پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 514,834
Wêne 104,285
Pertk PDF 18,893
Faylî peywendîdar 94,732
Video 1,238
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
دوای دەرمانخواردکردن مستەفا چاوڕەش چۆن چووە دەرەوە بۆ چارەسەر؟
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دوای دەرمانخواردکردن مستەفا چاوڕەش چۆن چووە دەرەوە بۆ چارەسەر؟
Kurtebas

دوای دەرمانخواردکردن مستەفا چاوڕەش چۆن چووە دەرەوە بۆ چارەسەر؟
Kurtebas

یادەوەرییەکان
مستەفا چاوڕەش

هەر به و شەوە بەره و سنووری ئێران و عێراق بۆ دێی هەرزنە ڕۆیشتین، شارەزامان لەگەڵ بوو. شەڕیش بەردەوامە له نێوان عێراق و ئێراندا، نزیکی سنوور بووینەوە لای هەرزنە. ڕێگە نەبوو، کەمینی سوپای عێراقی لێبوو، ناچار گەڕاینەوه و‌ بە بناری ئاسۆسدا بەره و ڕێگەی گەرمکان کەوتینە ڕێ. بەم حاڵەتەی منەوە دوو ڕۆژی خایاند. لەتاو ئازار نه ‌خۆم ئەمتوانی به ‌پێ بڕۆم، نە هێزم تێدابوو بەسەر وڵاخەوە خۆم بگرم، لەبەر ئه و هەموو هەوراز و نشێوەی ڕێگە. جارجارە پێشمەرگەکان لە هەندێ شوێن هاوکارییان دەکردم و لە کۆڵیان دەکردم. هەرچۆنێک بێت، گەیشتینە لای برادەرانی شێخ سەدرەدین، ئەسپەکەی شێخیان بۆ زین کردم بۆ ئەوەی لە ئاوەکە بپەڕمەوە و بچم بۆ ژاراوەی لای قەڵادزە. کاک ملازم عومەر جوابی ناردبوو بۆ لای برادەرانی حیزبی دیموکراتی ئێران. ئەو کاتە‌ کاک مەلا حەسەن شیوەسەڵ لەوێ بوو، دۆستایەتیی باشی لەگەڵ کاک عومەر هەبوو. داوای لێکردبوو کە بێت لە ژاراوەوە بمبات بۆ سەر سنوور لای سونێ و لەوێشەوە بەڕێم بکەن بۆ سەردەشت.

لە ئاوی بەردەم سندۆڵان و گەرمکان پەڕیینەوه.‌ لەبەر ئازار و بێهێزی بەسەر ئەسپەکەوە خۆم بۆ ڕانەدەگیرا. کوڕێکی مەردمان لەگەڵ بوو ناوی هەمزە شێنێی بوو، ئه و ماوە دوورودرێژە بە کۆڵ هەڵی گرتم. من مردنم لا خۆشتر بوو لەوەی کە بووبووم بە ئەرکێکی قورس بۆ پێشمەرگەکان. بەداخەوە هەمزە دوایی شەهید بوو، هەزار ڕەحمەتی لێبێت، نمونەیان زیاد بێت. نزیک ژاراوە بووینەوە، لە پەنایەکدا منیان دانا و چوون بۆ لای حاجی مام عەلی. ئەو کاتە‌ مەفرەزەی هەبوو و لای حکومەت بوو، بەڵام سەر به ‌خۆمان بوو. زۆربەی ئیشی ئه و ناوەمان به و دەکرد، جێگەی بڕوا بوو، هەروەها حەمە بچکۆلیش. لە ڕێگەی کاک عومەرەوە چووینە‌ ماڵی حاجی مام عەلی. ئه و شەوە تاکو بەیانی لە ماڵی ئەوان بووم، هاوکارییەکەیان جێگەی سوپاسە. بەیانی مەلا حەسەن شیوەسەڵ هات بە شوێنمدا و بە سەیارەی حیزبی دیموکرات سواری کردم. له ‌بەینی دوو پێشمەرگەی خۆیاندا داینام، خۆی دەمانچەکەی خستە سەرپێ وتی هیچ خەمت نەبێت، تۆ ئامانەتی. کەوتینە ڕێ بە ناو شاری قەڵادزەدا تێپەڕیین. بازگەکانی سەربازی دەیانناسی و بەبێ کێشە گەیشتینە سونێ، لەوێ قاچم تەواو بوو، به ‌پێوە خۆم بۆ ڕانەدەگیرا، هەر لە بارەگای حیزبی دیموکرات ئاویان بۆ هەڵواسیم و هەندێک چارەسەری سەرەتاییان بۆ کردم، لەوێشەوە بەڕێیان کردم بۆ قاسمەڕەش و لەوێشەوە بۆ سەردەشت.

لە سەردەشت و خەستەخانە

هەموو دنیا هەواڵی ژەهرخواردنکردنمانی زانیبوو، ڕادیۆکان باسیان کردبوو. بە حوکمی ئەوەی من خۆم باوکم خەڵکی سەردەشتە و بە منداڵی هاتۆتە عێراق، لە شۆڕش ئەیلوولدا ساڵێک زیاتر خۆم لەوێ بووم لە ماڵی خزمەکانم 1975-1976. کەسوکاری باوکم و ئامۆزاکانم و ماڵی پوورم لەوێ بوون، خەڵکی سەردەشت دەیانناسیم، هەموو خزمان لە خەستەخانەی سەردەشت لێم کۆبوونەوه.‌ ئه و شەوە هەموویان دەگریان بۆم، ڕۆژ بۆوه و بە ئەمبۆلانس بەڕێیان کردم بۆ سەقز. یوسف ڕەحیمیی ئامۆزامان لەگەڵم هات و گەیشتینە سەقز، لەوێش هالیکۆپتەریان بۆ حازر کردم بۆ تەورێز. ئەمەش لەبەر ئەوە بوو له ‌کاتی بەرپرسیارێتیی من کە مەسئولەکانی ئێران لە وەختی شەڕی ئێران و عێراقدا دەهاتن بۆ ناوچەکەی ئێمە لە مەرگە، لای من میوان دەبوون، بەتایبەت ڕەحیمی، هاوکارییەکەیان لەبەرچاو بوو. کە دەهاتن، بۆ زۆر شوێن پێکەوە دەچووین.

خەستەخانەی تەورێز

چەند ڕۆژێک لە بیمارستانی تەورێز مامەوە، بەڵام ڕۆژبەڕۆژ خراپتر دەبووم. چارەسەری منیان نەدەزانی. ڕۆژێکیان بردیانم بۆ بەشێک خوێنەکەیان پاک دەکردەمەوە‌، دەرزی لە قۆڵێکمدا بوو. خوێن بە بۆری دەردەهات و بە جهازێکدا دەڕۆیشت، لە قۆڵەکەی ترەوە‌ تێیان دەکردمەوە. ئەمە بۆ خەڵکی تلیاککێش بەکار دەهات، بە ناچاری بۆ منیشیان کرد. لە تەورێز چاوم و مێشکم باش بوو، خەڵکم دەناسی. ئه و دۆست و خزم و هەڤاڵانەی لەوێ بۆیان کرا، هاتن بۆ لام، سوپاسیان دەکەم. شێخ جەنگی و فاتح شوانی و زۆر لە برادەرانی تر سەریان لێدام.

پاش چەند ڕۆژێ بە تەیارە لە تەورێزەوە ڕەوانەی تارانیان کردم، کە گەیشتمە تاران، زاهیری برام لە هۆڵەنداوە هاتبوو و چاوەڕێی دەکردم. هەندێک دەرمانی چارەسەری لەگەڵ خۆی هێنابوو، کاریگەریی زۆر باشی بوو. بردیانم بۆ خەستەخانەی مهر. کە من لەوێ بووم،(عەدنان موفتی و سامی شۆڕش‌ و ئاوات مەحموود)یان هێنا. لە خەستەخانە یەکمان گرتەوه.‌ دوای ئێمەش به ‌دوو ڕۆژ دکتۆر شوانیان هێنا، بەسەر عەرەبانەوە بوو، ئەویش توک به ‌سەریەوە نەمابوو. من و ئه و برادەرانەی ژەهرمان خواردبوو، هەموو توکەکانمان وەریبوو، من لە هەموویان خراپتر بووم. بە دکتۆر شوانم وت دکتۆر گیان بە منت دەوت هیچ نییە‌ و وەزعی نەفسیت خراپە، بزانە چیمان بەسەر هات؟ هەموومان لە خەستەخانەی مهر بووین. ئەم ژەهرخواردنەی ئێمەش بێجگە لە کوردستان، به ‌هۆی ڕێکخستنەکانی یەکێتی و ڕادیۆکانی جیهان لە جیهاندا دەنگی دایەوە. شتێکی زۆر گەورە بوو و دژی مرۆڤایەتی بوو.

ڕێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ

ئەمەی بەسەر ئێمە هات، کارێکی دژی مرۆڤایەتی بوو.‌ ڕژێمەکەی سەدام حسێن به ‌هۆی نۆکەر و جاسوسەکانییەوە جێبەجێی کرد. ڕێکخراوی ئەمنستی هەمیشە پاڵپشتی زوڵملێکراوانانە. لەلایەکی تریشەوە به ‌هۆی دۆستایەتی و خزمایەتیی کاک عەدنان موفتی لەگەڵ سیامەند زەید عوسمان کە وابزانم ئامۆزای یەکترن، هیمەتیان کردبوو. هانیا المفتی کە خێزانی کاک سیامەندە، لە گەورە کەسەکانی ئەمنستییە، جێگەی خۆیەتی سوپاسی بێپایانی بکەین کە لەسەر مەسروفاتی خۆیان کارەکەی ئێمەیان گرتبووە ئەستۆی خۆیان، لە خەستەخانەی لەندەن بریج هۆسپیتەڵ لە لەندەن لە بەریتانیا جێگەیان بۆ دابین کردبووین.

وا نزیکەی مانگێک دەبێ وامان بەسەر هاتووه،‌ ئەم خەستەخانە و ئه و شار، بڕیاریان وەرگرتبوو بۆمان. پشکنینی دڵیان بۆ کردین کە سواری تەیارە بین، چونکی ئەوەی نەخۆشیی دڵی هەبێت، زەحمەته سواری تەیارە ببێت. هەر لەبەر ئەوەش ئاوات مەحموود دەرنەچوو، ئیتر نەیانهێنا بۆ لەندەن. ئەگینا بڕیار بوو ئەویشمان لەگەڵ بێت. بەداخەوە لەم ساڵانەدا هەر بە نەخۆشیی دڵ وەفاتی کرد. هەر هەموومان لە خەستەخانەی مهری تاران بووین، تایبەت بوو بە نەخۆشیی دڵ و ژەهر. دکتۆرەکەمان ناوی فەرزاد بوو، کە چاودێریی دەکردین. هەر لەسەر حسابی ئەمنستی ئەویش لەگەڵماندا هات بۆ لەندەن. مەسەلەکەی ئێمە زۆر گەورە بووبوو و دەنگی دابۆوە. بێجگە لەوەش سێ کەسمان شەهید بووه،‌ دایکم و بێستون و سەریعە. ئیتر تەیارەیان بۆ دابین کردین بۆ سەفەر.

پێش سەفەر ڕۆژێکیان هەزار ڕەحمەتی لێبێت عوسمان قادر منەوەر هات بۆ لام و بردمیە ژووری حەمامی خەستەخانە، وتی دەتشۆم، بێهۆش بووم. وتیان دوو شه و و دوو ڕۆژ لە ژووری بوژانەوەی دڵ بووم. من ئاگام لە خۆم نەبوو، کەس بە تەمام نەمابوو، کە چاوم کردەوە، به ‌لای ڕاست و چەپدا ئەوانەی تەنیشتم ئەمردن، هێنامیانەوە بۆ ژووری خۆم.

سەفەرەکەمان بۆ لەندەن چەند ڕۆژێک دواکەوت. هۆیەکەشی ئەوە بوو بەریتانیا هەر تەیارەیەک لە ئێرانەوە بچوایە بۆ لەندەن، لە ڕێی سەگەوە کە بۆن دەکات، دەیانپشکنی. ئێران کاری ڕاگرت و وتی نابێ سەگ بێتە ناو تەیارەکانمانەوه.‌ ئێمەش خواخوامانە سەعاتێک زووتر بگەینە دەرەوە. باشبوو پاش چەند ڕۆژێ پێکهاتن. ئەم پشکنینەش لەبەر دەرمانی هۆشبەر و تەقینەوە بوو.


لە تارانەوە بۆ لەندەن

ڕۆژی 20/12/1987 سواری تەیارە بووین، گەیشتینە لەندەن. دکتۆر فەرزادیشمان لەگەڵ بوو. من، عەدنان موفتی، سامی شۆڕش، دکتۆر فەرزاد. من لەناو تەیارەکەش لە جێگەی سێ نەفەر جێگەیەکی تایبەتیان بۆ بەستم، لەناو تەیارەکەدا پاڵ کەوتبووم. گەیشتینە فڕۆکەخانەی لەندەن. لەوێش هەموو شتێکیان بۆ حازر کردبووین. برا و کەسوکار و خەڵکی زۆری یەکێتی و حیزبەکانی تر چاوەڕوانمان بوون. هەریەکەمان ژووریان بۆ دیاری کردین لە خەستەخانەی لەندەن بریج، ئیتر ڕێکخستنەکانی یەکێتی و خزمەکان و هەموو حیزبەکان هەموویان بە پەرۆش بوون بۆمان، هەمووش سەردانیان دەکردین. وەک ئەوە بوو ئەم تاوانە گەورەیە لە هەموویان کرابێت. ڕۆژانە قەرەباڵغییەکی زۆر لە خەستەخانە هەبوو. هەڤاڵەکانی خۆمان بەرنامەیەکیان دانا و بە نهێنی حەراسەتیان دەگرتین، لەبەر حکومەتی عێراق نەک لەوێش زەفەرمان پێبەرێ و شتێکمان لێبکات، هەموو شتێک لە حکومەتی عێراق و سەدام حسێن دەوەشایەوە. لەوێ پاش پشکنین دۆزرایەوە چییان داوینەتێ و چارەسەریشیان داینێ. ژەهرەکە ناوی ثالیۆمە. لەگەڵ ئەوەی قاچم ئیشی نەدەکرد، ئه و ژەهرە دەمارەکانی هەموو گیانمی مراندبوو، هیچ جوڵەیەکم نەبوو. ئەشیعەیان بۆ سنگمان گرت، لە سنگی مندا چەندین پەڵە دەرکەوت. دکتۆر هنری سەرپەرشتیی دەکردین. بۆ من وتبوی ئەم پەڵانە نیشانەی شێرپەنجەیە، کاک عەدنان و سامی شۆڕش لە من باشتر بوون، بەپێی خۆیان هاتوچۆیان دەکرد، بەڵام تووک بە سەریانەوە نەمابوو. هەموومان ناشیرین بووبووین، من زۆر خراپ بووم، دکتۆر بڕیاری دابوو نەشتەرگەریی سییەکانم بۆ بکات، وتبووی سێ پارچە لە سیی دەکەینەوە و ئەیبەین بۆ تاقیکردنەوە، بزانین چڵکە یان شێرپەنجە.

نەشتەرگەریی سییەکانم لە لەندەن

دیاربوو دکتۆر هنری بە خزم و هەڤاڵەکانی وتبوو لەسەدا نەوەدونۆ شێرپەنجەیە،‌ بەڵام به ‌منیان نەوتبوو، وتبووی دەیبەین نەشتەرگەریی سییەکانی بۆ دەکەین. هاتن بەمنیان وت بۆ نەشتەرگەریی، وتم زۆر باشە و بۆم واژوو کردن. مێشکم باش بوو و چاوم ئەیبینی، لەسەر مردنیش بووم، هەرچی لە خزم‌ و دۆستان دەهاتن دەیانوت چۆنی؟ ئەموت زۆر باشم، بەڵام چۆن باشێ؟ مەگەر هەر خۆم ئازارەکانی بزانم، تاکو گەیشومەتە بەریتانیا، لە تاو ئازار به ‌هەموو ماوەکەی سەعاتێک خه و نەچۆتە چاوم. پێش ئەوەی بمبەن بۆ ژووری نەشتەرگەری، وتم دکتۆرێکی برادەرم دەتوانێ لەگەڵتان بێتە ژوورەوه؟‌ وتیان باشه.‌ ئەویش دکتۆر ئەکرەم ڕەئوف حەوێز بوو. هەر لەوەتەی چاومان کردۆتەوە، برادەرین، لە خەستەخانەش هەر لام بوو.

بردیانم بۆ ژووری نەشتەرگەری، دکتۆر ئەکرەمیش هات. بەنج کرام و ئاگام لە هیچ نەما. دوایی ئەکرەم بۆی گێڕامەوە وتی کە چەقۆیان لە سییەکانت دا، چڵک و جەراعەت هاتە دەرەوە. وتیان شێرپەنجە نییە‌ و چڵکی کردووە، وتی کە سنگیان کردیتەوە، زۆر زەرد و جوان و پاک بوو، دکتۆرەکان فیکەیان لێدا، ڕەش نەبوو. ئەوەش هۆی ئەوەبوو من قەت جگەرەم نەکێشاوە، پاش ئەوە هێنامیانە ژوورەکەی خۆم. پاش چەند ڕۆژێ وردەوردە بەره و باشی دەچووم. ڕۆژێکیان هەر لە خەستەخانەکە زاهیری برام و ڕێزانی خوشکم و ماجدی پوورم و دکتۆر ئەکرەم و سلێمان ڕەحیمی هاتن و سواری عەرەبانەکەی خەستەخانەیان کردم و بردیانم. هۆڵێکی بچوکی لێبوو، نەمدەتوانی بەپێ بڕۆم، تەماشام کرد مێزێکیان ڕازاندۆتەوە، پیرۆزباییان لێکردم. وتم ئەمە چییە؟ ماچیان کردم، هەموویان وتیان نەشتەرگەریەکەت بۆ ئەوەبوو دکتۆر هنری ترسی شێرپەنجەی هەبوو، دەرکەوتووە ئەوە نییە‌. بۆ منیش خۆش بوو، وتیان بە تۆمان نەوتووە. ئه و شەوەشمان به ‌خۆشی بەڕێ کرد.

ماوەی دوو مانگی ڕێک لە خەستەخانە بووم.‌ نەمدەتوانی لەسەر قەرەوێڵه بێمە خوارەوه.‌ قاچەکانم ئیشیان نەدەکرد، ئه و ژەهرە هەرچی دەمار هەبوو، مراندبووی. کاک عەدنان و کاک سامی شۆڕش پاش یانزە ڕۆژ لە خەستەخانە چوونە‌ دەرەوه،‌ شوکر باش بوون. لەبەر ئەوەی نەمدەتوانی بێمە خوارەوە، هەر لەسەر قەرەوێڵەکە وەرزشیان پێدەکردم، بۆ قاچم و دەستم. هەموو ڕۆژێ دەهاتن خوێنیان لێدەردەهێنام و دەیانبرد بۆ ژووری تاقیکردنەوه.‌ به و دەرمانانەی وەرم دەگرت، ڕۆژبەڕۆژ ڕێژەی ژەهرەکە کەمتر دەبۆوە. ئەوەی منی بینیبێت، بەتەمام نەبووە. بەڵام ڕۆژبەڕۆژ بەره و باشتر دەچووم. برۆم و سمێڵم و برژانگم و قژی سەرم تاڵێکی نەمابوو، ژەهرە‌کە هەمووی لە بنا سووتاندبوو، پاش دوو مانگ هاتنە دەرەوەش لە خەستەخانە هەر لەسەر حسابی ئەمنستی شوقەیەکیان بۆ گرتم. هەفتانەشیان دەدامێ بۆ مەسروفات. لای ئەوان کە لە دەرەوە بووم، دوو مانگ مامەوە. هەموو ڕۆژێ دوو سەعات دەچووم بۆ خەستەخانەیەکی تر وەرزشیان پێدەکردم فیزیۆتێرەپی- physiotherapy، ماوەیەک دوای ئەوەی کە لەوێ بووم، هەزار ڕەحمەتی لێبێت سەرچڵ قەزاز شوقەیەکی بۆ گرتم بەکرێ لەسەر حسابی خۆی و یارمەتیی دام. هەتا ماوم سوپاسی دەکەم. چونکی ئەو کاتە‌ی ئه و کارەساتەی بەسەرمان هات، یەکێتی خۆی له ‌زروفێکی یەکجار خراپدا بوو لە ڕووی داراییەوه،‌ ئه و مەسروفاتە گەورەیەی ئێمە بە یەکێتی نەدەکرا تەنها بە ئەمنستی نەبێ، چونکی شەوانەی خەستەخانەکە 250 پاوەن بوو، بێجگە لە مەسروفاتی نەشتەرگەری و فیزیۆتێرەپی کە هەر لەسەر حسابی ئەوان پێیان دەکردم. هێمنی شاعیر ئەفەرموێت شاعیری بۆ ئه و ئەوەندە سوودی هەبوو، ئه و ناوە دوورودرێژەی لە کۆڵ کردەوە و بە هێمنی شاعیر ناسرا، منیش بە هۆی وەزعەکەمەوە ئەوەندەم قازانج کرد، کە لە کاتی فیزیۆتێرەپیدا فێری مەلەیان کردم. چونکی وەرزشی پێکانم لەناو ئاودا بۆیان دەکردم، وردەوردەش فێری مەلە بووم.

ئه و ماوەیەی کە لە لەندەن بووم، خێزانەکەم نەهاوەند لەگەڵ زریانی کوڕم ساڵەوەخت بوو هەر لە زیندانی ئەمنی عامەی بەغدا بوون بەبێ ئەوەی کەسێک بتوانێت بچێت بۆ لایان یان بوێرێ هەواڵیان بپرسێ. لە شوقەکەم ئه و هەڤاڵ و برادەرانەی لێیان ئەمین بووم، سەردانیان دەکردم. کاتی هاتنی مام جەلال بۆ لەندەن منیش تازە لە خەستەخانە هاتبوومە دەرەوە. مام هات بۆ لام و برادەرەکانی تریش درێغییان نەکرد لە دڵخۆشیکردنم و پشتیوانیکردنم.
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 3,430 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] | کوردیی ناوەڕاست | یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 80%
80%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-11-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-11-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-11-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 3,430 جار بینراوە
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leucht...
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimm...
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 514,834
Wêne 104,285
Pertk PDF 18,893
Faylî peywendîdar 94,732
Video 1,238
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leucht...
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimm...
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 1.187 çirke!