🏠|📧|Σχετικά με!|Βιβλιοθήκη|📅
🏠 Έναρξη|📧 Επικοινωνία|💡 Σχετικά με!
|
📅 Σήμερα 02-06 στην ιστορία
📅Χρονολόγιο των γεγονότων
📅 Ημέρες
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📂 περισσότερο ...
📅02 June
📝 κουρδική έγγραφα
📊 Στατιστικά και Χωρομετρίας
✌️ Μάρτυρες
💚 μάρτυρες (Al-Anfal)
☪ Θύμα του ISIS
😞
👩
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 ΔωρεέςΒοηθήστε μας να οικοδομήσουμε ένα καλύτερο Kurdipedia. Ακόμη και οι μικρές δωρεές μπορούν να κάνουν τη διαφορά. Χρειαζόμαστε τη δωρεά σας για την επίτευξη ενημερωμένες και ταχύτερη τεχνολογία για τις υπηρεσίες μας, να καθορίσουν και να προωθήσουν την οργάνωση Kurdipedia και την πρόσληψη από ειδικό προσωπικό για να αυξήσει και να βελτιώσει το περιεχόμενο, το σχεδιασμό και την καθημερινή λειτουργία της ιστοσελίδας μας.|📕 ΒιβλιοθήκηΤο μεγαλύτερο κουρδικό Ψηφιακή Βιβλιοθήκη - (10,963) βιβλία||
📕 Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
Μίχαελ Κναπ, Άνγια Φλαχ και Ερτζάν Αϊμπογά
Michael Knapp, Anjia Flach and Ercan Ayboga,
Revolution in Rojava. Democratic Autonomy and Women’s Liberation in the Middle
East, Pluto Press, 2016
Anja Flach (Άνγια Φλαχ): Εθνολόγος, μέλος του συμβουλίου γυναικών Ρο-
τζμπίν (Rojbîn) Αμβούργου. Το πιο πρόσφατο βιβλίο της είναι το Frauen in
der kurdischen Guerilla. Motivation, Identität und Geschlechterverhältnis in der
Frauenarmee der PKK [Οι γυναίκες στο κουρδικό αντάρτικο. Κίνητρα, ταυτότητα
κ
🌏 Mε πράσινο οι περιοχές που ελέγχουν οι Κούρδοι, με κίτρινο οι περιοχές που διεξάγονται μάχες και επιχειρήσεις
...
✌️ Φιντάν Ντογάν
...
☂️ Δημοκρατικό Κόμμα του Ιρανικού Κουρδιστάν
...
📊 Άρθρα 374,017 | Εικόνες 58,938 | Βιβλία 10,963 | Σχετικά αρχεία 42,316 | 📼 Video 167 | 🗄 πηγές 14,558 |
📖 داستانی ڕزگاری 13-04-1987 | 🏷️ Ομάδα: Άρθρα | Άρθρα Γλώσσα: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
داستانی ڕزگاری 13-04-1987
📖 Άρθρα


یادەوەرییەکان
مستەفا چاوڕەش

داستانی ڕزگاری 13-04-1987

بڕیار بوو دەستێکی گەورە و سەرتاسەری لە دوژمن بوەشێنین. بەرنامەی بۆ دانرا. هەرکەسەش جێگەی شەڕەکەی بۆ دانرا، لە شاخی گوێژە و ئەزمڕەوە تاکو شاخی ئاسۆس و سنووری قەڵادزە. دیارە شەڕ لە نێوان عێراق و ئێراندا گەرم بوو. ئەوەندەی پێویستمان بوو، هێزی پێشمەرگەمان بۆ هەموو جەبهەکان کۆکردەوه.

ئەوانەی بەشدار بوون: (کاک وەهاب لەسەر شاخی ئەزمڕ، شێخ جەعفەر لە خەجە لەرزۆک و دووبرا بۆ لای خەمزه)‌. زۆری تریش لە هەڤاڵەکان بەشدار بوون. شاخی زینوی سپی بوو، بە من سپێردرا، کە دەکەوێتە پشتی گەڵاڵە و سەفره و دەوری زەروون، کۆتایی شاخی ئاسۆس. تیپەکانی ئه و سنوورە و فەرماندەکانیانم کۆکردەوە. کۆبوونەوەم لەگەڵ کردن و بەرنامەی شەڕەکەم بۆ باس کردن. لەبەر پێویستی تیپی 99مان بانگ کردبوو، کە شەهید ئازاد حەمەی گەمحان سەرتیپ بوو و کەوتبووە لای ئێمە. لە دابەشکردنی هێزەکان بۆ داستانی ڕزگاری ئەم تیپانە بەشدار بوون: تیپی 63ی جوتیاران، تیپی 43ی ئاسۆس، تیپی 65ی بلفەت، تیپی 44ی چەکوچ‌، تیپی 68ی مامەنده،‌ تیپی 99ی کۆیە، تیپی 61ی کوڕەکاژاو. مەبەستم بوو لێرەدا دوو خاڵ باسی بکەم:

1- سەرەتای بەهار بوو. بەهۆی بەفرەوە سەرکەوتن بۆ جێگەی مەبەست زەحمەت بوو، بەفر هەموو ڕێگەکانی گرتبوو. لە پشتی دێی ‌کانی تووەوە‌ کە ڕێگەی سەرکەوتنە لەلای کوڕەکوڕەوە، ماڵی حەسەن ئاغا لەوێ بوو و تەنها ماڵ بوو. باشە ئەم هێزە گەورەیە چۆن سەردەکەوێ؟ هاتین دێهاتەکانی سنووری مەرگە هەر لە شارستێنەوە هەتا چنارنە و مەرگە و کانی توو، بیوەکە و ئەوانی تر چەند کەسێکمان بانگ کرد بۆ ئەوەی هاوکاریمان بکەن ڕێگەکە بکەینەوه و‌ بەفرەکە بشکێنین بۆ ئەوەی بتوانین سەرکەوین. دوو ڕۆژ پێش ئەوەی سەرکەوین، ئەمەمان جێبەجێی کرد. ڕێگەکەش ئەوەندە کرایەوە، کە تەنها زەلام بتوانێت پێیدا بڕوات و سەرکەوێ، ئەوەش بە خاکەناز پاک کرایەوە.

2- لەلایەن سەرکردایەتیی خۆمانەوە پێیان وتین هاوکات لەگەڵ هێرشی ئێمە بۆ سەر ڕەبایەکان لە زینوی سپی ئێرانییە‌کان و سوپای پاسدارانیش هێرش دەکەنە سەر شاخی گردە ڕەش و دەیگرن. ئەمە بۆ ئێمە باش بوو ئەگەر جێبەجێ بکرایە، ئیتر خۆمان ساز دا، ڕەبیەکان دەستنیشان کران. هەر تیپەی بەشی خۆی بۆ دیاری کرا و لێی بەرپرسیار کرا. ڕۆژی پێش هێرشکردن سەرتیپەکان چوونە‌ نزیک ڕەبیەکان. له و جێگەیەی بۆی دیاری کرابوو، بە دووربین‌ تەماشایان کرد و ئه و جێگەیانەیان دەستنیشان کرد، کە بۆی دەچن.

کە سەرکەوتینە سەر شاخ، زۆر سارد بوو، سەر شاخ بەفر بوو، نمەنمەش باران دەباری. ئه و شەوەمان بە هەزار دەردەسەری بەسەر برد. نەشمان دەتوانی ئاگر بکەینەوه و خۆمان گەرم بکەینەوە،‌ بۆ ئەوەی دوژمن پێمان نەزانێ. لە شەوی 13-14/04/1987 سەعاتی سفرمان دیاری کرد. لە نیوەشەودا دەستمان کرد بە پەلاماردانی ڕەبیەکان. من خۆم لە ڕەبیەی یەکەمدا لەگەڵ شەهید ئازادی حەمەی گەمحان و تۆفیق‌ کانی وەتمانی و باقیاتی تری هێزەکە بووم.

لە هەموو لایەکەوە بوو بە تەقه،‌ لە ماوەی چەند سەعاتێکدا توانیمان سیانزە ڕەبیە بە شاخی زینوی سپییەوە بگرین، پێشمەرگەکان و لێپرسراوەکانیان بەڕاستی دەورێکی مەردانەیان بینی، هەر لە یەکەم تەقەدا جیهازەکەم کردەوە، وا ڕێکەوت کاک وەهابم وەرگرت، چونکی هەر هەموومان سەعاتی سفرمان لە هەموو قوڵەکانەوە لەیەک کاتدا بوو. لەگەڵ کاک وەهاب دۆخی شەڕەکەمان بەیەک وت و باسی سەرکەوتنمان کرد.

چەکێکی زۆرمان دەست کەوتبوو، لە ڕەبیەکان ئەفسەری ڕەبایەکە لەگەڵ چەند سەربازدا کوژرا، حەوت کەسیشمان ئەسیر کرد. هەویەی کوژراوەکەم لەگەڵ ئەسیرەکان نارد بۆ لای سەرکردایەتی بۆ سجنی بۆ بەرگەڵوو، سجنەکەمان لەوێ بوو.

هەموو ئه و جێگەیانەی گرتبوومان، نەمانتوانی تێدا بمێنینەوە، لەبەر ئەوەی ئێرانییە‌کان وەعدەکەی خۆیان نەبردە سەر و پەلاماری گرده ‌ڕەشیان نەدا. گرده ‌ڕەشیش بەسەر ئێمەدا زاڵە، لەژێر ڕەحمەتی گولەی دوژمندا دەبێ، لەبەر ئەوەی ئەوان بەرزتر بوون لە ئێمە و پەلاماریش نەدرابوون. بۆ ئەوەی شەهیدی زۆرمان نەبێ، ئاگادارم کردن بکشێنەوە. تەنها یەکەم ڕەبیەمان چۆڵ نەکرد، لەسەری سەرەوە بوو و گولەی دوژمن نەیدەگرتەوه. تێیدا ماینەوە، بەڵام شاخەکە زۆر ڕووت بوو، نەهاتنی ئێرانییە‌کان پرتەوبۆڵەی خستە ناو پێشمەرگەکان، حەقیان بوو، چونکی ئێمەش بەرنامەی خۆمان لەسەر هاتنی ئەوان داڕشتبوو. ئیتر کشاینەوە و چەند شەهیدێکمان هەبوو 1- ئەحمەد حەسەن خەڵکی هێرۆ بوو 2- ڕەسوڵ قەندۆڵی 3- ڕەسوڵ ئیسماعیل خەندان. چەند ڕۆژێک له و سەرماوسۆڵەیە سەرشاخدا، کە هیچ ئاوەدانیی تێدا نییە‌، ماینەوە. بنبەردێکی بچوکی لێبوو، پێیان دەوت ئەشکەوتی بەرخان، چەند کەسێکی دەگرت،‌ لەوێ بە پاڵکەوتنەوه ئاگرمان کردەوه.‌ دوکەڵ هەر کوێری کردین. دوای ئەوە مانەوەمان دەورێکی ئەوتۆی نەبوو، چونکی هەرچی گرتمان، بەجێمان هێشت. لەگەڵ فەرماندەی تیپەکان لەسەر وەزعی سەرکەوتن و کشانەوەمان کۆبوونەوەیەکم کرد.

جیهازمان پێبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچمان پێنەبوو شەحنی بکاتەوە، پاتریەکەی ‌مرد. لەبەر بەفرەکە وڵاخ دەرنەدەچوو. بەکۆڵ ئەم باتریمان ‌ناردە خوارەوە بۆ سیروان بۆ ئەوەی شەحنی بکەن و ئاگاداری بەرەکانی تریش بین. لەبەر بەفر و دووریمان لەوێوە ڕۆیشتن و گەڕانەوە ڕۆژێکی دەویست. پاش شەحنکردن هەرکەسێک پێشمەرگە بووایە‌ یان هاووڵاتی، تا دەگەیشتەوە لامان، ئەوەندە دەکەوت و تێزاب و ئاوی پاترییەکەی پێدا دەڕژا، حاڵی خراپ دەبوو. تێزابی ناو پاترییەکه قەمسەڵەی چەندین کەسی سوتاند‌. کێشەی پەیوەندیمان گەورەترین کێشەبوو، بەڵام هەر جێبەجێمان کرد.

پاش ئه و چەند ڕۆژەی سەر شاخ نەوزادی کاک حسێن و ئامانجی محەمەدی حاجی تاهیر لەسەر جیهازەکە بوون، بەداخەوە نەوزاد لەم ساڵانەی دواییدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. دەوری باشیان هەبوو. وتیان مام جەلال لەسەر بێسیمە و داوات دەکات. چووم قسەم لەگەڵ کرد، وەزعی لای خۆمانم بۆ باس کرد، وتی بچن زەرون بگرن. وتم ناکرێ، هەموو سەرتیپەکانم کۆکردووەتەوه،‌ ئەوە زەحمەتە. لەم قسانەمان زۆر کرد، وتی گوێچکە ساغەکەتم بدەرێ چونکی من گوێچکەیەکم ئیش دەکات، ئەوی تریان 12/5/1966 لە شەڕە گەورەکەی هەندرێن فیشەکی بەرکەوتووه،‌ لەوکاتەوە یەک گوێچکەم کار دەکات. منیش وەزعەکەی لای خۆمانم دەزانی. وتم تۆش باش گوێم لێبگرە لەسەر ئەوەی من لە مەیدانەکە بووم، دەمزانی چی دەکرێ و چی ناکرێ. دوای ئەوەی بروسکەی کرد هێزەکەمان هەندێکی بەجێ بهێڵم و هەندێکیش لەگەڵ خۆم ببەم بچم و بۆ جەبهەی لای کارێزە. جێبەجێم کرد و جارێکی تر چوومە‌وە بۆ جەبهەی کارێزە.

دوای ئەوەی ماوەیەک لە کارێزه بووم، گەڕاینەوە بۆ ناوچەی مەرگە کە بارەگای خۆم لەوێ بوو لە سیروان. ماڵی ملازم عومەر و قادری مامەند ئاغا و شێخ جەنگی برای مام جەلال و محەمەد سوڵتان کە ئیسلامییەکان دوای ڕاپەڕین شەهیدیان کرد و لێپرسراوی حیزبی بوو لەوێ، لەوێ بوو. لەگەڵ ملازم عومەر ماڵەکەمان چەند مەترێک دوور بوو لەیەکەوە. تەنیا ئەم چوار ماڵەی لێبوو، ئاوەدانیش نەبوو. ئەوەی لێی بوو، ماڵە پێشمەرگە بوو، ماوەیەکیش ماڵی نەوزادی نوری بەگ لەوێ بوو، لە ئیدارە ئیشی دەکرد. ناوبەناویش تەیارە دەهات و بۆردومانی دەکردین. ڕۆژێک تەیارە زۆر خراپ لێی داین. باش بوو زیانمان نەبوو. لاستیکی ئاوە‌کەی پچڕاند، کە له ‌کانییە‌کەوە ڕامانکێشابوو. دەنگۆی ناوبەناویش هەبوو حکومەت هجوم دەکات. دەبووایە‌ ئه و هێزانەی لەبەر دەستدا بوون، خۆمان ئامادە بکەین. من سەرشاخم دابەش کردبوو بەسەر تیپەکانی سنوورەکەی لای خۆمان، کە نزیکەی هەشت تیپ بوون. ئیشوکاری ڕۆژانەشم لەگەڵ جێبەجێ دەکردن و سەردانم دەکردن، شەوانیش لەگەڵ ملازم عومەر پێکەوە ئەبووین.
⚠️ Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🗄 πηγές
[1] 📕 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش

⁉️ Στοιχεία ακινήτου
🏷️ Ομάδα: 📖 Άρθρα
🏳️ Άρθρα Γλώσσα: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 13-04-1987
📙 Βιβλίο: 📝
🌐 Γλώσσα - Διάλεκτος: 🏳️ Κουρδικό - Sorani
🏙 Πόλεις: ⚪ Sulaimaniyah
📄 Τύπος Εγγράφου: ⊶ Alkukielellä

⁉️ Technical Metadata
✨ Στοιχείο ποιότητας: 83% ✔️
83%
✖️
 30%-39%
Κακό👎
✖️
 40%-49%
Κακό
✖️
 50%-59%
Κακή
✔️
 60%-69%
Μέσος όρος
✔️
 70%-79%
Πολύ καλό
✔️
 80%-89%
Πολύ καλό👍
✔️
 90%-99%
Άριστη👏
83%
✔️
Προστέθηκε από (Ziryan Serçinarî) στο Nov 20 2018 7:36PM
👌 Αυτό το άρθρο έχει ελεγχθεί και κυκλοφορήσει από (Hawrê Baxewan) στο Nov 22 2018 9:45PM
✍️ Αυτό το στοιχείο ενημερώθηκε πρόσφατα από (Hawrê Baxewan) για: Nov 22 2018 9:45PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Το στοιχείο αυτό, σύμφωνα με Kurdipedia του (📏 Πρότυπα) δεν έχει ολοκληρωθεί ακόμα!
👁 Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 915

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν!
☰ περισσότερο
⭐ Προσθήκη στις συλλογές μου
💬 Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!

✍️ Είδη ιστορία
🏷️ Metadata
RSS

📷 Αναζήτηση στο Google για τις εικόνες που σχετίζονται με το επιλεγμένο στοιχείο!
🔎 Αναζήτηση στο Google για το επιλεγμένο στοιχείο!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό
داستانی ڕزگاری 13-04-1987
📖 Άρθρα

📚 Σχετικά αρχεία: 0
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 4
📖 Άρθρα
1.👁️بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش ‌
📕 Βιβλιοθήκη
1.👁️یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
👫 βιογραφία
1.👁️مستەفا چاوڕەش
📅 Ημερομηνίες & Εκδηλώσεις
1.👁️13-04-1987
📂[ περισσότερο...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Σελίδα χρόνος γενεάς: 0,125 δευτερόλεπτο (s)!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574