دواڕۆژ، ئاریان عەلی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماری 10 مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە: کە دیاردەی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان ڕوو لەهەڵکشانە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژە بەوەکراوە: کە دیاردەی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەهەرێمی کورستان ڕوو لە هەڵکشانە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لەماوەی 10 مانگی ڕابردوودا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە شارەکانی
هەولێرهەولێر و
دهۆکدهۆک توانراوە 600 کەس دەسستگیر بکەن کە تێوەگلاون بە بازرگانی و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە: کە تاوەکو ئێستا سزای 120 کەسیان لەڕێی دادگاوە یەکلایی بۆتەوە و سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە، هەروەها توانیویانە دەستبگرن بەسەر 300 کیلۆ لەجۆرەکانی ماددە هۆشبەرەکان.
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد
[1]
21-11-201821-11-2018