نووسینی: #محەمەد هەریری#
بیرۆکەی مەسیحی دەجال زۆر باوە لە هەموو دینەکان بە ئاسمانی و ئەرزیەوە، زۆربەی دینەکان چاوەڕوانی مەهدیەک و مخلص و ڕزگارکەرێک دەکەن، لەگەڵ چاوەڕێی مەسیحێکی شەڕانگێژ و دەجال. وادیارە ئەو بیرۆکەیە ئەفسانەییەش دزەی کردۆتە ناو ئیسلام یش لەڕێگای ئەحادیس و تەفسیردا.
بەڕای ئێمە ئەو دیاردانەی مەسیحی دەجال ومەهدی و خۆ بە پێغەمبەرزانین هەمووی جۆرێک لە نەخۆشی و وەهمن لە ژێر خانەی نەخۆشییە دەرونییە دینیەکان کۆدەبنەوە.
ئەو دۆسێییە لەسەر دیاردەی دەجال و مەهدی لە ئیسلامدا نووسراوە، حەدیس وسەرچاوەکانی دین دەیسەلمێنن کە کۆمەڵگا دینییەکان چۆن لە ڕێگای دەقەوە وەهم و خوڕافاتی وایان بۆ دروست دەبێت، کە دەگاتە ڕادەی ئەوەی سەرەڕای ناڕاست دەرچوونی دەقەکانیش، کۆمەڵگا دینییەکان واقیعە ڕاستەکە فەرامۆش دەکەن و نکوڵی لێدەکەن لە پێناو ئەو خوڕافاتانەی بە دەق دامەزراون!
Read the book: ئەفسانەی مەسیحی دەجال و مەهدی
Total download:
1,359 times
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,081 times
Write your comment about this item!