图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,474
图片 106,119
书籍 19,167
相关文件 96,499
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شەڕی یەکێتی و پەکەکە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
شەڕی یەکێتی و پەکەکە
文章

شەڕی یەکێتی و پەکەکە
文章

یادەوەرییەکان
مستەفا چاوڕەش

کێشەمان لەگەڵ پێ‌کاکا
لە ڕابوردوودا هەر شتێک بووایە‌، دەخرایە پاڵ بەرەی کوردستانی. بەڵام کە حکومەت پێک هات، حکومەتی تورکیا زەختێکی زۆری دەکرد لەسەر وجودی پێ‌کاکا لە سنوورەکانی کوردستانی عێراق. وتی قبوڵ ناکەین چەکدارەکانی پێ‌کاکا لاتان بن، لەسەر ئەم هەڵوێستەی تورکیا دەیان و سەدان جار خۆمان دزیوەتەوه و خۆمان پاراستووە لەوەی لەگەڵ پێ‌کاکا تووشی شەڕ ‌بین. ئەوانیش بە چاک و خراپ مراعاتی وەزعی ئێمەیان نەدەکرد. هەوڵێش درا لەگەڵیان، بەڵام ئەوان لە جێگەیەک و ئێمەش لە جێگەیەکی تر سوودی نەبوو. کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بڕیاریان دابوو لێیان قبوڵ نەکەین و ئاگاداریان بکەینەوە، وابکەن بچنەوە ناو خاکی تورکیا، تورکیاش قبوڵی ناکات. حکومەتی تورکیا دەیانوت پێویستە لە سنووری ئێوە دەستدرێژی نەکەنە سەرمان و سەربازمان نەکوژرێ. ئەمەش بەڵڵایەکی گەورە بوو، پێ‌کاکاش هەرچی خۆی بیویستایە، ئەوەی دەکرد.

کۆبوونەوەی شەقڵاوه لە‌ نێوان یەکێتی و پارتی به ‌سەرپەرشتیی کاک مەسعود

هەردوو سەرکردایەتیی یەکێتی و پارتی بە سەرپەرشتیی کاک مەسعود بارزانی لە شەقڵاوە کۆ بووینەوه. هەندێک لە لێپرسراوانی سەربازیی هەردوولا بەشدار بوون. ئه و کاتە مام جەلال لە دەرەوەی وڵات بوو. ئەوانەی بەشداری کۆبوونەوەکە بوون، ئەم بەڕێزانە بوون:

1- کاک مەسعود بارزانی 2- کۆسرەت ڕەسول عەلی 3- فازڵ میرانی 4- ئەرسەلان بایز 5- مستەفا چاوڕەش 6- بابەکر زێباری 7- عومەر فەتاح 8- حەسەن کوێستانی 9- مامۆستا چەتۆ 10- کەمال فوئاد 11- عارف ڕوشدی 12- هەندێکی بەڕێزی تریش بەشدار بوون.

ئەم کۆبوونەوەیە تایبەت بوو بە مەسەلەی پێ‌کاکا، بڕیارمان دا هێزەکانمان کۆ بکەینەوە بۆ ئەوەی بزانن بە ڕاستیمانە و ئاگاداریان بکەین له و سنوورە دوور بکەونەوە. لە کۆتایی کۆبوونەوەکە لەسەر ئەوە ڕێک کەوتین هەردوو بەشی بادینان و خواکورک بخەینە بەرنامەی کارەوە. من سەرلەشکری هەولێر بووم، بەوەی بارەگاکەشم هەر لە شەقڵاوە بوو، سنوورەکە دەکەوێتە نزیکی ئەوەی منەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریان دا فازل میرانی لێپرسراوی بادینان بێ، خۆشی هەر لێپرسراوی لقی یەکی ئەوێ بوو. منیش حەزم نەدەکرد و تۆزێک خۆم کەنار گرت، بەڵام لە کۆبوونەوەکەدا کاک کۆسرەت وتی لای ئێمەشەوە هەڤاڵ مستەفا چاوڕەش لێپرسراوی جەبهەی خواکوڕک دەبێت، به ‌مانای لێپرسراوی یەکەمی هێزەکانی پێشمەرگە له و جەبهەیەدا، هێزی هاوبەشی پارتی و یەکێتی. بڕیار درا و کۆبوونەوە تەواو بوو. بۆ ڕۆژی دوایی خۆمان ساز کرد بۆ ئەوەی پێویستییەکان جێبەجێ بکەین.

عوسمان قادر منەوەر نوێنەری پارتی بوو. چووین بۆ بانک. لەوێ مەبلەغێک پارە بۆ مەسروفات و یارمەتیی پێشمەرگەکان و ئه و هێزانەی کە بەشداری دەکەن، دیاری کرابوو. پارەکەمان وەرمان گرت. هێزەکان کۆ کرانەوە و ڕەوانەی ناوچەی سیدەکان کران لە ناوچەی برادۆست. خۆشمان ڕۆیشتین بۆ جێگەی مەبەست کە پێویست بوو، بەرامبەر هێزەکانی پێ‌کاکا. بنکە و بارەگامان دانا و چادرمان هەڵدا. ماڵی کەریم خانی برادۆست لە مجێسەر بوو و لەوێ دادەنیشت. ئەوانیش هێزێکیان هەبوو، هەمووی خرایە ژێر بەرپرسیارێتیی منەوه.‌ هەروەها حەمید ئەفەندیش نوێنەری پارتی بوو و لەگەڵمان.

هاتنی کاک نەوشیروان پێش ئەوەی شەڕ دەست پێبکات

هەموو هێزەکان جێگەیان بۆ دیاری کرا. من و مامۆستا بەکر مستەفا پێکەوە بووین. پێویستیی شەڕ بەسەر هێزەکاندا دابەش کرا. پێش ئەوەی شەڕ ببێ، ئێوارەیەک کاک نەوشیروان و حەمە ئەمین پێنجوێنی و حامد حاجی خالید و مام ڕۆستەم هاتن بۆ ئه و جێگەیەی ئێمەی لێبووین. حەمە ئەمین پێنجوێنی دۆستی پێ‌کاکا بوو. لە ڕابووردوودا لەگەڵ من لە حیزبی شیوعیدا قیادەی مەرکەزی بوو، هاوڕێی یەکتر بووین و زۆر پێکەوە بووین.

کاک نەوشیروان وتی هاتووین خەڵک دەنێرین بۆ لایان، بەڵکو بڕیارەکە جێبەجێ بکەن، شەڕ نەبێ و بڕۆن. حەمە ئەمین پێنجوێنی و حامدی حاجی خالد ڕۆیشتن بۆ لایان، شه و لایان مانەوە و قسەیان لەگەڵ کردبوون هەرچۆنێک بێت شەڕ ڕوو نەدات، وابزانم کەسێکی ئەوانیش لەگەڵیان هاتبوو. ئێش ئەوەی ئەوان بگەنەوە لامان، تەقە دامەزرا. بەبێ ئەوەی ئاگادار بین، بەرنامەکان تێک چوون. ئه و هێزەی بەرامبەریان لێپرسراوەکەی ناوی هەڵگورد بوو ئامرهێزیان بوو، لە برادەرانی پارتی بوو.

ئه و ڕۆژە ددانم زۆر دەیەشا. لە ئازاری ددان ناخۆش تر نییە‌، جا لێپرسراوی ئه و جەبهە گرانەش بی. وتم باشتر ئەوەیە بنێرم بۆ ڕەواندز دکتۆرێک بێت و ددانم دەربهێنێ. دکتۆر هات، لەسەر تەنەکەیەک دانیشتم. وابزانم برای دکتۆر محەمەد خۆشناو بوو، دکتۆری ددان بوو. لە هێنانوبردنی ددانم بە گازەکە ددانم شکا. ئەمە زۆر ناخۆش بوو، زۆر هەڵیکۆڵی و دەرنەهات، هەندێک دەرمانی ئازاری بۆ نووسیم. لە نیوەشەودا سەعات سێی شه و لەتاو ئازار خەبەرم بۆوە. بیرم کردەوە جارێ شەڕەکە گەورە نەبووە و کاک نەوشیروان لامانە. هەر ئه و شەوە سواری ئوتومبێل بووم بۆ سلێمانی، سەعات 8ی بەیانی گەیشتمە شار. چووم بۆ لای دکتۆر سەرداری حەمەی باقی. ئەوەی پێویست بوو بۆی کردم، پارچە شکاوەکانی دەرهێنا. نانی نیوەڕۆم لە سلێمانی خوارد و گەڕامەوە بۆ سیدەکان و جەبهەکە لای برادەران. کاک نەوشیروان و ئەوانەی لەگەڵی بوون، گەڕانەوە. من و حەمید ئەفەندی و مامۆستا بەکر و عوسمان قادر منەوەر پێکەوە بووین. برادەرانی پارتی جەمال مورتکە، هەڵگورد، مستەفا نێروەیی و زۆری تریش بوون. هەندێک لە هێزەکان لە سلێمانییەوە هاتبوون، لای یەکێتی (ڕێباز، شاخەوان و سەفین، ڕەهبەری سەید ئیبراهیم، ئەنوەری عەزەباوە، عەبدوڵڵا‌ بۆر، مەحموود سەنگاوی، عەبدوڵڵا‌ مام عەلی، تۆفیق کانی وەتمانی، فاقه)‌ و زۆری تریش لە هەڤاڵەکانی لێپرسراوی پێشمەرگە. لە چەند جەبهەیەکەوە شەڕ دەستی پێکرد. هەتا بڵێی ئازا بوون، کچەکانیان وەک پیاوەکان شەڕیان دەکرد. لە هەموو شەڕەکان لە هەردوولا زەرەرمان لێکەوت، زۆریش شەهید و بریندارمان هەبوو. لای ئەوانیشەوە بەهەمان شێوە. شەڕەکە درێژەی کێشا، بەتایبەت لە بادینان. بەپێی مەعلوماتەکان پێ‌کاکا ئازایانە شەڕیان کرد و دەریش نەکران، بەڵام لەلای ئێمەوە هەنگاوبەهەنگاو دەچووینە‌ پێشەوە. هەندێک جیگامان گرت و زاڵ بووین بەسەر جیگاکانیاندا. هێزەکانمان ئاڵوگۆڕ پێدەکرد، چونکی شەڕەکە درێژەی کێشا. هەندێ هێز شەهیدی زۆر بوو، هیلاک بوبووین. مانگی دە و یازدە بوو، له و کاتانەشدا ئەوێ ساردە و کوێستانە. ئەم شەڕە حاڵەتێکی نەفسیی خراپی دروست کردبوو لای پێشمەرگەکان، بڕوایان پێی نەبوو، کە ئیمانیشت بە شتێک نەبێ، لە شەڕدا سەرناکەوی و زەحمەتە. من خۆم لێپرسراوی یەکەم بووم، کە قسەم دەکرد بۆ پێشمەرگەکان و دەموت دەبێ وابکەین و ئاوا بکەین، لە دەروونی خۆمدا زۆر بڕوام پێی نەبوو، ئیتر ئیلتیزاماتە.

ئەمەش وەزعی گشتیی شوێنی شەڕەکان بوو. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شەڕیان دەکرد، هەوڵی سەرکەوتن دەدرا. وەک وتم هێزەکان هیلاک بووبوون، لەگەڵ هێزێکی لەشکری یەک کە هەڤاڵ عوسمان حاجی مەحموود سەرپەرشتیی دەکردن و هی گەرمیان بوون، گۆڕیمانن. لەگەڵ چەند هەڤاڵێکی تر هاتن. شەڕێکی باشیان کرد. زۆر چووینە‌ پێشەوە، ئەم شەڕانەش لەگەڵ پارتیدا بە هاوبەشی دەمانکرد.

هاتنی هەڤاڵ کۆسرەت بۆ لامان وەک سەرپەرشتیی یەکەمی جەبهەکە

ئه و ماوەیەی کاک کۆسرەت لامان بوو، گوڕوتینێک بوو بۆ پێشمەرگەکان. لە هەموو ڕۆژەکانی شەڕەکاندا دەیان ڕۆژنامەنووسی بیانی دەهاتن بۆ لامان. ئەڵەمانی، هۆڵەندی، تورکی، ئێرانی، ئینگلیزی... ئێمەش وەزعی شەڕەکانمان بۆ باس دەکردن. داوای ئێمە ئەوه ‌بوو پێم دەوتن ئامادەین هاوکاریشیان بکەین به ‌شەرتێ لای ئێمە چۆڵ بکەن. لەبەر ئەوەی ئێمە حکومەتین و دەبێ سنووری خۆمان لەگەڵ دراوسێ بپارێزین، ئیتر هەر دەوڵەتێک بێت. ئەم قسانە و زۆر شتی تریش دەوترا، ئەموت فەرموو ئێوە وەکیلی ئێمە بن و بچن بۆ لایان، پێیان بڵێن بڕۆن. ئێمە هیچی ترمان لەوان ناوێت، ئیتر ئەوانیش ڕاپۆرتی خۆیان دەنووسی، ئێمەیان بەجێ دەهێشت و دەگەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

ئەم شەڕە زۆر ناخۆش بوو، هێزی مەعنەوی و مادیی دەویست. درێغیمان نەکرد بۆ سەرکەوتنی خۆمان. هاتنی کاک کۆسرەت بەرپرسیارێتیی ‌سەرشانمانی کەم کردەوە، شەڕ چووە سەر و مانگێکی خایاند. لەگەڵ کاک کۆسرەت لە چادرێکدا پێکەوە بووین، سەعات چواری بەیانی پێشمەرگەیەک پاسەوان بوو، هەڵیساندم و وتی جیهازێک هەر داوا دەکات هەڤاڵ هەڤاڵ. وتم کە داوای کرد، بانگم بکه و هەڵمسێنە. لە دەوری سەعات پێنجی بەیانیدا بوو جیهازەکەی بۆ هێنام، قسەم لەگەڵ کردن. وتیان دەمانەوێ چاومان پێتان بکەوێ. مەرجی حکومەتی ئێوەمان قبوڵە و ڕازین. وتم زۆر باشە، سەری سەعات وەرنەوە قسە دەکەین، بە کاک کۆسرەت و حەمید ئەفەندیم وت. وتی باشە چاوتان پێیان بکەوێ. هاتنەوە سەرخەت. مەوعیدمان دانا لەسەر ئاوی خواکورک یەکتر ببینین. بۆ ڕۆژی دوایی سەعات 5 مەوعیدمان هەبوو. ئەوانەی کە چووین بۆ چاوپێکەوتنیان، من خۆم بەرپرسی هێزەکان، عوسمان قادر منەوەر، مامۆستا بەکر مستەفا، کەمال شاکر، لەبیرم نییە‌ کێی ترمان لەگەڵ بوو. لەگەڵ هێزێک چووینە‌ خوارەوه،‌ سەعات و نیوێک ڕێگە دەبوو. کە گەیشتین، ئەوانیش هاتن. عوسمان ئوجەلان برای عەبدوڵڵا‌ ئوجەلان، نازانم کێی تری لەگەڵدا بوو، پاش یەکترناسین و چاکوچۆنی قسەمان کرد.

ئەوان ڕازی بوون بێن بۆ لای ئێمه و ڕێکەوتن واژوو بکەن. لە کۆتایی قسه و باسەکانمان وتم فەرموون با پێکەوە بچین بۆ هەولێر. عوسمان ئوجەلان وتی من بە ئەمر هاتووم بۆ لاتان. پرسم بە سەرۆک ئاپۆ نەکردووە، دەبێ بڕۆمەوە پرس بکەم و ڕەزامەندیی لەسەر بێ ئەنجا بێم. مەوعیدمان دیاری کرد بۆ ڕۆژی دوایی لە هەمان جێگەیەک بگرینەوە. ئێمەش گەڕاینەوە، بە شاخدا سەرکەوتینەوە بۆ لای هێزەکان. کاک کۆسرەت و حەمید ئەفەندیمان بینی قسه و باسەکانمان بۆ گێڕانەوە. وتم مەوعیدی ترمان هەیە لەگەڵیان. ژمارەی جیهازەکانیشمان گۆڕیوەتەوە بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ یەکتر بکەین. لە ماوەی پێش وەستاندنی شەڕ هێزەگەی عوسمان حاجی مەحموود هاتبوون. برادەرانی پارتیش هێزەکانیان گۆڕیبوو. لە شەوی دواییدا پێ‌کاکا جێگەی کەمیان بەدەستەوە مابوو. زۆرمان پێ باش بوو کە ڕێک کەوتین، چونکی ئەوان لە دۆڵێکدا مابوون. بەهەموو جۆرە چەکێ شەڕمان دەکرد. ترسم لێنیشت و بچنە سەریان لە بەرپرسە گەورەکانیان بکوژرێ. خۆ پێشمەرگە لە شەڕدا نازانێ کێ بەرپرسه و کێ چییە، ئیتر ئەمە فرسەتێکی باش بوو بۆ ڕێککەوتن.

جارێکی تر چوومە‌ خوارەوە بۆ سەر ئاوی خواکورک

له ‌کاتی خۆیدا سەعات 5 عوسمان ئوجەلان هات. ئەمجارەیان پێویستی به ‌دانیشتن نەبوو. عوسمان وتی من کە هاتووم، پێویستە لەباتی من تۆش لێرە بمێنیتەوە. بیرم کردەوە کە نابێ بڵێم ناتوانم، وتم هەڤاڵ عوسمان من لەبەر ئەوەی لێپرسراوی هێزەکانم، ناکرێ لێرە بم. چونکی هەموویان من بڕیاریان بۆ دەردەکەم. بە کوردییەکەی لێپرسراوی یەکەمم. ئەگەر من بمێنمەوە، ئیشەکان ئەوەستێ. قەناعەتی کرد و وتی با هەڤاڵانی تر بمێننەوە. ئیتر عوسمان قادر منەوەر و مامۆستا بەکر مستەفا و کەمال شاکر لەوێ لای پێ‌کاکا بەجێمان. من و عوسمان ئوجەلان کەوتینە ڕێ و بەسەر شاخەکەدا سەرکەوتین. هەر ئه و شەوە کە گەیشتینەوە لای پێشمەرگەکانی خۆمان، سواری ئۆتۆمبێلمان کرد و ڕەوانەی هەولێرمان کرد بۆ بینینی حکومەت و پەرلەمان، دەقیقەیەک زووتر بگەیشتایە باشتر بوو. شەڕ کۆتایی هات، چەند ڕۆژی لە هەولێر مانەوه،‌ پاشان گەڕایەوە. لەسەر چۆڵکردنی ناوچەی خواکورک ڕێک کەوتن، منیش چاوساغم لەگەڵ ناردنەوە بۆ لای خۆیان. باش بوو ئەم شەڕەمان لە کۆڵ بۆوە.

هەر دوای هاتنەوەی عوسمان قادر منەوەر و مامۆستا بەکر و کەمال شاکر، ئه و هێزانەی لامان بوون، نیوەی زیاترم ئیزن دا بڕۆنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان. ڕێک کەوتین کە ئەوێ چۆڵ بکەن، لە بەرامبەردا نێوزەنگیان بۆ دیاری کردبوون و خۆشیان ڕازی بووبوون. نێو‌زەنگ دەکەوێتە پشتی قەڵادزه لە سەرسنووری ئێران–عێراق‌. لە ڕابوردوودا سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی لەوێ بوو، خانووی لێبوو و چۆڵ بوو. مام جەلالیش بارەگایەکی لەوێ هەبوو. هەموویان ڕۆیشتن و کەسیان لەوێ نەما، دوا کەس خۆمان بووین. ئەوانەی بڕیاریان دابوو بگەڕێنەوە بۆ تورکیا، هەر له و تەقەمەنییانەی لامان بوو، زۆرم دانێ بۆ ئەوەی سوودی لێوەربگرن بۆ خۆیان. له و سەردەمەشدا تورکیا هەندێک یارمەتیی چەک و پێویستیی شەڕی داینێ. هەموویم بەسەر هێزەکانیاندا دابەش کرد. منیش گەڕامەوە بۆ هەولێر و چووم بۆ مەکتەبی سیاسی، لەوێش ئەوەی ڕووی دابوو، بۆم گێڕانەوە. دوایی گەڕامەوە بۆ شەقڵاوە کە بارەگای لەشکری دوو لەوێ بوو.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,372
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
挂钩项目: 5
小组: 文章
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 78%
78%
添加( زریان سەرچناری 21-11-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on22-11-2018
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):22-11-2018
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览3,372
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,474
图片 106,119
书籍 19,167
相关文件 96,499
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!