🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 دواهەمین کاتژمێری ئێمه
مارتن ڕیس، کە ژیانی پیشەیی خۆی لە شیکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ڕابردووی گەردووندا بەسەر بردووە، ئێستا ئەو ئەگەرانەمان پیشان دەدات کە دەشێ ڕوو بدەن و ڕەنگە بێنە ڕێمان.
ڕیس، بە ڕوونی و بە وردی ئەوە دەخاتەڕو
📕 دواهەمین کاتژمێری ئێمه
📕 دەبمە کۆچەری
دەبمە کۆچەری
نووسینی سەلیم عوسمان

لەم نۆڤڵێتەدا نووسەر دەیەوێت بڵێت جیهان پڕ پرە لەو مرۆڤانەی ڕۆژانە ئێمە بە هۆی هەڵسوکەوتێکی نابەجێ و نەشیاو سەرکۆنەیان دەکەین و ڕەخنەیان لێ دەگرین، ئەوان لە ناخە
📕 دەبمە کۆچەری
📖 کورتە باس و چیرۆکی کرێ
خۆر بە ئاسمانەوە خۆی کۆ کردبۆوە، شار تاریکی تێزابوو، وەک هەموو ئێوارەیەکیش نەسرین خان بە کۆڵ و بارەکەیەوە بەلۆژە لۆژ بەرەوماڵ دەبۆوە،
ئەو تێکڕای ڕەنج و مەینەتیەکانی ژیانی لەشان گرتبوو، بەتەنیا لە با
📖 کورتە باس و چیرۆکی کرێ
👫 لەیلا بەرزنجی
ناوی تەواو لەیلا سەڵاحەددین ٸەحمەد بەرزنجی
لەداکبوی 1/2/1982 لە قەزای سۆرانە
بڕوانامەی دبلۆم جوگرافی گەشتیاری لەپەیمانگای تەکنیکی هەولێر و
بەکالۆریۆسی پەروەردەیی لەکۆمەڵایەتی بەدەستهێناوە.
خێزاندا
👫 لەیلا بەرزنجی
📖 سکرتێرە 12
سکرتێرە 12

هەرچەند کردم نەمتانی کۆردن بلووەکەی بخۆم، کەباسی شیری ماینیان کرد تەبیعاتم نەیبرد، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بڕەک لەولاتر دانیشتبوو، چاوی دامن نایخۆم، گۆتی : کورە دەلرفیکە ماخران، بە ئەولاد
📖 سکرتێرە 12
📖 سکرتێرە 11
سکرتێرە 11

کەس دەنگی نەکردو هەموو تەماشا ئێکدیمان دەکرد، سەرۆک وەزیران ئەوجارە تووندتر هاواری کرد : کێ بەو سەیەی من ڕەویەو پڕیدایتێ !؟ وەزیری پلان دانان یەک پێ قیت بۆوەو دەستی لۆمن درێژکردو گۆتی :
📖 سکرتێرە 11
📕 100 چیرۆک لەبارەی خۆشەویستی پێغەمبەرەوە
100 چیرۆک لەبارەی خۆشەویستی پێغەمبەرەوە(درودی خوای لێبێت)..
نوسەر :محەمەد سدیق مەنشاوی
وەرگێڕانی :کەیوان مستەفا
📕 100 چیرۆک لەبارەی خۆشەویستی پێغەمبەرەوە
📕 لەبیر دەچیتەوە وەک ئەوەی هەرگیز نەبووبیت
کتێبی لەبیر دەچیتەوە وەک ئەوەی هەرگیز نەبووبیت شیعر و ژیانی مەحموود دەروێش هەڵبژاردن و وەرگێڕانی: ئازاد بەرزنجی
📕 لەبیر دەچیتەوە وەک ئەوەی هەرگیز نەبووبیت
📕 هاوشێوەکانی پیاوێک
هاوشێوەکانی پیاوێک
ژوزێ ساراماگۆ
وەرگێرانی سەڵاحەدین بایەزیدی
بەرهەمەکە لە سەر کەسێکەوە دەدوێت، رووداو و گێڕانەوەی چەتەکان، بە ناڕێکی و نەبەستراو پێکەوە نیشان دەدرێن، چەندین رەمز و کۆدی گرینگ و وێن
📕 هاوشێوەکانی پیاوێک
📕 ئەرکی سیخوڕانی نهێنی
ئەرکی سیخوڕانی نهێنی
فیل هایریخ
وەرگێرانی ئاسۆ حەسەن

شرۆڤە کردنی چالاکی ئەو سیخوڕانەیە، کەئەرکی تیرۆر کردنی ئەم کەسایەتیانەیان پێ سپێردراوە/
(ستالین، راینهات هایدریخ، ئایزنهاوەر، وایلدنییل هماکا
📕 ئەرکی سیخوڕانی نهێنی
📕 دەفتەری پیرانی غەمناک
دەفتەری پیرانی خەمناک
نوسینی ماردین ئیبراهیم

چیرۆکی رۆمانەکە باسکردنە لە بڵاوبوونەوەی پەتایەک له شاردا له سەرەتای ساڵی 2020 دا، دەرفەتێک دەداته پیاوێکی سەرووی حەفتا ساڵان که له خانوویەکی دەرەوەی ش
📕 دەفتەری پیرانی غەمناک
📕 پوختەی کتێبی(جلاء الافهام في الصلاة والسلام علی خیر الانام) بە کوردی
نووسینی: ئیبنولقەییمی جەوزی
وەرگێڕانی: عەبدولکەریم فەتاح
چاپی یەکەم 1436 - 2016
یەکێک لە کتیبە پڕ بەرەکەتەکانی ئیبن القیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت، کتێبێکە دەربارەی صەڵەوات لەسەر پێغەمبەر صلی الله علیه
📕 پوختەی کتێبی(جلاء الافهام في الصلاة والسلام علی خیر الانام) بە کوردی
📜 کارگەرین جەنگاوەرین
کارگەرین جەنگاوەرین
ڕەنجبەرین، تێکۆشەرین
بۆ قەڵای سەرمایەدار
تێکدەرین تێکدەرین
ئێمە ڕۆڵەی شۆڕشین
قارەمانی هێرشین
بۆ سوپای خۆنخواری خواز
قڕکەرین، دوابڕین
ئیشکەرین داهێنەرین
ئێمە گەنج و گەوهەری
📜 کارگەرین جەنگاوەرین
📖 پەکەکە لە قەندیل ناڕوات!
نالیا ئیبراهیم
قەندیل ئەو ناوچە شاخاوییە کە دەکەوێتە باشووری کوردستان، لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆسە، بە دژوارترین و گرنگترین چیاکانی کوردستان دادەنرێت کە بەرزاییەکەی زیاتر لە 3000 مەترە.
بەدرێژایی خە
📖 پەکەکە لە قەندیل ناڕوات!
📕 ئایندەی کەرکوک لەنێوان هەولێر و بەغدا
ئایندەی کەرکوک لەنێوان هەولێر و بەغدا
توێژەران: د.ئومێد رەفیق فەتاح، د. عابد خالید رەسول، د. زمکان عەلی سەلیم، د. جەلال حەسەن مستەفا، م. هەردی مەهدی میکە
پرۆژەی هاوبەشی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی
📕 ئایندەی کەرکوک لەنێوان هەولێر و بەغدا
📕 شازادە هۆشمەندەکانی پاشای سەرەندیب
ناوی کتێب :- شازادە هۆشمەندەکانی پاشای سەرەندیب
وەرگێڕ :- مستەفا رەشید ساڵح
📕 شازادە هۆشمەندەکانی پاشای سەرەندیب
📕 چیرۆکی تەوبەکاران؛ بەشی 02
وەرگێڕانی: حسێن مەحمود هەڵەبجەیی [1]
📕 چیرۆکی تەوبەکاران؛ بەشی 02
📕 چیرۆکی تەوبەکاران؛ بەشی 01
وەرگێڕانی: حسێن مەحمود هەڵەبجەیی [1]
📕 چیرۆکی تەوبەکاران؛ بەشی 01
👫 هێلین پاڵانی
ناوی تەواوی هێلین عبدالجبار عبدالکریمە
لە بەرواری 4/5/1992 لە شاری هەولێر لە دایک بووە. بروانامەی دبلۆمی هەیە لە سیستەمی کۆمپیوتەر لە سالی 2012, بەکالۆریۆس لە زانستی دارایی و بانک لە کۆلێژی جیهان سال
👫 هێلین پاڵانی
📕 قوتابخانەی سەوز - شۆڕشی سەوز
رێکخراوی سروشتی کوردستان[1]
2021
📕 قوتابخانەی سەوز - شۆڕشی سەوز
☂️ قوتابخانەی سەوز - شۆڕشی سەوز
قوتابخانەی سەوز.. شۆڕشی سەوز
Green School دوو دەستەواژەی ئینگلیزییە(Green) بە مانای سەوز و(School)بە مانای قوتابخانە دێت, پێکەوە دەبن بە(قوتابخانەی سەوز). سلۆگینی قوتابخانەکەش بریتییە لە(Green Revolu
☂️ قوتابخانەی سەوز - شۆڕشی سەوز
📕 بەفری ڕەش
بەفری ڕەش
هێلین پاڵانی
بابەت: ڕۆمان
2021

ڕۆمانی بەفری ڕەش، ئەزموونی ژنێکی نووسەرە، چیرۆکی ژیانی ئەو ئافرەتە لەبیرکراوانە دەگێڕێتەوە کە ماف و ئازادییەکانیان لێ زەوتکراوە و لەئەنجامدا دەبن بە قورب
📕 بەفری ڕەش
📕 دەربارەی عەلمانییەت و ئایین
ناوی کتێب :- دەربارەی عەلمانییەت و ئایین
هەڵبژاردەیەک لە بەرهەمەکانی ئەرکۆن
وەرگێڕانی :- د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد
📕 دەربارەی عەلمانییەت و ئایین
📕 چۆن کۆنتڕۆڵی توڕەییت دەکەیت؟
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: بەمۆ عەبدولعەزیز [1]
📕 چۆن کۆنتڕۆڵی توڕەییت دەکەیت؟
📕 شانۆناسی
نیهاد جامی [1]
📕 شانۆناسی
👫 کەسایەتییەکان
دوعا خەلیل ئەسوەد
✌️ شەهیدان
ئەبوبەکر عومەر ئەحمەد کاڕەش...
👫 کەسایەتییەکان
خالد بەگی جەبری
👫 کەسایەتییەکان
نەمام غەفووری
👫 کەسایەتییەکان
لەیلا بەرزنجی
📖 داستانی ڕزگاری 13-04-1987 | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
داستانی ڕزگاری 13-04-1987
📖 کورتەباس

یادەوەرییەکان
مستەفا چاوڕەش

داستانی ڕزگاری 13-04-1987

بڕیار بوو دەستێکی گەورە و سەرتاسەری لە دوژمن بوەشێنین. بەرنامەی بۆ دانرا. هەرکەسەش جێگەی شەڕەکەی بۆ دانرا، لە شاخی گوێژە و ئەزمڕەوە تاکو شاخی ئاسۆس و سنووری قەڵادزە. دیارە شەڕ لە نێوان عێراق و ئێراندا گەرم بوو. ئەوەندەی پێویستمان بوو، هێزی پێشمەرگەمان بۆ هەموو جەبهەکان کۆکردەوه.

ئەوانەی بەشدار بوون: (کاک وەهاب لەسەر شاخی ئەزمڕ، شێخ جەعفەر لە خەجە لەرزۆک و دووبرا بۆ لای خەمزه)‌. زۆری تریش لە هەڤاڵەکان بەشدار بوون. شاخی زینوی سپی بوو، بە من سپێردرا، کە دەکەوێتە پشتی گەڵاڵە و سەفره و دەوری زەروون، کۆتایی شاخی ئاسۆس. تیپەکانی ئه و سنوورە و فەرماندەکانیانم کۆکردەوە. کۆبوونەوەم لەگەڵ کردن و بەرنامەی شەڕەکەم بۆ باس کردن. لەبەر پێویستی تیپی 99مان بانگ کردبوو، کە شەهید ئازاد حەمەی گەمحان سەرتیپ بوو و کەوتبووە لای ئێمە. لە دابەشکردنی هێزەکان بۆ داستانی ڕزگاری ئەم تیپانە بەشدار بوون: تیپی 63ی جوتیاران، تیپی 43ی ئاسۆس، تیپی 65ی بلفەت، تیپی 44ی چەکوچ‌، تیپی 68ی مامەنده،‌ تیپی 99ی کۆیە، تیپی 61ی کوڕەکاژاو. مەبەستم بوو لێرەدا دوو خاڵ باسی بکەم:

1- سەرەتای بەهار بوو. بەهۆی بەفرەوە سەرکەوتن بۆ جێگەی مەبەست زەحمەت بوو، بەفر هەموو ڕێگەکانی گرتبوو. لە پشتی دێی ‌کانی تووەوە‌ کە ڕێگەی سەرکەوتنە لەلای کوڕەکوڕەوە، ماڵی حەسەن ئاغا لەوێ بوو و تەنها ماڵ بوو. باشە ئەم هێزە گەورەیە چۆن سەردەکەوێ؟ هاتین دێهاتەکانی سنووری مەرگە هەر لە شارستێنەوە هەتا چنارنە و مەرگە و کانی توو، بیوەکە و ئەوانی تر چەند کەسێکمان بانگ کرد بۆ ئەوەی هاوکاریمان بکەن ڕێگەکە بکەینەوه و‌ بەفرەکە بشکێنین بۆ ئەوەی بتوانین سەرکەوین. دوو ڕۆژ پێش ئەوەی سەرکەوین، ئەمەمان جێبەجێی کرد. ڕێگەکەش ئەوەندە کرایەوە، کە تەنها زەلام بتوانێت پێیدا بڕوات و سەرکەوێ، ئەوەش بە خاکەناز پاک کرایەوە.

2- لەلایەن سەرکردایەتیی خۆمانەوە پێیان وتین هاوکات لەگەڵ هێرشی ئێمە بۆ سەر ڕەبایەکان لە زینوی سپی ئێرانییە‌کان و سوپای پاسدارانیش هێرش دەکەنە سەر شاخی گردە ڕەش و دەیگرن. ئەمە بۆ ئێمە باش بوو ئەگەر جێبەجێ بکرایە، ئیتر خۆمان ساز دا، ڕەبیەکان دەستنیشان کران. هەر تیپەی بەشی خۆی بۆ دیاری کرا و لێی بەرپرسیار کرا. ڕۆژی پێش هێرشکردن سەرتیپەکان چوونە‌ نزیک ڕەبیەکان. له و جێگەیەی بۆی دیاری کرابوو، بە دووربین‌ تەماشایان کرد و ئه و جێگەیانەیان دەستنیشان کرد، کە بۆی دەچن.

کە سەرکەوتینە سەر شاخ، زۆر سارد بوو، سەر شاخ بەفر بوو، نمەنمەش باران دەباری. ئه و شەوەمان بە هەزار دەردەسەری بەسەر برد. نەشمان دەتوانی ئاگر بکەینەوه و خۆمان گەرم بکەینەوە،‌ بۆ ئەوەی دوژمن پێمان نەزانێ. لە شەوی 13-14/04/1987 سەعاتی سفرمان دیاری کرد. لە نیوەشەودا دەستمان کرد بە پەلاماردانی ڕەبیەکان. من خۆم لە ڕەبیەی یەکەمدا لەگەڵ شەهید ئازادی حەمەی گەمحان و تۆفیق‌ کانی وەتمانی و باقیاتی تری هێزەکە بووم.

لە هەموو لایەکەوە بوو بە تەقه،‌ لە ماوەی چەند سەعاتێکدا توانیمان سیانزە ڕەبیە بە شاخی زینوی سپییەوە بگرین، پێشمەرگەکان و لێپرسراوەکانیان بەڕاستی دەورێکی مەردانەیان بینی، هەر لە یەکەم تەقەدا جیهازەکەم کردەوە، وا ڕێکەوت کاک وەهابم وەرگرت، چونکی هەر هەموومان سەعاتی سفرمان لە هەموو قوڵەکانەوە لەیەک کاتدا بوو. لەگەڵ کاک وەهاب دۆخی شەڕەکەمان بەیەک وت و باسی سەرکەوتنمان کرد.

چەکێکی زۆرمان دەست کەوتبوو، لە ڕەبیەکان ئەفسەری ڕەبایەکە لەگەڵ چەند سەربازدا کوژرا، حەوت کەسیشمان ئەسیر کرد. هەویەی کوژراوەکەم لەگەڵ ئەسیرەکان نارد بۆ لای سەرکردایەتی بۆ سجنی بۆ بەرگەڵوو، سجنەکەمان لەوێ بوو.

هەموو ئه و جێگەیانەی گرتبوومان، نەمانتوانی تێدا بمێنینەوە، لەبەر ئەوەی ئێرانییە‌کان وەعدەکەی خۆیان نەبردە سەر و پەلاماری گرده ‌ڕەشیان نەدا. گرده ‌ڕەشیش بەسەر ئێمەدا زاڵە، لەژێر ڕەحمەتی گولەی دوژمندا دەبێ، لەبەر ئەوەی ئەوان بەرزتر بوون لە ئێمە و پەلاماریش نەدرابوون. بۆ ئەوەی شەهیدی زۆرمان نەبێ، ئاگادارم کردن بکشێنەوە. تەنها یەکەم ڕەبیەمان چۆڵ نەکرد، لەسەری سەرەوە بوو و گولەی دوژمن نەیدەگرتەوه. تێیدا ماینەوە، بەڵام شاخەکە زۆر ڕووت بوو، نەهاتنی ئێرانییە‌کان پرتەوبۆڵەی خستە ناو پێشمەرگەکان، حەقیان بوو، چونکی ئێمەش بەرنامەی خۆمان لەسەر هاتنی ئەوان داڕشتبوو. ئیتر کشاینەوە و چەند شەهیدێکمان هەبوو 1- ئەحمەد حەسەن خەڵکی هێرۆ بوو 2- ڕەسوڵ قەندۆڵی 3- ڕەسوڵ ئیسماعیل خەندان. چەند ڕۆژێک له و سەرماوسۆڵەیە سەرشاخدا، کە هیچ ئاوەدانیی تێدا نییە‌، ماینەوە. بنبەردێکی بچوکی لێبوو، پێیان دەوت ئەشکەوتی بەرخان، چەند کەسێکی دەگرت،‌ لەوێ بە پاڵکەوتنەوه ئاگرمان کردەوه.‌ دوکەڵ هەر کوێری کردین. دوای ئەوە مانەوەمان دەورێکی ئەوتۆی نەبوو، چونکی هەرچی گرتمان، بەجێمان هێشت. لەگەڵ فەرماندەی تیپەکان لەسەر وەزعی سەرکەوتن و کشانەوەمان کۆبوونەوەیەکم کرد.

جیهازمان پێبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچمان پێنەبوو شەحنی بکاتەوە، پاتریەکەی ‌مرد. لەبەر بەفرەکە وڵاخ دەرنەدەچوو. بەکۆڵ ئەم باتریمان ‌ناردە خوارەوە بۆ سیروان بۆ ئەوەی شەحنی بکەن و ئاگاداری بەرەکانی تریش بین. لەبەر بەفر و دووریمان لەوێوە ڕۆیشتن و گەڕانەوە ڕۆژێکی دەویست. پاش شەحنکردن هەرکەسێک پێشمەرگە بووایە‌ یان هاووڵاتی، تا دەگەیشتەوە لامان، ئەوەندە دەکەوت و تێزاب و ئاوی پاترییەکەی پێدا دەڕژا، حاڵی خراپ دەبوو. تێزابی ناو پاترییەکه قەمسەڵەی چەندین کەسی سوتاند‌. کێشەی پەیوەندیمان گەورەترین کێشەبوو، بەڵام هەر جێبەجێمان کرد.

پاش ئه و چەند ڕۆژەی سەر شاخ نەوزادی کاک حسێن و ئامانجی محەمەدی حاجی تاهیر لەسەر جیهازەکە بوون، بەداخەوە نەوزاد لەم ساڵانەی دواییدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. دەوری باشیان هەبوو. وتیان مام جەلال لەسەر بێسیمە و داوات دەکات. چووم قسەم لەگەڵ کرد، وەزعی لای خۆمانم بۆ باس کرد، وتی بچن زەرون بگرن. وتم ناکرێ، هەموو سەرتیپەکانم کۆکردووەتەوه،‌ ئەوە زەحمەتە. لەم قسانەمان زۆر کرد، وتی گوێچکە ساغەکەتم بدەرێ چونکی من گوێچکەیەکم ئیش دەکات، ئەوی تریان 12/5/1966 لە شەڕە گەورەکەی هەندرێن فیشەکی بەرکەوتووه،‌ لەوکاتەوە یەک گوێچکەم کار دەکات. منیش وەزعەکەی لای خۆمانم دەزانی. وتم تۆش باش گوێم لێبگرە لەسەر ئەوەی من لە مەیدانەکە بووم، دەمزانی چی دەکرێ و چی ناکرێ. دوای ئەوەی بروسکەی کرد هێزەکەمان هەندێکی بەجێ بهێڵم و هەندێکیش لەگەڵ خۆم ببەم بچم و بۆ جەبهەی لای کارێزە. جێبەجێم کرد و جارێکی تر چوومە‌وە بۆ جەبهەی کارێزە.

دوای ئەوەی ماوەیەک لە کارێزه بووم، گەڕاینەوە بۆ ناوچەی مەرگە کە بارەگای خۆم لەوێ بوو لە سیروان. ماڵی ملازم عومەر و قادری مامەند ئاغا و شێخ جەنگی برای مام جەلال و محەمەد سوڵتان کە ئیسلامییەکان دوای ڕاپەڕین شەهیدیان کرد و لێپرسراوی حیزبی بوو لەوێ، لەوێ بوو. لەگەڵ ملازم عومەر ماڵەکەمان چەند مەترێک دوور بوو لەیەکەوە. تەنیا ئەم چوار ماڵەی لێبوو، ئاوەدانیش نەبوو. ئەوەی لێی بوو، ماڵە پێشمەرگە بوو، ماوەیەکیش ماڵی نەوزادی نوری بەگ لەوێ بوو، لە ئیدارە ئیشی دەکرد. ناوبەناویش تەیارە دەهات و بۆردومانی دەکردین. ڕۆژێک تەیارە زۆر خراپ لێی داین. باش بوو زیانمان نەبوو. لاستیکی ئاوە‌کەی پچڕاند، کە له ‌کانییە‌کەوە ڕامانکێشابوو. دەنگۆی ناوبەناویش هەبوو حکومەت هجوم دەکات. دەبووایە‌ ئه و هێزانەی لەبەر دەستدا بوون، خۆمان ئامادە بکەین. من سەرشاخم دابەش کردبوو بەسەر تیپەکانی سنوورەکەی لای خۆمان، کە نزیکەی هەشت تیپ بوون. ئیشوکاری ڕۆژانەشم لەگەڵ جێبەجێ دەکردن و سەردانم دەکردن، شەوانیش لەگەڵ ملازم عومەر پێکەوە ئەبووین.


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📕 پەڕتووک | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-04-1987
📖 کورتەباس
1.👁️بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مستەفا چاوڕەش
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-04-1987
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 83% ✔️
83%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
83%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Nov 20 2018 7:36PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 22 2018 9:45PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 22 2018 9:45PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,922 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 100 چیرۆک لەبارەی خۆشە...
  📖 لەبیر دەچیتەوە وەک ئەو...
  📖 هاوشێوەکانی پیاوێک
  📖 ئەرکی سیخوڕانی نهێنی
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 13-04-2021
  🗓️ 12-04-2021
  🗓️ 11-04-2021
  🗓️ 10-04-2021
  🗓️ 09-04-2021
  🗓️ 08-04-2021
  🗓️ 07-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
دوعا خەلیل ئەسوەد
یەکێکە لە بەناوبانگترین قوربانییەکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان لە کوردستان. لە 07-04-2007دا بە بەردوبلۆک لە لایەن کۆمەڵە کەسێک و پۆلیسی دەسەڵاتەوە لە گوندێکی بەعشیقەی نزیک موسڵە بە بەرچاوی سەدان کەسەوە، کوژرا.

کچێکی ئێزدی بووە، ناوی تەواوی دوعا خەلیل ئەسوەدە. دوای ئەوەی لەگەڵ کوڕێکی موسڵمان هاوسەرگیریی کرد.
ڕۆژی 7ی نیسانی 2007 لە تەمەنی 17 ساڵیدا لە گوندی بەحزان لە شارۆچکەی شێخان، بە بەرچاوی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە، بە دڕندانەترین شێوە لەلایەن کەسوکار و عەشیرەتەکەیەوە بە بلۆک شەهید
دوعا خەلیل ئەسوەد
ئەبوبەکر عومەر ئەحمەد کاڕەش سۆربەشی - دیار
(دیار – ڕێکخستنی حسک)، لە ڕێکەوتی (31-07-1982)دا لەلایەن مەلا عوزێری سەرۆکجاشی فەوجی (130)ی جاشە سووکەکان لە گوندی قوڵتەپە دەستگیرکراو ڕادەستی ئەمنی هەولێری کرا. دواتر لە ڕێکەوتی (18-01-1983)دا لە دادگای شۆڕشی بەعس سزای لە سێدارە دانی بۆ دەرچوو و لە ڕێکەوتی 14-04-1985 لە ئەبوغرێب لە سێدارەدراوە.
ئەبوبەکر عومەر ئەحمەد کاڕەش سۆربەشی - دیار
خالد بەگی جەبری
خالد بەگی جەبری بە تورکی (جوبرانلی خالید بەی) فەرماندەیەکی کورد بوو لە سوپای دەولەتی عوسمانی و دواتریش لە کۆماری تورکیا. خالید بەگ دژی سیاسەتەکانی ئەتاتورک وەستایەوە و پەیوەندی بە شۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانەوە کرد. ڕۆژی 20-01-1924 لە ئەرزەرووم دەستگیر کرا و ڕۆژی 14-04-1924 لە تەمەنی 43 ساڵیدا بە فەرمانی ئەتاتورک لە بتلیس لە دار درا.
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکانی ئەو سەردەمە و تۆمارە فەرمییەکانی دەوڵەتی تورک، خالید بەگ لەبەردەم پەتی سێدارەدا بە جەلادەکانی تورک دەڵێت:
من تەنیا نیم لەبەرامبەر ئێوە. نەتەوە
خالد بەگی جەبری
نەمام غەفووری
دکتۆر نەمام کچی مەحموود ئاغای کاکەزیاد حەمە ئاغای غەفووری، ناسراو بە نەمام غەفووری، لە دایکبووی ساڵی 1968 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری کۆیە بووە. نەمام غەفووری پزیشکی نەشتەرگەر بووە و ماوەی 35 ساڵ لە سوێد ژیاوە. و لە ساڵی 2014 گەڕایەوە بۆ کوردستان بە مەبەستی کۆمەک و هاوکاری و خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەکانی کوردی ئێزدی. ئەم خانمە پزیشکە بەڕێوبەری رێکخراوی هاریکاریی هاوبەش بۆ کوردستان (Joint Help For Kurdistan) بوو، کە رێکخراوێکی سویدییە بۆ پشتیوانی و هاوکاریکردنی کوردستان و بە تایبەت خەڵکی
نەمام غەفووری
لەیلا بەرزنجی
ناوی تەواو لەیلا سەڵاحەددین ٸەحمەد بەرزنجی
لەداکبوی 1/2/1982 لە قەزای سۆرانە
بڕوانامەی دبلۆم جوگرافی گەشتیاری لەپەیمانگای تەکنیکی هەولێر و
بەکالۆریۆسی پەروەردەیی لەکۆمەڵایەتی بەدەستهێناوە.
خێزاندارە و خاوەنی دووکچ و کوڕێکە..
مامۆستایە لەقوتابخانەی ئاشتی ستی دوو سەربە پەروەردەی دەشتی هەولێر..
لەساڵی 1998 دەستی کردوە بە نوسین و لەساڵی2018 ەوە بەرهەمەکانی لە گۆڤارو ڕوژنامەکاندا بڵاودەکاتەوە.
لەیلا بەرزنجی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)