پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,830
Kuvat 104,281
Kirjat 18,891
Liittyvät tiedostot 94,732
Video 1,232
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
بە بەهای 10 ملیارد دینار زیان بەر بناری قەندیل کەوتووە
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بە بەهای 10 ملیارد دینار زیان بەر بناری قەندیل کەوتووە
Tilastot ja selvitykset

بە بەهای 10 ملیارد دینار زیان بەر بناری قەندیل کەوتووە
Tilastot ja selvitykset

بەمەبەستی قەرەبووکردنەوە، شاندێکی ئیدارەی ڕاپەڕین سەردانی نووسینگەی #سلێمانی# ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان کرد و ڕاپۆرتێکیان لەبارەی زیانەکانی لافاوەکەی کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ پێشکەشی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، قائیمقامی پشدەر-یش زیانەکان بە 10 ملیار دینار دەخەمڵێنێت.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندێکی ئیدارەی ڕاپەڕین، کە پێکهاتبوون لە هەریەکە لە بەکر بایز، قائیمقامی شارۆچکەی پشدەر، کە #قەڵادزێ# ناوەندەکەیەتی و نەهرۆ عەبدوڵا، بەڕێوبەری شارەدێی سەنگەسەر، سەردانی نووسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان کرد و لەگەڵ هەریەکە لە ئەحمەدی حاجی ڕەشید و هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکەش، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا، هۆشیار عەبدوڵا وتی: ئێمە پێشتر سەردانی ئەو ناوچانەمان کردووە، کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان پێگەیشتووە، داواشمان لە ئیدارەی ناوچەکە کرد، کە بە ڕاپۆرتێک زیانەکانمان بۆ دەستنیشان بکەن، بۆ ئەوەی بتوانین لە پارەی تەرخانکراو بە ڕووداوە کتوپڕەکان، کار بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکان بکەین.
پاشان، بەکر بایز، قائیمقامی پشدەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، باسی لە زیانەکانی لافاوەکە کرد و ڕوونیکردەوە، کە زیانەکان جۆراوجۆرە، هەندێکی بەر پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی وەک ڕێگاوبان، خوێندنگە، نەخۆشخانە، تۆڕەکانی ئاو و کەرتی کارەبا کەوتووە، کە بەشێکی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم بەگوێرەی توانا نۆژەنیان کردووەتەوە، ئەوەی ماوەتەوە لەسەر ئاستی موڵک و ماڵی هاوڵاتیانە.
ناوبراو تێکڕای زیانەکانیشی بە 10 ملیار دینار مەزەندە کرد، ئەوەشی وت: لەمڕۆوە ئێمە چاوەڕوانی نوێنەرانی کوردین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ئەوەی قەرەبووی ناوچە زیانلێکەوتووەکان بکرێتەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنیوزیشدا لەبارەی ئەوەی کە تاچەند هاوکاریی گەیەندراوەتە زیانلێکەوتووەکان؟ نەهرۆ عەبدوڵا، بەڕێوبەری شارەدێی سەنگەرسەر باسی لەوەکرد، کە هەر لەسەرەتای لافاوەکەوە لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە بڕێک هاوکاریی گەیەندراوەتە زیانلێکەوتووان، کە خۆیان لە نەوت و گەرمکەرەوە و پێداویستیی خۆراکیدا بینیوەتەوە.
ڕۆژی 26 ی ئۆکتۆبەر لە ئەنجامی بارانێکی زۆر، لافاوێکی گەورە لە بناری #قەندیل# دروستبوو و لەکۆی پێنج ناوچە، زیانی زۆر بەر هەر سێ ناوچەی ناودەشت، سورە دێ، باڵەییان کەوت، کە هەر یەکە لە گوندەکانی قڕنەقاو، پرمەمکە، باراوە و بڕە دێ لە دۆڵی سورە دێ، لە ناودەشتیشدا گوندەکانی ئێندزێ، لێوژە، بۆکریسکان، زارگەلی، پردەشاڵ، گۆجاڕ، بەرگرکە، هەروەها لە دۆڵی باڵەیان تەواوی گوندەکانی گرتەوە.
ئەو زیانانەی کە بەر ئەو گوندانە کەوتن لە ئەنجامی لافاوەکە زۆرن، ڕێگاو بانە گشتییەکان و پردەکانی پەڕینەوە وێران و خاپور بوون، کە بەگشتیی 15 پرد وێران بوون، جگە لە پرۆژە و تۆڕەکانی ئاو، کە زیانەکە بووەتە هۆکاری نەمانی ئاوی نزیکەی 15 گوند.
هەروەها، کارەبای هەر سێ ناوچەکە پچڕاوە و بەدەیان جۆگەی ئاودێریی باخچە و ڕەزەکان وێران بووە، سێ بنکەی تەندروستیی و سێ مزگەوت و دوو خوێندنگا بەتەواویی وێران بوون و پرۆسەی خوێندن لە هەر سێ خوێندنگاکە ڕاگیراوە.
هەروەها، بە دەیان باخچە و ڕەزی خەڵک، وە وێران بوونی 15 ماڵ بە تەواویی و نزیکەی 30 ماڵیش لافاو کەوتووتە ماڵەکانیانەوە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، ئەمە جگە لە لەناوچوونی بەدەیان ئاژەڵ، مێشەهەنگ و تێکشکانی ئۆتۆمبێل.[1]
#17-11-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,351 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 18-11-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-11-2018 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ڕووداو (هاتووچۆ، سروشتی و ...)
شار و شارۆچکەکان: ڕانیە (راپەڕین)
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-11-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-11-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-11-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,351 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,830
Kuvat 104,281
Kirjat 18,891
Liittyvät tiedostot 94,732
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.641 toinen!