خوای گەورە بیخاتە بەهەشتەوە ئەگەر جێ مابوو
ئەو کاتەی
پیرەمێردپیرەمێردی شاعیر ڕۆژنامەی ژیانی لە
سلێمانیسلێمانی دەرئەکرد، پرسەنامەیەکی بۆ ئەنێرن کە لەڕۆژنامەکەدا بڵاوی بکاتەوە، ئەویش پرسەنامەکە ئەنێرێت بۆ چاپ و لەژێرەوەی پرسەنامەکەدا دەنووسێت (ئەگەر جێ مابوو)، واتە ئەگەر لە ڕۆژنامەکەدا جێ مابوو بڵاوی بکەنەوە.
بەڵام لەکاتی چاپدا ئەو دێڕەی پیرەمێردیشیان چاپ کردبوو.
کۆتایی پرسەنامەکە بەم جۆرەی لێ هاتبوو:
خوای گەورە بیخاتە بەهەشتەوە ئەگەر جێ مابوو