🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 پێشنياری پرۆژە ياسای سنوردارکردنی هاوردەکردن و بەرهەم هێنانی پلاستیک
...[1]
📖 پێشنياری پرۆژە ياسای سنوردارکردنی هاوردەکردن و بەرهەم هێنانی پلاستیک
📕 ئەلەپەشە ناوێک لە مێژوودا
نووسینی: ئیبراهیم میکە عەلی [1]
📕 ئەلەپەشە ناوێک لە مێژوودا
📕 مۆزەخانەی کوڕەقژدرێژ
ڕۆمانی مۆزەخانەی کوڕەقژدرێژ
نووسینی کاروان کاکەسوورە


چاپکراوی ناوەندی ئاشتی[1]
2021
📕 مۆزەخانەی کوڕەقژدرێژ
📕 خانمە کەرکووکییەکەی من
ئاسۆ بیارەیی [1]
📕 خانمە کەرکووکییەکەی من
👫 ئەحمەد ئالتان
ئەحمەد ئالتان
ساڵی 1950 لە ئانکارا لە دایک بووە.
ژمارەیەک ڕۆمانی نوسیوە، کە ئێستا بە پڕفرۆشترین کتێب لە تورکیا دادەندرێن.
چەندان خەڵاتی لە ناو تورکیا و دەرەوە وەرگرتووە.
ساڵانێکی زۆر، سەروتارنوس ب
👫 ئەحمەد ئالتان
📕 وتارێک لەسەر د. محەمەد سدیق موفتی زادە
وتارێک لەسەر دکتۆر محەمەد سدیق موفتی زادە
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر د. محەمەد سدیق موفتی زادە
📕 وتارێک لەسەر حەسەن کامکار
وتارێک لەسەر حەسەن کامکاران
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر حەسەن کامکار
📕 یادەوەریی شەقامێک
یادەوەریی شەقامێک
نووسینی: تەها ئەحمەد رەسوڵ
📕 یادەوەریی شەقامێک
📷 سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954
سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954

بەردەم ستودیو رفیق
خوالێخۆشبوو کامل محمود آفندی (مامۆستا کاملی ئەحیا)

ئەوەی سەرنج ڕاکێشە ئەویە کە جادەکە یەک سەیارەشی پيوە نییە تەنها عەرەبانەیەکی نەوت بە ناوەراس
📷 سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954
📷 وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
📷 وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
📕 مێژووناسی و فەلسەفەی مێژوو
مێژووناسی و فەلسەفەی مێژوو
کۆمەلێک نووسەر
وەرگێران بێستون عەبدولکەریم
📕 مێژووناسی و فەلسەفەی مێژوو
📕 لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە
ناوی کتێب: لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە
نووسینی: د. زرار سدیق تۆفیق
بابەت: مێژوو

بەرهەمێکی ناوازە و پڕ لە زانیاری لەبارەی مێژوو و کلتووری کورد و ناوچە جیاواز و کەس و کەسایەتییە دیارەکانی کو
📕 لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە
📕 چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح
ناوی کتێب: چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح... نیکۆس کازانتزاکیس
وەرگێڕانی : دلاوەر قەرەداغی

لە کاتێکدا یاناکۆس بەو جۆرە لەگەڵ خۆیدا دەدوا و بەڕێگەوە بوو، باوە گریگۆریس بە جبە ڕەنگ گوڵ گەزنەییەکەیەوە، پش
📕 چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح
📕 مێژووی میدیا
ناوی کتێب: مێژووی میدیا
ن: دیاکۆنۆف ئیگەر میخایڵۆفیچ
وەرگێڕانی : د.پێشەوا خالید
پێدا چوونەوە لەلایەن : مامۆستا کەمال نووری مەعرووف
بەرهەمێکی مێژوویی ناوازە و پڕ زانیاری....
چاخی بەردین، بەرد و
📕 مێژووی میدیا
📕 ڕاپۆرت بۆ گریگۆ
ناوی کتێب: ڕاپۆرت بۆ گریگۆ
نووسینی: نیکۆس کازانتزاکیس
وەرگێڕانی : دلاوەر قەرەداغی

کاتێ تەمەنم بووە پێنج ساڵان، ژنەمامۆستایەکیان بۆ گرتم تا لەسەر تەختەڕە ش فێری کێشانی هێڵ و بازنەم بکات. ئه و کار
📕 ڕاپۆرت بۆ گریگۆ
👫 ویلیام شێکسپیر
ویلیام شێکسپیر
ویلیام شێکسپیر، ویلیام یان ویلییەم (بە ئینگلیزی: William Shakespeare؛ لەدایکبووی 26ی نیسانی 1564–مردووی 23ی نیسانی 1616)
هۆنراوەنووس و شانۆنووسێکی ئینگلیز بوو. بەشێوەیەکی بەرفراوان بە
👫 ویلیام شێکسپیر
📕 چل فەرموودە دەربارەی بەگەورەگرتنی قوڕئان بەڕێز
کۆکردنەوەو ئامادەکردنی: لیژنەیەکی زانستی
وەرگێڕانی بۆ کوردی: سیروان کاکە أحمد
ئەم پەڕتووکە پێکهاتووە لە چل فەرموودەی پێغەمبەری نازدار دەربارەی بەگەورەگرتن و فەزڵی قوڕئانی پیرۆز، کە لەلایەن لیژنەی زا
📕 چل فەرموودە دەربارەی بەگەورەگرتنی قوڕئان بەڕێز
👫 کەسایەتییەکان
نەجیبە محەمەد
👫 کەسایەتییەکان
شاپور عەبدولقادر
✌️ شەهیدان
هۆشیار عەزیز رەسوڵ
👫 کەسایەتییەکان
سیروان عەبدولکەوەند
👫 کەسایەتییەکان
حەقی قەرار‌
📖 شەڕی گەورەی کەلکی قەیوان 1985 | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
شەڕی گەورەی کەلکی قەیوان 1985
📖 کورتەباس

یادەوەرییەکان
مستەفا چاوڕەش

شەڕی گەورەی کەلکی قەیوان 1985

من سەرپەرشتیی هەموو بەرەکانی شەڕەکەم دەکرد‌ حکومەت هەموو ڕۆژێک لە قولەکانی لای خۆمەوه هێرشی دەهێنا. پێشمەرگەش باشترین بەرگریی دەکرد. بڕوا بکەن لە مێژووی کورددا وێنەی نەبوو. ڕۆژێک هێزێکی گەورەی حکومەت لە دۆڵەڕووتەوە بە هەموو توانای خۆیەوە، هەر لە تەیارەی پیلاتوز و دەبابە هەتا جاش و جەیشەکەی هێرشی هێنا بۆ کەلکی قەیوان، مەیدانەکەش زۆر گەورە نەبوو، تیپی 31ی لێبوو. هەڤاڵ هەڵۆی ئەحمەد کوردە سەرتیپیان بوو. لەکاتی هێرشەکەدا ئەم پێشمەرگانە لە سەنگەرەکەدا بوون:

1- هەڵۆی ئەحمەد کورده، ‌سەرتیپ
2- عەبە ڕەق، فەرماندەی کەرت
3- ئازاد سابیر، جێگری فەرماندەی کەر‌ت
4- مەلا عەتار، فەرماندەی کەرتی 1
5- شەهاب، فەرماندەی کەرتی 1
6- وەستا کەمال، فەرماندەی کەرتی 3
7- جەمال حەمە کەریم، فەرماندەی کەرتی 4، شەهید بوو
8- حەمەزیاد، فەرماندەی کەرتی 5
9- مامە سەعە، فەرماندەی کەرتی 6
10- وەستا لەتیف، فەرماندەی کەرتی تیپ، دووەم ڕۆژ شەهید بوو

لە کاتی دەستپێکردنی شەڕەکەدا بێسیمێکی هۆکی تۆکیم پێبوو، هەڵۆش لە خوارەوە بوو. هەڵۆ هات و هەرووکمان سەرکەوتین بۆ لای پێشمەرگەکان. ئه و پێش من چووە‌ لای پێشمەرگەکان. ڕێک کەوتین من لە خوار ئەوانەوە بم. شەڕ گەرم بوو. هەتاکو ئەو کاتە‌ شەڕم زۆر بینی بوو و بەشدارییم تێدا کردبوو، بەڵام شەڕی وەک ئەوەی کەلکی قەیوانم نەبینیبوو. کەلکی قەیوان چەند سەد مەترێکە و زیاتر نییە‌، ئه و جێگەیەی شەڕەکەی تێدا بوو، هێرش لەسەر هێرشیان بۆ دەکرد، بەڵام دەشکان. وا ڕێک کەوت بێسیمەکەم کردەوە. لەگەڵ ئەفسەرێک ڕەبت بوو، گوێم لە قسەکانی ئەفسەرەکە بوو، قسەی بۆ پلەدارێکی لە خۆی گەورەتر دەکرد. ئەفسەرەکە بۆ ئەوەی خۆی بکات بە پاڵەوان، دەیوت سەیدی وا نزیک بووینەوه و شکاندمانن، کە گوێم لەم قسانەی بوو چوومە‌ سەر خەتەکەی و وتم درۆ دەکەیت. ئەگەر ڕاست دەکەیت، سەرت بەرز بکەرەوە، ئێمە لە جێگەی خۆمانین و هیچ شوێنێکتان نەگرتووە. وام لێکرد ڕووخاندم، هەرواش بوو و درۆی دەکرد. کۆتایی شەڕەکە ئێوارە سەرباز و جاش شکان، بەره و خوارەوەی دۆڵەڕووت هەڵاتن و شۆڕ بوونەوە.

من ئێوارە شتێکم نووسی بۆ ڕادیۆی گەلی کوردستان. لەبیرمە چیم نووسی، ئێوارەش ڕادیۆکە بڵاوی کردەوە و هێز و توانایەکی تری بە خەڵکی و پێشمەرگه ‌دا. بەم شێوەیە بوو:

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، جارێکی تر پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان پەیمانیان تازە کردەوە لە شاخی قەیوان، کە نەهێڵن دوژمن وڵاتەکەمان داگیر بکات، پێشمەرگەکانی قەیوان بڕیاریان داوە ئەگەر شاخی قەیوان بگوێزیتەوە، ئەمان لەجێگەی خۆیان بمێننەوە و شەهید بن و سەنگەرەکان چۆڵ نەکەن. پەیمان به ‌خوێنی شەهیدان دەدەن بەردەوام بن و دوژمن بشکێنن.

دوای ئەوەش ڕۆژانی تر چەند جارێک هێرشیان هێنا و بە شکاوی گەڕانەوە. دیارە لە بەرەکانی تریش شەڕ هەر بەردەوام بوو. من ماوەی مانگێک لەوێ بووم. تاکو لەوێش بووم، بڕوا بکەن تاقە سەنگەرێکمان نەگیرا. جگە له و کەسانەی لە پێشەوە ناوم هێنان، ئەم هەڤاڵانەش لەوێ بوون هەرکەس بە پلەی خۆی.

1- جەمال ئەبو شوارب، جێگری کەرت
2- تایەر چاوشین دەرمیانەیی، جێگری کەرت
3- فایەق چاوشین، جێگری کەرتی 5
4- تایەری حاجی سەعید، جێگری کەرتی 6
5- عەلی چەلەبی، جێگری کەرتی تیپ
6- ڕۆستەم قولەرەیسی، فەرماندەی مەفرەزە
7- دلاوەری حاجی عوسمان پێنجوینی، فەرماندەی مەفرەزە
8- ئیبراهیم، فەرماندەی مەفرەزە، شەهید بوو
9- کەمال مالیە، فەرماندەی مەفرەزە
10- مەحموود بناوەسوتەیی، فەرماندەی مەفرەزە
12- جەلال، فەرماندەی مەفرەزە
کادێر‌ەکانیش ئەمانە بوون:

1- سەیوانی حەمە زڕگوێزی، بەرپرسی ڕێکخستنی تیپ بوو
2- شێخ جەمیل، بەرپرسی پۆل بوو، شەهید بوو
3- سالار عوسمان، کادێری ڕێکخستن
4- شێخ کامل، کادێری ڕێکخستن
5- شێخ سالار، کادێری ڕێکخستن
6- جەزا ئەحمەد کورده، ‌ڕابەری سیاسی بوو
7- بەرزان ئەحمەد کوردە، کادێری ڕێکخستن بوو

لە جەبهەکان شەڕ هەر بەردەوام بوو، تیپەکانی 63ی جوتیاران و 43ی ئاسۆسمان لەگەڵ بوو. دواتر عەبدولڕەحیم میرزا ڕۆستەم، کە سەرتیپ بوو، هاتە جێگەکەم. ئەم شەڕە سێ مانگ درێژەی کێشا. ئەم تیپانەش بەشداربوون لە قوڵەکەی لای منەوە:

1- تیپی 93ی کۆیه: ‌ڕەهبەری سەید ئیبراهیم سەرتیپ بوو، شەهید محەمەد شینە جێگری سەرتیپ بوو، مەولود فەرماندەی کەرت بوو.

2- تیپی 43: عوسمان شارستێنی جێگری تیپ بوو، سەرپەرشتیی دەکرد. شەهید مەحموود سێدەری فەرماندەی کەرت بوو.

3- تیپی 23ی سوورداش: جوامێر براخاس سەرتیپ بوو. حەمەی تەییب جێگری تیپ بوو.

لە گەڕەدێوە ڕۆشتین بە هانای پێشمەرگەکانەوە بۆ شاخی گۆجار. فریا نەکەوتین و پێشمەرگە شکان و هاتنە خوارەوه،‌ شەهید و برینداریان هەبوو. یەکێک لە پێشمەرگە ئازا و قارەمانەکان شەهید عەلی مەسیفی بوو، کە ئامرکەرتی تیپی مەڵبەندی سێ بوو لای کاک کۆسرەت. تاکو دێی ‌کانی مێو شەهید و بریندارەکانمان هەر بە ڕاکێشان هێنایە خوارەوە بۆ ئەوەی دەستی دوژمن نەکەون.

بۆ مێژوو حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران یارمەتییەکی زۆریان داین لە هەموو ڕوویەکەوە، بەتایبەت ڕۆژی کشانەوەمان پاش ئەوەی جێگەکانمان بەجێ هێشت. هێزەکانمان ئیزن دان و بڵاوەیان کرد، ئێمەش به و هیلاکییە زۆرەوە یەکمان گرتەوە، چووین بۆ لای مام جەلال، بارەگاکەی لە دێی یاخسەمەر بوو. من و کاک کۆسرەت و رائید جەلال ڕۆیشتین بۆ لای. کە گەیشتینە ئەوێ، چووینە‌ ژێرزەمینێکی بچوکەوە. دانیشتین و قسەی بۆ کردین، بۆ بەرزکردنەوەی ورەمان وتی ئەم شۆڕشە سەرکەوتن و کشانەوەشی تێدا دەبێ. دیارە زۆریشی پێناخۆش بوو. بەڵام وتی ئێوە هەر کە دەڵێن سەنگەرەکان، دەگرین، بەڵام مانەوە و بەرگری و شەڕی بەرامبەر زەحمەتە، دەبێ زۆر باش بزانن شۆڕش هەم هێرشە و هەم بەرگریکردن، زۆری قسە بۆ کردین لەسەر گرنگیی سەنگەرلێدان بۆ خۆپاراستن لە تۆپبارانی ڕژێم. دوایین قسەی ڕووی تێکردین و وتی هەڤاڵینە ئێمە دەبێ خۆمان ئامادە بکەین بۆ هەموو ڕووداوێک. وامان دانابوو پاش کشانەوەمان لە گۆجار و جەبهەکانی تر لە نزیکی بارەگای مام جەلال لە یاخسەمەر بمێنینەوە. وتمان ڕەنگە سوپای عێراق هێرشی بەردەوام بێ بۆ سەر بارەگای مام جەلال بە حوکمی ئەوەی بارەگەکەی نزیک بوو. وتی ئێستا ئێوە چیتان پێباشە، من ئامادەم، تەنانەت ئەگەر شکانیش هەبێ. دەستم سوتاوە، جارێکی تر ناچمەوە بۆ ئێران، لام باشە بچم بۆ مەڵبەندی سێ بۆ لای کاک کۆسرەت. ئێمەش ڕەئیەکەیمان هەر زۆر پێباش بوو، لە قسەکانیدا هێز و توانای داینێ. دوای کۆبوونەوەکە، هەریەکەمان گەڕاینەوە بۆ شوێنەکانی خۆمان. من لەگەڵ هێزەکەمدا گەڕامەوە بۆ ناوچەی مەرگە. هەڤاڵەکانی تریش لەگەڵ هێزەکانیان بڵاوەیان لێکرد‌.
کە گەڕاینەوە، هێزەکانمان ڕێک خستەوه و کارەکانمان دابەش کرد بەسەر تیپەکانی ئەوێدا. بەهار بوو و هێشتا شوێنە کوێستانییە‌کان بەفری پێوە مابوو. پاش ماوەیەک لە سەرکردایەتییەوه بروسکەیان بۆ کردین‌ بۆ ئەوەی بەرنامەی گرتنی هەندێ جێگە دابنێن. ئەوەی کە پێی ئەوترێ داستانی ڕزگاری.


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📕 پەڕتووک | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
📖 کورتەباس
1.👁️بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مستەفا چاوڕەش
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 78% ✔️
78%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
78%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Nov 20 2018 7:28PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 22 2018 9:45PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 22 2018 9:45PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 825 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 ئەلەپەشە ناوێک لە مێژوودا
  📖 وتارێک لەسەر د. محەمەد...
  📖 وتارێک لەسەر حەسەن کامکار
  📖 یادەوەریی شەقامێک
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 17-04-2021
  🗓️ 16-04-2021
  🗓️ 15-04-2021
  🗓️ 14-04-2021
  🗓️ 13-04-2021
  🗓️ 12-04-2021
  🗓️ 11-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
نەجیبە محەمەد
رۆژی 18-04-2011 لە گەڕەکی راپەرینی قەزای رانیە ژنێک بەناوی نەجیبە محەمەد، 30 ساڵ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. دوای 9 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، لە دوای خۆی سێ منداڵی بە ناوەکانی (شاهۆ و شانۆ و شاهین) بەجێهێشت. نەجیبە پێشتر لەنێو بازاڕی رانیە کاری بەرگدرووی دەکرد.
نەجیبە محەمەد
شاپور عەبدولقادر
چالاکێکی چەپ بوو، ئەندامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بوو. رۆژی 18-04-1998 لەگەڵ قابیل عادلی هاوڕێی تیرۆرکران.
شاپور عەبدولقادر
هۆشیار عەزیز رەسوڵ
لەشارۆچکەی‌ تەکیەی‌ کاکەمەند لەدایکبووە، لە چەمچەماڵ، لەساڵی‌ 2004 بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی‌ پێشمەرگایەتی‌ فەوجی‌ 3ی‌ لیوای‌ 116 بووە، لەنزیک گووندی‌ بان شاخ-ی‌ لە رۆژی 18-04-2015 سەر بەقەزای‌ داقوق شەهیدبوو.
هۆشیار عەزیز رەسوڵ
سیروان عەبدولکەوەند
ساڵی1959 لە شاری سنە لە دایک بوو، ساڵی 57 و پاش راپەڕینی گەلانی ئێران بە دژی رژیمی پاشایەتی لە گەڵ کۆمەڵە ئاشنا بوو، سەردانی بنکەکانی کۆمەڵەی لە شاری سنە دەکرد و وەک کەسێکی هەڵسووڕاو و تێکۆشەر کاری دەکرد و یارمەتیدەری هاوڕێیانی کۆمەڵە بوو.
ساڵی 1371 هاتە ناو ریزەکانی پڕ لە شانازی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە و لە مەیدانی پێشمەرگایەتیشدا کەسێکی تێکۆشەر و خۆشەویستی ناو دڵی هاوڕێیانی پێشمەرگە بوو.
ساڵی 76 بە هۆی چالاکبوونی لە ئەرک و کارە پێسپێردراوەکانی وەک ئەندامی کۆمەڵە وەرگیرا.
پاش هاتنەدەری کۆمەڵە
سیروان عەبدولکەوەند
حەقی قەرار‌
بە رەگەز تورکە، هاوخەباتی سەرۆکی پارتی کریکارانی کوردستان، عەبدوڵڵا ئۆجەلان و یەک لە دەستەی دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بوو.
حەقی قەرار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان و کەمال پیر دا بەیەکەوە یەکەم بەردی بناخەی پەکەکە دادەنێن.
حەقی قەرار لە 18ی گوڵانی 1977 دا لە شاری عەنتاب شەهیدکرا، ئەوەی حەقی قەراریشی شەهید کرد رێکخراوێک هەبوو بەناوی ستێرکا سۆر ئەو رێکخراوە حەقی قەرار شەهید کرد، سەرۆکی ئەو رێکخراوەش ناوی عەلائەددین قاپان بوو، ئەو کەسە بەرەگەز کورد بوو و پێشتر لەناو رێکخراوێکی چەپی ت
حەقی قەرار‌

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,125 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)