(クルド語)を交えて行ったこと、民族色を身にまとったことに端を発し、反レイラ・キャンペーン/反ク
👫 レイラ・ザーナ
📕 ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
👫 伝記
レイラ・ザーナ
📕 ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
📕 ライブラリ
クルド人のまち―イランに暮らす国なき民
📖 مستەفا چاوڕەش و بوونی بە پارێزگاری کەرکووک | グループ: 記事 | 記事言語: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ ランキングアイテム
⭐⭐⭐⭐⭐ 優秀
⭐⭐⭐⭐ 非常に良い
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 悪い
⭐ 悪い
☰ もっと
⭐ は、私のコレクションに追加
💬 は、この項目についてのあなたのコメントを書く!

✍️ アイテム履歴
🏷️ Metadata
RSS

📷 選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
🔎 選択した項目は、Googleで検索!
✍️✍️ このアイテムを更新します!
| 👁️‍🗨️ | 👂
مستەفا چاوڕەش و بوونی بە پارێزگاری کەرکووک
📖 記事

یادەوەرییەکان
مستەفا چاوڕەش

پاش ماوەیەک سەرکردایەتیی یەکێتی بڕیاری دا ببمە پارێزگاری کەرکووک. هەر دوای هەڵبژاردن لە 19/5/1992 هەموو وەزارەتەکان دانران، پارێزگارەکان دیاری کرابوون. منیان بۆ کەرکووک دانابوو. ئەوەی ڕاستی بێ، حەزیشم دەکرد تۆزێک لە کۆڵ پێشمەرگایەتی ببمەوه، و ئەم تاقیکردنەوەیەش بکەم.

پاش چەند ڕۆژێک بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەرچوو. ئەو کاتە‌ دکتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆک وەزیران بوو. بڕیارەکە لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێدا بڵاو کرایەوە. مستەفا قادر مەحموود دانراوە بە پارێزگاری کەرکووک. کەس به و ناوەوه نەیدەناسیم.‌ بۆ ڕۆژی دوایی کوردستانی نوێ نووسییەوە‌ مەبەست لە مستەفا قادر مستەفا چاوڕەشە، لەبەر ئەوەی من هەر به و چاوڕەشەوە ناسراوم. دوای ئەوە چووم بۆ لای دکتۆر فوئاد مەعسوم، ئامۆژگارییەکانم لێوەرگرت کە چی بکەم. چونکی پارێزگای کەرکووک وەک سلێمانی و هەولێر و دهۆک نییە‌، ئه و پاریزگایە لە باری سیاسییەوە بڕیاری لێدراوە. خۆ ناوشاری کەرکووک بەدەست ڕژێمی بەعسەوە بوو. ئه و جێگەیانەی کە لە ڕابوردوودا سەر بە کەرکووک بووە، چەند قەزایەکە، بەڵام بۆ ئەهمیەتی ئەم قەزایانە خرانە سەری: چەمچەماڵ، خانەقین، کەلار، کفری، دەربەندیخان. دەربەندیخان لە ڕابوردوودا سەر بە سلێمانی بوو، خرایە سەر کەرکووک بۆ ئەوەی پارێزگا لەوێ بێت.

رۆیشتنم بۆ دەربەندیخان

ڕۆژی چوونم بۆ دەربەندیخان دیاری کرا. جێگرەکەم سیروان کاکەیی بوو لە هەڤاڵانی پارتی بوو، قائمقامەکانیش له ‌بەینی پارتی و یەکێتیدا دابەش کرابوون. بۆ ڕێزنان لە من و لە ئەهمیەتی کەرکووک زۆر لە هەڤاڵان لە سلێمانییەوە لەگەڵم هاتن. لەمدیوو تونێلی دەربەندیخان خەڵکی دەربەندیخان و حیزبەکان پێشوازییان لێکردم، بۆ منیش ئەمە یەکەم تاقیکردنەوەی ئیشی ئیدارییە. کە چووینە‌ دەربەندیخان، ئەوانەی هاتبوون بۆ پێشوازیم، لەبەردەم لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان قسەم بۆ کردن. زۆر سوپاسم کردن و بەڵێنم دا کە وەک پێشمەرگایەتی لە خزمەتیاندا بم، چونکی لەکاتی پێشمەرگایەتی من ساڵی 1979 تاکو 1982 ئامرهەرێمی 5ی قەرەداغ بووم، کە هەموو سنووری کەرکووکی دەگرتەوە بە دەربەندیخان و خانەقین و کفری و کەلارەوە.

پارێزگا بڕیار لێدرا و هاتینە دەربەندیخان، بەڵام جێگەیەک نییە‌ بۆ بینا پارێزگا. چەند ڕۆژێک لە لقی3ی پارتی بووین، خەڵک دەهاتن بۆ پیرۆزبایی، لەوێ پێشوازیم لێدەکردن و لەسەر بەرنامەی ئیشکردنم قسەم بۆ دەکردن. بۆ مێژوو دەیڵێم به و هەست و رۆحێکی یەکسانیخوازییەوە دەستم به ‌کارەکان کرد، بێ ئەوەی جیاوازی لەبەینی هیچ کەسێکدا بکەم جا ئیتر لە هەر حیزبێک بێت. لەبەر ئەوەی ئەم پارێزگایە هیچی نەبوو، مام جەلال ئامبولانسێکی تازەی دامێ کە بەکار نەهاتبوو، هەروەها 100 کڵاشینکۆفیشی دامێ، کاک مەسعود بارزانیش 100 کڵاشینکۆفی دامێ. بۆ ئەوەی کەموکووڕییەکانی پۆلیسی پێ پڕ بکەمەوە، منیش کەموزۆر دابەشم کرد. ئەو کاتە‌ش کاملی عەلی کاکی مدیر پۆلیسی کەرکووک دەستنیشان کرا. ئەویش دەوری باشی بینی و شارەزایی هەبوو، هەندێک لە چەکە‌کان ئه و بەسەر پۆلیسدا دابەشی کردن، چونکی نەک هەر چەک، وەک هەر شوێنێکی تری کوردستان هەموو شتەکان لە کاتی ڕاپەڕیندا تاڵان کرابوو. له و ماوەیەدا پەیوەندییەکی توندوتۆڵمان لەگەڵ خەڵک و حیزبەکاندا بەبێ جیاوازی هەبوو. خۆشم بە حوکمی تەمەنی خەبات و پێشمەرگایەتی کەسێکی نەناسراو و غەریب نەبووم لایان. هەموو هاوکارییان دەکردم، منیش وابووم بۆ ئەوان. پاش چەند ڕۆژێ گەڕاین بۆ ئەوەی جێگەیەک بۆ پارێزگا بدۆزینەوە.

بینای قائمقامیەتمان هەڵبژارد

ئەم بینایە کەڵکی نەبوو، دەرگا و پەنجەره و پێویستیی زۆری دەویست. دەستمان کرد بە چاککردن و پینەوپەڕۆی، بۆ ئەوەی دەست بکەین بە ئیشکردن و کاری ڕۆژانە خەڵکی ببەین بەڕێوه. باش بوو لە ماوەیەکی کەمدا جێبەجێمان کرد و چووینە‌ ناو بینای پارێزگاوە.

بەشی پێویست کارمەندمان دابین کرد. لەگەڵ جێگری پارێزگا (سیروان کاکەیی) برایانە کارەکانمان بەڕێوە دەبرد. من لای خۆمەوە جیاوازیم نەدەکرد، چونکی حکومەتەکەمان نیوەبەنیوە بوو، ئەم بەڕێزانەش وەک قائیمقام له ‌بەینی پارتی و یەکێتیدا دامەزران.

1- شەفیق ئەمین کارگێڕی خۆجێیەتی

2- جەبار یاوەر قائمقامی چەمچەماڵ

3- سەرتیپ جاف قائمقامی کەلار

4- عەدنان حەمەی مینه ‌قائمقامی دەربەندیخان

5- فاروق قادر حەمە ساڵح قائمقام خانەقین، لە مەیدان دادەنیشت

6- مەلا سەعید قائمقامی کفری

پارێزگای کەرکووک

دیارە کە دەڵێن پارێزگا، هەر ناوەکەی و کەسە دیاریکراوەکانی هەبوو، ئەگینا تاکە بەڕێوەبەرایەتییەکیشی نەبوو. یەکەمجار بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیمان دامەزراند، کە دکتۆر عسام بوو. شارەوانی نەبوو، کشتوکاڵ نەبوو، کارەبا نەبوو، هەموو بەشەکانی تر، چونکی ئەمانە هەمووی لە مەرکەزی کەرکووک بوو و لەژێر دەسەڵات ڕژێمدا.

هەموو ڕۆژێک کە دەچوومە دەوام، خەڵکێکی زۆر لە هەموو شوێنەکانەوە دەهاتن بۆ پیرۆزباییکردن و پشتیوانیی خۆیان نیشان دەدا. له و جێگەیانەوە دەهاتن، کە بە حساب سەر بە کەرکووک بوو، هەروەها له و شوێنانەی ئاوارەی کەرکووکی لێبوو. بۆ نمونە ڕانیە‌، دارەتووی لای هەولێر، بنەسڵاوە، هەولێر، سەربازگەی سەلام لای سلێمانی، شانەدەری، چەمچەماڵ و جێگەکانی تریش. هەر هەمووشیان دەرکراو و ماڵوێران و کەمدەرامەت بوون، ژیانێکی مەمرە و مەژییان بەسەر دەبرد. هەموویان لە کەرکووک دەرکرابوون، بۆ نمونە لە شانەدەری ژیانیان لە کابینەدا بەسەر دەبرد، دووپشک و مار هەراسانیان کردبوون، پارێزگاریش هی خۆیانە. ڕۆژانە دەهاتن داوای چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکانیان دەکرد و منیش دەستم کورت و بێئیمکانیات بووم. ئەگەرچی لە ڕابوردوودا وەزیفەم نەبینی بوو، بەڵام ئیدارەیەکی باشم دەکرد هەر بەقسەی خۆش. ئەگەر شتێکم پێبکرایە، بۆم دەکردن. ئه و ماوەیەی لەوێ بووم، به ‌هۆی کارمەندێک کە پوورزام بوو، لە شاری کەرکووک خوێندبووی و ژیابوو بە ناوی ئازاد تۆفیق عەزیز لە ئەسڵدا خەڵکی کورەداوێ شارباژێڕ بوو، سەرمان کرد بەهەموو ئه و ڕێکخراوانەی هاتبوونە کوردستان بۆ هاوکاریی خەڵکی. بە ڕاستی ئازاد دەورێکی زۆر باشی بینی، خۆشی دەرچوی زانکۆ بوو. لە ڕابوردوودا وەزیفەی بینیبوو، هیمەتێکی باشی کرد بۆ ئاوارەکان، وەک ئازووقە و جلوبەرگ و چادر و شتی تر. لەگەڵ ڕێکخراوەکان پەیوەندییەکی باشی دروست کردبوو، بەداخەوە لەم ساڵانەی دواییەدا به ‌هۆی نەخۆشی وەفاتی کرد. ڕۆژانە ئەوەندەی بۆمان کرابێت، لەگەڵ سیروان کاکەیی و باقیی برادەرانی تر لە کاردا بووین بۆ سەرخستنی پارێزگای کەرکووک و کارەکانی.

له و ماوەیەدا ناوبەناو سەردانی هەموو ئه و جێگەیانەم دەکرد کە سەر بە پارێزگاکە بوون، وەک قائیمقامیەتەکانی کەلار، کفری، خانەقین، کە لە مەیدان داماننابوو، چونکی خانەقین لەژێر دەسەڵات ڕژێمدا بوو، بەڵام دێهاتەکانی سنوورەکەی لەبەردەستی خۆماندا بوو، هەروەها چەمچەماڵ، لەبەر ئەهمیەتی کەرکووک قەزای دەربەندیخانیان خستبۆوە سەر کەرکووک لە ئیدارەی سلێمانی. له و ماوەیەدا جێگە نەما سەری پێدا نەکەین، لەگەڵ خەڵکی سنوورەکە دادەنیشتین و گوێمان لە داوا و پێویستیەکانیان دەگرت. چەند جارێکیش سەردانی ئەنجومەنی وەزیرانم کرد. ئەوەی ڕاستی بێت، به ‌هۆی ئازادەوە ڕێکخراوەکان ئەرکی سەرشانی منیان سوک کردبوو. ئازاد درێغیی نەکرد لە هاتوچۆیان بۆ پەیداکردنی پێویستی بۆ پارێزگا. خۆشم پەیوەندییەکی باشم هەبوو لەگەڵ حیزبەکانی سنوورەکە، بەتایبەت لەگەڵ برایانی پارتی. ئەو کاتە‌ بەڕێز مەسعود ساڵەیی لێپرسراوی لقی حیزبی بوو.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پارێزگایە بێکەموکوڕی و بێکێشە نەبوو، هەر له و سەردەمەی من لە پارێزگای کەرکووک بووم، کێشەیەک دروست بوو لەگەڵ بزووتنەوە‌ی ئیسلامی، خەریک بوو گەورەترین شەڕی لەسەر دروست بێ. شاری دەربەندیخان شاهیدن زۆر بە هۆشیاری و هەستیاری چارەسەرمان کرد و کۆتایی هات، خەڵکیش سوپاسیان کردین. ئێستاش خەڵکی دەربەندیخان باسی دەکەنەوە.

⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 ソース
[1] 📕 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
🖇 リンクされたアイテム: 3
📕 ライブラリ
1.👁️یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
👫 伝記
1.👁️مستەفا چاوڕەش
📖 記事
1.👁️بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش
📂[ もっと...]

⁉️ レコードのプロパティ
🏷️ グループ: 📖 記事
📄 ドキュメントの種類: ⊶ 元の言語
📙 ブック: 📝 の回顧録
🏙 都市: ⚪ Sulaimaniyah

⁉️ Technical Metadata
✨ アイテムの品質: 78% ✔️
78%
✖️
 30%-39%
悪い👎
✖️
 40%-49%
悪い
✖️
 50%-59%
悪い
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常に良い
✔️
 80%-89%
非常に良い👍
✔️
 90%-99%
優秀👏
78%
✔️
は、 (Ziryan Serçinarî) Nov 21 2018 9:45PM上で追加しました
👌 Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av (Hawrê Baxewan) på Nov 22 2018 9:46PM
✍️ 最近の(Hawrê Baxewan)によって更新この商品: Nov 22 2018 9:46PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ この項目はKurdipediaのによると📏 規格はまだ確定されていません!
👁 このアイテムは757表示された回数

📚 ライブラリ
  📖 もっと...


📅 出来事の年表
  🗓️ 17-04-2021
  🗓️ 16-04-2021
  🗓️ 15-04-2021
  🗓️ 14-04-2021
  🗓️ 13-04-2021
  🗓️ 12-04-2021
  🗓️ 11-04-2021


💳 寄付
👫 Kurdipediaメンバー
💬 あなたのフィードバック
⭐ ユーザーコレクション
📊 統計 記事 382,508
画像 62,640
書籍 11,903
関連ファイル 50,180
📼 Video 194
🗄 ソース 16,089
📌 Actual
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
アマンジ・シャクリー
福音館書店
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
レイラ・ザーナ
レイラ・ザーナは、1980年代末から90年代初頭にかけて、トルコ政界に彗星のごとく登場し、クルド民族の若きヒロインとなった人物です。1991年、トルコ大国民議会(国会)選挙に同国東部クルド人居住地域から立候補し、30歳という若さでの当選。クルド人初の女性議員となった。しかし、議員就任式での議員宣誓を母語(クルド語)を交えて行ったこと、民族色を身にまとったことに端を発し、反レイラ・キャンペーン/反クルド人・キャンペーンが大々的に展開され、1994年に投獄された。分離主義テロリストとして死刑を求刑されるが、欧州諸国の圧力で禁固15年の判決に。そして2004年6月、欧州人権法廷による裁判のやり直しを命ずる裁定に基づき、ようやく釈放され、再審理が始まっています。
 一方、レイラは、獄中にある間、サハロフ賞をはじめとするさまざまな国際平和賞を受賞しています(ローザ賞、アーヘン・アールタナティヴ賞、ラフト人権賞、ブルーノ・クライスキー賞ほか)。ノーベル平和賞にノミネートされたこともあります。
 レイラ・ザーナはテロリストなのか、それとも民主化の旗手なのか。レイラ・ザーナは何を主張しているのか。
レイラ・ザーナ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
作者: 松浦範子
出版社/メーカー: 新泉社
発売日: 2003/03/15
メディア: 単行本
購入: 1人 クリック: 4回
この商品を含むブログ (4件) を見る
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
クルド人のまち―イランに暮らす国なき民
作者: 松浦範子
出版社-メーカー: 新泉社
発売日: 2008-12-25
メディア: 単行本
クリック: 7回
この商品を含むブログ (1件) を見る
クルド人のまち―イランに暮らす国なき民

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| ページ生成時間:0,25 秒(秒) !
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)