پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,826
Kuvat 104,278
Kirjat 18,888
Liittyvät tiedostot 94,730
Video 1,232
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
هاتنی نەقیب ئەمیر بۆ سیروان
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
هاتنی نەقیب ئەمیر بۆ سیروان
Artikkelit

هاتنی نەقیب ئەمیر بۆ سیروان
Artikkelit

یادەوەرییەکان
مستەفا چاوڕەش


نەهاوەندی خێزانم لە سلێمانی بوو. بە نیاز بوو بێتەوە بۆ لامان. بە فرسەتمان زانی. نەقیب ئەمیر جوابی نارد کە گەڕایەوە، نەوجوانی خێزانی لەگەڵ خۆی بهێنێت. ئەوانیش ڕێکیان خستبوو ڕۆژی 19/7/1987 بگەڕێنەوه.‌‌ پشتیوانی سایەق کە لە پێشەوە باسم کرد، کەسێکی ئەمینە و چووبوو بەدوایاندا. ئەمانیش خۆیان ئامادە کردووە بێن. سواری سەیارەی کردبوون. دایکی نەقیب ئەمیریش سەبریەخان لەگەڵیاندا هاتبوو. نەوجوان و نەهاوەند و دوو منداڵ زریانی کوڕم یەک ساڵ بوو، بەرزینی کوڕی ئەمیر تازە لەدایک بووبوو‌، هێشتا نەیبینیبوو،‌ دوای خۆی کە ڕای کردبوو، بووبوویان. کە دەگەڕێنەوە، ڕۆژی 19/7/1987 لە ڕێگەی سلێمانی ئەخباری کرابوون. لە بازگەکەی تاسلوجە کە بۆ دوکان دێت، بەتایبەت بۆیان دانیشتبوون. مەفرەزەی ئەمنی تایبەت چووبوون. کە تاکسییە‌کە ڕادەگرن، زانیاریی تەواویان هەبووە کێن و کێ نین، چونکی لە سەداسەد زانیویانە ئەوانن. ئەوەی خەبەرەکەی لێداون، ناوی پشتیوانی شۆفێری داوه،‌ نەفەرەکانیش دیار بوون. هەر لەوێ دەیانگرن و دەیانبەن بۆ ئەمنی سلێمانی. دوای بەربوونیان پاش ساڵ و نیوێک لە سجن نەهاوەندی خێزانم گێڕایەوە هەر لەبەر دەرگای دەرەوە تاکو ژوورەوە هەموو ئەمنەکان پشتیوانیان بە حاڵی مردن بردبوو، ئەوەندەیان لێدابوو. ناگێڕدرێتەوە چییان لێکردووە، ئیتر هەموویان گیران. ئەوانە گیراون و ئێمەش ئاگادارنین و نازانین، لەگەڵ ئەمیر کەوتینە ئەوەی بۆچی نەهاتن، چونکی کەس نەیزانیبوو. لە سلێمانی وادەزانن گەیشتوونەتە لای ئێمه،‌ لە ئێمەش وایە جارێ نەهاتوون. پاش چەند ڕۆژێ دەرکەوت گیراون. لەبەر ئەوەی بەرزین ساوابوو، چەند هەفتەیەک بووبوو، بردبوویانەوە بۆ ماڵی باوکی ئەمیر، بەڵام زریانی کوڕی منیان بەرنەدابوو و هەر لەگەڵ دایکی دابوو، ئێمەش نازانین چییان پێوتوون و چییان لێپرسیوون. نەهاوەند گێڕایەوە سەبری خان دایکی ئەمیر عەرەبیی دەزانێ، زۆر جوان وەڵامی ئەمنەکانی دەدایەوە، لەولاشەوە دڵخۆشیی من و نەوجوانی خێزانی ئەمیری کوڕی دەدایەوه. دوای ئەوە جوابیان بۆ هێناین کە گیراون. بەڕاستی کارەسات بوو، چونکی بەعس بیانگرێ و بزانێت خێزانی منە، پیاو خۆ هیچی پێناکرێ. چەند خەمی خۆم بوو، دوو ئەوەندە خەمی ئەمیرم بوو، چونکی بەڕاستی بۆ ئه و قورس بوو. ژیانی ئه و جیاواز بوو لەگەڵ من، ئەوەی ڕووی دا، ڕووی دا. ئیتر کەسوکارەکانمان لە سلێمانی کەوتنە سۆراخکردنیان، ڕوونیشە کە گیراون، ماوەی سێ مانگ لە ئەمنە سوورەکە زیندان بوون. ئەوە لەلایەک ئەوان گیراون، ئەمیر وتی دەچم سەرێک لە حەمە تۆفیق دەدەم لە بەرگەڵوو. ئەو کاتە‌ لە بارەگای کاک نەوشیروان بوو. لای من ڕۆیشت و خواحافیزیی کرد، چەند ڕۆژێکی نەخایاند حکومەت وەک پیشەی هەموو جارانی تۆپبارانی بەرگەڵوو دەکات، گوللەی تۆپ کیمیاوی لە بارەگاکەی کاک نەوشیروان دەدات له و ئه و ژوورەی ئەمیری تێدا بووە، چوار کەسی تێدا شەهید دەبێ:

1- مەحموود سێدەری پێشمەرگەیەکی قارەمان و زۆر ئازابوو، کورد واتەنی کون لە جەرگیدا نەبوو.

2- کوڕەکەی مەحموود سێدەری لەگەڵ باوکی دەبێ، ئەویش پێشمەرگە بوو، ناوی حەکیم بوو.

3- نەقیب ئەمیری حاجی کەریم چاوشین.

4- شێخ محەمەد شێخ مەحموود، پوورزای حەمە تۆفیق بوو.

مەحموود سێدەری لە هەرە پێشمەرگە ئازاکانی تیپی 43ی ئاسۆس و دۆڵی جافایەتی بوو، ئەوەندە ئازا بوو، ناوی هەبوو، بەتایبەت لای ئێمەمانان. باشمان دەناسی و خۆشمان دەویست، زۆر قۆز بوو، کوڕەکەی لە خۆی جوانتر بوو.

ئەمەش هاتە سەر ئه و بارگرانییە‌ی من. بە شەهیدبوونی ئەمیر نازانم چی باس بکەم؟ لە باسکردن نایەت. نەک هەر من، ئەوەی ڕۆژێک ناسیبوونی و برادەریی کردبوون، بۆیان بەداخ بوون. ئیتر بروسکەم کرد تەرمی ئەمیر بهێننەوە بۆ مەرگە بۆ لای من. برادەران جێبەجێیان کرد و ناردیانەوە بۆ لام، لەوێش بەخاکمان سپارد. باشە چۆن جواب بنێرم بۆ حاجی کەریم چاوشینی باوکی و خزمان؟ وا ڕێک کەوت خاڵێکم بە ناوی حەمە ئەمین دەروێش حسێن هاتبوو بۆ لام. ئەوم نارد بەدوایدا و وتم بچۆ بۆ لای، بەس مەڵێ شەهید بووه.‌ بڵێ دەیەوێ چاوی پێت بکەوێ، خاڵم ڕۆیشت و ڕۆژی دوایی لە بنگردەوە حاجی لەگەڵ خۆی هێنا. شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە نازانێ باوکی شەهید ئەمیرە. دەڵێت ئەمڕۆ یەکێکیان ناشت ناوی نەقیب ئەمیر بوو، بەر کیمیاوی کەوتبوو، حاجی کەریم کە گوێی لەم قسەیە دەبێت، دەکێشێ به ‌خۆیدا و دەست به ‌گریان دەکات. بۆ ئێوارە گەیشتنە لای من و ملازم عومەر. زۆر دڵمان دایەوە و قسەمان بۆ کرد. وتی کاکە ئەم قسانە بۆ من مەکەن. من لە ژیانمدا زۆر شتم قبوڵ کردووە بۆ ئەوەی توشی ئەمە نەبم، تازە کوڕەکەم ڕۆیشت، سوودی چییە؟ خوا هەڵناگرێ هەڵوێستی زۆر مەردانە بوو. ئه و شەوە لامان مانەوە، تا بەیانی خەوی لێنەکەوت، هەر دەگریا. لەگەڵ خاڵم ڕەوانەی سلێمانیمان کردنەوە. به ‌چی دیارییەکەوە دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی. سەبریەخانی دایکی ئەمیر خێزانی حاجی کەریم و نەوجوانی خێزانی ئەمیر و نەهاوەند خێزانی من زیندانن لای بەعس لە سلێمانی. نەتوانی بڵێیت کوڕەکەم شەهید بووه،‌ چونکی ئەگەر پرسەی بۆ دابنێت، ئەوەی ماویشە دەیگرن. پاش ئەوەی حکومەت زانیبووی لە سەداسەد ئەمیر شەهید بووە، پاش چەند مانگێ دوای شەهیدبوونی ئەمیر نەوجوان و سەبری خانیان بەردا. بەڵام خێزانی من و زریانی کوڕم پاش سێ مانگ کە لە ئەمنە سوورەکەی سلێمانی بوون، بردیانن بۆ بەغدا بۆ دائیرە‌ی ئەمنی عامی عێراق. لەوێ سجن بوون تاکو ساڵی 1988، ماوەی ئەم ساڵ و نیوە نەیانهێشت چاویان بە کەسێک بکەوێ، نەشماندەزانی لە کوێن. ئیتر هەر ئه و ماوەیەی نەهاوەند گیرابوو، کامەرانی برای نەهاوەند و حەسەن محەمەدی ئامۆزای و چەند پێشمەرگەیەکی تر لای شەدەڵە لە شەڕێکدا لەگەڵ دوژمن شەهید بوون. هێرشیان کردبوو بۆ سەر ڕەبایەکانی قوڵە پوشینە لای پیرەمەگرون. تەرمەکەیمان دەست نەکەوتەوه. نەهاوەند خرایە زیندان و برا و ئامۆزاشی وایان بەسەرهات، ماڵی باوکیشی دەربەدەر.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,640 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 78%
78%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-11-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-11-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-11-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,640 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,826
Kuvat 104,278
Kirjat 18,888
Liittyvät tiedostot 94,730
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.609 toinen!